سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٤٣ ــ الرّقیب..ناوه جوانه‌كانى خوا
ناوێکه له‌ناوه به‌سامه‌کانى خواى به‌خشنده ، ئه‌م ناوه (5) جار له‌قورئانا هاتووه ، ته‌نها (3) جار مه‌به‌ست تیایدا خوایه ، بنچینه‌که‌ى (رقاب)ه واته چاودێری و ئاگاداربوون.
الرقیب : واته ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگارێکه چاودێرى و ئاگادارى هه‌موو ئاشکراو نهێنىیه‌که له‌هه‌موو کار‌و کردارێکا جا چى ئى ئاده‌میزاد بێ یا هه‌ر جۆره مه‌خلوقێکى تربێ له‌ئاسمانه‌کانا بێ یاله‌سه‌ر زه‌وى بێ ، یا له‌ده‌ریاو وشکایی بێ ، له‌هه‌رچى پێداویستى بونه‌وه‌ره‌کانه ئه‌م راستیه روون ده‌کاته‌وه بۆ چاوی ژیر‌و بیرمان .. به‌ڵێ ئه‌م خوایه‌یه سوڕی ژیانى هه‌ریه‌کێ له‌زینده‌بووه‌کان چاودێری ده‌کاو ره‌گه‌زو ره‌سه‌نیان ده‌پارێزێ .. هه‌رشتێ چاودێری لێبکرێ ئه‌وه ته‌نها له‌لاى خواوه‌یه ، هیچ شتێ بێ چاودێری خواى گه‌وره ناتوانێ خۆى له‌بازاڕی بوون و وجوددا بهێڵێته‌وه هه‌رچه‌نده بچوک بێ یاگه‌وره، وه‌هیچ شتێ ناتوانێ ده‌ستکارى چاودێرێتى خوا بکا له‌هیچ روو لایه‌نێکه‌وه ..
خواى گه‌وره له‌چاودێرىو ئاگادارێتى بوونه‌وه‌ره‌کانى پێویستى به‌یارمه‌تىو کۆمه‌ک نیه ، وه‌هه‌ر هه‌موو شتێ له‌ژێر چاودێری ئه‌وایه وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [..وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ رَقِيبًا ] الاحزاب : ٥٢ .
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ .. وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالأَرْحَامَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا ] النسا‌و:١ .
واته : له‌و خوایه بترسێن که‌له‌کاتی ته‌نگانه هاناى بۆ ده‌به‌ن و یا یه‌کتر دڵنیا ده‌که‌ن به‌قه‌سه‌م پێ خواردنی وه‌چاودێری خزمایه‌تى بکه‌ن به‌پێی دوور‌و نزیکیان وه‌سیله‌ى ره‌حم به‌جێ بگه‌یه‌نن ، بێگومان خوا وابه‌سه‌رتانه‌وه چاودێر‌و موراقیبه ، ئاده‌میزادى ئیماندار ده‌بێ ئه‌م سیفه‌ته له‌خۆی بهێنێته جێ له‌و مه‌یدانه‌ى که‌ده‌ستی تیا ده‌ڕوات تاکو بتوانێت خواى گه‌وره له‌خۆی رازی بکات ، هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ئه‌م سیفه‌ته‌ى داوه‌ته پاڵ فریشته‌کانى سه‌رشانی هه‌ریه‌کێ له‌ئاده‌میزاده‌کان وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلاَّ لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ] ق: ١٨ .
واته : هه‌ر یه‌کێ له‌ئاده‌میزاده‌کان ده‌م ناکاته‌وه بۆ قسه‌کردن و هیچ ووته‌یێ ئیللا وا فریشتانی چاودێری به‌سه‌ریه‌وه‌ن و بۆى تۆمار ده‌که‌ن ..
