ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

سعدی كوڕی ابوالوقاص..هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه‌ وسلم)

سعدی كوڕی ابوالوقاص..هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه‌ وسلم)

نووسينى /هارون نوح طه‌/// (سعد)ی كوڕی ابو الوقاص ی كوڕی مالیكی كوڕی اهیب ی كوڕی عبدمناف لە هۆزی قوریشیە لە موسڵمانە پێشینەكانە لە دنیا پێغەمبەر موژدەی بەهەشتی پێدا بەكەم كەس بوو كە بەشداری غەزای بەدری كرد لەگەڵ سوڵحی حودەیبیە لەم شەش هاوەڵە بەڕێزانەیە كە ئەهلی پرس و رابوون یەكەم كەس بوو،كە لەگەڵ پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) تیرهاوێژی كرد.

(ابن مندە) دەڵێ سعد موسڵمان بوولە تەمەنی حەڤدە ساڵاندا.
سعیدی كوڕی مسیب دەڵێ: گوێم لە (سعد) بوو دەیگووت كەس موسڵمان نەبوو كە لەو رۆژەی من تێیدا موسلمان بووم و حەوت دانە شەو مامەوە كە یەك لەسەر سێی ئیسلام بووم.
جابری كوڕی عبدالله دەڵێ: لەلای پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دانیشتبووین (سعد)ی كوڕی ابوالوقاص ڕوی كردە مەجلیسەكە پێغەمبەر فەرمووی: ئەوە خاڵی منە ئەوەی خاڵی هەیە باپێم نیشان بدات. 
پێغەمبەر (درودی خوای لەسەربێت) دوعای بۆ (سعد) كرد كە خوای گەورە دوعاو پاڕانەوەكەی گیرا (قبول) بكات فەرمووی: {اللهم استجب لسعد اژا دعاك} 
واتە: ئەی خوایە وەڵامی (سعد) بدەرەوەودوعاكانی قەبول بكە كاتێ‌ كە بانگت دەكات ولێت دەپاڕێتەوە.
عبدالله ی كوڕی عەمری كوڕی عاص دەڵێ: پێغەمبەر (درودی خوای لەسەربێت) فەرمووی:{أول من یدخل من هذا الباب رجل من اهل الجنە، فدخل سعد بن ابی الوقاص} واتە: یەكەم كەس كە لەو دەرگایەدا دێتە ژوورەوە پیاوێكە لە ئەهلی بەهەشتە یەكسەر (سعد)ی كوڕی ابوالوقاص هاتە ژوورێ‌. ئەمەش موژدەی پێغەمبەرە (درودی خوای لەسەر بێت) بۆ (سعد) بەبەهەشت.
(سعد) كەسێكە كە لە ئازایەتی ونەبەزی بێ وێنە بوو بەهەموو جۆرێ‌ شەڕی دەكرد چۆن بۆی بگونجایە.
ابن مسعود: دەڵێ :سعد لە رۆژی بەدر شەڕی دەكرد بەپیادەیی و بەسواری لە رۆژی ئوحود تیرهاوژێكی زۆر سەیربوو.
پێغەمبەر (درودی خوای لەسەربێت) پێی دەگووت: {ارم فداك بابی وامی} تیریان تێبگری بەدایك و باوكم بەقوربانت بم بەڕاستی ئەوەدیاریێكی مەزنە لەلایەن پێغەمبەرەوەبۆسعد.
رۆژێك پێیان گووت: ئەی (سعد) كەی دوعات قبول دەبوو؟ وتی: لە رۆژی بەدردا من لەبەر دەستی پێغەمبەر بووم تیرم دەخستە ناوكەوانەوە پاشان دەمگووت: (ئەی خوایە زەوی بجولێنە لەژێر قاچیان دڵیان پڕ بكە لەترس ئوهاو ئەوهایان پێ بكە) ئینجا پێغەمبەر فەرمووی: ئەی خوایە دوعای سعد قبول بكەكاتێكەدوعادەكات) 
لە رۆژی ئوحود ڕوبەڕووی پاڵەوانان دەبووەوە قاچەكانی لەزەوی گیر دەبوون ئارامی دەگرت و هیممەتێكی بەرزی هەبوو گوێ بگرن بۆی خۆی بۆمان دەگێرێتەوە دەڵێ: قەت پێغەمبەر دایك و باوكی خۆی بۆ هیچ كەس بەكار نەهێناون جگە لەمن بینیم دەیوت ئەی (سعد) تیریان تێبگری بەدایك و باوكم بەفیدات بم. من لەو رۆژەدا یەكەم كەس بووم كە بەتیر موشریكەكان تیرباران بكەم. پیاوانی وا هەبوو لە موشریكەكان زۆرئازاری موسڵمانانی دەدا (سعد) بەیەك تیر دەیخستە خوارێ‌ و دەیكوشتن، ناوچاوانی بریندار دەبوو عەورەتی بەدیار دەكەوت ئینجا پێغەمبەر (درودی خوای لەسەربێت) پێدەكەنی بەوكارە، تاكو ددانەكانی بەدیار دەكەوت دەلێ ئەمەش گەورەیی و فەزڵی خوایە كە بەخشرابوو بەمن .
 (سعد)ی كوری ابووقاص لەناو جەنگداچاوی بەدوو فریشتەی خواكەوت (جبرائیل و میكائیل) سەلامی خوایان لەسەربێت.
(سعد) لەرۆژی قادسیەدا گەورەترین پاڵەوان بوو: پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێ‌: (كۆمەڵێك لەئوممتی من (بیت الابیچ) ماڵە سپیەكەی پاشای (كسری) دەگرن (سعد)ی كوڕی ابو الوقاص بەشداری لەم موژدەیە كرد لەگەڵ ئەو كۆمەڵە دابوو كە ماڵی كیسرا گیرا بەدەستی هاوەڵان.
 لەرۆژی (جمل) و (صفیین) و (التحكیم) سعد بەشداری نەكرد خۆی جیاكردەوە لە فیتنە.بێگومان شایانی پێشەوایەتی بوو 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز