ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

لە نهێنیەكانی كامەرانی...له‌ قورئاندا

لە نهێنیەكانی كامەرانی...له‌ قورئاندا

نووسينى /عبدالدائم كحيل/وه‌رگير /سه‌روه‌ر حسن///خوای پەروەردگار فەرمانی پێداوین لەو كەسانە ببوورین كە خراپەیان لەگەڵ كردووین تەنانەت ئەگەر نزیكترین كەسیش بن لێمانەوە، نهێنی ئەو كارە چییە؟ بۆچی قورئان فەرمانی لێبوردەیی بەردەواممان پێدەدا ئەگەر لە هاوسەر و مناڵەكانیشمان بێت؟ پەروەردگار دەفەرموێت:{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ مِنْ أَزْوَاجِكُمْ وَأَوْلَادِكُمْ عَدُوًّا لَكُمْ فَاحْذَرُوهُمْ وَإِنْ تَعْفُوا وَتَصْفَحُوا وَتَغْفِرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (14)} [التغابن] واتە: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، هەندێك لە هاوسەرانتان یان هەندێك لە ڕۆڵە و نەوەكانتان دوژمنتانن. جا ئێوەش وریا بن و خۆتان بپارێزن لێیان، ئەگەر چاوپۆشی لە هەڵەیان بكەن و واز لە ئازاردانیان بهێنن و لێیان ببورن، ئەوە چاك بزانن خوا لێخۆشبووە و میهرەبانە.

