سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٤٨ ــ المجید..ناوه‌جوانه‌كانى خوا
ناوێکه له ناوه به‌رزه‌کانى خواى خۆشه‌ویست ,ئه‌م ناوه (4) جار له قورئانا هاتووه ته‌نها دوو جار مه‌به‌ست سیفه‌تى خواى میهره‌بانه , بنچینه‌ى ئه‌م ناوه-مجد-ه‌واته به‌رزىو بڵندى . المجید:-واته ئه‌م خوایه میهره‌بانه له‌و په‌رى بڵندىو به‌رزى وپایه دارى دایه
,هه‌روه‌ها خواى گه‌وره به‌رزى ده‌به‌خشێ به هه‌ر که‌سێ که بیه‌وێ جا له پله‌و پایه بێ یا له زانست و زانیارى بێ یا ماڵ و دارایى بێ یا ده‌سه‌لآت و هێز بێ…
ئه‌م هه‌موو بوونه‌وه‌ره که‌مێ له به‌رزىو پایه دارێتى خواى گه‌وره‌ى له باوه‌ش گرتووه ,که هه‌موو زانایان و هۆشیاران و بیر تیژان له ئاستى یه‌وه سه‌رسام وده‌سته وه‌ستانن …وه له کاتێکا که فریشته‌کان موژده به سارا خاتوونى خێزانى حه‌زره‌تى ئیبراهیم ده‌ده‌ن (كة نةزؤك و بة سالآ ضوو بووة ) , به بوونى حه‌زره‌تى ئیسحاق، ئه‌ویش سه‌رسام ده‌بێ و ده‌ڵێ : من پیره ژنێکى نه‌زۆکم و مێرده‌که‌م پیره , ئه‌وانیش له وه‌لآمیا ده‌فه‌رمون [ قَالُوا أَتَعْجَبِينَ مِنْ أَمْڕ اللَّهِ رَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ عَلَيْكُمْ أَهْلَ الْبَيْتِ إِنَّهُ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ] هود: ٧٣ . واته :- ووتیان سه‌رسامى له کار‌و فه‌رمانى خوا ده‌که‌ى , به ڕاستى خوا ستایش بۆ کراو و پایه دار‌و به‌رزو بالآیه …وه‌ک ده‌فه‌رموێ:- [ ق وَالْقُرْآنِ الْمَجِيدِ ] ق .واته -قاف وه قه‌سه‌م به قورئانى پایه دار , هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ:- [ بَلْ هُوَ قُرْآنٌ مَجِيدٌ (21) فِي لَوْحٍ مَحْفُوظٍ ] البروج :٢١ , واته- ئه‌وه‌ى فرستاده ده‌خوێنیته‌وه دووره له هه‌موو که‌م و کورییه‌ک به‌ڵکو ئه‌وه قورئانى پایه به‌رزه له ته‌ختى پارێزراوه، له‌گه‌َل عه‌رش و ته‌ختى و عه‌زه‌مه‌ت وپایه دارى خۆیدا ئه‌و ناوه ده‌فه‌رموێ [ ذُو الْعَرْشِ الْمَجِيدُ ] البروج :١٥ . واته ئه‌م خوایه خاوه‌ن عه‌رشه پایه‌ى به‌رزه‌و مه‌جیده , وه له‌سه‌ر خاوه‌ن باوه‌ڕانه که پڕ به دڵ وبه گیان دان بنێن به پایه داریێتىو شکۆى ئه‌م میهره‌بانه تاک و ته‌نیایه … زاتى خواوه‌ندى مه‌جید به‌رزىو بڵندى و پایه دارى ته‌نها له‌ده‌ست خۆیه‌تى، ته‌نها له ده‌ست تاکى پاکى بێ هاوتایه وه به خواستى پڕ حیکمه‌ت و دانایى بیدات به کوێ ده‌یدات وه له کوێ بسێنێته‌وه ده‌یسێنێته‌وه وه نه‌یدا به کوێ نایدا وه که‌سێ نیه یا بۆى نیه موحاسه‌به‌ى بکات , چونکه زاتى مه‌جید وه‌ک و به‌رزو بڵنده داد په‌روه‌رو زاناشه وه‌ک و حه‌کیم و داناشه , وه دووره له هه‌موو که‌م و کوریێ، زاتى مه‌جید پایه به‌رزى بالآ ده‌ستى بێ وێنه , کار‌و سیفه‌ت وسونه‌نى وایه به‌نده چاکه‌کان و خوا په‌رسته‌کان سه‌ر به‌رزو پایه دار ده‌کات چ له دونیادا وه چ له رۆژى دواییدا ….به‌لآم ئاده‌میزادى له خوا بێ ئاگا‌و سته‌مکار نزم و ریسوا ده‌کا له دونیا‌و قیامه‌تدا وه ئه‌گه‌ر له دونیا بۆ ماوه‌یێ به ڕواله‌ت ده‌سه‌لآت و ماڵى پێ بدات ئه‌وه له قیامه‌تدا زیاتر له نزمایى ڕیسوایى ده‌ى باته خواره‌وه ئه‌مه‌ش حیکمه‌ت ودانایى خوادیى زانا ده‌ور تێیدا ده‌بینى … زاتى مه‌جید شکۆمه‌ندى به‌رزو پاک له باره‌ى سه‌ر خستنى و به‌رز کردنه‌وه‌ى خاوه‌ن باوه‌ڕانى چاکه‌کار ده‌فه‌رموێ [ وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُم فِي الآرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمْ الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُمْ مِنْ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا…الخ ] النور :٥٥ . واته خوداى بالآ ده‌ست واده‌ى داوه به خاوه‌ن باوه‌ڕانى ئیماندارى چاکه‌کار له ئێوه وه سه‌ریان بخا‌و عیززه‌ت و به‌رزیان پێ ببه‌خشێ و توانا‌و ده‌سه‌لآتیان پێ بدا‌و شوێن پێیان بۆ بکاته‌وه, وه‌کو سونه‌نى له مێژوو هه‌روا بووه، خوا په‌رستانى چاکه کارى سه‌ر خستووه ده‌سه‌لآت و به‌رزى پێ به‌خشیون.. وه ئاینه که‌یانیان بۆ جێگیر ده‌کات ئه‌و دین و ئاینه‌ى که مایه‌ى ڕ‌ازى بوون و به‌رزىو پیرۆزیانه بارى ترس و نائه‌مینیان بگۆڕێته‌وه به‌ئه‌من و ئاسایش و دڵنیایى ..له‌م ئایه‌ته‌دا ده‌رده‌که‌وێ که ئیمانى ڕاست و دروست له‌گه‌ل کار‌و کرده‌وه‌ى چاک مایه‌ى سه‌رکه‌وتن و به‌رزىو پیرۆزى یه ,وه‌کو مایه‌ى ده‌سه‌لآت و ڕه‌زامه‌ندى خوداى مه‌جیدى تاک و پاکه – هه‌روه‌ها زاتى مه‌جید په‌روه‌ردگارى بالآ ده‌ست له باره‌ى له خوا بێ ئاگایانه‌وه ده‌فه‌رموێ:-[ وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْڕي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى(124)قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرْتَنِي أَعْمَى وَقَدْ كُنتُ بَصِيرًا(125) قَالَ كَذَلِكَ أَتَتْكَ آيَاتُنَا فَنَسِيتَهَا وَكَذَلِكَ الْيَوْمَ تُنسَى ] گه: ١٢٦ . واته-ئه‌وه‌ى پشت بکا له کیتاب و به‌رنامه‌و یادى من بێ گومان ده‌بێته خاوه‌ن ژیانێکى ناره‌حه‌ت و سه‌خه‌له‌ت و ته‌نگه لانه , پێیه‌وه سووک و نزم و ریسوا ده‌بێ و , وه له رۆژى قیامه‌تیشدا به کۆره‌یى حه‌شرى ده‌کرێ ده‌لێ په‌روه‌ردگارم له‌به‌ر چى وابه کۆره‌یى حه‌شرم ده‌که‌ى که‌چى کاتى خۆى من خاوه‌ن چاو بووم؟! په‌روه‌ردگارى