سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٤٥- له‌ناوه‌کانى جوانه‌كانى خواى گه‌وره ــ الواسع
مامۆستا مه‌لا صابر صالح حسێن گوردیناوێکه له‌ناوه جوانه‌کانی خواى وه‌لآمده‌ر ، ئه‌م ناوه (7) جار له‌قورئانا هاتووه ، بنچینه‌که‌ى (سعي)یه واته فراوان و بلآو . الواسع : واته
ئه‌م خوایه په‌روه‌ردگارێکى فراوانه له‌ده‌سه‌لآت و به‌زه‌یى و به‌خشنده‌یى و زانیارى‌و دانایى و هه‌موو شتێ ..
فراوانێتى خواى گه‌وره له‌هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه سنورێکى بۆ نیه کارلێکه‌رو پرسیار لێکراوێکى له‌سه‌ر نیه ، به‌ڵکو سه‌ربه‌ست و دڵنیایه به‌خواستى خۆی ، وه‌فراوانى ده‌دا به‌هه‌ر شتێ که‌بیه‌وێ ، به‌خشش و زانیارى‌و ده‌سه‌لآتی خواى گه‌وره هه‌موو شتێکى گرتۆته‌وه ، بونه‌وه‌ره‌کانى شایه‌دن و گه‌واهى له‌سه‌ر ئه‌م راستیه ده‌ده‌ن ، وه‌کو خواى گه‌وره به‌زمانى فریشته‌کانا ده‌فه‌رموێ : [ .. رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَيْءٍ رَحْمَةً وَعِلْمًا ..] غافر :٧ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ [ .. وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ ..] بقره:٢٥٥ .
به‌خشش و فراوانێتى خواى گه‌وره جۆره‌ها حیکمه‌تى زانایى تیا نواندووه ، تاکو ئاده‌میزاده‌کان سه‌ر لێشێواوو سه‌رگه‌ردان نه‌بن ، وه‌به‌چاوی ژیرى بڕواننه هه‌ر یه‌کێ له‌و هه‌زاره‌ها بونه‌وه‌ره به‌خشش و فراوان پێدراوه ، تا ڕاستیان بۆ ده‌رکه‌وێ و دڵ رۆشن که‌نه‌وه به‌چرای ئیمان ، وه‌ئه‌مانیش ئه‌م سیفه‌ته له‌به‌ینى خۆیانا بهێننه دی ، هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [وَالسَّمَاءَ بَنَيْنَاهَا بِأَيْيدٍ وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ ] الژاریات : ٤٧ .
واته : خواى گه‌وره ئاسمانی به‌دیهێناوه به‌هێزو ده‌سه‌لآتی فراوانی ، وه‌به‌رده‌وام له‌گه‌وره‌کردن و فراوانىدایه ، هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [وَمَنْ يُهَاجِرْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ يَجِدْ فِي الأَرْضِ مُرَاغَمًا كَثِيرًا وَسَعَةً ] النسا‌و: ١٠٠ .
ئه‌م ئایه‌ته مزگێنى و موژده‌یه‌کى گه‌وره‌یه بۆ ئیمانداران ، واته ئه‌وه‌ی کۆچ بکا له‌رێگه‌ى خودا ، به‌ده‌ستى ده‌که‌وێ به‌ره‌که‌ت و فرانیه‌کى زۆر ، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئیمان به‌رزى و پله‌و پایه ، هانى موسڵمانان ده‌دات بۆ هیجره‌ت و کۆچ کردن کاتێ که‌له‌ژێر ده‌ستى سته‌مکارانا ئه‌چه‌وسێندرێنه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی رازى نه‌بن به‌چه‌وسانه‌وه‌و فه‌زڵی کۆچ کردن بده‌ن به‌سه‌ر ئه‌و زه‌لیلیه‌دا هه‌روه‌ک له‌م ئایه‌ته‌شدا ده‌فه‌رموێ : [يَاعِبَادِي الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ أَرْضِي وَاسِعَةٌ فَإِيَّايَ فَاعْبُدُونِ ] العنکبوت : ٥٦.
واته : ئه‌ى خواپه‌رستانى خاوه‌ن باوه‌ڕ بێگومان زه‌ویمان فراوان خه‌لق کردووه ، ته‌نها به‌ندایه‌تی بۆ من بکه‌ن .
زاتى ئازیز‌و شکۆمه‌ند نیداو بانگه‌وازێ راده‌گه‌یه‌نێ به‌گوێی ئیماندارانداو ده‌فه‌رموێ : [يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِڕينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلاَ يَخَافُونَ لَوْمَةَ لاَئِمٍ ذَلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ] المائده : ٥٤ .
واته : ئه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ئیمانتان هێناوه بێدارببنه‌وه‌و حاڵى بن ئاینى خودا په‌کى به‌ئێوه نه‌که‌وتووه‌و ناشکه‌وێ خواى گه‌وره خۆى قیاده‌و سه‌رکردایه‌تی ده‌کات جا هه‌ریه‌کێ له‌ئێوه هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه مورته‌د بێت له‌ئاینه‌که‌ی ئه‌وه خوداى بالآده‌ست له‌پاشا گه‌ل و قه‌ومانێ تر هیدایه‌ت ده‌دات ده‌یان هێنێته کایه‌وه‌و له‌مه‌یدانی خواناسیندا حاڵییان ده‌کاو عاشقیان ده‌کات به‌خۆى و به‌رنامه‌که‌یه‌وه، خودا ئه‌وانى خۆش ده‌وێ و ئه‌وان خودایان خۆش ده‌وێ ، ملکه‌چى ئیمانداران ده‌بن و سه‌مع و گاعه‌یان ده‌بێ و گوێڕایه‌ڵ و دڵسۆز ده‌بن، به‌م ئیمان و سیفه‌ته به‌رزانه یه‌کێتى و ته‌بایىو هێزیان ده‌بێ پێیه‌وه خاوه‌ن عیززه‌ت و ده‌سه‌لآت ده‌بن به‌سه‌ر کافران و بێباوه‌ڕان ، جیهادو تێکۆشان ده‌که‌ن له‌پێناو رێگه‌و دین و به‌رنامه‌ى خودا وه‌ناشترسن و ناسڵه‌مێنه‌وه‌و ناڕوخێن به‌لۆمه‌ى لۆمه‌کاران .. به‌لآم ئه‌مه فه‌زڵ و به‌هره‌یه‌کى خوداى شکۆمه‌نده شایه‌سته‌ى هه‌موو که‌سێ نیه‌و به‌ڵکو خوداى ئازیز ده‌یدا به‌که‌سانێ که‌ئه‌هل بن و حیکمه‌ت و دانایى ئه‌و بیخوازێ ، وه‌خوداى گه‌وره زانست و زانیارى گه‌لێ فراوانه ده‌زانێ کێ پشت هه‌ڵده‌کاو کێش پشت له‌دین و ئاینه‌که‌ى هه‌ڵناکاو کێش شایه‌سته‌ى فه‌زڵ و هیدایه‌ت و ره‌حمه‌ته ، به‌ڕاستى مێژوو ئه‌م ئایه‌تانه‌ى ته‌فسیر کردووه‌و به‌واقیع ، لاپه‌ڕانێکى زۆری خستۆته ڕوو له‌روون کردنه‌وه‌ی سونه‌نانی خودایی، جا ئاده‌میزادى ئیماندار پێویسته هۆشیارو بێداربێ به‌هه‌میشه‌یی بشزانێ شه‌یتان هه‌رده‌م بۆى له‌که‌مین دایه تاکو هه‌ڵی گه‌ڕێنێته‌وه له‌ئاینه‌که‌ى، ئیتر بابه‌وه خۆی هه‌ڵ نه‌خه‌ڵه‌تێنێ که‌موسڵمانه‌و ئیتر ته‌واو ..
هه‌روه‌ها خوداى فراوانکار له‌باره‌ى چاوچنۆک و بێ قه‌ناعه‌تى بێ متمانه‌یی که‌سانێ به‌رازیقایه‌تى خودا که‌بونه‌ته به‌ر به‌ست له‌پێش دروست بوونی خێزانانی نوێ ، وه‌کو به‌شودان و ژن هێنان بێ ، ده‌فه‌رموێ : [ وَأَنكِحُوا الأَيَامَى مِنْكُمْ وَالصَّالِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَائِكُمْ إِنْ يَكُونُوا فُقَرَاءَ يُغْنِهِمْ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ] النور : ٣٢ .
