سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٤٤ ــ المجیب...ناوه جوانه‌كانى خوا
ناوێکه له‌ناوه دڵخۆشکه‌ره‌کانى خوای چاو‌دێر ، بنچینه‌ى ئه‌م ناوه (جاب)ه‌یه واته وه‌لآم دانه‌وه‌و جواب دانه‌وه ..المجیب : واته ئه‌م میهره‌بانه په‌روه‌ردگارێکه به‌هاناى داماوان و سته‌م لێکراوانه‌وه ده‌چێت
به‌تایبه‌تى کاتێ که‌لێی ده‌پاڕێنه‌وه‌و نزاى له‌به‌ر ده‌که‌ن .. هه‌ر وه‌ها به‌وه‌لآمی دۆستانى خۆی دێته‌وه ..خواى گه‌وره جێگاى هانای هه‌موو شتێکه‌و هه‌موو که‌سێکه هه‌رچه‌نده ئه‌و که‌سه بێبڕواو گومڕا بێت ، له‌کاتی ته‌نگانه‌و بێنیازبوونی له‌ده‌ورو به‌رى ، به‌ناچارىو بێی ده‌ستى خۆی له‌ده‌روونه‌وه ئاواتى پێده‌خوازێ و هانای بۆ ده‌بات و لێی ده‌پاڕێته‌وه ، وه‌خواى گه‌وره‌ش زۆر جار به‌وه‌لآمی ئه‌مانیشه‌وه ده‌چێت ، وه‌هه‌ر خوایه ناخۆشی و به‌لآ لاده‌دات و ژیان ئاسوده ده‌کات و شیفاى نه‌خۆشه‌کان ده‌داو ، ده‌ستى سته‌مکارو زاڵمان کورت ده‌کاته‌وه ، وه‌ک باسی به‌هانا هاتنی خۆی ده‌کا له‌کاتێکا په‌ناى پێده‌درێ و لێی ده‌پاڕێینه‌وه .. وه‌ک ده‌فه‌رموون : [أَمَّنْ يُجِيبُ الْمُضطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ ..] النمل:٦٢ .
واته : ئایا ئه‌دى ئه‌وه خوا نیه!؟ که‌به‌وه‌لآمی لێقه‌وماوو ناچاردا ده‌چێ ، کاتێ که‌لێی ده‌پاڕێنه‌وه‌و ئه‌ویش رزگارى ده‌کات له‌ناخۆشى ، یاخود کێیه ته‌نگانه‌و ناخۆشی لاده‌دا ؟ واته بێگومان هه‌ر خواى وه‌لآمده‌ره‌وه‌یه .. وه‌بێجگه له‌خواى گه‌وره‌ش که‌سێنیه له‌غه‌یبه‌وه به‌هانای که‌سێ بچێ و له‌ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌و ناخۆشی رزگاری بکات ، که‌واته که‌سێ شایسته‌ى ئه‌وه نیه له‌غه‌یبه‌وه لێی بپاڕدرێته‌وه ته‌نها خواى بێهاوتا نه‌بێ ، وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنْ يَدْعُو مِنْ دُونِ اللَّهِ مَنْ لاَ يَسْتَجِيبُ لَهُ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ وَهُمْ عَنْ دُعَائِهِمْ غَافِلُونَ ] الاحقاف : ٥ .
واته : کێ له‌و که‌سه گومڕاتره که‌له‌غه‌یری خواى گه‌وره ده‌پاڕێته‌وه ، وه‌ئه‌وه‌ی لێی ده‌پاڕێته‌وه به‌وه‌لآمىیه‌وه ناێیت تا رۆژى قیامه‌ت ، وه‌له‌پاڕانه‌وه‌ی ئه‌و غافڵ و بێئاگایه .. هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَڕيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِي فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ ] البقره : ١٨٦ .
واته ئه‌ى نێراوی خوا ئه‌گه‌ر به‌نده‌کانم لێیان پرسیم ئه‌وه بێگومان من نزیکم و به‌وه‌لآمی نزای نزاکان دێمه‌وه تابه‌وه‌لآمه‌وه بێن و باوه‌ڕیم ، پێ‌بێنن ، تکا وایه شادمان و سه‌رفرازبن ..
