سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
41-الجليل .. ناوه جوانه‌كانى خوا
ناوێکه له‌ناوه جوانه‌کانى خوداى ژمێره‌ر ، بنچینه‌ى ئه‌م ناوه (جلال)ه، واته گه‌وره‌و به‌شکۆو به‌قه‌ده‌ر بێ ئه‌وه‌ی که‌م و کوڕیه‌کى تیابێ - یا به‌سه‌ریا بێ - .
الجلیل : واته ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگارێکى زۆر گه‌وره‌و به‌قه‌درو رێزه ، ئه‌م سیفه‌ته‌ش هه‌ر شایانى خۆیه‌تى ، ئاده‌میزاد سنوری ژیر‌و زانیارى ناگاته ئه‌م سنوره فراوانه بێ پایانه‌ى ئه‌م زاته، وه به‌دیهێنراوان خۆیان ناگرن له‌به‌ر هه‌یبه‌ت و شکۆو گه‌وره‌یىو قه‌درى ئه‌م خوایه بێهاوتایه‌و مه‌زنه ، چونکه ووردو خاش ده‌بن و ده‌ستوتێن و نامێنن ، وه‌تواناى هه‌ڵگرتنی قه‌درو رێزى خواى گه‌وره‌یان نیه‌و له‌شه‌رماو له‌داخا ئه‌تورێنه‌وه‌و ئه‌توێنه‌وه‌و شه‌ق ده‌به‌ن ، چونکه گه‌وره‌یى و رێزى ئه‌م میهره‌بانه یه‌کجار زۆر به‌ده‌رتره له‌وه‌ى هۆش و بیر بۆى بچێت ، وه‌کو خواى گه‌وره بۆمان ده‌گێڕێته‌وه که مو‌سا پێغه‌مبه‌ر (عليه الصلاة والسلام) داواى له‌خوا کرد که‌بیبینێ، خواى گه‌وره‌ش پێی فه‌رموو تۆ له‌و توانایه‌نیت که‌من ببینیت ، بۆ ئه‌مه سه‌یری ئه‌م کێوه بکه گه‌ر خۆی گرت له‌به‌ر بینینم ئه‌وه پاشان تۆش ئه‌مبینی ، وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [..فَلَمَّا تَجَلَّى رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَى صَعِقًا..] الاعراف : ١٤٣.
جا پاش ئه‌وه خواى گه‌وره ، رێز‌و قه‌درو عه‌زه‌مه‌تى خۆی پیشانى کێوه‌که‌دا ، یه‌کسه‌ر کێوه‌که که‌وت به‌سه‌ر یه‌کاو ووردو خاش بوو نه‌یتوانی خۆى بگرێ ، جا مو‌سا پێغه‌مبه‌ر له‌ترسانا له‌هۆش چوو ، دوایى به‌هۆش هاته‌وه‌و فه‌رمووی من یه‌که‌م که‌سم که‌شاهێدی ده‌ده‌م ئه‌ی خوایه که‌که‌س تۆ له‌دونیا ناتوانێت ببینێت .
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌باسی زانیارى قیامه‌ت (واتة رؤذى هاتنى) هه‌ر گه‌وره‌و عه‌زه‌مه‌تى خواى زانا ده‌یزانێ و که‌سێکى تر ده‌رکی ناکاو پێی ناگاو نایزانێ ، وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [ .. يَسْأَلُونَكَ عَنْ السَّاعَةِ أَيَّانَ مُرْسَاهَا قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِنْدَ رَبِّي لاَ يُجَلِّيهَا لِوَقْتِهَا إِلاَّ هُوَ ..] الاعراف :١٨٧
واته پرسیارت لێده‌که‌ن له‌رۆژى دوایى که‌ى ئه‌گاته جێ؟ پێیان بڵێ زانیاریه‌که‌ى وا له‌لاى په‌روه‌ردگارا ، زانستی که‌س نایزانێ و پێی ناگا ، ته‌نها خۆی نه‌بێ ، به‌ڵێ هه‌ر گه‌وره‌یی ئه‌م زاته‌یه رۆژى قیامه‌ت به‌رپا ده‌کاو سته‌مکاران ریسوا ده‌کاو ده‌یانخاته دۆزه‌خه‌وه ، هه‌ڵگرانی ئالآی خوایىو سته‌م لێکراوان سه‌رده‌خا، به‌نازو نیعمه‌تى به‌هه‌شت ده‌یانبه‌خشێ و شادیان ده‌کا ..
شکۆمه‌ندێتى و جه‌لیلێتى خوداى بێ هاوتاو ئازیز شایه‌سته‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رێزی ته‌واوی لێبگیرێ و نافه‌رمانى نه‌کرێ و ملکه‌چى ته‌واوی بۆ بکرێ و سه‌رپێچى به‌هیچ شێوه‌یێ لێنه‌کرێ و قه‌دری به‌چاکی بزانرێ و، وه‌شوکرانه‌ژمێری و سوپاس گوزارى بکرێ .. وه‌ده‌بێ له‌گه‌ڵ یادکردنیا بژین و له‌یاد نه‌کرێ .. ئا به‌مه‌وه ئاده‌میزاد له‌پیرۆزی و به‌ره‌که‌ت و ره‌حمه‌ت نزیک ده‌بێته‌وه .. له‌پله‌و پایه‌ى سه‌رده‌که‌وێ و دونیاى سه‌عاده‌ت و به‌ختیاری ده‌یگرێته ئه‌ستۆى خۆی و سه‌ره‌نجام چاره‌نووسێکى زۆر چاک و باش مایه‌سه‌ر ده‌کا ..