ئه‌گه‌ر ئاده‌میزاد به‌چاوێکى ژیرانه‌و هۆشیارانه وورد بڕوانێ به‌م که‌ون و بونه‌وه‌ره‌دا دیارده‌ی چاودێرێتى خوای بێهاوتا زۆر به‌ئاشکرایی دیاره‌و ره‌ونه‌ق ده‌داته‌وه له‌هه‌موو مه‌خلوق و به‌دیهێنراوێکا ، جا بچوک یا گه‌وره ره‌ش یا سپی بڵند و به‌رز یا نه‌وی ماددی یا مه‌عنه‌وی ، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر سه‌یری که‌شکه‌شانه‌کان و مه‌جه‌ڕه‌کان بکه‌ین له‌گه‌ڵیا سه‌یری ئه‌ستێره‌کان که‌ین بۆ لاى یاساکه‌و نیزام بڕوانین دیاره بێچاودێر ئه‌وها ئه‌وهانین ، به‌رده‌وامى وان به‌م شێوه جوانه، له‌و به‌رزاییانه‌و له‌و ئاسمانانه، دیارده‌ی موراقه‌به‌ى ده‌ستى زاتێکن بۆیه ئه‌وهانه زۆر رێک و پێکن ، خۆشمان و زه‌ویت هیچ له‌بیرنه‌چێ هه‌رچی رۆیشتووه‌و هه‌رچی دێته جێ ، بون و په‌روه‌رده‌ى جێگه‌ى چاودێرین ، ئه‌گه‌ر ئێستایه‌و ئه‌گه‌ر له‌دێرین، ئه‌گه‌ر سه‌یری ئاو‌و ده‌ریا که‌ین یا سه‌یری باو هه‌ورو باران که‌ین یاخود بڕوانین بۆ چیا‌و شاخان هه‌م شیوو دۆڵ و بێستان و باغان یاخود بۆ چه‌م و کانیاوی شیرین یاخود بۆ سه‌حراو ده‌شتانی به‌رین جۆراو جۆر رووه‌ک فه‌رامۆش نه‌که‌ین قه‌شه‌نگی و ره‌نگیان به‌رچاوا بخه‌ین ، هه‌روا باڵنده جوان و سه‌یره‌کان ئه‌وه‌ی له‌زه‌وىیه ئه‌وه‌ی له‌ئاسمان، ئاوازی ده‌نگ و نه‌غمه‌ى دڵخۆشیان شێوو شێواز‌و جوانى و قه‌شه‌نگیان، ئاورێ ده‌ینه‌وه به‌لاى گیانداران له‌بۆ مالآت و وێنه‌ى به‌هاران، جا چى هه‌یه که‌شاهێد نه‌بێ زاتى باری حه‌ق چاودێری نه‌بێ ..
خواى گه‌وره وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رو پارێزه‌رى گشت که‌ون و بونه‌وه‌ره ئاوه‌هاش چاودێر‌و موراقیبیانه ، دیاره به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و په‌روه‌ردگارێتى له‌هه‌مان کاتدا پارێزگارێتى گشتیان دیارده‌ى چاودێرێتىو موراقیبێتیه ، سیفه‌تانێکن بێی یه‌کتر نابن ، خوداى ئازیز‌و شکۆمه‌ند که‌خاوه‌ن سونه‌ن و و یاساى نه‌گۆڕه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵیا دادپه‌روه‌رو حه‌ق په‌روه‌ره، چونکه خۆی عادیل و حه‌ققه ، دیاره ئه‌م سیفه‌تانه‌ش به‌بێ چاودێرێتی نابێ و نابن ، به‌ڵێ خواى گه‌وره چاودێری کار‌و کرده‌وه‌ی ئاده‌میزاده‌کانه‌و بۆیان تۆمار ده‌کاو سیفه‌تانى دادپه‌روه‌ری و حه‌ق ویستى به‌سه‌ریانه‌وه ئه‌نجام ده‌دات .. هه‌روه‌ها زاتى چاودێر‌و موراقیب له‌سوره‌تى فصلت له‌ئایه‌تى (40)دا ده‌فه‌رموێ : [إِنَّ الَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِي آيَاتِنَا لاَ يَخْفَوْنَ عَلَيْنَا أَفَمَنْ يُلْقَى فِي النَّاڕ خَيْرٌ أَمْ مَنْ يَأْتِي آمِنًا يَوْمَ الْقِيَامَةِ اعْمَلُوا مَا شِئْتُمْ إِنَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ] .
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ى بێباوه‌ڕن به‌ئایات و نیشانانى ئێمه لێمان شاراوه نابن و له‌ژێر چاودێرى ئێمه وون نابن و به‌ئه‌نجامی کار‌و هه‌ڵوێستى خۆیان داده‌که‌ون جابیر بکه‌نه‌وه ئاخۆ یه‌کێ فڕێ بدرێته ناو ئاگری دۆزه‌خ و جه‌هه‌نده‌ما باشتر‌و چاکتره یاخود به‌دڵنیایى و ئه‌مینی له‌رۆژى قیامه‌ت و حیسابا بێته پێشه‌وه، ده‌ى که‌واته کار‌و کرده‌وه‌و هه‌ڵوێست و بیروباوه‌ڕی نادروست ده‌پرژێته‌وه سه‌ر سه‌رى خاوه‌نه‌که‌ى، جا فه‌رموون چى ده‌که‌ن بیکه‌ن به‌خواست و ویستى خۆتان، ئه‌وه به‌ڕاستی خوداى چاو‌دێر به‌کارو کرده‌وه‌تان بینایه‌و، که‌سێک زه‌ڕڕه‌یه‌ک خێر‌و شه‌ڕی وون نابێ و له‌ئه‌نجاما وه‌کو خۆی ده‌یبینێته‌وه .
زاتى شکۆمه‌ندو ئازیز‌و چاو‌دێر بیناى له‌هه‌ر هه‌موو شتێکا، هیچى لێ وون نه‌بووه‌و نابێ وه‌شتێ نیه بتوانێ رێگه له‌چاوی زاتی ئه‌وا بگرێ ، ئائه‌وه‌ته زاتى شکۆمه‌ند له‌کیتابه ئازیزه‌که‌ىدا له‌سوره‌تى (الملك) له‌ئایه‌تى (19)دا ده‌فه‌رموێ : [ إنَّهُ بِكُلِّ شئٍ بَصير ] .
هه‌روه‌ها به‌سه‌ر هه‌موو شتێکا وه‌ک که‌چاوی لێیه‌تی پێشیه‌وه ئاگاداره‌و به‌سه‌ریه‌وه شاهێده، وه‌کو خۆى له‌کیتابه به‌رزو پیرۆزه‌که‌ىدا ده‌فه‌رموێ : [..إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ ] الحج: ١٧ .
وه‌کو خواى گه‌وره بیناو ئاگادار‌و شاهێده به‌سه‌ر که‌ون و بونه‌وه‌را ئاوه‌هاش له‌هه‌مان کاتدا بیسه‌رو زاناشه وه‌کو ده‌فه‌رموێ [ .. وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ] هه‌روه‌ها زاتی بالآده‌ست و په‌روه‌ردگار موراقیب و چاودێریشه به‌سه‌ر هه‌موو که‌ون و بونه‌وه‌ره‌وه به‌هه‌موو به‌ش و پارچه‌کانیانه‌وه ، وه‌ک له‌سوره‌تى الاحزاب ئایه‌تی (52) دا ده‌فه‌رموێ : [وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ رَقِيبًا ] الاحزاب : ٥٢ .
ئه‌وسا بابێینه‌وه سه‌ر باسی نه‌فس و گیانى خۆمان که‌خوداى گه‌وره هه‌رده‌م په‌روه‌ردگارمانه‌و چاوی لێمانه‌و بیسه‌رى ووتارمانه‌و ئاگادار به‌حاڵمانه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری لایه‌نانى ماددى و مه‌عنه‌ویمانه ، ئه‌و هه‌موو ئه‌ندامانه هه‌ر خۆی خه‌لقی کردوون و هه‌ر خۆی به‌ڕێوه‌یان ده‌با ، ئه‌و هه‌موو عه‌قڵ و ژیرى و بیر‌و فکرو زاکیره‌و هۆش و هه‌ست و زه‌ین و روح و گیان و نه‌فس و ئه‌ندێشه‌و خه‌ون و خه‌یاڵ و .. هتد هه‌ر گشتیان وان له‌به‌ر چاوی زاتی خودا، وان له‌به‌ر عیلم و زانستى خودا وان له‌به‌ر موراقه‌به‌و چاودێری خودا ..
با هۆشێک بێنینه‌وه خۆمان و روو له‌نه‌فس و گیانمان بکه‌ین و پێی بڵێین ئه‌ی نه‌فسی غافڵ نه‌فسی بێ ئاگا هه‌تا که‌ی نوستووی نایێی وه‌ئاگا، خه‌ریکه بڕۆی له‌دونیای فانی ، هه‌تاکو که‌ینێ رێگه‌ت نازانی ، جێی عه‌یب و عاره پیس و زه‌لیلی، حه‌یف و موخابن ئه‌وها ره‌زیلی ، به‌ئومێدى چیت گه‌ر خودات ناوێ بۆسه‌رگه‌ردانی هه‌ڵناستی تاوێ ، ژێرکه‌وتووی بارى ته‌ونی شه‌یتانی ، تاکه‌ى دوژمنت به‌دۆست ده‌زانی ، واله‌ژێر چاوى په‌روه‌ردگاری ، بێداربه‌ره‌وه تۆ زۆر هه‌ژاریت ، چاودێری خودا بۆ تۆ ره‌حمه‌ته ، تا دونیات ماوه بۆ تۆ مۆڵه‌ته ، که‌بارت کرد‌و رۆى بۆ ناو گۆڕ مۆڵه‌ت کۆتایه‌و ده‌بی سه‌ره‌و شۆڕ ، ئه‌وساش بێدرى سوودى ناگه‌یه‌نێ ، نه‌مزانىو خۆزیا چیت پێناگه‌یه‌نێ ، ده‌خیه‌لک یا رب فریامان که‌وه، له‌و نه‌زانینه‌ى تێکه‌وتینه‌وه ، تاکه ره‌حمى تۆ بۆمان ده‌رمانه ، چاره‌مان ده‌کا له‌گشت جیهانه ، ئه‌ى چاودێری بێخواردن و خه‌و، ئه‌ى چاودێری به‌رۆژو به‌شه‌و ، ئه‌ی بیسه‌رو بیناى زیندوو، ئه‌ى راگری دونیاى هه‌موو ، فه‌رامۆشیمان به‌تۆ دێ ، سروه‌ت به‌یادت بۆ دڵی دێ ، بۆ تاوێ ره‌حمه‌تت لێن مه‌بڕه ، ئه‌وه‌ی بێئومێدبێ هه‌ر کوفره .