مادام خواى گه‌وره ته‌نها به‌وه‌لآمی نزاکاران بێته‌وه ، پێویست و ئه‌رکه له‌سه‌ر شانى بڕواداران فه‌رامۆشی نه‌که‌ن و له‌به‌ریا نزا بکه‌ن وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [ وقال ربّكم ادعوني استجب لكم ]غافر: ٦٠ . واته په‌روه‌ردگارتان ده‌فه‌رموێ له‌نزا (دوعا) رووبکه‌نه من به‌وه‌لآمتانه‌وه دێم .. خواى گه‌وره پاڕانه‌وه‌ی کردووه به‌مۆخی عیباده‌ت وه‌ک پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ ( الدعا‌ء مخ العبادة ) یا ده‌فه‌رموێ (الدعا‌ء هو العبادة) واته پاڕانه‌وه خۆى عیباده‌ته، وه‌مه‌خلوقیش شایانى عیباده‌ت بۆ کردن نیه ته‌نیا خواى تاک و ته‌نها نه‌بێ .. هه‌ندێ جار خواى گه‌وره به‌وه‌لآم هاتنه‌وه‌ی ئیمانداران دوا ده‌خا بۆ رۆژى قیامه‌ت له‌به‌ر چه‌نده‌ها حیکمه‌ت که‌هه‌ر خۆى ده‌یانزانێ ، جاله‌و رۆژه به وه‌لآمیانه‌وه ده‌چێت و به‌گوێره‌ی نزاکانیان تاوانیان له‌سه‌ر هه‌ڵ ده‌گرێ و لێیان ده‌بورێ ، ئه‌وانیش ئه‌و کاته ئاوات ده‌خوازن به‌وه‌ی خۆزیا خواى گه‌وره گشت نزاکانمانى بۆ ئێستا هێشتباوه ..
وه‌کو سروشت و فیتره‌ى ئاده‌میزاد شاهێده له‌سه‌ر موجیبێتی خوداى بالآده‌ست و شکۆمه‌ندو ئازیز ، له‌وه‌ى کاتێ که‌تووشی ته‌نگانه‌و به‌لآو موصیبه‌ت دێت به‌وه‌ى که‌بێئومێد ده‌بێ له‌هۆکارو ئه‌سبابه ماددىیه‌کان بۆ چاره‌و حه‌لی ، ئه‌و کاته بێ سێ و دوو له‌ده‌رونیه‌وه ئومێد ده‌خوازێ به‌زاتی خالقی ، به‌فیتره‌ى خۆی ده‌یسه‌لمێنێ که‌زاتێکى بالآده‌ستی دوور له‌هه‌موو که‌م و کوڕیێ ، وه‌خاوه‌ن هه‌موو ده‌سه‌لآتێک وا زاڵه به‌سه‌ر هه‌موو شتێکه‌و جێگه‌ى ئومێدی ناچار‌و بێچارانه، هه‌ر خۆشی موجیبه‌و به‌وه‌لآمی نزاکاران دێته‌وه ئه‌گه‌ر خواستى له‌سه‌ربێ ، وه‌کو خاوه‌ن موڵکه‌و زاڵه به‌سه‌ر هه‌موو بونه‌وه‌را وه‌خاوه‌ن ناوه جوانه‌کان و سیفه‌ته به‌رزه‌کانه له‌مانه‌ش موجیبێتى، قوئانى پیرۆزیش له‌زۆر ئایه‌تا ئاماژه بۆ ئه‌م حه‌قیقه‌ته ده‌کات ، یه‌کێ له‌م ئایه‌تانه خواى گه‌وره له‌سوره‌تى الا‌نعام له‌ئایه‌تى (40 و 41)دا ده‌فه‌رموێ : [قُلْ أَرَأَيْتَكُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُ اللَّهِ أَوْ أَتَتْكُمْ السَّاعَةُ أَغَيْرَ اللَّهِ تَدْعُونَ إِنْ كُنتُمْ صَادِقِينَ(40)بَلْ إِيَّاهُ تَدْعُونَ فَيَكْشِفُ مَا تَدْعُونَ إِلَيْهِ إِنْ شَاءَ وَتَنسَوْنَ مَا تُشْڕكُونَ ] .
