سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
49 - الباعث..ناوه جوانه‌كانى خوا
ناوێکه له ناوه جوانه‌کانى خواى پایه‌دار بنچینه‌که‌ى - بعپ-ه واته به‌رپا کردن وناردن و بوژاندنه‌وه …الباعپ-واته ئه‌م خوایه په‌روه‌ردگارێکى زیندوو که‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌ر شتێو هه‌ر که‌سێ له نه‌بوونه‌وه بۆ بوون
, یا به مانایه‌کى تڕ واته خواى گه‌وره زیندوو که‌ره‌وه‌ى گیان له‌به‌ره کانه پاش ئه‌وه‌ى لاشه‌یان ڕزیوو ووردو خاش بوو له‌مانه‌ش به‌تایبه‌تى ئاده‌میزاد و جنه‌کان …هه‌روه‌ها واته خواى گه‌وره نێنه‌رى خۆشى و کامه‌رانىیه یا نێنه‌رى نه‌خۆشى و ده‌ردو به‌لآیه یا زانست و زانیارى یه یا پێغه‌مبه‌ران و پایه دارانه ,یا زیندو که‌ره‌وه‌ى ئیمان و باوه‌ڕه له دڵه ره‌ش و مردووه کانا , ئه‌مانه‌ش هه‌مووى به پێى خواست و ئیراده‌ى خۆى که زانایىو دانایى و ده‌سه‌لآتى , فه‌رمان ڕه‌وایه، وه‌ک ده‌فه‌رموێ :- [ كَانَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً فَبَعَثَ اللَّهُ النَّبِيِّينَ مُبَشِّڕينَ وَمُنذِڕينَ …] البقره (213) واته- مه‌ردووم له سه‌ره‌تاوه یه‌ک کۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه بووه , خواى گه‌وره پێغه‌مبه‌رانى بۆ ناردوون به موژده‌ده‌رو ترسێنه‌ر .هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ :- [ لَقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولاً مِنْ أَنْفُسِهِمْ …] ال عمران :١٦٤ ، واته-بێ گومان خواى گه‌وره منه‌تى هاوێشتۆته سه‌ر ئیمانداران به‌وه‌ى بۆیانى ڕه‌وان کردووه فرستاده‌یێ له نه‌فس و ره‌گه‌زى خۆیانا …هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ :- [ وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولاً أَنْ اُعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ…] نحل :٣٦ ، واته به‌ڕاستى ناردمان بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌یێ فرستاده‌یێ که به‌ندایه‌تى خوا بکه‌ن ودوور بکه‌ونه‌وه له هه‌رچى شه‌یتانه کان و هاوه‌ڵه‌کانیانه …هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ:- [ يَوْمَ يَبْعَثُهُمْ اللَّهُ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُهُمْ بِمَا عَمِلُوا …] واته- رۆژێ خوا گشتان – ئاده‌میزاده‌کان و جنه‌کان – زیندوو ده‌کاته‌وه وه هه‌واڵى کرده‌وه‌کانیان پێ ده‌داته‌وه …ئاده‌میزاده له خوا بێ ئاگایه‌کان ڕۆژێ که زیندو ده‌کرێنه‌وه وه به سه‌رسامى یه‌وه ده‌ڵێن هاوار بۆ خۆمان کێ ئه‌مه‌ى زیندوو کرده‌وه له گۆره‌کانمان , جا هه‌ندێکیان وه‌بیریان دێته‌وه و ده‌ڵێن ئه‌مه به‌ڵێنه‌که‌ى خوا‌و پێغه‌مبه‌ران بوو هه‌روه‌ها هه‌ندێکى تریشیان فریشته‌کان ئه‌م وه‌لآمه‌یان ده‌ده‌نه‌وه ,وه‌ک خواى گه‌وره ئه‌م ڕاستیه‌مان تێ ده‌گه‌یه‌نێ و ده‌فه‌رموێ …[ قَالُوا يَاوَيْلَنَا مَنْ بَعَثَنَا مِنْ مَرْقَدِنَا هَذَا مَا وَعَدَ الرَّحْمَانُ وَصَدَقَ الْمُرْسَلُونَ ] ی‌س :٥٢ ، هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ:- [ زَعَمَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنْ لَنْ يُبْعَثُوا قُلْ بَلَى وَرَبِّي لَتُبْعَثُنَّ ثُمَّ لَتُنَبَّؤُنَّ بِمَا عَمِلْتُمْ وَذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ ] التغابن :٧ ، بێ باوه‌ڕان گومانیان وا برد که هه‌رگیز زیندوو ناکرێنه‌وه پێیان بڵێ قه‌سه‌م به په‌روه‌ردگارم زیندوو ده‌کرێنه‌وه پاشان هه‌واڵى کرده‌وه‌کانتان پێ ده‌درێته‌وه , ئه‌مه‌ش له‌لاى خواى گه‌وره زۆر ساکارو ئاسانه ,- هه‌موو ساڵێ شینایىو دار‌و باره‌کان هه‌ر یه‌که‌یان له شوێن خۆ‌یا شاهێدىو گه‌واهى چه‌ند باره ده‌که‌نه‌وه له‌م سیفه‌ته‌ى په‌روه‌ردگاریانا که بوژاندنه‌وه‌و باعپى بێ گیان و مردووه‌کانه، ئیراده‌و ده‌سه‌لآت و توانا‌و قودره‌تى خۆیه‌تى، له بوژانه‌وه‌و هێنانا کایه‌وه‌و به‌رپا کارى هه‌موو قه‌وم و نه‌ته‌وه‌یێ، هه‌موو خانه‌و زه‌ره‌رێ، هه‌موو بینه‌و به‌رده‌یێ، هه‌موو پله‌و وپایه‌یێ، هه‌موو کار‌و پیشه‌یێ، گشت نیعمه‌ت و نیگبه‌تێ .به کورتىو به کوردى هه‌ر خۆى ته‌نها باعپ و هێنانه کایه‌وه‌و به‌رپا کارى هه‌موو شتێکه .ئه‌گه‌ر به ڕواڵه‌ت هه‌ندێ به‌رپا کردن و بوژاندنه‌وه به ده‌ستى مه‌خلوق به‌رپا ده‌بێ , ئه‌وه له‌ناو بازنه‌ى ئیراده‌و قودره‌تى خوداى گه‌وره دایه‌و لێى ده‌رناچێ هه‌ر حیکمه‌ت و دانایى خوداى حه‌کیمه تێى دا ده‌ور ده‌بینێ , هه‌ر سونه‌نانى خوداى شکۆمه‌نده حوکم ده‌کاو به‌سه‌ر هه‌موو که‌ون و بونه‌وه‌را جارى ده‌بێ وه‌ک و قورئان و کتابى که‌ون ومێژوو فیگره و سروشتى ئاده‌میزادو هه‌رگشتیان پرشنگ و تیشکى باعیپیتى بوژاندنه‌وه‌و هێنانه کایه‌وه‌و به‌رپا کردنى تیا ڕه‌ونه‌ق داره، له کار‌و سیفه‌تى ئه‌م په‌روه‌ردگاره، ئاواش ئاماژه ده‌کات و نیشان ده‌دات و ده‌رى ده‌خات و ڕ‌ونى ده‌کاته‌وه [ وَأَنَّ السَّاعَةَ آتِيَةٌ لآ رَيْبَ فِيهَا وَأَنَّ اللَّهَ يَبْعَثُ مَنْ فِي الْقُبُوڕ ] الحج : ٧ ، بێ گومان رۆژى دوایى هاتووه‌و وا له ڕێگایه‌و شک و گومانى تیا نىیه، خواى گه‌وره قیامه‌ت به‌رپا ده‌کاو ده‌ى هێنێته کایه‌وه‌و حه‌ق تێیدا حوکم ده‌کاو هه‌موو که‌سێ مافی خۆى چه‌نگ ده‌که‌وێته‌وه ..