موسلیم و ئیبن ماجه ریوایه‌تیان کردوه‌و له‌کیتابی ئیمانا له‌ئه‌بو موساى ئه‌شعه‌ریه‌وه که‌ده‌فه‌رموێ :
(قام فينا رسول الله - صلى الله عليه وسلم - بخمس كلمات ، فقال صلى الله عليه وسلم : إنّ اللهَ عزَّ وجلَّ لايَنامُ ولايَنبغي له أنْ يَنام يخفض القسط ويرفعه، يرفع اليه عملُ اللّيل قَبلَ عَمَلِ النهار ، وعملُ النهار قبل عَمَلِ الليل ، حجابه النور ، لو كشفه لأحرقت سَبَحاتُ وجهه ماانتهى اليه بصرهُ من خلقه ) .
له‌و فه‌رموده‌یه‌دا پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ خواى گه‌وره (عزوجل) نانوێ و شایان و شایه‌سته‌ى ئه‌و نیه بنوێ ، ته‌رازووى به‌رز ده‌کاته‌وه‌و داى ده‌نوێنێ ، یا به‌مانایێتر بۆ هه‌ر که‌سێ ویست و خواستى بخوازێ رزق و رۆزى بۆ زۆر ده‌کا وه‌یالێی که‌م ده‌کاته‌وه .
وه‌کرده‌وه‌ی ئاده‌میزاد له‌رۆژا به‌رز ده‌کاته‌وه بۆلاى خۆی به‌ر له‌کرده‌وه‌ى شه‌و ، وه‌کرده‌وه‌ی شه‌وێ به‌رز ده‌کاته‌وه به‌رله کرده‌وه‌ی رۆژێ ، وه ئه‌و په‌رده‌یه وا له‌به‌ینی خودا‌و عیبادایه نوره ، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و نوره ئاشکرا بکاو ده‌ربخا ، ئه‌وه نوره‌کانى جه‌لال و جه‌مال و عه‌زه‌مه‌ت و هه‌یبه‌ت و سامى ئه‌و زاته شکۆمه‌ندو به‌رزه هه‌رچی مه‌خلوق و به‌دیهێنراوه‌کان هه‌ن له‌پێش هه‌موانیش ئاده‌میزاد هه‌رگشتیان ده‌سوتێنێ .. مه‌خلوق و به‌دیهێنراوه‌کان به‌رگه ناگرن وره‌و توانایان نىیه له‌به‌رامبه‌ر نورى جه‌لال و جه‌مالى زاتى شکۆمه‌ندو ئازیز بوه‌ستن .
ئه‌م سیفه‌ته‌ى خوداى بێهاوتا که‌شکۆمه‌ندێتى بێ له‌که‌یه که‌جه‌لیلێتى بێوێنه‌یه وه‌کو شکستی به‌سه‌ر نه‌هاتووه‌و به‌سه‌ر نایێ و وه‌شایه‌سته نىیه .. هاوشانه له‌گه‌ڵ باقی سیفه‌ته به‌رزه‌کانى تری وه‌کو دادپه‌روه‌رێتى و دانایى و زانایی و به‌رزى و پیرۆزی و نه‌رمو نیانىو ره‌حم و به‌زه‌یىو به‌خشنده‌یىو لێبورده‌یى .. هه‌تادوایی .. جا یه‌کێ پرشنگی هیدایه‌تى قۆزتبێته‌وه به‌ش و بارێ له‌شیرینی ئیمانى نۆشیبێ و به‌رگی غه‌فڵه‌تى له‌خۆی داکه‌نیبێ و ، دونیاى کۆڵه‌وارێتى جێهێشتبێ ئه‌و که‌سه ده‌توانێ به‌شێکى که‌م له‌شکۆمه‌ندى و جه‌لیلێتى خوداى بێهاوتا حاڵیبێ .
جا روو له‌خوداى شکۆمه‌ندو ئازیز‌و بالآده‌ست ده‌که‌ین ده‌ڵێین ئه‌ى شکۆمه‌ندى ئازیز ئه‌ى توانادارى بێوێنه ئه‌ى زاناى دانا ئیش و کارت دڵ رفێنه ئه‌ى نورى دادپه‌روه‌ر ئه‌ى بالآده‌ستی سه‌روه‌ر ئه‌ی بێ احتیاجى زه‌مان و شوێن ئه‌ی ئاگادار به‌گشت هێن و منهێنا کێ شکۆمه‌ندێتىو جه‌لیلێتى تۆ ده‌زانێ، عه‌قڵی که‌م و بیرى ته‌سک که‌ى ده‌توانێ، کام زانیاری باسی ده‌کا کام زانیاری باسی ناکا ، چى هه‌یه له‌تۆوه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتبێ، چى هه‌بووه پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستت پێکردبێ، ئه‌ى بالآده‌ستى بێ‌نیاز ئه‌ى ژمێره‌رى به‌ئه‌نداز تاکه ئومێد‌و ئاواتمان تۆى، تاکه دۆست و په‌نامان تۆی، تاکه راز‌و نیازمان تۆى، له‌خه‌زێنه نه‌بڕاوه‌که‌ت له‌گه‌نجینه به‌خشینه‌که‌ت له‌لێبورده‌ى فراوانت له‌به‌زه‌یی ره‌حمى جوانت به‌هره‌مه‌ندو پیرۆزمان که، به‌رزى و ره‌حممان پێ عگا که .

