سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٤٢ ــ الـکـریـــم ...ناوه جوانه‌كانى خوا
ناوێکه له‌ناوه جوانه‌کانى خواى گه‌وره بنچینه‌که‌ى (كرم)ه واته به‌خشش .. الکریم : واته خواى گه‌وره په‌روه‌ردگارێکه زۆر به‌خشش ده‌دات به‌به‌دیهێنراوانى به‌تایبه‌تى ئاده‌میزاد جا به‌خشنده‌ى رزق و رۆزى و مادى
و مه‌عنه‌وى به‌خشنده‌ی نیعمه‌تانی نهێنى و ئاشکرایه ، هه‌روه‌ها خواى میهره‌بان به‌خشنده‌یه هه‌تا به‌رامبه‌ر به‌دوژمنه‌کانیا له‌دونیادا ، وه‌به‌خشنده‌یى نازو نیعمه‌تى بێسنور‌و بێحیساب و نه‌بڕاوه‌یه له‌قیامه‌تدا به‌ئیماندارانى پاک و چاکه‌کار له‌به‌هه‌شتى به‌ریندا ..
هه‌موو گیانله‌به‌ران به‌گه‌وره‌و بچووکه‌وه، له‌ولاشه‌ى که‌هه‌یتیان و له‌و ته‌مه‌نه‌ی که‌پێیان دراوه له‌و هه‌زاره‌ها پێداویستى ژیانیان به‌گشتی به‌خشنده‌یى خواى گه‌وره‌یه .. به‌خشنده‌یی ئه‌م خوایه‌ش به‌رامبه‌ری هیچ شتێ نیه که‌بۆی قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه له‌تۆیه ، به‌ڵکو به‌خواست و ویستى خۆی به‌خشش ده‌دا به‌هه‌رکه‌سێ که‌بیه‌وێ ، که‌سێ توانای که‌م کردن و زیاد کردنی به‌خششی خوایى نىیه مه‌گه‌ر به‌ویستی خۆی نه‌بێ، به‌خششی خوا که‌هات بۆ که‌سێ به‌که‌س ناگه‌ڕێته‌وه ، وه‌ئه‌گه‌ر لێی بڕاو که‌م بوو به‌که‌س بۆى ناێته‌وه‌و زیاد ناکات ، وه‌هه‌موو لایه‌نه به‌خششێک هه‌ر له‌لاى خوا به‌خشراوه جا زانیارى و زانست بێ یا پله‌و پایه بێ یا ماڵ و سامان بێ ، له‌مانه خواى گه‌وره به‌خششی پله‌و پایه‌ى داوه به‌ئاده‌میزاد به‌سه‌ر هه‌موو به‌دیهێنراوانى وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْڕ ..] الاسرا‌و : ٧٠ .
واته : رێزمان له‌نه‌وه‌ی ئاده‌می ناوه‌و به‌خششی پله‌و پایه‌مان پێداوه ، وه ووشکایىو ده‌ریاییم بۆ مایه‌سه‌ر (مسخر) کردوون ، که‌به‌ئاره‌زووی خۆیان هاتووچوو فه‌رمان ره‌وایى تیا بکه‌ن .
خواى گه‌وره ناوی سیفه‌تى خۆی بردووه به‌که‌ریم ، وه‌کو ده‌فه‌رموێ : [يَاأَيُّهَا الإِنسَانُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ الْكَڕيمِ ] الانفگار : ٦ .
واته ئه‌ی ئاده‌میزاد چى تۆی سه‌رلێشێواندووه به‌په‌روه‌ردگارى سه‌خى و به‌خشنده‌ت، وه‌خواى گه‌وره مه‌دحی مو‌سا پێغه‌مبه‌ر ده‌کات وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [وَلَقَدْ فَتَنَّا قَبْلَهُمْ قَوْمَ فِرْعَوْنَ وَجَاءَهُمْ رَسُولٌ كَڕيمٌ ] الدخان :١٧ .
واته : به‌ڕاستى قه‌ومى فیرعه‌ونمان تاقیکرده‌وه‌و، به‌لامان نارد فرستاده یه‌کی به‌خشنده‌و سه‌خی ــ که‌حه‌زره‌تى مو‌سا بوو (عليه الصلاة والسلام) ــ وه‌خواى گه‌وره ه‌ئم سیفه‌ته‌ى داوه‌ته پاڵ فریشته وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [إِنَّهُ لَقَوْلُ رَسُولٍ كَڕيمٍ ] التکویر: ١٩ .