دیاره هه‌ر مومجیب ئومێدى لێده‌کرێ بۆیه داوا‌و نزای له‌به‌را ده‌کرێ ئه‌مه‌ش راستیه‌ک و شاهیدیه‌تێکى فیتره‌و سروشتى ئاده‌میزاده ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر سه‌یرى مێژووى ئاده‌میزادێتى بکه‌ین ماناى موجیبێتى و به‌وه‌لآم هاتنه‌وه‌ی خودایى تێدا ره‌ونه‌ق و ئاشکرایه ..
وه‌کو خواى موجیب له‌قورئانه پیرۆزه‌که‌ى دا که‌تاکه سه‌رچاوه‌یه‌کى بێ‌شک و گومانه زۆرێک له‌سه‌ر گوزشتانی مێژوومان بۆ ده‌گێڕێته‌وه له‌وانه‌ش به‌تایبه‌تی ژیانى پێغه‌مبه‌ران (عليهم الصلاة والسلام) که‌چۆن خواى گه‌وره به‌وه‌لآمی داوا‌و نزاکانى هاتوونه‌ته‌وه ، هه‌ر له‌دوعاکه‌ى حه‌زره‌تى ئاده‌مه‌وه تا دوعاکانى پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان علیه الصلاه والسلام یه‌کێ له‌دوعاکانى حه‌زره‌تى ئاده‌م و دایکه حه‌وا بریتىبوو له : [ قَالاَ رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنْ الْخَاسِڕينَ ] الاعراف : ٢٣ .
واته : وتیان په‌روه‌ردگارا سته‌م و زوڵممان له‌گه‌یان و نه‌فسی خۆمان کرد ئه‌گه‌ر لێمان نه‌بووری و ره‌حممان پێنه‌که‌ی ئه‌وه بێگومان له‌دۆڕاوو خه‌ساره‌ت مه‌ندان ده‌بین ، هه‌روه‌ها یه‌کێ له‌دوعاکانى حه‌زره‌تى (نوح) علیه الصلاه والسلام وه‌ک که‌خواى گه‌وره بۆمان ده‌گێڕێته‌وه له‌سوره‌تی (نوح)دا که‌فه‌رمویه‌تی له‌دوعاکه‌یا: [وَقَالَ نُوحٌ رَبِّ لاَ تَذَرْ عَلَى الأَرْضِ مِنْ الْكَافِڕينَ دَيَّارًا ] نوح : ٢٦ . واته حه‌زره‌تی نوح فه‌رمووی په‌روه‌ردگارم هیچ کافرێ له‌سه‌ر ڕووی زه‌وى مه‌هێڵه‌وه، دیاریشه که‌سه‌ره‌نجام چۆن خواى گه‌وره به‌وه‌لآمی هاته‌وه‌و دوعاکه‌ی گیراکرد ، هه‌روه‌ها دوعاکانى حه‌زره‌تی ابراهیم (عليه الصلاة والسلام) وه‌ک خواى گه‌وره بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێ : [رَبَّنَا وَاجْعَلْنَا مُسْلِمَيْنِ لَكَ وَمِنْ ذُرِّيَّتِنَا أُمَّةً مُسْلِمَةً لَكَ وَأَڕنَا مَنَاسِكَنَا وَتُبْ عَلَيْنَا إِنَّكَ أَنْتَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ(128)رَبَّنَا وَابْعَثْ فِيهِمْ رَسُولاَ مِنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِكَ وَيُعَلِّمُهُمْ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَيُزَكِّيهِمْ إِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ] البقره : ١٢٨ ـ ١٢٩ .
