سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (١٠٥) سوڕه‌تى (نسا‌ء) : { إِنَّا أَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ }
نوسینى : بورهان موحه‌مه‌د ئه‌مین ... ئاماده‌کردنى : چێنه‌ر ...
ئایه‌ته‌که (ترمذي) و (حاكم) و فه‌رمووده گێڕه‌ره‌وه‌کانى دیکه له (قتادة)ى کوڕى (نعمان)ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه، ده‌ڵێت : خانه‌واده‌یه‌ک پێیان وترا (ابيرق) و پێکهاتبون له (بشر) و (بشير) و (مبشر)، (بشر)یان پیاوێکى دووڕوو بوو ، شیعرى ده‌وت و هێرشى ده‌کرده سه‌ر هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر (د.خ)، پاشان بۆ شاردنه‌وه‌ى ئه‌و ناپاکیه‌ى ئه‌و شیعرانه‌ى ده‌دایه پاڵ هه‌ندێک له شاعیره ناموسوڵمانه‌کانى عه‌ره‌ب و ده‌یگوت : فڵان واى وت ، ئه‌م خانه‌واده‌یه‌ش نه‌داربوون چ له‌سه‌رده‌مى نه‌فامى یان ئیسلامدا ، خه‌ڵکیش خواردنیان له مه‌دینه خورما و جۆ بوو، مامم که (رفاعة)ى کوڕى (زيد) بوو جۆرێک له به‌رووبوومى کڕى و له زه‌ویه‌کى نه‌رمدا شاردیه‌وه له‌که‌ڵ شمشێر و قه‌ڵغان و تیردا ، زۆرى نه‌برد له‌ژێره‌وه زه‌ویه‌که که‌ندڕکراو ده‌ست درێژى کرایه سه‌ر به‌رووبووم و چه‌که‌کان و تاڵانیان کرد ، مامیشم به‌هه‌ڵه‌وادان هات بۆلام و پێ ى وتم : برازا شیرینه‌که‌م ده‌ست درێژى کراوه‌ته سه‌رمان و ئه‌مشه‌و ئه‌و حه‌شارگه‌یه‌ى هه‌ڵمان که‌ندبوو تاڵان کراوه ، ئێمه‌ش له‌و ده‌روبانه ماڵه‌وماڵ چاودێریمان کردن و پرسیمان تا پێیان وتین : ئه‌مشه‌و ئه‌ندامانى خانه‌واده‌ى (ابيرق)مان دیوه ئاگریان کردۆته‌وه ، وێڕاى ئه‌وه‌ى نه‌دار و هه‌ژارن ، مه‌گه‌ر ئه‌و خواردن و شتومه‌کانه‌یان له‌کوێ بووه؟ کاتێکیش سۆراخمان کرد و چوین بۆ ماڵى (بنى ابريق) وتیان : به‌خوا ئێمه شتى وا ناکه‌ین و ده‌گونجێت (لبيد) ى کوڕى (سهل) که هاوه‌ڵتانه ده‌ستى بۆ شتومه‌که‌کانتان بردبێت .(لبيد)یش پیاوێکى چاک بوو،ناوبانگێکى باشى هه‌بوو،بۆیه هه‌رکه ئه‌م تۆمه‌ته‌ى بیست خێرا ده‌ستى دایه شمشێره‌که‌ى و وتى : من دزى ده‌که‌م ؟! سوێندبێ به‌خوا ده‌بێت ئه‌م شمشێره له جه‌سته‌تاندا ون بکه‌م یان ئه‌و دزى یه ده‌ربخه‌ن بۆم ؟ ئیمه‌ش له‌تاوا وتمان : ده‌ست له‌ئیمه بپارێزه،ئێمه له خانه‌واده‌ى ئه‌و ماڵه‌مان پرسى و ئه‌وان وایان وت،دڵنیان تۆ هه‌رگیز شتى وه‌هات لێ ناوه‌شێته‌وه،ئینجا مامم پێى وتم : برازاى خۆشه‌ویست گه‌ربچیته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) و ئه‌و ڕووداوه بۆ ئه‌و باس بکه‌یت کارێکى باش ده‌که‌یت، منیش هاتمه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) و ڕووداوه‌که‌م له‌نووکه‌وه بۆ گێڕاوه و وتم: یه‌کێک له‌ماڵانى دراوسێمان ڕه‌ش و ڕووتن و ده‌ستیان دریژکردووه بۆ خواردن و چه‌ک و شت و مه‌که‌کانمان و بردوویانه،به‌ڵکو چه‌که‌کانمان بۆ بگێڕنه‌وه و خواردنه‌که‌ش بۆخۆیان هه‌ڵبگرن، پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) فه‌رمووى : باهه‌موو لایه‌نه‌کانى ئه‌م ڕووداوه تاوتوێ بکه‌م ئه‌وجا فه‌رمان ده‌ده‌م،پاشان (بنى ابيرق) ئه‌م هه‌واڵه‌یان بیست هاتن بۆلاى و یه‌کێک له ده‌م ڕاسته‌کانى خۆیان به‌ناوى (اسير)ى کوڕى (عروة) قسه‌یان له‌گه‌ڵدا کرد سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه و پاشان هه‌موو خانه‌واده‌که بۆ ئه‌م ڕووداوه کۆبوونه‌وه،هاتنه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) وتیان : (قتادة)ى کوڕى (نعمان) و مامى قامه‌ى دزێتیان داوه‌ته پاڵ ئێمه و تاوانباریان کردووین،به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌و به‌هانه‌یه‌کى ڕوون و ئاشکرایان به‌ده‌سته‌وه بێت.
