سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سوره‌تى [الاسرا‌ء] و ژماره (17) له قورئانى پیرۆزدا
نوسینى : ڕابه‌ر عبدالله
ئاماده‌کردنى : حسیبه حمدامین
خوداى بالآده‌ست وه‌ک ڕێز لێنانێک بۆ پێغه‌مبه‌ر محمد (ص) سووره‌تى ( الاسراْ ) ى کرده ئه‌و ناوه , که کاتێک دواى ناڕه‌حه‌تى و ئازاره‌کانى (( تائيف )) و پێش کۆچکردنى بۆ (( مه‌دينه )) به (سالَيَك و شةش مانگ) , له‌ساڵى (ده‌يه‌مى) پێغه‌مبه‌رێتیدا و له شه‌وێکى ساماڵدا و له مانگى ٢٧ ى ره‌جه‌بدا شه‌و ڕه‌وى کرا بۆ ((بيت المقد‌س )) و له‌وێشه‌وه به‌رز کرایه‌وه بۆ مه‌له‌کوتى ئاسمانه‌کان , پاشان هه‌رله‌و به‌رزکردنه‌وه‌دا خواى بالآده‌ست نوێژى له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌ى فه‌رزکرد , که‌له‌ڕۆژێکدا ( 50 ) فه‌رز نوێژ به‌جێبهێنن , پاشان به‌تکاى پێغه‌مبه‌ر مو‌سا ( عليةالسلام ) کرایه ( 5 ) فه‌رز نوێژ له‌ڕۆژ ێکدا که هه‌ر به‌رامبه‌ره له‌گه‌ڵ (50) فه‌رزه‌که‌ى سه‌ره‌تا له ئه‌جرو پاداشتدا ,
ئه‌مه‌ش بۆ خۆى خه‌ڵاتێکى خودا بوو که‌له‌و شه‌وه‌دا کردیه دیارى بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام محمد(ص)، .
کۆى ڕکاته‌کانى ( 5 ) نوێژه فه‌رزه‌که له ڕۆژێکدا به‌رامبه‌ره به ( 17 ) ڕکات .
٢ به‌یانى , ٤ نیوه‌ڕۆ , ٤ عصر , ٣ مه‌غریب , ٤ عیشاْ
که کۆى هه‌ر پێنجیان هاوتایه به ( 17 ) ڕکات :
٢ + ٤ + ٤ +٣ +٤ = ١٧
سووره‌تى ( الاسراْ ) حه‌ڤده‌هه‌م ( 17 ) سووره‌ته له قورئانى پیرۆزدا ! ,
وه خوداى گه‌وره له‌باسى نوێژدا ده‌فه‌رموێت : [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ فاغْسِلُواْ وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُواْ بِرُؤُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَينِ [المائدة : 6] ئه‌م ئایه‌ته پێرۆزه‌ى سوره‌تى ( المائدة ) که باس له نوێژ‌و چۆنیه‌تى ده‌ست نوێژ گرتن ده‌کات , کۆى وشه‌کانى له (17) وشه پێک هاتوه !! خوداى بالآ ده‌ست له سووره‌تتێکى دیکه‌دا له باسى نوێژ و زه‌کات و کارى باشه‌دا ده‌فه‌رموێت : [ وَأَقِيمُواْ الصَّلاَةَ وَآتُواْ الزَّكَاةَ وَمَا تُقَدِّمُواْ لأَنفُسِكُم مِّنْ خَيْرٍ تَجِدُوهُ عِندَ اللّهِ إِنَّ اللّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ] [البقرة : 110 ]
ئه‌م ئایه‌ته‌ى پیرۆزه که له‌باسى نوێژ ده‌دوێت به‌هه‌مان شێوه له ( 17 ) وشه پێک هاتوه .
هه‌روه‌ها له باسى نوێژدا خوداى بالآ ده‌ست له‌ئایه‌تێکى دیکه‌دا ده‌فه‌رموێت : [ يَا بُنَيّ َ أَقِمِ الصَّلَاةَ وَأْمُرْ بِالْمَعْرُوفِ وَانْهَ عَنِ الْمُنكَڕ وَاصْبِرْ عَلَى مَا أَصَابَكَ إِنَّ ذَلِكَ مِنْ عَزْمِ الْأُمُوڕ [لقمان : 17] له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا خوداى گه‌وره له زارى ( لوقمانى حةكيم )ه‌وه ده‌فه‌رموێت کاتێک ئامۆژگارى کوڕه‌که‌ى ده‌کات بۆ ئه‌نجام دانى نوێژ و کارى چاکه ,و ئارام گرتن , ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه دوو نهێنى گه‌وره‌ى تێدایه , یه‌که‌میان ژماره‌ى ئه‌م ئایه‌ته له سووره‌تى لوقماندا حه‌ڤده‌یه ( 17 ) هه‌روه‌ها له ( 17 )وشه پێک هاتووه !!.

![سوره‌تى [الاسرا‌ء] و ژماره (17) له قورئانى پیرۆزدا](https://old.quran-kurd.com/site/sites/default/files/imagecache/gewre/17.jpg)