واته: ئه‌م قورئانه ووتارانێکى جوبرائیلی خاوه‌ن رێزه.
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ئه‌م سیفه‌ته‌ى داوه‌ته پاڵ قورئانى پیرۆز ، وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [إِنَّهُ لَقُرْآنٌ كَڕيمٌ(77)فِي كِتَابٍ مَكْنُونٍ ] الواقعه :٧٧ ، ٧٨ .
واته : ئه‌وه‌ی فرستاده‌ى خوا ده‌یخوێنێته‌وه قورئانى که‌ریمه له‌کیتابی پارێزراوا ، ئیمانداریش پێویسته خۆیان به‌م سیفه‌ته بڕازێننه‌وه‌و سه‌خى و به‌خششده‌ربن به‌گوێره‌ی توانایان له‌به‌ینى خۆیانا .
خوداى شکۆمه‌ندو بالآده‌ست و که‌ریم له‌باره‌ی به‌خششه‌کانیدا له‌سوره‌تی ئیبراهیم دا له‌ئایه‌تانى ٣٢ و ٣٣ و ٣٤ دا ده‌فه‌رموێ : [اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ وَأَنزَلَ مِنْ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجَ بِهِ مِنْ الثَّمَرَاتِ ڕزْقًا لَكُمْ وَسَخَّرَ لَكُمْ الْفُلْكَ لِتَجْڕيَ فِي الْبَحْڕ بِأَمْڕهِ وَسَخَّرَ لَكُمْ الأَنهَارَ(32)وَسَخَّرَ لَكُمْ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ دَائِبَيْنِ وَسَخَّرَ لَكُمْ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ(33)وَآتَاكُمْ مِنْ كُلِّ مَا سَأَلْتُمُوهُ وَإِنْ تَعُدُّوا نِعْمَةَ اللَّهِ لاَ تُحْصُوهَا إِنَّ الإِنسَانَ لَظَلُومٌ كَفَّارٌ ] .
واته : زاتی (الله) که‌خوداى گه‌وره‌و میهره‌بانه له‌سه‌ره‌تادا ئاسمانه‌کان و زه‌وى به‌دیهێناوه، وه‌له‌ئاسمانا ئاوى باراندووه‌و ده‌بارێنێ ، جۆره‌ها میوه‌جات و به‌روبومى پێده‌رده‌کات، که‌ببێ به‌مایه‌ى رزق و رۆزى بۆتان ، وه‌که‌شتی رام و موسه‌خخه‌ر کردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ریاو به‌حره‌کاندا بگه‌ڕێن سودو به‌هره‌ى لێوه‌ربگرن گشتى به‌ئه‌مرو فه‌رمانى ئه‌وه ، وه‌روباره‌کانى بۆ ئێوه رام و موسه‌خخه‌ر کردووه، هه‌روه‌ها رۆژ (خؤر)و مانگى بۆ رام و موسه‌خخه‌ر کردوون به‌و یاسایه جوان و قه‌شه‌نگه، که‌ملکه‌چن به‌به‌رده‌وامى له‌خزمه‌تى ئێوه‌دا، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵیا شه‌و رۆژى بۆ مایه‌سه‌رو موسه‌خخه‌ر کردوون جا هه‌رچى پێداویستى ژیانتانایه گشتى پێبه‌خشیون ، وه‌ئه‌گه‌ر بێت و نیعمه‌تان و به‌هرانى خوداى بژمێرى که‌وه‌کو به‌خشش بۆته کالآو بالآی هه‌موو شتێ ئه‌وه ناژمێردرێن، به‌ڕاستى ئاده‌میزاد زۆر سته‌مکارى زۆر سپڵه‌ى نیعمه‌ت پۆش و بێچاوو ڕووه ، ئه‌و هه‌موو چاکه‌و به‌خششه‌کانى خوداى به‌رچاو ناگرێ و رو له‌خوداو به‌رنامه‌که‌ى ناکات .. که‌ریمایه‌تى و به‌خششایه‌تى خوداى بێهاوتا کار‌و سیفه‌تیه‌تى ، هه‌رچه‌نده به‌نده‌کانى ڕوو له‌بێباوه‌ڕى بکه‌ن و سفله‌و به‌دنمه‌ک بن ئه‌وه خواى گه‌وره مۆڵه‌تیان ده‌دا به‌ڵکو هۆش و بیریان بێته‌وه شوێن خۆیان و روو له‌خودا بکه‌ن ، خۆی له‌خۆىدا ئه‌م جۆره مۆڵه‌تدانه جۆره به‌خشش ره‌حمه‌تێکى خودایىیه، ئه‌وه هه‌رکاتێ رووی له‌خودا کرده‌وه ئه‌وه خوداى گه‌ره ته‌وبه‌و په‌شیمانى لێوه‌رده‌گرێ و دوا رۆژو ئاخیره‌تى بۆ مسۆگه‌ر ده‌کاو لێی ده‌بورێ .
هه‌رچه‌نده خوداى که‌ریم به‌گه‌ڕانه‌وه‌و شوکرانه‌ى به‌نده‌کانى چى له‌پله‌و پایه‌ى ئه‌وا زیاد ناکاو ، وه‌یا که‌م ناکات به‌بێ باوه‌ڕی به‌نده‌کانى سفله‌بونیان وه‌ک له‌سوره‌تى (النمل)دا له‌ئایه‌تى (40)دا ده‌فه‌رموێ : [..وَمَنْ شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِ وَمَنْ كَفَرَ فَإِنَّ رَبِّي غَنِيٌّ كَڕيمٌ ] .
واته : زاتى بارى له‌سه‌ر زوبانى حه‌زره‌تى سوله‌یمان (على نبينا عليه الصلاة والسلام) ده‌فه‌رموێ ئه‌وه‌ی شوکرانه‌ى خواى گه‌وره بکات ئه‌وه بۆ که‌سێکى تر نیه‌و ره‌نجى به‌فیڕۆ ناچێ به‌ڵکو بۆ گیان و نه‌فسی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئیدی منه‌ت له‌سه‌ر که‌سێ نه‌کاو وه‌خواى بالآده‌ست شتێ زاد ناکات یا که‌م ناکات له‌پله‌و پایه‌ى خوایه‌تیدا ئه‌گه‌ر شوکرانه‌ى بکرێ وه‌یانه‌کرێ و ، وه‌ئه‌وه‌ی بێباوه‌ڕبێ به‌هه‌مان شێوه بێباوه‌ڕی و کوفره‌که‌ى به‌سه‌رو گێلاکی خۆ‌یا داده‌که‌وێته‌وه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم بێنیازو که‌ریمه ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن به‌خششه .. پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست () له‌فه‌رموده‌یه‌کدا له‌باسی ئه‌م سیفه‌ته‌ى په‌روه‌ردگار ده‌کاو ده‌فه‌رموێ : ( إن الله حيّ كريم يستحي إذا رفع الرّجل اليه يَديهِ أنْ يردَّهُما صفراً خائبتين).
به‌ڕاستی خوداى شکۆمه‌ندو ئازیز زیندووى خاوه‌ن که‌ره‌م و به‌خششه (واتة كةريمة) شه‌رم ده‌کات له‌پیاوێ کاتێ که‌ده‌سته‌کانى به‌رز ده‌کاته‌وه‌و له‌به‌ریا ده‌پاڕێته‌وه ئه‌ویش به‌ده‌ست به‌تاڵى و به‌هیچى به‌ڕێی کاته‌وه ، خۆزیا نه‌که ئێمه‌ش گشتمان خۆمانمان به‌و سیفه‌ته ئارایشت دابایه ، کاتێ که‌هه‌ژارێ شتێکمان لێداوا ده‌کات شه‌رمی خوداى بیگرتباینایه‌و به‌به‌تاڵی و به‌هیچ و خۆڕایی به‌ڕێمان نه‌کردبایه .. جاڕووه‌و خوداى که‌ریم ده‌پاڕێینه‌وه‌و ده‌ڵێین :
ئه‌ی که‌ریمی خاوه‌ن که‌ره‌م ، ئه‌ی مونعیمی خاوه‌ن نیعه‌م ، چ شتێ هه‌یه سه‌رچاوه‌ی به‌خشینی تۆ نه‌بێ ، وادیاره له‌به‌رچاوێ غشاوه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێ ، ئه‌وا ئێمه‌ى هه‌ژارو بێچاره ، رومان کرده‌وه قاپى تۆ ئه‌مجاره ، ئاسۆیى به‌خشینت بێسنوره ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر رێگه‌ت سوره ، ببه‌خشه پێمان ئه‌ی ئازیزمان ، به‌خشش و ره‌حمه‌ت و به‌هره‌و ئیمان ، هه‌ر ده‌رگاى تۆیه ئاوه‌لآیه ، کوا ده‌رگایانى تر له‌کوێ هه‌یه .

