سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٤٦ ــ الحکیم ناوه جوانه‌كانى خوا
ناوێکه له‌ناوه جوانه‌کانى خواى فراوان کار ، (97) جار ئه‌م ناوه هاتووه له‌قورئانى پیرۆزدا که (93) جاریان مه‌به‌ست سیفه‌تى خواى گه‌وره‌یه ، بنچینه‌ى ئه‌م ناوه (حكمة) واته کار‌و فه‌رمانى رێک و دانایی .
الحکیم : واته خواى میهره‌بان زۆر دانایه له‌هه‌موو کار‌و فه‌رمانه‌کانى ، وه‌هیچ بونه‌وه‌رێک نیه که‌سه‌رتاپاى له‌داناییدا دانه‌ڕێژرابێ ، وه‌داناییه‌که‌ى خواى گه‌وره له‌پاڵ ده‌سه‌لآت و زانیارى بێسنوره‌وه‌یه ، وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [ ..فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ] البقره : ٢٠٩ . واته بزانن بێگومان خواى بێهاوتا ده‌سه‌لآتى بێ سنور‌و دانایه .. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر زوبانى فریشته‌وه ده‌فه‌رموێ : [..إِنَّكَ أَنْتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ ] البقره : ٣٢. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ [..لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ] ال عمران :١٨ .
هه‌تا به‌دیهێنراوه‌کان و دروست کراوه‌کانى خواى گه‌وره له ئه‌تۆمه‌وه بۆ که‌شکه‌شان ، ئاشکرا تر‌و رونتربن بازاڕی گه‌وره‌یىو دانایى خواى مه‌زن زیاتر خۆى ده‌نوێنێ ، وه‌هه‌رچى له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه پاکێتى و دانایێتى خواى گه‌وره ئه‌نوێنن وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [..يُسَبِّحُ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ] الحشر:٢٤ .
وه‌هه‌رچى رووداوه‌کانى قه‌زاو قه‌ده‌ره گشتى پڕ حیکمه‌ت و دانایین ، گه‌رچى ئێمه‌ش سه‌رمان لێ ده‌رنه‌چێت ، هه‌روه‌ها یاسا‌و به‌رنامه‌که‌ى حیکمه‌ت و داناییه‌که‌ى له‌ژماره نایه‌ن ، وه‌گشتیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ئاده‌میزاده وه‌یه‌ک پارچه به‌خشش و به‌زه‌ییه ، جائه‌وه‌ی به‌دڵ و به‌گیان په‌یڕه‌وى لێ‌بکا ئه‌وه خۆى له‌به‌خشش و به‌زه‌یی خوا هه‌ڵێنجاوه‌و به‌ختیاری و ئاسوده‌یى له‌گشت لاوه چاوه‌ڕێی ده‌کا ، وه‌ئه‌و که‌سه‌ى پشتى تێبکاو خۆى لێبێ ئاگا بکا ئه‌و په‌ڕی ره‌زاله‌تى و ده‌ردى سه‌رى به‌سه‌ریه‌وه کۆئه‌بنه‌وه له‌دونیاو قیامه‌تدا ..
خواى گه‌وره له‌داناییه‌که‌ى به‌رپرسیار نیه له‌هیچ روو لایه‌نێکه‌وه ، هه‌روه‌ها له‌هه‌موو سیفه‌ت و کار‌و فه‌رمانیدا ، وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [لاَ يُسْأَلُ عَمَّا يَفْعَلُ وَهُمْ يُسْأَلُونَ ] الانبیاو:٢٣.
به‌لآم به‌دیهێنراوه‌کانى به‌تایبه‌تى ئاده‌میزادو په‌رى (الجن) به‌رپرسیارن له‌هه‌ر نیاز‌و کارێکا که‌ئه‌نجامی ده‌ن ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆیێ ، یه‌کێ له‌م هۆیانه ئه‌وه‌یه خوایه‌تى خوا ماناى ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که‌به‌ر پرسیار نه‌بێ و پرسیاری لێنه‌کرێ و ره‌خنه‌ى لێنه‌گیرێ ، ئه‌گینا مانایه‌تى خوا ناگه‌یه‌نێ ، سبحانه وتعالى ..
وه دووه‌میان خواى گه‌وره زانیارى و زانستى هه‌موو شتێکى هه‌یه‌و له‌لایه بێهیچ که‌م و کوڕیه‌ک ، ده‌ی که‌واته له‌کارو فه‌رمانه‌کانى و سیفه‌ته‌کانیدا نه‌نگىو ناته‌واوى روونادا ، وه‌ک که‌ڕوى نه‌داوه .. به‌لآم ئاده‌میزاد له‌زانست و زانیارى زۆر هه‌ژاره ، له‌هه‌موو کار‌و فه‌رمانێک و ئیشێکا نزیکه له‌کارنا به‌جێی .. هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌ئیمانداران ده‌گه‌یه‌نێ که‌هه‌رچی وا له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدان سه‌ربازى دڵسۆزى خواى ده‌سه‌لآت دار‌و دانان ، وه‌هه‌رچه‌نده ئاده‌میزاده‌کان پشت له‌یاساکه‌ى بکه‌ن ، ئه‌وه بێگومان له‌ده‌سه‌لآت و دانایى خوا که‌م نابێته‌وه ، وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [وَلِلَّهِ جُنُودُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا ] الفتح :٧ .
خوداى بالآده‌ست و شکۆمه‌ندو دانا وه‌ک له‌هه‌موو کاره‌کانى دانابوه‌و داناش ده‌بێ ، وه‌کارى بێ دانایی ئه‌نجام نه‌داوه‌و ئه‌نجامیش نادات ، هه‌رخۆیه‌تى شایه‌سته‌ى حوکم کردنه‌و هه‌ر به‌رنامه‌که‌ى ئه‌و کیتابه‌که‌ى ئه‌و لایه‌قى پێشوازى کرده‌نه‌و گوێڕایه‌ڵی بۆ کردنه ، چونکه وه‌کو خۆى حه‌کیم و دانایه ئاوا کیتابه‌که‌شی سیفه‌ت و که‌لامی خۆیه‌تى ، چونکه دانایه‌و حه‌کیمه وه‌کو خۆى ده‌فه‌رموێ : [الر تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ الْحَكِيمِ ] یونس :١ .
جا هه‌رکه‌سانێ ده‌ست به‌م کیتابه حه‌کیمه‌وه بگرن ئه‌وه کار‌و باره‌کانیان له‌هه‌موو روولایه‌نه‌کانى ژیانه‌وه به‌دانایىو حه‌کیمیه‌وه به‌سه‌ر ده‌چێ بێ هیچ شک و گومانێک گه‌ر ئاده‌میزادیش له‌هه‌ندێ لایه‌نه‌وه سه‌رى لێده‌رنه‌چێ..
له (93) ئایه‌تدا سیفه‌تى حه‌کیمایه‌تى و دانایى خوداى شکۆمه‌ند هاتووه له‌قورئانه ، جا ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌وه‌دو سێ ئایه‌ته‌که بێنینه‌وه رونى که‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و باس و خواسه‌ى که‌تیایاندا هاتووه ئه‌وسا که‌مێ له‌حه‌قی باسی حه‌کیمایه‌تى خوداى دانا نه‌زیک ده‌بینه‌وه ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بۆ مێژوو ئێستای دونیا بڕوانین به‌هه‌موو مه‌خلوقه‌کانیه‌وه به‌گیانله‌به‌رو بێگیانیه‌وه به‌به‌رزو نزمیه‌وه به‌ره‌ش و سپىیه‌وه به‌گه‌وره و بچوکیه‌وه ، ئه‌و کاته بۆ چاوى ژیرى و بیرمان رون ده‌بێته‌وه که‌خالیقیان په‌روه‌ردگارو به‌ڕێوه‌به‌ریان زۆر حه‌کیم و دانایه‌و کارى بێ دانایى ئه‌نجام نه‌داوه‌و ئه‌نجامیش نادا، یا به‌مانایێتر بڵێین تیشکى حه‌کیمایه‌تى خواى دانا له‌هه‌موو روو لایه‌نێکى ئه‌م که‌ون و بونه‌وه‌ره ده‌دره‌وشێته‌وه‌و هه‌موو پێچ و په‌نایێکى گرتۆته‌وه..
له‌و کاته‌ى که‌زاتى دانا به‌فریشته‌کانى راگه‌یاند که‌لێره به‌و لاوه ئاده‌میزاد به‌دى ده‌هێنم و ده‌یکه‌م به‌خه‌لیفه‌و جێنشینى خۆم له‌سه‌ر زه‌ویدا ، فریشته‌کانیش ووتیان په‌روه‌ردگارا حیکمه‌ت چىیه له‌م کاره‌تدا ، بۆ ئێمه ناکه‌یت به‌خه‌لیفه‌و جێ‌نشین له‌سه‌ر زه‌ویدا که‌ئێمه تۆ به‌پاک راده‌گرین و ستایش و ته‌قدیسی تۆ ده‌که‌ین ، که‌چى ئاده‌میزاد سیفه‌ت و حاڵی وه‌هایه به‌دکارىو فه‌سادى ده‌خاته سه‌ر رووى زه‌وىیه‌وه‌و خوێنى تیا ده‌ڕێژێ و زوڵمى تیا ده‌کاو .. جاخوداى دانا وه‌لآمیان دا فه‌رمووی من له‌هه‌موو که‌سێ زاناترم و وه‌ئه‌وه‌ى من ده‌یزانم ئێوه نایزانن جا خواى گه‌وره ئاده‌مى فێره مه‌عریفه‌ت و زانیارى کرد هۆش و بیرى پێداو فێره ناوه‌کانى گشت به‌دیهێنراوه‌کانى تر‌ى کرد، پاشان به‌دیدارى فریشته‌کانى شاد کرد ، وه‌حاڵی کردن ئه‌گه‌ر زۆرێک له‌ئاده‌میزاد حاڵ و سیفه‌تى وایه خوێنڕێژى و فه‌سادى ده‌کات به‌لآم زۆرێکیش هه‌ن خوێن رێژى و فه‌سادى بنه‌بڕ ده‌که‌ن و شایه‌سته‌ى رێز‌و حورمه‌تن ، ئاخه‌لق کردنیان له‌گه‌ڵ مانا‌و کار‌و سیفه‌تانى خوداى ده‌گونجێ و جێگه‌ى حیکمه‌ت و دانایىیه وه‌کو سونه‌نى خواى گه‌وره وایه ( هةزار دانة زيوان بةهؤى دةنكة طةنميَكةوة ئاو دةخواتةوة ) .
جا پاش ئه‌وه‌ی که‌خوداى دانا حه‌زره‌تى ئاده‌مى شاد کرد به‌دیداری فریشته‌کان جا فه‌رمووی ئه‌ى فریشته‌کان ئه‌گه‌ر ئێوه راست ده‌که‌ن به‌وه‌ى که‌لایه‌ق تربن بۆ جێنشینێتى له‌سه‌ر زه‌ویدا فه‌رموون ئێوه‌و ئاده‌م له‌مه‌عریفه‌ت و هۆش و بیردا، فه‌رموون ئێوه ناوى ئه‌و که‌سانه‌مان پێراگه‌یه‌نن ، وادیاره خوداى دانا ئه‌و هه‌ست و نست و زانیاریه‌ى داویه به‌ئاده‌م نه‌یداوه به‌فریشته‌کان ، ئه‌و کاته فریشته‌کان باشتر حاڵى بوون له‌وه‌ی که‌حه‌زره‌تى ئاده‌م لایه‌قتره به‌جێنشینی بۆیه بێسێ و دوو ووتیان [قَالُوا سُبْحَانَكَ لاَ عِلْمَ لَنَا إِلاَ مَا عَلَّمْتَنَا إِنَّكَ أَنْتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ ] البقره : ٣٢ .
پاکىو بێگه‌ردی دوور له‌که‌م و کوڕى شایه‌سته‌ى تۆیه ئه‌ى په‌روه‌ردگار، به‌ڕاستى ئێمه هیچ عیلم و زانیاریه‌کمان نىیه ئیللا ئه‌وه‌نده نه‌بێ که‌خۆت فێرت کردووین ،به‌ڕاستی و بێگومان تۆ به‌هه‌موو شتێ زانای له‌هه‌موو کارێ دانای ، وه‌کارت بێحیکمه‌ت نىیه جا فریشته‌کان گیانانى پاک و بێگه‌ردن ، نه‌فسی ئه‌مماره‌و شه‌یتانى له‌عین کاریان تێناکات چاویان غیشاوه داى نه‌پۆشیوه گوێیان گرانى‌و پقلى تیا نه‌که‌وتووه، دڵیان ره‌ق و ره‌ش نیه‌و خه‌تمى لێنه‌دراوه ، فیتره پاک و گیان پاک و ووتار پاک و راستن، وه‌له‌ناسینی خوداى گه‌وره‌و سیفه‌ته‌کانى شاره‌زان ئائه‌وه‌ته شاهێدى و گه‌واهى ده‌ده‌ن له‌سه‌ر زانایێتى و دانایێتى خوداى حه‌کیم و کارله‌جێ .. ئا به‌م ئیمانه‌وه رازین به‌وه‌ی خوا ته‌قدیری کردووه‌و ده‌زانن کاری بێحیکمه‌ت ئه‌نجام نادا‌و سیقه‌و متمانه‌یان به‌خواى خۆیان هه‌یه‌و ئیعتیمادو ته‌وه‌ککولیان له‌سه‌ریه‌تى ، هه‌روه‌ها خوداى حه‌کیم و دانا له‌سوره‌تى (ال عمران)دا له‌ئایه‌تى (18) دا ده‌فه‌رموێ : [شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ وَالْمَلاَئِكَةُ وَأُوْلُوا الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ] .
خوداى حه‌کیم و دانا شاهێده‌و شاهێدى داوه که‌خۆى تاکه په‌رستراوه هیچ په‌رستراوێ نىیه بێجگه له‌خۆی، وه فریشته‌کان و خاوه‌ن زانیاریه‌کان گه‌ر به‌دادپه‌روه‌رى بڕیارده‌ن ئه‌وانیش گشتیان شاهێدن و شاهێدیان داوه که‌هیچ په‌رستراوێ نیه ته‌نها زاتى شکۆمه‌ندی حه‌کیم و دانا نه‌بێت ، ئه‌ى حه‌کیمى حه‌کیمان تاکه په‌رستراوی جیهان، تۆ سه‌رچاوه‌ی داناییانی تۆ به‌گشت شتان ده‌زانی، کوانێ زانین کوا دانایی گشت ئى تۆیه به‌تێکڕایی، بکه ره‌حمه‌ت به‌مه‌ى هه‌ژار ئه‌تۆ زانای مه کۆڵه‌وار ..