پاش ئه‌وه‌ی حه‌زره‌تى ئیبراهیم و کوڕه‌که‌ى که‌حه‌زره‌تی ئیسماعیل بوو بینای که‌عبه‌یان دروست کردووه رویان کرده په‌روه‌ردگارو هه‌ندێ دوعایان کرد‌و فه‌رموویان په‌روه‌ردگارا کار‌و کرده‌وه‌کانمان لێ قه‌بوڵ بکه‌و به‌ڕاستى تۆ بیسه‌رو زانای په‌روه‌ردگارا بمان گێڕه به‌موسڵمان و ملکه‌چى به‌رنامه‌و یاساکه‌ت وه‌له‌وه‌چه‌و نه‌وه‌کانیشمانا نه‌ته‌وه‌و ئوممه‌تێکی موسڵمان و مل که‌چ به‌به‌رنامه‌و یاساکانت بگێڕه رێگه‌ى به‌ندایه‌تىو هیدایه‌تمان بۆ ره‌وشه‌ن بکه‌وه‌و وه‌ته‌وبه‌و په‌شیمانیمان لێ قه‌بوڵ بکه‌و وه‌رگره، به‌ڕاستی تۆ ته‌وبه وه‌رگری میهره‌بانى ، په‌روه‌ردگارا پێغه‌مبه‌رێکى خاوه‌ن ریساله‌و نامه‌ره‌وان که ناویان که‌ئایات و وتارانی تۆ به‌سه‌ریانه‌وه بخوێنێته‌وه فێره عیلم و مه‌عریفه‌تیان بکات و فێره حیکمه‌ت و داناییان بکات و دڵ و ده‌رونیان پاک بکاته‌وه‌و ته‌زکیه‌یان بکات، به‌ڕاستى تۆ ئازیز‌و شکۆمه‌ندو دانا‌و حه‌کیمی .
جاخوداى گه‌وره دوعایانیانی گیرا کرد‌و به‌وه‌لآمیانه‌وه هات وه‌کو خۆى و مێژوو عالیمان و ئیمانداران گشتیان شاهێدن ، هه‌روه‌ها خوداى شکۆمه‌ند باسی یه‌کێ له‌دوعاکانى حه‌زره‌تى یونسمان (عليه الصلاة والسلام) بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێ : [ .. فَنَادَى فِي الظُّلُمَاتِ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنْ الظَّالِمِينَ(87)فَاسْتَجَبْنَا لَهُ وَنَجَّيْنَاهُ مِنْ الْغَمِّ وَكَذَلِكَ نُنْجِي الْمُؤْمِنِينَ ] الانبیاو : ٨٧ ـ ٨٨ .
واته له‌به‌رمان پاڕایه‌وه‌و نزای له‌به‌رمان کرد، بانگى کرد له‌ناو تاریکاییانا ئه‌ى خوداى شکۆمه‌ندو په‌رستراو هیچ په‌رستراوێ نیه به‌غه‌یری تۆ نه‌بێ ، پاکىو بێگه‌ردی شایه‌سته‌ى تۆیه‌و تۆ دووری له‌هه‌موو که‌موکوڕیێ، من بوومه له‌سته‌مکاران، جا به‌وه‌لآمیه‌وه چوین و دوعا‌و نزاکه‌مان گیراکرد وه‌رزگارمان کرد له‌و غه‌م و په‌ژاره‌و به‌لآیه‌ى تێی که‌وتبوو ، ئاوه‌هاش ئیمانداران رزگار ده‌که‌ین له‌به‌لآو موصیبه‌تان ئه‌گه‌ر رومان تێبکه‌ن و له‌به‌رمان بپاڕێنه‌وه ته‌وبه‌و په‌شیمانى ده‌رببڕن .
