سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
40- الحسيب.. ناوه جوانه‌كانى خوا
ناوێکه له‌ناوه جوانه‌کانی خوای ناڕه‌زا به به‌دکاری، بنچینه‌ی ئه‌م ناوه (حساب)ه واته ژماره‌و راده ..
الحسیب : واته ئه‌م خوایه په‌روه‌ردگارێکه له‌کارو کردار‌و گوفتارو نیه‌تی به‌نده‌کانی ده‌پرسێته‌وه ، وه‌سه‌رانسه‌ری لێپرسینه‌وه‌و موحاسه‌به‌ی رۆژی دوایی هه‌ر به‌ده‌ستی خۆیه‌تیو هه‌ر خۆی ئه‌نجامی ده‌دا ، وه‌هه‌موو که‌س واچاوی له‌به‌زه‌یی ئه‌وه‌و هیچ شتێ به‌ده‌ست که‌س نییه ،نه‌بۆ خۆی نه‌بۆ که‌س و کاری خزمانی، مه‌گه‌ر شتێ خوای گه‌وره خۆی خواستی له‌سه‌ربێ وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [ڵا ڤُلْمَ الْێوْمَ إِنَّ اللَّهَ سَڕیعُ الْحِسَابِ ] غافر: ١٧ .
واته : سته‌مکاری و زوڵم نییه ئه‌مڕۆ بێگومان خوا حیساب کارێکی وورده‌کارو ده‌قیقه، وه‌ئاده‌میزاد بۆی نیه خه‌ڵک موحاسه‌به بکات ته‌نها به‌یاسای خوای گه‌وره نه‌بێت ، وه‌که‌سێ ناتوانێ خۆی له‌ژێر حیسابی خوای گه‌وره بشارێته‌وه یا ئاڵوگۆڕی تیا بکا ..
وه‌خودای دادپه‌روه‌ر هیچ شتێ له‌حیسابا فه‌رامۆش ناکاو له‌یادی ناچێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌قه‌د خه‌رته‌له‌یه‌کیش بچووک بێت ، وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [ۆنَچَعُ الْمَۆازِینَ الْقِسْگَ لِێوْمِ الْقِێامَەِ فَڵا تُڤْڵمُ نَفْسٌ شَیْئًا ۆإِنْ كَانَ مِپْقَاڵ حَبَّەٍ مِنْ خَرْدَلٍ أَتَیْنَا بِهَا ۆكَفَی بِنَا حَاسِبِینَ ] الانبیاو: ٤٧ . واته میزانی دادپه‌روه‌ری ده‌خه‌ینه ئاڵاوه له‌رۆژی قیامه‌تدا وه‌هیچ نه‌فس و گیانێ زوڵم و سته‌می لێ ناکرێ له‌شتێ ، ئه‌گه‌ر هه‌ندی میسقاڵه خه‌رته‌له‌ێ بێ ده‌یهێنینه‌وه، کافیه‌و به‌سه که‌خۆمان ژمێرکاری بین هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : [إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَڵی كُلِّ شَیْ‌وٍ حَسِیبًا ] النسا‌و: ٨٦ .
به‌ڕاستی و بێگومان خودای باڵاده‌ست و شکۆمه‌ند هه‌موو شتێ ئه‌ندازه‌و پێوانه‌ی کردووه‌و به‌حیساب ژماره دای ڕشتووه ، خوای گه‌وره ئیمانداران هان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌وازی خوا به‌خه‌ڵک رابگه‌یه‌نن و له‌که‌س نه‌ترسن و وه‌خودایان به‌سه بۆ لێترسان و هه‌موو ته‌نگه‌تاو ناخۆشیه‌ک و حیسابێک وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [الَّژِینَ یُبَلِّغُونَ ڕسَاڵاتِ اللَّهِ ۆێخْشَوْنَهُ ۆڵا ێخْشَوْنَ أَحَدًا إِلاَّ اللَّهَ ۆكَفَی بِاللَّهِ حَسِیبًا ] الاحزاب : ٣٩ .
واته ئه‌وانه‌ی نامه‌ی خودای گه‌وره راده‌گه‌یه‌نن وه‌لێی ده‌ترسن و له‌که‌سیتر ناترسن پشتیان به‌خودا به‌ستووه‌و خوای شکۆمه‌ند کافییه‌و به‌سه بۆ حیساب و ژماره‌و ئه‌نجام ، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : [إِنَّ إِڵیْنَا إِێابَهُمْ(25)پُمَّ إِنَّ عَڵیْنَا حِسَابَهُمْ ] الغاشیه : ٢٥ ـ٢٦ .
واته : ئاده‌میزاد گشتیان گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆلای ئێمه‌یه‌و پاشان له‌سه‌ر ئێمه‌یه حیساب له‌گه‌ڵ کردنیان ..
