سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٥٠ ـ الشهید..ناوه جوانه‌كانى خوا
ناوێکه له ناوه جوانه‌کانى خواى ژێنه‌ره‌وه, بنچینه‌ى ئه‌م ناوه –شهاده- یه واته شایه‌دىو گه‌واهى دان…الشهید-
واته ئه‌م خوایه په‌روه‌ردگارێکى زانایه به هه‌موو شتێک و شایه‌ده له سه‌ر هه‌موو شتێ ,وه هیچ شتێکى لێ وون نابێ له ئاسمان و زه‌وى دا , گه‌وره‌یىو بچووکى , یا تاریکىو ڕووناکى و دیارىو نا دیارى ڕێ له‌م سیفه‌ته‌ى خوا ناگرێت و به‌سه‌ر به دیهێنراوه‌کانیه‌وه , زانیارى و ئاگادارى ته‌واوى هه‌یه به‌سه‌ر دروست کراوانیدا وه‌ک ده‌فه‌رموێ :- [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدًا ] النساْ (33) واته بێ گومان خواى گه‌وره به‌سه‌ر هه‌موو شتێ زانا‌و ئاگادار‌و شاهێده، هه‌روه‌ها خواى گه‌وره هه‌ر خۆى فریشته‌کان و زاناکانى کردووه به شاهێد له‌سه‌ر تاک و ته‌نیایى خۆى وه‌ک ده‌فه‌رموێ :- [ شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لآ إِلَهَ إِلآ هُوَ وَالْمَلآئِكَةُ وَأُوْلُوا الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ ] ال عمران :١٨ واته- خواى گه‌وره شاهێدى داوه که هیچ په‌رستراوێ نیه ته‌نها زاتى ئه‌و نه‌بێ هه‌روه‌ها فریشته‌کان و زانایه‌کانیش گه‌ر هه‌ڵسن به داد په‌روه‌رى هه‌روه‌ها خواى گه‌وره پێغه‌مبه‌رى ناردووه به‌سه‌ر ئوممه‌ته‌که‌یه‌وه به شایه‌دو مزگێنى ده‌رو ترسێنه‌ر وه‌ک ده‌فه‌رموێ :- [ إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ شَاهِدًا وَمُبَشِّرًا وَنَذِيرًا ] الفتح (8) واته- ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست و سالار (صلى الله عليه وسلم) ئێمه تۆمان ڕه‌وان کردووه و ناردووه به شاهێد و موژده‌ده‌رو بێ‌دار که‌ره‌و ترسێنه‌ر، هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ئیمان دارانى کردووه به شایه‌د به سه‌ر نه‌ته‌وه‌کان "به‌هۆى ئه‌و زانیارىیه‌ى که له خوایه‌وه پێیان دراوه "وه‌گێڕاویانى به نه‌ته‌وه‌یه‌کى مام ناوه‌ندى , وه فرستاده‌که‌ى کردووه به شایه‌د به‌سه‌ریانه‌وه، وه‌کو خواى گه‌وره ڕوو له‌ئیمانداران ده‌کاو ده‌فه‌رموێ :-[ وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا ] البقره (143) واته ئاوه‌ها ئێوه‌مان گێراوه به کۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌یه‌کى میانه ڕه‌و بۆ ئه‌وه‌ى ببن به شاهێد له‌سه‌ر خه‌لکان، وه پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) ببێ به شاهێد له‌سه‌ر ئێوه..
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده‌ست و زمان و قاچه‌کانى ئه‌و که‌سانه‌ى که سه‌رپێچى ده‌که‌ن به کاره ناڕه‌واکانیان کرده‌وه به شایه‌د به‌سه‌ریانه‌وه , له‌سه‌ر ئه‌و کارانه‌ى ئه‌نجامیان داوه وه‌ک ده‌فه‌رموێ :- [ يَوْمَ تَشْهَدُ عَلَيْهِمْ أَلْسِنَتُهُمْ وَأَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُمْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ] النور (24) واته- رۆژێ کافران و بێ باوه‌ڕان و زاڵمان ئینکارى کاره ناڕه‌وه‌کانیان ده‌که‌ن له ڕۆژانى قیامه‌تا , لایان وایه وه‌کو دونیا‌و زۆرێک له کار‌و کرده‌وه‌یان به‌درۆ ده‌چێته سه‌ر , جاله‌و ڕۆژه‌دا خواى بالا ده‌ست وا یان لێ ده‌کا زمان و ده‌ست و قاچیان شاهێدیان له‌سه‌ر بدات..
له‌سه‌ر ئیماندارانه به پیر ڕاستیه‌وه بچن وشایه‌دى له‌سه‌ر بده‌ن , به تایبه‌تى شایه‌دى دان له‌سه‌ر ڕێگه‌ى خواى گه‌وره به ماڵ و به گیان , یا به مانایه‌کى تڕ خۆى بکاته شاهێدى هه‌میشه‌یى له دونیا‌و له قیامه‌تدا , به گیان به‌خشینى له ڕێگه‌ى خواى میهره‌بان , که گه‌وره‌ترین شایه‌دى دانه له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه , ئه‌و کاته ده‌بێت به شاهید وه بێجگه له خوا که‌سێ نازانێ پله‌و پایه‌ى چه‌ند به‌رزو گه‌وره‌یه , پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست - صلى الله عليه وسلم– به‌رامبه‌ر به شاهیداى ئیمانداران , ڕوو له برایانى جه‌نگاوه‌رى شه‌ڕى ئوحد ده‌کا و ده‌فه‌رموێ :- (عن ابن عباس – رضي الله عنه – قال – قال رسول الله –صلى الله عليه وسلم –لما اصيب اخوانكم باحد جعل الله ارواحهم في جوف طير خضر ترد انهار الجنة تأكل من ثمارها وتأوي الى قناديل من ذهب معلقة في ظل العرش , فلما وجدوا طيب مأكلهم ومشربهم ومقيلهم قالوا : من يبلغ عنا اخواننا انا احيا في الجنة نرزق لئلا يزهدوا في الجهاد ولا يتكلوا عند الحرب ؟! فقال سبحانه , انا ابلغهم عنكم فانزل الله [ وَلآ تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاءٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ(169)فَڕحِینَ بِمَا آتَاهُمْ اللَّهُ مِنْ فَچْلِهِ وَێسْتَبْشِرُونَ بِالَّژِینَ ڵمْ ێلْحَقُوا بِهِمْ مِنْ خَلْفِهِمْ أَلآ خَوْفٌ عَڵیْهِمْ وَلآ هُمْ ێحْزَنُونَ ] رواه ابو داود باسند صحیح … واته:- کاتێ براکانتان له ڕووداوى ئوحدا تووش بوون و شه‌هید کران خواى گه‌وره گیان و ڕوحه‌کانیان خسته ناو له‌شێ له وێنه‌ى باڵنده‌ى سه‌وزدا , هاتن بۆ سه‌ر جۆ بارى به‌هه‌شت و له میوه‌ى به‌هه‌شتیان ده‌خواردو ده‌گه‌رانه‌وه بۆ چه‌ند ته‌پۆڵکه‌یه‌کى زێرینى هه‌ڵواسراو به عه‌رشا , جا کاتێ ئه‌م خواردن و خواردنه‌وه‌و شوێنه جوانه به‌رزه‌یان ده‌ست که‌وت ووتیان : ئه‌بێ کێ هه‌بێ ئه‌م به‌سه‌ر هاته‌ى ئێمه بگه‌یه‌نێ به براکانمان له دونیادا وه‌هه‌واڵیان پێ بدا که ئێمه زیندوین و رزق و رۆزیمان پێ ده‌درێ له‌م شوێنه به‌رزو پیرۆزه‌دا، وه با بزانن بۆ ئه‌وه‌ى واز له جیهادو تێکۆشان نه‌هێنن و بێ ده‌نگ نه‌بن له جه‌نگ کردن ؟! خواى گه‌وره فه‌رموى من ئاگاداریان ده‌که‌م و جا ئه‌م ئایه‌تانه‌ى ڕه‌وانه‌ى خواره‌وه کرد که تێى دا ده‌فه‌رموێ :-" گومان مه‌به‌ن و واحسێب مه‌که‌ن ئه‌وان که‌سانه‌ى که له ڕێگه‌ى خوا کوژراون و مردوون , ئیتر مردن و فه‌وتان و نه‌مان ؟ نه‌خێر به‌لکو زیندوون و له‌لاى خواى په‌روه‌ردگاریانا رزق و ڕۆزیان پێ ده‌درێ ,وه شادومان و دڵ خۆشن به‌وه‌ى که خوا به‌فه‌زڵى خۆى پێیانى داوه , وه به‌شاڕه‌ت و موژده به‌و که‌سانه ده‌ده‌ن که‌هێشتا نه‌گه‌یشتوون پێیان و هه‌روا له‌دواوه به‌ڕێگه‌وه‌ن،و ئه‌وانه‌ى ژیانیان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى خواى شه‌هید و ئاگار ده‌ڕازێننه‌وه‌و، ڕۆژان و شه‌وى له سه‌ر به‌ڕێ ده‌که‌ن له ماناى ژیانى خۆیانه ده‌ى سه‌لمێنن شاهێدن له سه‌ر ڕاسته شه‌قامى خوداى، که تاکه به‌رنامه‌یه‌که ژیانى شه‌ق ده‌کاو به‌رێى ده‌کا، له‌سه‌ره نجامیشدا گیانى خۆشیان ده‌به‌خشن هه‌ر بۆ ئه‌م شاهێدىیه، ئه‌مانه ناسناوێکى خوداى شه‌هیده بۆ خۆیان ده‌قۆزنه‌وه‌و ده‌گه‌ن به پله‌ى لاى خودا‌و خاوه‌نى نوورو پاداشى خۆیان ده‌بن، وه‌ک زاتى شه‌هید له سوره‌تى (الحديد) ده‌فه‌رموێ [ وَالَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ أُوْلَئِكَ هُمْ الصِّدِّيقُونَ وَالشُّهَدَاءُ عِنْدَ رَبِّهِمْ لَهُمْ أَجْرُهُمْ وَنُورُهُمْ وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا أُوْلَئِكَ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ ] الحدید :١٩ واته- ئه‌وانه‌ى ئیمانیان هێناوه خاوه‌ن ئیمانن به زاتى (الله ) خوداى پاک و تاک هه‌روه‌ها به پێغه‌مبه‌رانى ئه‌و زاته گه‌وره‌یه , ئه‌وانه له‌سه‌ر ریگه‌ى ڕاست و دروستن و ڕاستى و حه‌قیان پێکاوه , وه ئه‌وانه‌ى شه‌هیدو شاهێدن له‌سه‌ر ئه‌م رێگه‌یه به گوفتارو به‌کردار، لاى په‌روه‌ردگارى خۆیانن خاوه‌ن ئه‌جرو پاداشى خۆیانن , یا ئه‌جرو پاداشى خۆیانیان پێ ده‌درێ و له‌گه‌ل نورو ره‌حمه‌ت و به‌هره‌یى خودایه، به‌لآم ئه‌و که‌سانه‌ی که‌بێ باوه‌ڕو کافر بوینه ژیانیان نه نه‌خشاندووه له‌سه‌ر یاسا‌و به‌رنامه‌ى خودا، ئایات و نیشانان و به‌ڵگانى ڕێگه‌ى خودایان به‌درۆ زانیوه، ئه‌وانه‌ن هاوه‌لآنى ئاگرى جه‌هه‌نده‌م و دۆزه‌خ، وه‌کو کیتابه پیرۆزه‌که‌ى خوداى شکۆمه‌ند شاهێده له سه‌ر شاهێدێتى خوداى گه‌وره‌و شه‌هید، ئاوه‌هاش کیتابه که‌ونه‌که‌ى خواى بالآ ده‌ست ڕوانگه‌ى دیارده‌کانى شاهێدن له سه‌ر ئه‌م سیفه‌ته‌ى زاتى شه‌هید , هه‌روه‌ها سروشت و فیگره‌ى ئاده‌میزادیش شاهێده له‌سه‌ر شاهێدیتى خواوه‌ندى هه‌میشه زیندوو ، به‌د به‌خته ئه‌و که‌سه‌ى نه‌زانێ و خوا ئاگاداره ، هه‌م شه‌هیده هه‌م شاهێده له ئاست گشت کار‌و باره ، شه‌رت وایه به دڵ بێ‌دار بێ و بیزانێ ، نه‌ک به ده‌م بڕیارده‌و هه‌ستى بۆى نه‌ڕوانێ ، ئه‌وه‌ى تێ گه‌یشت هه‌رده‌م خواوه‌ندى بۆى ده‌روانێ ، بۆ ئه‌نجامدانى کارانى خه‌راپه هه‌رگیز ناتوانى.