هه‌روه‌ها خواى بالآده‌ست و موجیب و شکۆمه‌ند دوعا‌و نزاى خواپه‌رستانی مێژووى قه‌بوڵ کردووه ، وه‌ئه‌گه‌ر به‌ووردى سه‌یری سیره‌ی ژیانى پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان بکه‌ین () ده‌بینین خواى ئازیز هه‌رده‌م موجیب بووه به‌وه‌لآمی دوعا‌و نزاکانى هاتۆته‌وه .. هه‌روه‌ها به‌وه‌لآمی ئیماندارانی خواپه‌رستی ئوممه‌تى (محمد)یش (صلى الله عليه وسلم) هاتۆته‌وه ، کاتێ که شه‌رت و شروتی دوعایان ته‌واو بووبێ .
به‌ڵێ به‌وه‌لآم هاتنه‌وه‌ی خوداى موجیب و مه‌رجانى خۆى هه‌ن وه‌کو ئیمانی بێگه‌ردو پاک و خاوێنى دڵ و ده‌روون و ده‌ووری له‌پیسی و حه‌رامى ماددى و مه‌عنه‌وی .. هتد که‌به‌درێژى لێره‌دا جێگه‌ى نابێته‌وه، به‌لآم ئاماژه‌تان ده‌که‌م بۆ کیتابی (سبحانك اللهم) که‌دانراوی (جميل ابراهيمة) که‌زۆر به‌درێژى باسی دوعا‌و مه‌رجه‌کانى کردووه .
جا ڕوو له‌خوداى موجیب ده‌که‌ین :
خودایه گیان یارمه‌تیمان ده ، بۆ دوعایانی چاک مۆڵه‌تمان ده ، تۆ بیسه‌رى نزایان و هاوارانی ، تۆ موجیبی لێقه‌وماوو ناچارانی ، ئه‌وه‌ی روو له‌تۆکه په‌شیمان نابێ ، له‌دونیاو قیامه‌ت شه‌رمه‌زار نابێ ، هاوارمان هێنایه قاپى ره‌حمه‌تت ، رومان تێبکات لوتفى که‌ره‌مت ، ئێمه‌ین له‌دونیا غه‌ریبین هه‌رده‌م، هه‌رتۆمان هه‌یه به‌سیت بۆ گشت ده‌م، توانا‌مان بده زانا‌و هۆشیاربین، له‌به‌ندایه‌تیت گشت کات به‌کاربین ، ده‌رونمان پاککه نیه‌تمان چاککه، هیچ بێی تۆ ناکرێ ئه‌ى خاوه‌ن چاکه، له‌دونیاو قیامه‌ت به‌هره‌مه‌ندمان که ریزوان و ره‌حمه‌ت پێمان عه‌تاکه .
ئه‌گه‌ر سه‌یرێکى مێژوو بکه‌ین چه‌نده‌ها وانه‌مان فێرده‌کات له‌چۆنیه‌تى سونه‌نه‌کانى په‌روه‌ردگارى فراوانکار وه‌ک زاتى بالآده‌ست و ئازیز ده‌فه‌رموێ : [قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِكُمْ سُنَنٌ فَسِيرُوا فِي الأَرْضِ فَانْظُروا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ ] ال عمران: ١٣٧ .
واته له‌پێش ئێوه له‌مێژوودا سونه‌نانى خوداى گه‌وره تێدا حوکمى کرد‌و رابورد جا فه‌رموون بگه‌ڕێن له‌سه‌ر زه‌ویدا مێژوویان سه‌یرکه‌ن و ئاسه‌واریان ببینن چۆن بوو چاره‌نووسی درۆزنان و بێباوه‌ڕان، ئاوه‌ها زاتى شکۆمه‌ند ده‌سه‌لآت و سونه‌نانى فراوانى ئه‌و هه‌موو کون و قوژبنێکى گرتۆته‌وه، هیچ که‌س و شتانێکى فه‌رامۆش نه‌کردووه، گشتیانی گرتۆته‌وه خۆ‌و وه‌ده‌یان گرێته‌وه خۆی ، وه‌له‌ڕووی دارایى و سامان و ده‌سه‌لآت و موڵکیشه‌وه زاتى فراوان کار له‌سوره‌تی (البقرة)دا له‌ئایه‌تی ٢٤٧ دا ده‌فه‌رموێ [..وَاللَّهُ يُؤْتِي مُلْكَهُ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ] .
زاتی (الله) په‌روه‌ردگارى مه‌زن ده‌وڵه‌مه‌ندى بێ‌سنور خاوه‌ن هه‌موو موڵک و سه‌روه‌ته‌کان هه‌ر خۆی ئیداره‌ى موڵکایه‌تى له‌ده‌سته‌و حیکمه‌ت و دانایى ئه‌و حوکم ده‌کاو، موڵک و سامان و ده‌سه‌لآت بدات به‌کێ پێی ده‌داو ، ئه‌م زاته (الله) یه خوداى بێ هاوتایه‌و خاوه‌ن زانست و زانیارى فراوانه به‌ماهیه‌ت و زانست و ناوه‌ڕۆکی هه‌موو شتێ ده‌زانێ .. زاتى په‌روه‌ردگار سیاسه‌ت و پیلانێکى شه‌یتانمان بۆ ئاشکرا ده‌کاو واده‌و سونه‌نێکى خۆیمان بۆ روون ده‌کاته‌وه وه‌ک له‌سوره‌تی (البقرة)دا له‌ئایه‌تى (268 ـ 269) دا ده‌فه‌رموێ : [الشَّيْطَانُ يَعِدُكُمْ الْفَقْرَ وَيَأْمُرُكُمْ بِالْفَحْشَاءِ وَاللَّهُ يَعِدُكُمْ مَغْفِرَةً مِنْهُ وَفَضْلاَ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ(268)يُؤْتِي الْحِكْمَةَ مَنْ يَشَاءُ وَمَنْ يُؤْتَ الْحِكْمَةَ فَقَدْ أُوتِيَ خَيْرًا كَثِيرًا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلاَ أُوْلُوا الاَلْبَابِ ] واته: شه‌یتان واده‌ى فه‌قیرى و هه‌ژاریتان پێده‌دا به‌و هۆیه‌وه ده‌تان ترسێنێ و ، له‌حه‌ق ده‌تان ترازێنێ و ئه‌مرو فه‌رمانتان پێده‌کات به‌کارانى ناڕه‌واو فاحیشه‌و ناهه‌مواره‌وه .. وه‌خوداى شکۆمه‌ند واده‌ى مه‌غفیره‌ت و لێبورده‌ییتان پێده‌دات له‌گه‌ڵ فه‌زڵ و به‌هره له‌لایه‌نى خۆیه‌وه ، وه‌خوداى ئازیز زانست فراوانه هه‌موو کارێکى ره‌وانه ، حیکمه‌ت و مه‌عریفه‌ت و دانایى و کارچاکى ده‌به‌خشێ به‌خواستى پڕ له‌حیکمه‌ت و دانایى خۆیه‌وه ، جا ئه‌وه‌ی حیکمه‌ت و دانایى و مه‌عریفه‌تى پێبه‌خشرابێ ئه‌وه به‌ڕاستى و بێگومان خێر‌و به‌هره‌یه‌کى زۆرى پێدراوه ، به‌لآم که‌سێ له‌م ناوه‌ڕۆکه حه‌قیقه‌تیانه بیرناکاته‌وه لێی تێ نافکرێ ئیللا خاوه‌ن مێشک و عاقڵ و ژیرمه‌نده‌کان نه‌بێ ، هه‌روه‌ها زاتى فراوانکار له‌سوره‌تى (ال عمران) دا له‌ئایه‌تى (73)دا ده‌فه‌رمومێ : [قُلْ إِنَّ الْفَضْلَ بِيَدِ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ] واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌رى رابه‌رو سالار () بفه‌رموو بڵێ به‌ڕاستی فه‌زڵ و که‌ره‌م و به‌خشش و به‌هره گشتى به‌ده‌ست زاتی (الله)یه به‌خواستی پڕ له‌حیکمه‌ت و دانایى به‌هه‌ر که‌سێ ببه‌خشێ ،ده‌یبه‌خشێ زاتی خوا زانست و زانیاری فراوانه‌و به‌هه‌موو کار‌و داناییێ ده‌زانێ .