ئه‌وگۆڕستانه جێگه‌ى هه‌میشه مانه‌وه نیه‌و خواى گه‌وره زیندویان ده‌کاته‌وه‌و موحاسه‌به‌یان ده‌کات له سه‌ر بیر‌و باوه‌ڕو کار‌و کرده‌وه‌یانه‌وه- ئه‌مه‌ش لاى خواى گه‌وره ئاسانه وه‌ک ده‌فه‌رموێ :- [ مَا خَلْقُكُمْ وَلآ بَعْثُكُمْ إِلآ كَنَفْسٍ وَاحِدَةٍ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ بَصِيرٌ ] لقمان : ٢٨ واته خه‌لق کردنتان و زیندوو کردنه‌وه‌تان لاى خواى گه‌وره ئاسانه وه‌ک و نه‌فسێ وایه که خوداى بالآ ده‌ست خه‌لقى بکات و زیندووى بکاته‌وه، به ڕاستى خواى گه‌وره بیسه رو بینایه - هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له سوڕه‌تى حه‌ج دا روه‌و که‌سانێ که‌شک و گومانى هه‌یه له زیندو بونه‌وه له ئایه‌تى (5) داده‌فه‌رموێ [ يَاأَيُّهَا النَّاسُ إِنْ كُنْتُمْ فِي رَيْبٍ مِنْ الْبَعْثِ فَإِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ مِنْ نُطْفَةٍ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ ثُمَّ مِنْ مُضْغَةٍ مُخَلَّقَةٍ وَغَيْڕ مُخَلَّقَةٍ لِنُبَيِّنَ لَكُمْ وَنُقِرُّ فِي الآرْحَامِ مَا نَشَاءُ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى ثُمَّ نُخْڕجُكُمْ طِفْلاً ثُمَّ لِتَبْلُغُوا أَشُدَّكُمْ وَمِنْكُمْ مَنْ يُتَوَفَّى وَمِنْكُمْ مَنْ يُرَدُّ إِلَى أَرْذَلِ الْعُمُڕ لِكَيْلآ يَعْلَمَ مِنْ بَعْدِ عِلْمٍ شَيْئًا وَتَرَى الآرْضَ هَامِدَةً فَإِذَا أَنزَلْنَا عَلَيْهَا الْمَاءَ اهْتَزَّتْ وَرَبَتْ وَأَنْبَتَتْ مِنْ كُلِّ زَوْجٍ بَهِيجٍ ]..واته : ئه‌ى کۆمه‌لآنى خه‌َلک و مردووم ئه‌گه‌ر ئێوه‌وان له گومان و شک و دوو دڵیدا له زیندو بونه‌وه‌تان هاتنى ڕۆژى قیامه‌ت , ئه‌وه خۆمان به‌دیمان هێناون له گڵ و پاشانیش له‌ئاوى مه‌نى پاشانیش له پارچه خوێنێ پاشانیش له پارچه‌یێ گۆشت جا بازێکى ته‌واو ڕه‌سایه ئه‌و مناڵه له‌و دروست ده‌بێ, وه بازێکى ناته‌واو ناڕه‌سایه‌و منداڵه که‌یش ناته‌واوه , تاک وحاڵى ببن و تێ بگه‌ن ئه‌و خوایه ده‌توانێ گل بکا به ئاو‌و ئاو بکا به خوێن و خوێن بکا به گۆشت له‌و گۆشته ده‌مار و ئێسقان ئه‌ندامانی جیا جیا دروست بکات , وه ئه‌شتوانێ مردوو زیندوو بکاته‌وه ..
ئه‌وسا راى ده‌گرین و ده‌یهێلینه‌وه له‌ناو منداڵدانى ئافره‌تا تا ده‌گاته ئه‌و واده دیارى کراوه بۆ ده‌رچوونى , پاشان ده‌رى ده‌که‌ین به منداڵێتى بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ن به ڕه‌سایى هێزو تواناکانى خۆتان , جا له ئێوه ئه‌وه‌ى ده‌مرێ و ئه‌وه‌ى ده‌گات به عومرى پیرى و که نه‌فتى واى لێ دێ زین و زاکیره‌ى هور ببێ هیچ نه‌زانێ زانیارى بیر چووبێته‌وه – له لایه‌کى تریشه‌وه زه‌وى ده‌بینى به مردووىو به ووشکى جا کاتێ ئاوى بارانمان داپه‌راند به سه‌ریان ده‌جولێته‌وه‌و باى تیا ده‌چێو به‌رز ده‌بێته‌وه ده‌روێنى له هه‌موو جۆره گیایه‌کى جوان و کارامه‌و ڕه‌نگاو ڕه‌نگ، ئه‌و جۆره‌ها دانه‌وێڵه‌ى سالآنه به وشکىو بێ گیانى ده‌خرێنه ژێر خاکه‌وه به ئومێدى چاندن و شین بوونه‌وه , گشتیان دیارده‌ى باعیپیتى په‌روه‌ردگارن ڕوانگه‌ى بوژێنه‌ره‌وه‌و زیندو که‌ره‌وه‌ى ده‌ستى له بن نه هاتووى خواى میهره‌بانن..
هه‌ندێ که‌سانێ تووشى سه‌ر لێ شێواوى هاتوون و بێ باوه‌ر بوونه به رۆژى زیندو بوونه‌وه له ئه‌نجامى هه‌ڵوێستانى نا له بار‌و نارێک و ناته‌واوه‌وه بۆ نمونه که‌سانێ هه‌ن زیندو بونه‌وه‌و به‌رپا کردنى رۆژانێ قیامه‌ت له ڕوانگه‌ى توانا‌و ده‌سه‌لآتى خۆیان ده‌روانن یا که‌سانێ وه‌ک و خۆیان , جا که بیرى لێ ده‌که‌نه‌وه‌و تێى ده‌گه‌ن له ئیمکان و ده‌سه‌لآتى وان شتێکى مه‌حاله , جا لایان وایه کاره‌که به‌وان سپێردراوه یا به که‌سانێ وه‌کو خۆیان بۆیه له ئه‌نجامى ئه‌م بیر کردنه‌وه‌یه نا له‌جێیه سه‌ریان له بێ باوه‌ڕى ده‌رده‌چێ …له‌بیریان چۆته‌وه‌و لێى حالى نه‌بوونه که خوداى گه‌وره خۆى باعپ و زیندوو که‌ره‌و بوژێنه‌ره‌وه‌ى ئاده‌میزاده‌کانه .. ئه‌و زاته‌ى ئه‌م که‌ون و بونه‌وه‌ره‌ى پێ خه‌لق بکرێ و پێى بهێته کایه‌وه , ئه‌و زاته‌ى ئه‌م هه‌م و مه‌جه‌ڕه‌و که‌شکه‌شانه‌ى به‌و هه‌موو یاسا‌و جوان و قه‌شه‌نگانه دابمه‌زرێنێ و به‌رێوه‌یان ببات , ئه‌و زاته‌ى ئه‌م هه‌موو جۆره‌ها مه‌خلوقى له‌سه‌ر زه‌وى به‌دیبهێنێ به‌رێوه‌یان ببات , ئه‌و زاته‌ى که هه‌موو ساڵێ ئه‌و هه‌موو جۆره‌هایه له دار‌و بار‌و شینایىیه‌کان زیندو بکاته‌وه‌و سه‌رله نوێ بیان بوژێنته‌وه توانا داره‌و لاى ئاسان و زۆر ساکاره جارێکى تریش ئاده‌میزاده‌کان زیندو بکاته‌وه هه‌واڵى کار‌و کرده‌وه‌یان پێ بداته‌وه و له‌سه‌ریا موحاسه‌به‌یان بکات …خوداى بالآ ده‌ست و شکۆمه‌ندو ئازیز له کیتابه پیرۆزه‌که‌یدا شاهێده له‌سه‌ر ئه‌م سیفه‌ته‌ى خۆى‌و وه بۆمانى ڕوون کردۆته‌وه , هه‌روه‌ها مه‌خلوق و به‌دیهێنراوه‌کانى له مێژوو ئێستادا هه‌مان شاهێدى ده‌دات , وه فیگره‌و سروشتى ئاده‌میزاد به‌م باوه‌ڕه ئاسووده‌و به‌خته‌وه‌ره , وه عه‌قل و ژیرى دانى پیا ئه‌نێ و گه‌واهى له‌سه‌ر ده‌داو , هه‌روه‌ها له نه‌قل و گواستنه‌وه‌و ووتاره شیرینه‌کانى پێغه‌مبه‌ران ( عليهم الصلاة والسلام ) دا هاتووه که زاتى په‌روه‌ردگار باعیپه و زیندو که‌ره‌وه‌ى مردووانه و به ئه‌نجامى کار‌و کرده‌وه‌و بیڕو باوه‌رى خۆیان ده‌گه‌یه‌نێ ..ئه‌گه‌ر سه‌یرێکى ووردى کتابه پیرۆزه‌که‌ى خوداى میهره‌بان و بالآ ده‌ست بکه‌ین به تایبه‌تى له باره‌ى باعپیتى خوداى کردگاره‌وه، وه بۆ ئه‌و هه‌موو ئایه‌تانه بڕوانین که ووشه‌ى ( بعث )و موشته‌ققه‌کانى تیا هاتوون , بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه که زاتى شکۆمه‌ند ته‌نها باعپیکه و بوژێنه‌رێکه , هه‌ر ده‌سه‌لآت و ئیراده‌ى خۆیه‌تى ئه‌م هه‌موو که‌ون و بونه‌وه‌ره‌ى به گشت مه‌خلوقاته‌وه بوژاندۆته‌وه‌و خه‌لقى کردووه هێناوێتیه کایه‌وه , هه‌ر ده‌سه‌لآت و ئیراده‌ى خۆیه‌تى پێغه‌مبه‌رانى (عليهم صلاة والسلام ) ڕه‌وانى کردووه‌و بوژاندویته‌وه واته وه‌کو بوژێنه‌ره‌وه‌ى ماددیانه هه‌ر خۆشیه‌تى بوژێنه‌ره‌وه‌ى مه‌عنه‌ویاته هه‌ر ده‌سه‌لآت و ئیراده‌ى خۆیه‌تى هه‌موو ئان و کات و زه‌مان و مه‌کانێ ده‌بوژێنێته‌وه‌و به‌رپاى ده‌کاو ده‌ى هێنێته کایه‌وه ……

