سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
باسی چۆنیەتی دەستنوێژگرتنی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم...فيقه(بهشى يهكهم)
لهسونهنى فهرموودهكانى ابوداوودى ئهسسهجهستانى ///عَنْ حُمْرَانَ بْنِ أَبَانَ مَوْلَى عُثْمَانَ بْنِ عَفَّانَ , قَالَ: رَأَيْتُ عُثْمَانَ بْنَ عَفَّانَ تَوَضَّأَ: فَأَفْرَغَ عَلَى يَدَيْهِ ثَلاَثًا فَغَسَلَهُمَا, ثُمَّ تَمَضْمَضَ وَاسْتَنْثَرَ, ثُمَّ غَسَلَ وَجْهَهُ ثَلاَثًا, وَغَسَلَ يَدَهُ الْيُمْنَى إِلَى الْمِرْفَقِ ثَلاَثًا, ثُمَّ الْيُسْرَى مِثْلَ ذَلِكَ, ثُمَّ مَسَحَ رَأْسَهُ, ثُمَّ غَسَلَ قَدَمَهُ الْيُمْنَى ثَلاَثًا, ثُمَّ الْيُسْرَى مِثْلَ ذَلِكَ ثُمَّ , قَالَ: رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ تَوَضَّأَ مِثْلَ وُضُوئِى هَذَا, ثُمَّ قَالَ: (مَنْ تَوَضَّأَ مِثْلَ وُضُوئِى هَذَا, ثُمَّ صَلَّى رَكْعَتَيْنِ لاَ يُحَدِّثُ فِيهِمَا نَفْسَهُ, غَفَرَ اللَّهُ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ).(صحيح) واتە: لە حومرانی كوڕی ئەبانی (مَوْڵی)ی (عُثمَان)ی كوڕی عەففانەوە رەزای خوای لێ بێ هاتووە, كە وتویەتی: پێشەوا (عُثمَان)ی كوڕی عەففانم بینی بەم شێوەیە دەستنوێژی گرت: دەستەكانی سێ جار شت, سێ جار ئاوی لە دەم و لوتی رادا, سێ جار دەم وچاوی شت, پاشان دەستی راستی هەتا ئانیشكی سێ جار شت, دەستی چەپیشی بە هەمان شێوە, ئینجا مەسحی سەری كرد, پاشان پێی راستی تا قولەپێی سێ جار شت, پێی چەپیشی بە هەمان شێوە, ئینجا وتی: پێغەمبەری خوام صلی الله علیە وسلم بینیوە دەستنوێژێكی وەك ئەم دەستنوێژەی منی گرت, پاشان فەرمووی: (هەركەسێ دەستنوێژ وەك ئەم دەستنوێژەی من بگرێت, ئینجا دوو ركات نوێژ بكات داڵغە لێ نەدات لە نوێژەكەدا واتە بەخشوعەوە نوێژەكەی بكات, خوا لە هەموو گوناهەكانی رابردووی دەبورێت. //عَنْ حُمْرَان, قَالَ: رَأَيْتُ عُثْمَانَ بْنَ عَفَّانَ تَوَضَّأَ, فَذَكَرَ نَحْوَهُ, وَلَمْ يَذْكُڕ الْمَضْمَضَةَ وَالاِسْتِنْشَاقَ, وَقَالَ فِيهِ: وَمَسَحَ رَأْسَهُ ثَلاَثًا, ثُمَّ غَسَلَ ڕجْلَيْهِ ثَلاَثًا, ثُمَّ قَالَ: رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ تَوَضَّأَ هَكَذَا, وَقَالَ: (مَنْ تَوَضَّأَ دُونَ هَذَا كَفَاهُ ). وَلَمْ يَذْكُرْ أَمْرَ الصَّلاَةِ.(حسن صحيح) واتە: لە حومرانەوە دەگێرنەوە, كە وتویەتی: پێشەوا (عُثمَان)ی كوڕی عەففانم رەزای خوای لێ بێ بینی دەستنوێژی گرت: بە هەمان شێوە گێڕاویەتیەوە, بەڵام باسی ئاو لە دەم و لوت رادانی نەكرد, وە لە فەرمودەكەیدا وتی: سێ جار مەسحی سەری كرد, پاشان هەردوو پێی هەتا قولەپێی سێ جار شت, ئینجا وتی: پێغەمبەری خوام صلی الله علیە وسلم بینیوە بەم شێوەیە دەستنوێژێكی گرت, پاشان فەرمووی: (هەركەسێك ئەندامەكانی دەستنوێژ جارێ یان دوو جاریش بشوات ئەوە بەسیەتی و دەستنوێژەكەی دروستە). بەڵام باسی ئەوەی نەكرد كە پاشان دوو ركات نوێژ بكات.//عَنْ عُثْمَانَ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ التَّيْمِىِّ , قَالَ:سُئِلَ ابْنُ أَبِى مُلَيْكَةَ عَنِ الْوُضُوءِ؟ فَقَالَ: رَأَيْتُ عُثْمَانَ بْنَ عَفَّانَ سُئِلَ عَنِ الْوُضُوءِ, فَدَعَا بِمَاءٍ, فَأُتِىَ بِمِيضَأَةٍ فَأَصْغَى عَلَى يَدِهِ الْيُمْنَى, ثُمَّ أَدْخَلَهَا فِى الْمَاءِ, فَتَمَضْمَضَ ثَلاَثًا, وَاسْتَنْثَرَ ثَلاَثًا, وَغَسَلَ وَجْهَهُ ثَلاَثًا, ثُمَّ غَسَلَ يَدَهُ الْيُمْنَى ثَلاَثًا, وَغَسَلَ يَدَهُ الْيُسْرَى ثَلاَثًا ثُمَّ أَدْخَلَ يَدَهُ فَأَخَذَ مَاءً فَمَسَحَ بِرَأْسِهِ وَأُذُنَيْهِ, فَغَسَلَ بُطُونَهُمَا وَظُهُورَهُمَا مَرَّةً وَاحِدَةً, ثُمَّ غَسَلَ ڕجْلَيْهِ, ثُمَّ قَالَ: أَيْنَ السَّائِلُونَ عَنِ الْوُضُوءِ؟ هَكَذَا رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَيَتَوَضَّأُ. (حسن صحيح) واتە: لە (عُثمَان)ی كوڕی (عَبْدِ الرَّحْمَنِ التَّیْمِیّ)ەوە هاتووە, كە وتویەتی: سەبارەت بە دەستنوێژگرتن لە ئیبنو ئەبی مولەیكەیان پرسی؟ وتی: (عُثمَان)ی كوڕی عەففانم رەزای خوای لێ بێ بینی دەربارەی دەستنوێژگرتن لێیان پرسی, ئەویش داوای ئاوی كرد لە دەفرێكدا ئاویان بۆ هێنا, لاری كردەوەو دەستی راستی شت, پاشان دەستی خستە ناو دەفرەكەو سێ جار ئاوی لە دەم و لوتی رادا, سێ جار دەم و چاوی شت, دەستی راستی سێ جار شت و دەستی چەپیشی سێ جار شت, پاشان دەستی خستە ناو دەفرەكەو مەسحی سەر و گوێكانی كرد و یەك جار دەرەوە و ناوەوەی گوێكانی شت, ئینجا هەردوو پێی هەتا قولەپێكانی سێ جار شت, پاشان وتی: كوان ئەوانەی كە پرسیان دەربارەی دەستنوێژ كرد؟ من بەچاوی خۆم پێغەمبەری خوام صلی الله علیە وسلم بینیوە بەم شێوەیە دەستنوێژی گرت. / قَالَ: أَبُو دَاوُدَ: أَحَادِيثُ عُثْمَانَ رَضِىَ اللهُ عَنْهُالصِّحَاحُ كُلُّهَا تَدُلُّ عَلَى مَسْحِ الرَّأْسِ أَنَّهُ مَرَّةٌ, فَإِنَّهُمْ ذَكَرُوا الْوُضُوءَ ثَلاَثًا, وَقَالُوا فِيهَا: وَمَسَحَ رَأْسَهُ, وَلَمْ يَذْكُرُوا عَدَدًا كَمَا ذَكَرُوا فِى غَيْڕهِ. ئەبو داود دەڵێت: فەرمودەكانی (عُثمَان) رەزای خوای لێ بێ هەر هەموویان راست و دروستن و هەموویان بەڵگەن لەسەر ئەوەی كە مەسحی سەر یەك جارە, چونكە راویەكان هەر هەموویان باسی سێ جار شتنی ئەندامەكانی تری دەستنوێژیان گێڕاوەتەوە, راویەكان وتیان: سەری مەسح كرد, بەڵام باسی ژمارەیان نەكرد, وەك چۆن بۆ ئەندامەكانی تر باسی ژمارەیان كردووە//عَنْ أَبِى عَلْقَمَةَ: أَنَّ عُثْمَانَ دَعَا بِمَاءٍ فَتَوَضَّأَ, فَأَفْرَغَ بِيَدِهِ الْيُمْنَى عَلَى الْيُسْرَى, ثُمَّ غَسَلَهُمَا إِلَى الْكُوعَيْنِ, قَالَ: ثُمَّ مَضْمَضَ وَاسْتَنْشَقَ ثَلاَثًا, وَذَكَرَ الْوُضُوءَ ثَلاَثًا, قَالَ: وَمَسَحَ بِرَأْسِهِ, ثُمَّ غَسَلَ ڕجْلَيْهِ, وَقَالَ: رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ تَوَضَّأَ مِثْلَ مَا رَأَيْتُمُونِى تَوَضَّأْتُ. ثُمَّ سَاقَ نَحْوَ حَدِيثِ الزُّهْڕىِّ وَأَتَمَّ(حسن صحيح)واتە: لە ئەبو عەلقەمەوە هاتووە, كە وتویەتی: (عُثمَان) رەزای خوای لێ بێ داوای ئاوی كرد لە دەفرێكدا ئاویان بۆ هێنا دەستی راستی شت پاشان دەستی خستە ناو دەفرەكەو سێ جار ئاوی لە دەم و لوتی رادا, سێ جار دەم وچاوی شت, دەستی راستی سێ جار شت و دەستی چەپیشی سێ جار شت, پاشان دەستی خستە ناو دەفرەكەو مەسحی سەر و گوێكانی كرد و یەك جار دەرەوە و ناوەوەی گوێكانی شت, ئینجا هەردوو پێی هەتا قولەپێكانی سێ جار شت, پاشان وتی كوان ئەوانەی كە پرسیان دەربارەی دەستنوێژ من بەچاوی خۆم پێغەمبەری خوام صلی الله علیە وسلم بینیوە بەم شێوەیە دەستنوێژی گرت. پاشان بە تەواوی وەك فەرمودەكەی زوهری گێڕایەوە. //عَنْ شَقِيقِ بْنِ سَلَمَةَ , قَالَ: رَأَيْتُ عُثْمَانَ بْنَ عَفَّانَ غَسَلَ ذِرَاعَيْهِ ثَلاَثًا ثَلاَثًا, وَمَسَحَ رَأْسَهُ ثَلاَثًا, ثُمَّ قَالَ: رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَفَعَلَ هَذَا(حسن صحيح) قَالَ أَبُو دَاوُدَ رَوَاهُ وَكِيعٌ, عَنْ إِسْرَائِيلَ, قَالَ: تَوَضَّأَ ثَلاَثًا فَقَطْ. واتە: لە شەقیقی كوڕی سەلەمەوە دەگێرنەوە, كە وتویەتی: (عُثمَان)ی كوڕی عەففانم رەزای خوای لێ بێ بینی قۆڵەكانی سێ جار سێ جار شت و, سێ جار مەسحی سەری كرد, پاشان وتی: پێغەمبەری خوام صلی الله علیە وسلم بینیوە بەم شێوەیە دەستنوێژی گرت. ئەبو داود دەڵێت: وەكیع لە ئیسرائیلەوە ریوایەتی كردووە, وەكیع وتی: تەنها سێ جار سێ جار ئەندامەكانی دەستنوێژی دەشت. //

