ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

نوێژ كەفارەتی تاوان و كرداری ناپەسەندە.. عيباده‌ت

نوێژ كەفارەتی تاوان و كرداری ناپەسەندە.. عيباده‌ت

نووسينى /ناصح اراهيم سازانى///بێگومان نوێژ دەبێتە هۆی كەفارەتی هەرچی كردار و گوفتاری ناپەسەندە, خوای گەورە دەفەرموێت:{وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَفَيِ النَّهَاڕ وَزُلَفًا مِنَ اللَّيْلِ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ذَلِكَ ذِكْرَى لِلذَّاكِڕينَ (114)} [هود]. واتە: هەستە بە ئەركی راگرتنی نوێژ لەهەر دوو سەری رۆژەوە, و لە بەشێك لە شەویشدا, بەڕاستی كردەوە چاكەكان كردارە ناپەسەندەكانتان لادەبەن و دەبنە كەفارەت و شۆردنەوەی گوناهەكانتان, ئەوە ئامۆژگاری و بیر خەرەوەیە بۆ ئەوانەی زیكرو یادی خوا دەكەن.  

  * ئەبو هورەیرە رەزای خوای لێ بێ فەرمووی: بیستم لە پێَغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەیفەرموو: 
(أرَأیْتُمْ ڵوْ أنَّ نَهْرَاً بِبَابِ أَحَدِكُمْ ێغْتَسِلُ مِنْهُ كُلَّ ێوْمٍ خَمْسَ مَرَّاتٍ ، هَلْ ێبْقَی مِنْ دَرنهِ شَیْ‌ء ؟). واتە: ئەگەر رووبارێ‌ بە بەردەمی ماڵی یەكێك لە ئێوەدا بڕوات رۆژی پێنج جار خۆی پاك بشوات, ئایا چڵكی پێوە دەمێنێت؟. وتیان: نەخێر هیچ چڵكی پێوە نامێنێ‌. فەرمووی: (فَژلِكَ مَپَلُ الصَّڵۆاتِ الخَمْسِ ێمْحُو اللهُ بِهِنَّ الخَطاێا) . واتە: دەی ئەوە وەك پێچ فەرزەی نوێژ وەهایە, خوای گەورە گوناه و خراپەكانتانی پێ دەشواتەوە.   
  * پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت: (إن لله ملكاً ینادی عند كل صلاە: یا بنی ێ‌دم قوموا إلی نیرانكم التی أوقدتموها علی أنفسكم فأگفئوها) . هەموو نوێژێك لە نوێژە فەرزەكان مەلائیكەیەك بانگ دەكات و دەڵێت: ئەی نەوەی ئادەم هەستن بچن بەدەم ئەو ئاگرەوە كە هەڵتان گیرساندوەو بەرتان داوەتە جەستەی خۆتان بیكوژێننەوە. بەڵێ‌ ئاگرێكی بەتین و سوتێنەرە دەبێ‌ بكوژێنرێتەوە ئەگینا گڕەكەی دەگاتە دڵا و دەروونتان, بێگومان نوێژ ئاگركوژێنەوەیە, گڕی ئاگرەكە ناهێڵێ‌ و, رەشاییەكەشی لادەبات مەبەست لێرەدا شۆردنەوەی گوناهو تاوانە!!.   
  * عوسمانی كوڕی عەففان رەزای خوای لێ بێ فەرمووی: بیستم لە پێَغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەیفەرموو: (مَا مِنْ امْڕئٍ مُسْلِمٍ تَحْچُرُهُ صَڵاەٌ مَكْتُوبَەٌ فَیُحْسِنُ وُچُو‌وها ۆخُشُوعَهَا، ۆرُكُوعَهَا، إِلاَّ كَانَتْ كَفَّارَەً لِمَا قَبْڵهَا مِنَ الذنُوب مَا ڵمْ تُۆتَ كَبِیرەٌ ، ۆذلِكَ الدَّهْرَ كُلَّهُ) . واتە: هەر موسوڵمانێك ئامادەی پێنچ فەرزەی نوێژ بێت, بەجوانی دەست نوێژی بۆ بگرێ‌ و بە خشوعەوە بەجێیان بێنێ‌, ركوعەكەشی تەواو بێت, دەبێتە هۆی كەفارەتی گوناهەكانی رابردووی, بە مەرجێ‌ لەگوناهە گەورەكان نەبن, ئەمەش بۆ هەموو تەمەنیەتی. 
  
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز