سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٤٧ ــ الودود..ناوه جوانه‌كانى خوا
ناوێکه له‌ناوه خۆشه‌ویسته‌کانى خواى دانا ، ئه‌م ناوه (2) جار له‌قورئانى پیرۆزدا هاتووه ، بنچینه‌که‌ى (ودّ)ه واته سۆز‌و خۆشه‌ویستی .
الودود : واته ئه‌م خوایه په‌روه‌ردگارێکه سۆز‌و خۆشه‌ویستی زۆره به‌رامبه‌ر به‌مه‌خلوقه‌کان و دروست کراوه‌کانى به‌تایبه‌تی به‌نده دڵسۆزه‌کانى .
. وه‌خۆیشی خۆشه‌ویسته بۆیان و له‌لایان، سۆز‌و خۆشه‌ویستى خوایه نازو نیعمه‌تى رژاندوه به‌سه‌ر خواناساندا که‌په‌ره‌کانى دڵیانى پڕکردووه به‌خۆشه‌ویستى خودایىو، کار‌و کرده‌وه‌یان گشت بۆ ره‌زای ئه‌وه‌و هه‌موو کات هه‌ست به‌نزیکیه‌وه ده‌که‌ن و ده‌زانن خواى گه‌وره دۆست و یارمه‌تى ده‌ریانه ، ئه‌مه‌ش نیعمه‌تێکى زۆر گه‌وره‌یه بۆ به‌نده پاک و بێگه‌رده‌کانی ، وه‌هه‌موو موڵک و سامانى دونیا شه‌رم ده‌کاو ده‌توێته‌وه له‌به‌ر نرخى ئه‌م به‌خششه‌و رووى نایێ نرخێکى که‌میش بۆ خۆى دابنێ له‌ئاستیا ..
خواى گه‌وره له‌سه‌ر زومانی حه‌زره‌تى شوعه‌یب رووبه‌ڕووی گه‌له‌که‌ى ده‌فه‌رموێ : [وَاسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ إِنَّ رَبِّي رَحِيمٌ وَدُودٌ ] هود : ٩٠ .
واته داواى لێ‌خۆش بوون و چاوپۆشی له‌په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن و تۆبه‌و په‌شیمانیتان بۆلاى ئه‌و بێ، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم میهره‌بان و خۆشه‌ویسته ، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : [ إِنَّهُ هُوَ يُبْدِئُ وَيُعِيدُ(13)وَهُوَ الْغَفُورُ الْوَدُودُ ] بروج : ١٣ ، ١٤ .
واته : بێگومان ئه‌و خوایه خۆى ئاده‌میزادى به‌دیهێناوه‌و هه‌ر خۆشى جارێکىتر زیندووى ئه‌کاته‌وه‌و ، لێخۆش‌بوو خۆشه‌ویستیه .. خاوه‌ن باوه‌ڕان ده‌بێ به‌م سیفه‌ته خۆیان بڕازێننه‌وه ، به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک به‌سۆزو خۆشه‌ویستى بن ، بۆشایىیه‌کانی دڵیان به‌خۆشه‌ویستى دوژمنانى خوا‌و پێغه‌مبه‌ر پڕنه‌که‌نه‌وه خواى گه‌وره ئه‌م جۆره که‌سانه ئه‌داته به‌ر هێرش وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [ لاَ تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِڕ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَوْ كَانُوا آبَاءَهُمْ أَوْ أَبْنَاءَهُمْ أَوْ إِخْوَانَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ ..] المجادله : ٢٢ .
واته به‌ده‌ستت ناکه‌وێ و نایبینێته‌وه گه‌لێک ئیمانیان به‌خواو رۆژى دوایى هه‌بێت دڵ گۆڕکێ بکه‌ن به‌خۆشه‌ویستى و دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى دژایه‌تى خوا‌و پێغه‌مبه‌ر ده‌که‌ن ، جا ئه‌گه‌ر باو‌و باپیرانیان بن یا نه‌وه‌و رۆڵه‌کانیان بن یا براو دۆسته‌کانیان بن یا تیره‌و عه‌شیره‌تیان بن ..
خواى گه‌وره موژده‌و مزگێنى ده‌داته خاوه‌ن باوه‌ڕانی چاکه‌کار به‌وه‌ی که‌ده‌یان خاته ناو خۆشه‌ویستێتی خودایى وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَيَجْعَلُ لَهُمْ الرَّحْمَانُ وُدًّا ] مریم : ٩٦ .