خودای باڵاده‌ست و شکۆمه‌ند له‌سوره‌تی (الگلاق)دا له‌ئایه‌تی (8) و (9) ده‌فه‌رموی : [ۆکَأَیِّنْ مِنْ قَرْێه‌ٍ عَتَتْ عَنْ أَمْڕ رَبِّهَا ۆرُسُلِهِ فَحَاسَبْنَاهَا حِسَابا شَدِیدا ۆعَژَّبْنَاهَا عَژَابا نُکْرا(8)فَژَاقَتْ ۆبَاڵ أَمْڕهَا ۆکَانَ عَاقِبَه‌ُ أَمْڕهَا خُسْرا ] واته زۆرێک له‌گوندو دێ و ئاوه‌دانیه‌کان پشتیان کرد له‌ئه‌مرو فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان و پێغه‌مبه‌رانیان خودای شکۆمه‌ند فه‌رامۆشی نه‌کردن، به‌ڵکو کار‌و کرده‌وه‌و بێ باوه‌ڕیه‌کانیانی بۆ حیساب کردن بووه ئه‌نجامی به‌هیلاک بردنیان و عه‌زابدانیان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر به‌هێزو ناخۆش ، سه‌ره‌نجام چه‌شتیان ئه‌نجامی ئه‌مرو هه‌ڵوێستی ناله‌باریان که‌عاقیبه‌ت و چاره‌نووسیان خه‌ساره‌تمه‌ندی و زیانبازی بوو ..
خودای حه‌سیب و بێهاوتا نه‌کارو کرده‌وه‌ی ناهه‌مواری زاڵمان و بێباوه‌ڕان فه‌رامۆش ده‌کات نه‌کارو کرده‌وه‌ی خواپه‌رستان و چاکه‌خوازان پشت گوێ ده‌خات ، به‌ڵکو هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یێ و هه‌موو گوفتارو ره‌فتارێ ده‌ژمێرێو هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ به‌پێی سوننه‌تی خۆی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵا ده‌کاو له‌دونیاو قیامه‌تدا ، وه‌کو له‌م ئایه‌تانه‌دا هه‌ڵوێستی ناله‌باری بێباوه‌ڕان و زاڵمانمان بۆ باس ده‌کاو ، وه‌سونه‌ن و جۆریه‌تی مامه‌ڵه‌ی خۆی له‌گه‌ڵیانا بۆمان رون ده‌کاته‌وه وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [ۆڵا ێحْسَبَنَّ الَّژِینَ كَفَرُوا أَنَّمَا نُمْلِی ڵهُمْ خَیْرٌ ڵاَنْفُسِهِمْ إِنَّمَا نُمْلِی ڵهُمْ لِێزْدَادُوا إِپْمًا ۆڵهُمْ عَژَابٌ مُهِینٌ ] ال عمران: ١٧٨ .
کافر‌و بێباوه‌ڕو زاڵمان واحیساب نه‌که‌ن که‌دونیاو ژیان و ژیوارمان پێداون و له‌سه‌ریا مۆڵه‌تمان داون ، مایه‌ی خێر‌و چاکه‌بێ بۆ نه‌فس و گیانیان نه‌خێر به‌ڵکو بۆیه درێژه‌مان پێداون تاکو تاوان و گوناه بۆ خۆیان زۆر بکه‌ن له‌ئه‌نجاما شایه‌سته‌ی ئه‌و عه‌زاب و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌بن که‌مایه‌ی سوک و ریسوایی و زه‌لیلییه بۆیان ، هه‌روه‌ها خودای ئازیز‌و حه‌سیب له‌سوره‌تی (الانفال) دا له‌ئایه‌تی (59) دا ده‌فه‌رموێ : [ۆڵا ێحْسَبَنَّ الَّژِینَ كَفَرُوا سَبَقُوا إِنَّهُمْ ڵا یُعْجِزُونَ ] واته با کافر‌و بێباوه‌ڕان واحیساب نه‌که‌ن که‌خودای حه‌سیب لێیانه‌وه بێئاگایه، وه‌هه‌رچی ده‌یکه‌ن له‌سه‌ریان ده‌چێ و پێش ده‌که‌ون نه‌خێر ئه‌وان له‌ده‌ستی خودای باڵاده‌ست ده‌رناچن و که‌سێ نیه په‌نایان بدا‌و لایان بۆ بکاته‌وه ، هه‌روه‌ها له‌سوره‌تی (ال عمران) دا له‌ئایه‌تی (180) له‌باره‌ی ره‌زیلانه‌وه خودای حه‌سیب ده‌فه‌رموێ : [ۆڵا ێحْسَبَنَّ الَّژِینَ ێبْخَلُونَ بِمَا ێ‌تَاهُمْ اللَّهُ مِنْ فَچْلِهِ هُۆ خَیْرًا ڵهُمْ بَلْ هُۆ شَرٌّ ڵهُمْ سَیُگَوَّقُونَ مَا بَخِلُوا بِهِ ێوْمَ الْقِێامَەِ ۆلِلَّهِ مِیرَاپُ السَّمَاۆاتِ ۆاڵاَرْچِ ۆاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِیرٌ ] .