مه‌جید پێى ده‌ڵێ ئایات و نیشانه‌کانى ئێمه‌ت بۆ هات فه‌رامۆشت کرد‌و پشت گوێت خست، ئا ئاواش ئه‌مرۆ فه‌رامۆش ده‌کرێىو شایانى ڕه‌حم پێ کردن ناێیت و ده‌بێ کۆره بیت .. وه‌کو قورئان شاهێده که زاتى په‌روه‌ردگار مه‌جیده , فیگره‌و سروشتى ئاده‌میزادیش هه‌مان شاهێدى ده‌دات له کاتێکا ته‌نگه تاوێێ و ڕووى تێ ده‌کات بێ هیوا ده‌بێ له ده‌ورو به‌رى ماددیاتى که به هاناى بێ، یه‌کسه‌ر ڕوه‌و خالیقى بالآ ده‌ستى ده‌بێته‌وه هه‌ستى پێ ده‌کاو ده‌یسه‌لمێنێ که‌وا خالیقه که‌ى بالآ دسته خاوه‌ن هه‌موو ده‌سه‌لآتێکه به‌رزو شکۆمه‌نده به‌رزىو پیرۆزى هه‌ر له ده‌ست خۆیه‌تىو هه‌ر هێزو ئیراده‌ى ئه‌وه ئه‌و که‌ونه ده‌گێڕێو خاوه‌ن هه‌موو ده‌سه‌لآتێکه تاک و پاک به‌رزو بڵندو ئاگادار‌و زانایه –مه‌جیدو ماجیدو واجیده -..
هه‌روه‌ها ئه‌م که‌ون و بوونه‌وه‌ره به ئێستا‌و ڕابردووى و مێژوو شاهێدیان داوه‌و شاهێدن له‌سه‌ر به‌رزىو بڵندى په‌روه‌ردگار، له چه‌ندین فه‌رمووده هاتووه صلوات لێ دان له پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست () که چه‌ند جار ته‌ئکیدى له‌سه‌ر کراوه چه‌ند باره بۆته‌وه داوا کراوه له موسوڵمانان که له (التحيات)دا بخوێندرێ که کۆتاییه‌که‌ى دێ به ( انك حميد مجيد ) واته په‌روه‌ردگاره به ڕاستى تۆ ستایش بۆ کراو به‌رزو بڵندى, ئه‌مه‌ش له‌لاى هه‌موو موسولمانان ڕوون و ئاشکرایه , ئه‌م صلاواته‌ش که‌به‌باشترین صه‌ڵه‌وات هاتووه ، که‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمه‌وێ : اللهم صل على محمد وعلى ال محمد کما صلیت على ابراهیم وال ابراهیم انک حمید مجید.. اللهم بارک على محمد وعلى ال محمد کما بارکت على ال ابراهیم انک حمید مجید ) متفق علیه ئیمامى موسلم و بوخارى ریوایه‌تیان کردووه - ته‌نها له‌م فه‌رموده‌یه‌دا دوو جار ناوى (انك حميد مجيد) هاتووه – وه گه‌لێ فه‌رموده‌ى تڕ هاتووه بۆ صه‌له‌وات لێدان صیفاتى جیا جیا که کۆتای‌یان پێ هاتووه به انک حمید مجید…له کاتى صلوات لێ دانا‌و له ته‌حیاتى نوێژا رۆژانه چه‌ند جاره ئه‌م سیفه‌ته‌ى زاتى مه‌جید چه‌ندباره ده‌که‌ینه‌وه تاک و ئاده‌میزاده خاوه‌ن باوه‌ڕه‌کان به هه‌میشه‌یى به‌رزى بڵندیێتى خواى بالآ ده‌ست فه‌رامۆش نه‌که‌ن ،وه ده‌سه‌لآت و بۆره پیاوانى شه‌یتان سیفه‌تان، چۆکیان پێ شل نه‌کاو ووره‌یان نه‌روخێنێ ئه‌ژنۆیان نه‌شکێنێ ، هه‌رده‌م بیریان خاته‌وه خوداى بالآ ده‌ست له هه‌موو به‌رزان به‌رز تره وه‌له هه‌موو بڵندان بڵند تره عاقیبه‌ت و چاره‌نوس و سه‌ره‌نجام هه‌ر بۆ لاى ئه‌وه‌و هه‌ر له ده‌ست ئه‌وه که حه‌میدو مه‌جیده – سبحانه وتعالى -…