ئه‌وانه‌ى ئیمانیان هێناوه کارچاکیان ئه‌نجام داوه ئه‌وه خوداى میهره‌بان شکۆمه‌ندی ره‌حمان ده‌یانخاته دونیاى خۆشه‌ویستى خودایىیه‌وه ، دونیاى بێدارى و هۆشیاری ، ئاسۆى شیرینى ئیمانی رێی ئاسوده‌یى و کامه‌رانى تاکه رێگه‌یێ که‌ئاده‌میزاد به‌به‌رزىو پیرۆزی بگه‌یه‌نێ ، تاکه عیشقێ که‌مرۆڤ رازی کاو دڵشادى کات ، هه‌ڵوێست و کارێ که‌سستی و په‌شیمانى به‌دوا نه‌یێ ، تاکه ده‌رگایێ که‌شیرینی حه‌لاوه‌ی ئیمانی زۆر تیا بڕژێ هه‌ر دونیاى خۆشه‌ویستى خودایىیه هه‌ر دونیاى عیشقى ره‌حمانىیه ، هه‌ر دونیاى ویست و سۆزى میهره‌بانىیه ، سوپاس و ستایشێکى بێپایان بۆ زاتی وه‌دودی خۆشه‌ویستى جیهان و جیهانیان که‌ده‌رگاى خۆشه‌ویستى له‌به‌ینى خۆى و به‌نده‌کانى ئاوه‌لآکرد ، که‌رێگاى پاکىو پیرۆزى و دڵسۆزى به‌وه‌فایى خسته سه‌رپشت ، دوا رێچکه‌ى خۆشه‌ویستى پێیانه‌وه به‌ند کرد ، هه‌ر که‌ره‌م و مه‌وه‌دده‌ىی خوایه تیشکى داوه‌ته‌وه له‌په‌یوه‌ست کردنی هاوجووتا به‌یه‌که‌وه‌و ره‌گى له‌سه‌ر داکوتاوه ، وه‌کو زاتى وه‌دود ئاشکراى کردووه‌و ده‌فه‌رموێ : [ وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لاَيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ ] الروم : ٢١ .
واته له‌نیشانه‌کان و به‌ڵگان و ده‌لیلانی خوداى وه‌دودو میهره‌بان و خۆشه‌ویسته که‌له نه‌فس و گیان و ره‌گه‌زو جنسی خۆتانا هاوجووتی بۆتان خه‌لق کردووه‌و به‌دیهێناوه که‌مایه‌ى ئۆقره‌بوون و هۆگرى و ته‌سکینی دڵ و ژیانتانه سه‌ره‌ڕای ئه‌م نیعمه‌تانه‌ش مه‌وه‌ده‌و سۆز‌و خۆشه‌ویستى گێڕاوه له‌به‌ینتانا له‌گه‌ڵ به‌زه‌یىو ره‌حم و ته‌بایىیه‌وه ، ووردبونه‌وه له‌م راستیانه به‌ڕاستى نیشانان و به‌ڵگان و ده‌لیلانی زۆرى تیا هه‌ن له‌سه‌ر گه‌وره‌یى و ده‌سه‌لآتی بێپایانى خوداى بێهاوتا له‌سه‌ر سۆز‌و خۆشه‌ویستێتى خوداى بالآده‌ست له‌سه‌ر به‌زه‌یى و ره‌حمى خوداى میهره‌بان له‌سه‌ر سیفاتى به‌رزى خواى جوان له‌سه‌ر وه‌دودی و سۆزى په‌روه‌ردگار ،به‌لآم بۆ کێ ، بۆ که‌سانێ بیر ووشک ؟ بۆ که‌سانێ بێفکر ؟ بۆ که‌سانێ بێهۆش و بیرته‌سک ، نه‌خێر نه‌خێر بۆ که‌سانێکه هۆشیارو بێدارن خاوه‌ن هه‌ست و هه‌ستیارن ..
ئه‌وانه‌ى سۆز‌و خۆشه‌ویستێتى ده‌گرنه باوه‌ش له‌رێگه‌ى عاتیفه‌و ئه‌هوائه‌وه له‌رێگه‌ى کۆڵه‌واری و نه‌فامىیه‌وه بۆ بت و سه‌نه‌مه‌کانیانه‌وه ،به‌زه‌نى نادروست و ناله‌جێیان گێڕاویانه به‌مایه‌ى خزمایه‌تى و دۆستایه‌تى سۆز‌و ته‌بایىیه‌وه پێی به‌خته‌وه‌رنابن ، له‌رۆژى دواییشدا گشتى به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه ، وه‌کو خوداى بالآده‌ست و شکۆمه‌ند بۆمانى روون کردۆته‌وه‌و ده‌فه‌رموێ : [ وَقَالَ إِنَّمَا اتَّخَذْتُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَوْثَانًا مَوَدَّةَ بَيْنِكُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ثُمَّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُ بَعْضُكُمْ بِبَعْضٍ وَيَلْعَنُ بَعْضُكُمْ بَعْضًا وَمَأْوَاكُمْ النَّارُ وَمَا لَكُمْ مِنْ نَاصِڕينَ ] العنکبوت :٢٥ .