واته ئه‌وانه‌ی ره‌زیلی و قرچۆکی ده‌که‌ن له‌و به‌ش و باره‌ی خوای گه‌وره به‌فه‌چلی خۆی پێیداون، وا حیساب نه‌که‌ن ئه‌وه مایه‌ی خێر‌و به‌هره‌یه بۆیان ، به‌ڵکو مایه‌ی شه‌ڕو به‌دبه‌ختیه بۆیان له‌ئه‌نجاما کۆت و زنجیر و تۆق ده‌خرێته گه‌ردنیان له‌رۆژی قیامه‌ت و حیسابا به‌و ماڵه‌ی که‌ره‌زیل و قرچۆکیان پێوه کردووه .
باوه‌ڕبوون به‌زاتی (الله) که(حسیب)ه به‌ماددیات و به‌مه‌عنه‌ویاته‌وه راستیه‌کی داخوازی ئیمانییه حه‌قیقه‌تێکی پاک و بێگه‌رده، به‌م ئیمان و باوه‌ڕه ژیان میزان ده‌بێ و فیگره ئاسووده ده‌بێ ژیری ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر سککه‌و رێڕه‌وی خۆی، سه‌عاده‌ت و به‌ختیاری باڵی خۆی ده‌کێشێ به‌ناو گه‌ڕه‌ک و شار‌و ئه‌و شوێنانه‌دا که‌ئیمان تیایدا باڵایه‌و بڵاوبۆته‌وه..
ئه‌وانه‌ی تووشی توغیان بووینه یا تووشی ده‌بن جه‌هه‌نده‌م بۆیان له‌سه‌نگه‌رایه که‌هه‌تا هه‌تایی تیایدا ده‌مێنێته‌وه، ئاوی گه‌رم و خوێناو کێماوی جه‌هه‌نده‌میان ده‌خۆنه‌وه، ئه‌وانه‌ن بێ ئاگان له‌حیسابی خودایی‌و له‌بیریان چۆته‌وه که‌خودای باڵاده‌ست (حەسیبە)و حیسابیان له‌گه‌ڵا ده‌کات، وه‌بێئاگا بوون له‌وه‌ی که‌زاتی (حەسیب) هه‌مووشتێکی (احصا‌و) کردووه‌و ژماردووه‌و نوسیوه‌ته‌وه، ده‌ی بچێژن ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌و عه‌زابی جه‌هه‌نده‌م به‌ڕاستی هه‌رگیز لێی رزگار نابن و جار له‌دوای جار عه‌زاب و ئه‌شکه‌نجه‌تان بۆ زیاد ده‌بێ و له‌زیاد بووندایه ئه‌م راستیه‌ش وه‌کو خودای باڵاده‌ست له‌م ئایه‌تانه‌دا روونی کردۆته‌وه : [إِنَّ جَهَنَّمَ كَانَتْ مِرْصَادًا(21)لِلْگَّاغِینَ مَێ‌بًا(22)ڵابِپِینَ فِیهَا أَحْقَابًا(23)ڵا ێژُوقُونَ فِیهَا بَرْدًا ۆڵا شَرَابًا(24)إِلاَّ حَمِیمًا ۆغَسَّاقًا(25)جَزَا‌وً وِفَاقًا(26)إِنَّهُمْ كَانُوا ڵا ێرْجُونَ حِسَابًا(27) ۆكَژَّبُوا بِێ‌ێاتِنَا كِژَّابًا(28)ۆكُلَّ شَیْ‌وٍ أَحْصَیْنَاهُ كِتَابًا(29)فَژُوقُوا فَڵنْ نَزِیدَكُمْ إِلاَّ عَژَابًا ] النبأ : ٢١ ـ ٣٠ .
له‌فه‌رموده‌یه‌کی قودسی هاتووه که‌ئیمامی موسلم ریوایه‌تی کردوه‌و خودای باڵاده‌ست و حه‌سیب تێیدا ده‌فه‌رموێ ( یاعبادی إنّما هی أعمالكم احصیها لكم پمَّ اوفیّكم إیّاها فمن وجد خیراً فلیحمد الله ومن وجد غیر ژلك فلا یلومن إلا نفسه ) رواه مسلم .
واته ئه‌ی به‌نده‌کانم به‌ڕاستی ئه‌وه پوخته‌ی کار‌و کرده‌وه‌ی ئێوه‌یه بۆتان ده‌ژمێرم و حیسابی ده‌که‌م ، پاشان به‌پێی کردارتان مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵا ده‌که‌م بێ زیادو که‌م جا ئه‌وه‌ی به‌پیر خێر‌و چاکه‌یێ بچێ و به‌ده‌ستی بێنێ با سوپاس و شوکرانه‌ی خوای له‌سه‌ر بکات وه‌ئه‌وه‌ی به‌پیر خه‌راپه‌و زوڵم و تاوانێ بچێ و ئه‌نجامی بدات بالۆمه‌و سه‌رزه‌نشتی که‌سێ نه‌کا ته‌نها گیان و نه‌فسی خۆی نه‌بێ .