ئه‌و ئافره‌تانه‌ى که‌بێمێرد ماونه‌ته‌وه بیان ده‌ن به‌شوو به‌خاوه‌نیان که‌ن هه‌روه‌ها ئه‌و به‌نده‌و جارىیه باشانه‌تان ژنیان بۆ بهێنن و بیان ده‌ن به‌شوو ، وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ى داواى ژنتان لێده‌که‌ن فه‌قیرحاڵ و هه‌ژارو گه‌دا بوون وه‌ژنیان پێنه‌ئه‌دان ، یا ئه‌و ژنانه که‌ماره‌یان ده‌که‌ن بۆ داخوازیان هه‌ژارو گه‌دابوون جاله‌به‌ر فه‌قیرو هه‌ژارى و که‌س نه‌ده‌هات ماره‌یان بکات ، ئه‌وه مه‌که‌ن به‌هۆی ته‌رکی ئه‌و ماره‌کردنه‌و ئیعتیمادو ته‌وه‌ککولتان له‌سه‌ر که‌ره‌م و به‌خشش و ره‌حمه‌تى خودابێ .. ئه‌وانه هه‌رچه‌ند فه‌قیرو هه‌ژاربن ئه‌وه خوداى گه‌وره به‌فه‌زڵ و که‌ره‌م و میهره‌بانی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندیان ده‌کا دارایی فراوان و گوشاده‌و خاوه‌ن زانست و زانیاریشه به‌حاڵ و ئه‌حواڵی ئێوه ده‌زانێ، رزق و رۆزی زیاد و که‌م ده‌کا به‌گوێره‌ی حیکمه‌ت و دانایى خۆی ..
له‌واقیعدا ئه‌گه‌ر موسڵمانان له‌هه‌موو چه‌رخ و زه‌مانێکا په‌یڕه‌وی ئه‌م ئایه‌ته‌یان بکردایه ئه‌وه گه‌لێ که‌س داده‌مه‌زران و له‌سه‌دان تاوانبارى و گیروگرفت و ئاشوب ده‌پارێزران .
هه‌روه‌ها زاتى شکۆمه‌ند و ئازیز له‌سوره‌تى النجم دا له‌ئایه‌تى (32) ده‌فه‌رموێ : [ .. إِنَّ رَبَّكَ وَاسِعُ الْمَغْفِرَةِ هُوَ أَعْلَمُ بِكُمْ إِذْ أَنشَأَكُمْ مِنْ الأَرْضِ وَإِذْ أَنْتُمْ أَجِنَّةٌ فِي بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ فَلاَ تُزَكُّوا أَنفُسَكُمْ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنْ اتَّقَى ] .
واته به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارى تۆ مه‌غفیره‌ت و لێبورده‌یى فراوانه خۆی له‌هه‌موو که‌سێ باشتر ده‌تان ناسێ له‌و کاته‌ی ئێوه‌ی له‌سه‌ر زه‌وى به‌دیهێناوه وه‌له‌و کاته‌ى که‌ئێوه کۆرپه‌له بوون له‌زگى دایکتانا ، جا مه‌ردی خوابن به‌پاکىو چاکى ڕووبکه‌نه خودا خۆ هه‌ڵنه‌کێشن، خواى گه‌وره خۆى له‌هه‌موو که‌سێ باشتر ده‌زانێ کێ له‌خوا ده‌ترسێ و ته‌قوای خوا ده‌کات ..
هه‌روه‌ها خواى بالآده‌ست له‌سوره‌تی النسا‌و دا له‌ئایه‌تى (130)دا ده‌فه‌رموێ [ .. وَكَانَ اللَّهُ وَاسِعًا حَكِيمًا ] واته به‌ڕاستی خواى گه‌وره حیکمه‌ت و دانایى گوشادو فراوانه هه‌موو لایه‌نه‌کانى بونه‌وه‌رى گرتۆته‌وه ..
جا زاتێک فراوانى و گوشادى به‌هه‌موو شتى دابێ، به‌عیلم و ره‌حمه‌ت به‌مه‌غفیره‌و حیکمه‌ت ئیداراتى کارفراوانی هه‌موو لایه‌نه‌کانى له‌ده‌ست خۆ‌یا بێ، شایه‌سته‌ى په‌رستن و مل بۆ که‌چ کردنه شایه‌سته‌ى روتێ کردن و خۆشویستنه ، جاڕووه‌و زاتى فراوانکار ده‌ڵێین :
په‌روه‌ردگار فراوان کار، خۆشه‌ویستى دڵی هۆشیار، گوشادى ده‌ده‌ی به‌شتان، ره‌حمه‌ت ده‌ده‌یته به‌هه‌شتیان ، ئێمه‌ش هیواو گشت مه‌به‌ستمان، ره‌حمى تۆیه بێته دڵمان، به‌ئومێدى ئه‌وه ده‌ژین له‌خزمه‌تدا روو سپى بین ، ئه‌و ئومێده جێی مه‌به‌سته سه‌ره‌نجامی هه‌ر به‌هه‌شته، ئه‌وه‌ی خاوه‌ن هه‌ست و نسته هه‌ر ئه‌م رێیه‌ى خۆشه‌ویسته ، چى له‌دونیاى وافانى که‌ین گه‌ر بۆ خودا چاکى نه‌که‌ین ، وا خه‌ریکه لێی باربکه‌ین رووه‌و خوا مل هه‌ڵ بکه‌ین .