(قتادة)ش ده‌ڵێت : هاتمه خزمه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) فه‌رمووى : تۆ په‌نجه‌ى تاوانبارکردن به‌دزى کردن درێژکردووه بۆ ماڵێکى موسوڵمان و چاکه‌کار به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌ڵگه و به‌هانه‌ت به‌ده‌سته‌وه بێت؟ منیش گه‌ڕامه‌وه بۆلاى مامم و ئه‌م قسانه‌م بۆ گێڕایه‌وه،ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا وتى : وا شاهیده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گوتومانه، ئینجا زۆرى نه‌برد قورئان دابه‌زیه خواره‌وه : { إِنَّا أَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ لِتَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ بِمَا أَرَاكَ اللّهُ وَلاَ تَكُن لِّلْخَآئِنِينَ خَصِيماً } (که‌مه‌به‌ستى له ناپاکى خانه‌واده‌ى (بنى ابيرق) بوو). { وَاسْتَغْفِڕ اللّهَ } ش مه‌به‌ست پێى ئه‌وه‌بوو که‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) داواى لێ‌خۆش بوون بکات له‌وه‌ى به (قتادة)ى گوتبوو تا { عَظِيماً } پاشان پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) چه‌که‌کانى گه‌ڕانده‌وه بۆ (رفاعة)،و (بشير) هه‌ڵهات بۆ ناو موشریکه‌کان و بوو به میوانى (سلافة)ى کچى (سعيد)، په‌روه‌ردیگاریش ئایه‌تى { وَمَن يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَى } تا { ضَلاَلاً بَعِيداً } ى دابه‌زاند.
(حاكم) ده‌ڵێت : ئه‌م ڕووداوه (صحيح)ه به‌پێى مه‌رجه‌کانى (مسلم).(إبن سعيد) له (طبقات)ه‌که‌یدا ده‌گێڕته‌وه له (محمود) ى کوڕى (لبيد)ه‌وه ده‌ڵێت : (بشير) ى کوڕى (حارث) گه‌نجینه‌یه‌کى پڕله خۆراک و چه‌کى (رفاعة)ى کوڕى (زيد)ى مامى (قتادة)ى کوڕى (نعمان) ى ژێر‌و ژوور کرد‌و خواردن و (قةلَغان) و سه‌رپاکى گه‌نجینه‌که‌ى دزى،(قتادة)ش هاته خزمه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) و ئه‌م ڕووداوه‌ى پێ ڕاگه‌یاند، پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) (بشير) ى بانگ کرد‌و خستیه ژێر پرسیاره‌وه،به‌ڵام دانى پێدانه‌ناو تاوانه‌که‌شى خسته ئه‌ستۆى (لبيد) ى کوڕى (سهل) که پیاوچاک و خاوه‌ن ڕێز و ناوبانگ بوو، پاشان قورئان دابه‌زى و (بشير)ى به‌درۆ خسته‌وه و پاکێتى (لبيد)ى ده‌رخست { إِنَّا أَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ لِتَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ }ئایه‌ته‌کان.کاتێکیش قورئان تاوانبارێتى (بشير) ى ده‌رخست هه‌ڵهات بۆ مه‌ککه و له ئیسلام پاشگه‌ز بویه‌وه،له‌لاى (سلافة) ى کچى (سعد) لایداو به‌رده‌وام قسه‌ى ناشیرین و ناشیاوى به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵان ده‌کرد،
ئینجا ئایه‌تى : { وَمَن يُشَاقِقِ الرَّسُولَ } دابه‌زى. دوابه‌دواى ئه‌وه‌ش (حسان) ى کوڕى (ثابت) هه‌جووى کرد تا گه‌ڕایه‌وه.