خواى گه‌وره روون کردنه‌وه‌که‌ى حه‌زره‌تى ئیبراهیم (علي نبينا وعلية الصلاة والسلام) بۆ گه‌له‌که‌یمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه ، ئه‌و حه‌زره‌تى ئیبراهیمه‌ى پێشه‌واى خۆناسان و دۆست وخه‌لیلی خوداى میهره‌بان شاره‌زاو زانا به‌هه‌ڵوێستانى ناله‌بارو نادروست و ناڕێک، رووه‌و قه‌وم و گه‌له‌که‌ى فه‌رموویه‌تى : ئێوه بێجگه له‌خودا بت و سه‌نه‌مانتان گرتووه به‌مایه‌ى مه‌وه‌ده‌و سۆز‌و خۆشه‌ویستىیه‌وه له‌به‌ینى خۆتانا له‌ژیانى دونیاییتان وه‌کردوتانه به‌مایه‌ى ته‌بایىو یارى کارى و ده‌وره لێک دانه‌وه ، پاشانیش له‌رۆژانى مه‌حشه‌رو قیامه‌تدا بێباوه‌ڕ ده‌بنه‌وه هه‌ندێکتان به‌هه‌ندێکىترتان ، یه‌کتر به نه‌فره‌ت و له‌عنه‌ت ده‌که‌ن وه‌سه‌ره‌نجام مه‌ئواو چاره‌نوسیشتان جه‌هه‌نده‌مه‌و ئاگره ، که‌سێکیشتان بۆى نىیه‌و نابێ سه‌رتان خاو نه‌جاتتان بدات .
ئه‌وه‌ی فیتره‌و عه‌قڵ و سروشتى خۆى فاسید بکات به‌وه‌ى ده‌رگاى سۆز‌و مه‌حه‌ببه‌ت له‌گه‌ڵ خودا دا بخات و له‌گه‌ڵ غه‌یرى خوادا بکاته‌وه ئه‌وه حه‌زره‌تى ئیبراهیم (علية السلام) له‌پێشیندا رونى کردۆته‌وه چاره‌نووسی چۆنه‌و چۆن ده‌بێ .
هه‌روه‌ها خوداى بالآده‌ست و شکۆمه‌ند له‌سوره‌تى (الممتحنة)دا له‌ئایه‌تى یه‌که‌مدا ده‌فه‌رموێ : [ يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لاَ تَتَّخِذُوا عَدُوِّي وَعَدُوَّكُمْ أَوْلِيَاءَ تُلْقُونَ إِلَيْهِمْ بِالْمَوَدَّةِ ] .
ئه‌ى که‌سانێ که‌ئیمانتان هێناوه دوژمنى من و خۆتان مه‌گرن به‌دۆستان و لایه‌نگران، ده‌رگاى سۆز‌و خۆشه‌ویستىو مه‌وه‌دده‌ت له‌گه‌ڵیانا مه‌که‌نه‌وه مادام ئه‌وان بێباوه‌ڕبوینه به‌و حه‌ق و به‌رنامه‌یه‌ى له‌لاى خوداى گه‌وره بۆتان هاتووه ، چونکه خودا وه‌دوده خودا شایه‌سته‌ى ئه‌وه‌یه ده‌رگاى مه‌حه‌ببه‌ت و سۆزى ئه‌و بخه‌یته سه‌ر پشت ، ئێمه‌ى ئیمانداریش پێویسته له‌ئاست یه‌کا به‌م سیفه‌ته‌وه رووه‌و یه‌ک ببینه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کا خاوه‌ن سۆز‌و خۆشه‌ویستى بین دژى دژایه‌تى و ناکۆکى و ناته‌بایی بین..
جا ڕوو له‌خوداى وه‌دودو خۆشه‌ویست ده‌که‌ین و ده‌ڵێین :
ئه‌ى زاتى پاکى وه‌دوود، تۆى خۆشه‌ویستى به‌سوود، رووم که ده‌رگاى سۆزى پڕنور، تۆى شکۆمه‌ندى شه‌کوور، له‌ره‌حم و سۆزت مه‌مکه دوور، تۆى ره‌شیدی هه‌م صه‌بور، بێ سۆزى تۆ ژین ژه‌هره، دورى له‌تۆ هه‌ر قه‌هره، به‌دبه‌خته ئه‌و که‌سه‌ی بێسۆزه له‌سۆزى تۆوه بێرزق و رۆزه، فریامان که‌وه زاتى به‌خشنده، دڵ و ده‌روونمان به‌خۆت که به‌نده.