بێگومان وەك باوەڕدار دەبێت بڕٍوامان وابێت هەموو ئەوەی قورئانی پیرۆز فەرمانمان پێدەدا سوود و چاكەی تێدایە، هەموو ئەوەش كە نەهیمان لێی دەكات خراپە و زیانی تێدایە. باشە سوودەكانی لێبوردەیی چین؟ زانایانی بایەخدەر بە كامەرانی مرۆڤ بەم دواییانە چ ڕاستیگەلێكی زانستیان لەوبارەیەوە دیوەتەوە؟
هەموو ڕۆژێك زانایان لە شتێكی نوێ دڵنیا دەبن لە گەشتیاندا بۆ چارەسەری نەخۆشییە قورس و بێدەرمانەكان، دواهەمینی ئەو دۆزینەوانە ئەوەیە كە توێژەران دەربارەی نهێنیەكانی لێبوردەیی دیتیانەوە!! بەم دواییانە زانایانی دەروونناس دەركی بایەخی لە خۆ و لە ژیان ڕازیبوون و بایەخی ئەم ڕەزامەندیە لە چارەسەری زۆر لە پەشێویە دەروونیەكانیان كردووە... لە لێكۆڵینەوەیەكدا كە لە گۆڤاری (دراسات السعادە) دا بڵاوكرایەوە ڕوون بووەوە كە پەیوەندییەكی توندوتۆڵ هەیە لەنێوان (لێبوردەیی و لێخۆشبوون) لەلایەك و (كامەرانی و ڕەزامەندی) لەلایەكی ترەوە.
چەند كەسێكیان هێناوە و لێكۆڵینەوەیەكی وردیان لەسەر  ئەنجامداون، لەواقیعی كۆمەڵایەتی و بارودۆخی ماددی و مەعنەویان كۆڵیونەتەوە، چەند پرسیارێكیان ئاڕاستە كردوون كە بە كۆ ئاماژەیەك دەدەن لەسەر كامەرانی مرۆڤ لە ژیاندا.
جێی سەرسامی بوو ئەو كەسانەی پتر كامەران بوون ئەوانە بوون كە زیاتر لێبوردە بوون لەگەڵ خەڵك!! لەدوای ئەوە بڕیاریاندا تاقیكردنەوە بكەن بۆ ئاشكرا كردنی پەیوەندی نێوان لێبوردەیی و گرنگترین نەخۆشییەكانی سەردەم (نەخۆشی دڵ)، سەرلەنوێ‌ جێی سەرسامی بوو ئەو كەسانەی ڕاهاتبوون لەسەر لێبوردەیی و لێبوردن و خۆشبوون لەو كەسانەی خراپەیان لەگەڵ كردوون، لەوانەن كە كەم هەڵدەچن. 
بە ئاكامی ئەم لێكۆڵینەوانە دەركەوت: كەسە لێبوردەكان گرفتاری بەرزە پەستانی خوێن نیین، كاری دڵیان ڕێكوپێكی پتری هەیە وەك لەوانی تر، توانای داهێنانیان زیاترە... چەند لێكۆڵینەوەیەكی تر سەلماندیان كە لێبوردەیی تەمەن درێژ دەكات، مرۆڤە تەمەن درێژەكان ئەوانەن كە پتر لێبوردەن، بەڵام بۆچی؟!
ئەم لێكۆڵینەوەیە ئاشكرایكرد ئەو كەسەی خۆی لەسەر لێبوردەیی ڕادێنێت، هەر هەڵوێستێك لەدوای ئەوە ڕووبەڕووی دەبێتەوە هیچ تووشی ڕاڕایی دەروونی یان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنی ناكات و ئەوەش ماسولكەی دڵی لە ئەدای كارەكەیدا ئاسودە دەكات. هەروەها ئەم كەسە لێبوردەیە بەدوور دەبێت لە خەونە بێزاركەرەكان و لە نیگەرانی و ڕاڕایی كە بەهۆی بیركردنەوەكانیەوە دروست دەبن بۆ تۆڵەسەندنەوە لەو كەسەی خراپەی لەگەڵ كردووە.
زانایان دەڵێن: تۆ هەڵوێستێكی بێزاركەر كە توشت هاتووە لەبیر بكەیت زۆر باشتر و بەسوودترە لەوەی كە كات بەفیڕۆ بدەیت و وزەیەكی گەورەی مێشكت لە بیركردنەوە لە تۆڵەسەندنەوەدا خەرج بكەیت! لێخۆشبوون و لێبوردەیی ناڕەحەتی و ماندوویەتی زۆر بۆ مرۆڤ دەگێڕێتەوە، ئەگەر ویستت دوژمنەكەت شاد بكەیت بیر لە تۆڵە لێسەندنەوەی بكەرەوە، چونكە تۆ تاكە دۆڕاو دەبیت!!
لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە كە لێبوردەیی و لێخۆشبوون ڕێژەی مردنی خانە دەماریەكان لە مێشكدا كەم دەكاتەوە، لەبەرئەوە مێشكی ئەو خەڵكەی لەسەر لێبوردەیی و لێخۆشبوون ڕاهاتوون قەبارەی گەورەترە و كاراترن... هەندێك توێژینەوە هەن جەخت دەكەنەوە كە لێبوردن كۆئەندامی بەرگری مرۆڤ بەهێز دەكات و دواجار چەكێكیشە بۆ چارەسەری نەخۆشییەكان!!
بەهۆی بایەخی زۆر گەورەی بابەتی لێبوردەییەوەیە خوای پەروەردگار خۆی ناوناوە (العفو)، وەك دەفەرموێت:{إِنْ تُبْدُوا خَيْرًا أَوْ تُخْفُوهُ أَوْ تَعْفُوا عَنْ سُوءٍ فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ عَفُوًّا قَدِيرًا (149)} [النساء]، واتە: ئەگەر كردار و گوفتار و بەخششی خۆتان ئاشكرا بكەن یان بیشارنەوە، یاخود چاوپۆشی لە هەڵە و گوناهێك بكەن، ئەوە بێگومان خوا هەمیشە و بەردەوام لێخۆشبووە و بەدەسەڵاتیشە.
هەندێك لە زانایانی (پرۆگرامسازی زمانیانەی دەماری) دۆزیویانەتەوە كە باشترین پرۆگرام بۆ دروست پەروەردە كردنی مناڵ لێبوردەییانە مامەڵە كردنە لەگەڵیاندا!! هەر لێبوردنێك بەجێی پەیامێكی ئیجابیە كە مناڵ وەریدەگرێت، دووپاتكردنەوەشی مناڵەكە لەسەر لێبوردەیی ڕادێنێت، دوابەدوای ئەوە دووردەكەوێتەوە لە دیاردەی تۆڵەسەندنەوەی تێكشكێنەر كە بەداخەوە لە ئەمڕۆدا زۆرینەی لاوان پێوەی گرفتارن!
لەبەرئەوەیە خوای گەورە فەرمانی بە پێغەمبەرەكەی (صلى الله عليه‌ وسلم) كردووە، (بەدڵنیاییەوە هەموو باوەڕدارێكیش كە ڕازیە بە پەروەردگارێتی (الله) و بە محمدیش (صلى الله عليه‌ وسلم) پێغەمبەر) كە لێبوردە بن... وەك ئەوەیە خوای گەورە بیەوێت لێبوردەیی بكاتە پرۆگرامێك بۆمان، لەهەموو ساتێكدا مومارەسەی بكەین، لەو هاوڕێیانەمان ببوورین كە خراپەیان لەگەڵ كردووین، لە هاوسەر و مناڵانمان خۆش بین، لە مناڵێكی بچووك ببوورین یان كەسێكی بەتەمەن، لە مرۆڤێك ببوورین كە فێڵی لێكردوین یان فریوی داوین، یەكێكی تر كە گاڵتەی پێكردووین. لێبوردن لە نەزانانت دووردەخاتەوە و كات و كۆششت بۆ دەگێڕێتەوە، پەروەردگار دەفەرموێت:{خُذِ الْعَفْوَ وَأْمُرْ بِالْعُرْفِ وَأَعْڕضْ عَنِ الْجَاهِلِينَ (199)} [الأعراف] واتە: كاری ئاسان لە خەڵكی داوا بكە و چاوپۆشی لە هەڵە و كەموكوڕیەكانیان بكە و فەرمان بدە بە چاكە و كردەوەیەك كە پەسەندی شەرعە، ڕووش وەرگێڕە و پشت بكە لە نەفام و تێنەگەیشتوان.
ئەگەر دەتەوێت خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا لێت خۆشبێت تۆ لە دونیادا لە مرۆڤەكان خۆش ببە، پەروەردگار بەرامبەر هەموو یەكێك لە ئێمە دەفەرموێت{وَلَا يَأْتَلِ أُولُو الْفَضْلِ مِنْكُمْ وَالسَّعَةِ أَنْ يُؤْتُوا أُولِي الْقُرْبَى وَالْمَسَاكِينَ وَالْمُهَاجِڕينَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلْيَعْفُوا وَلْيَصْفَحُوا أَلَا تُحِبُّونَ أَنْ يَغْفِرَ اللَّهُ لَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (22)} [النور] واتە: دەبا لێبوردە بن، دەبا چاوپۆشی بكەن، مەگەر حەزناكەن خوا لێتان خۆش ببێت، خوایش هەمیشە لێخۆشبوو و میهرەبانە.  
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز