سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٥١ ـ الـحــق..ناوه جوانه‌كانى خوا
ناوێکه له‌ناوه جوانه دادپه‌روه‌رکانی خوای شاهید, بنچینه‌ی ئه‌م ناوه –حق-ه واته حه‌ق و ڕاستی :-الحق-
واته ئه‌م خوایه په‌رستراوێکه حیکمه‌ت و دانایی وه هه‌ر چییه‌ک که بیه‌وێ ئه‌ی هێنێته کایه‌وه‌و وه هه‌موو کار‌و فه‌رمانێکی هه‌ر حه‌ق و ڕاستیه , وه‌کو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ […ۆیُڕیدُ اللَّهُ أَنْ یُحِقَّ الْحَقَّ بِكَلِمَاتِهِ ۆێقْگَعَ دَابِرَ الْكَافِڕین ] الانفال :٧ . واته-خوا ده‌یه‌وێ حه‌ق و ڕاستی به‌جێ بگه‌یه‌نێ به ووشه‌کانی وه پشتی کافران و بێ باوه‌ڕان بشکێنێ وببڕێ..وه هه‌روه‌ها له‌م ئایه‌تانه هه‌مان مه‌به‌ست ده‌گه‌ینێ که تێیاندا ده‌فه‌رموێ:- [ لِیُحِقَّ الْحَقَّ ۆیُبْگِڵ الْبَاگِڵ ۆڵوْ كَڕهَ الْمُجْڕمُونَ ] الانفال (8) ویونس [ ۆیُحِقُّ اللَّهُ الْحَقَّ بِكَلِمَاتِهِ ۆڵوْ كَڕهَ الْمُجْڕمُونَ ](8) الشوری (24). هه‌روه‌ها ڕوو له خاوه‌ن نامه‌کان ده‌کا وده‌فه‌رموێ [ێاأَهْڵ الْكِتَابِ ڵا تَغْلُوا فِی دِینِكُمْ ۆڵا تَقُولُوا عَڵی اللَّهِ إِڵا الْحَقَّ ] النساْ (171)واته-ئه‌ی خاوه‌ن نامه‌کان زیاده ڕه‌وی مه‌که‌ن له‌ئاینتان , ووتارو کرداری پوچه‌ڵ وبه‌تاڵ مه‌ده‌نه پاڵ خوای گه‌وره، ته‌نیا حه‌ق و ڕاستی نه‌بێ.. هه‌روه‌ها هه‌رچی له بوندا هه‌یه خوای گه‌وره به گه‌مه‌و گاڵته نه‌ی هێناوه‌ته کایه‌وه به ڵکو به هه‌ق و ڕاستی به‌دی هێناون وه‌ک ده‌فه‌رموێ:- [ ۆمَا خَڵقْنَا السَّمَاۆاتِ ۆاڵارْچَ ۆمَا بَیْنَهُمَا ڵاعِبِینَ(38)مَا خَڵقْنَاهُمَا إِڵا بِالْحَقِّ ۆڵكِنَّ أَكْپَرَهُمْ ڵا ێعْڵمُونَ ] الدخان (38-39) واته-ئاسمانه‌کان وزه‌وی ونێوانیانمان به گه‌مه‌و گالته به‌دی نه‌هێناوه , به‌دیمان نه هێناون ته‌نها به حه‌ق و ڕاستی نه‌بێ , به‌ڵام زۆر به‌یان نایزانن…وه هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:- [ هُۆ الَّژِی أَرْسَڵ رَسُوڵهُ بِالْهُدَی ۆدِینِ الْحَقِّ ] الصف :٩ واته-ئه‌م خوایه حه‌ق په‌روه‌ره خۆی پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ڕه‌وان کردوه به ڕێنمونه‌ییو ئاینی حه‌ق وڕاست په‌روه‌ری، خوای گه‌وره خۆی ناوێکی حه‌قه‌و هیچ شتێکی به‌ناحه‌ق و بێ هوده دروست نه‌کردوه‌و به‌دی نه‌هێناوه، وه‌کو ئاده‌میزادیش نیه جارجاره شه‌رم بیگرێ , له هه‌ق وڕاستی که‌مێ که‌م ته‌رخه‌می بکا, وه‌ک ده‌فه‌رموێ :- [ ۆاللَّهُ ڵا ێسْتَحْیِ مِنْ الْحَقِّ ] الاحزاب (23) واته- بێگومان خوای گه‌وره شه‌رم له حه‌ق و ڕاستی ناکات به‌هه‌ر جۆرێ بێ ئه‌نجامی ده‌دات، خوای گه‌وره ڕۆژی قیامه‌ت به‌رپا ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ق و ڕاستی بپارێزێ و پارێزراو بێ , ئه‌م به‌ڵێن واده‌ی داوه‌وگومانی تیانیه , وه‌ک ده‌فه‌رموێ:- [ إِنَّ ۆعْدَ اللَّهِ حَقٌّ فَڵا تَغُرَّنَّكُمْ الْحَێاەُ الدُّنْێا ] لقمان :٣٣ واته- واده‌ی خودا که ڕۆژی زیندو بونه‌وه‌یه ئه‌نجامدانی هه‌ق و ڕاستییه به‌سه‌ر به‌نده‌کانا , ئینجا با ژیانی دونیا مه‌غروری و زیاده ڕه‌ویتان پێ نه‌کاو له هه‌ق و ڕاستی لاتان نه‌دات.خوای گه‌وره به‌هه‌شت و دۆزه‌خی به هه‌ق به‌دی هێناوه‌و سته‌م وزوڵم له که‌س ناکات – سبحانه وتعالی-وه‌ک ده‌فه‌رموێ [ فَڕیقًا هَدَی ۆفَڕیقًا حَقَّ عَڵیْهِمْ الچَّڵاڵەُ ] الاعراف (30) واته-کۆمه‌لێ له‌سه‌ر ڕێگای ڕێنمونه‌یین وه کۆمه‌لێ هه‌قی گومڕایان هه‌یه. که‌واته ئێمه‌ی موسڵمان ده‌بێت هه‌میشه له‌سه‌ر هه‌ق بین و له په‌نای هه‌ق دابین و پشتیوانی له‌هه‌ق دا بکه‌ین و فیداکاری هه‌ق بین , تاکو ئه‌وێ ڕۆژێ ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ی هه‌ق په‌روه‌ر به‌سه‌ر ئێمه وه شایسته بێت ..
پێچه‌وانه‌ی هه‌ق زوڵم وسته‌مه، خودای باڵاده‌ست و شکۆمه‌ند حه‌رامی کردووه له سه‌ر خۆی‌و له نێوان به‌نده‌کانیا وه‌ک له حه‌دیپیکی قودسی دا هاتووه پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ یا عیبادی انی حرمت الڤلم علی نفسی وجعلته بینكم محرما فلا تڤالموا ] واته ئه‌ی به‌نده‌کانم به ڕاستی من زوڵم وسته‌مم له‌سه‌ره خۆم حه‌رام کردووه وه‌رگێراومه به حه‌رامیش له نێوان ئێوه دا جا مه‌ردی خودابن و سته‌م و زوڵم نه‌که‌ن . دیارده‌ی ئه‌م که‌ون و بونه‌وه‌ره به هه‌موو یاسا‌و نیزامه جوان و قه‌شه‌نگه، تیشک و پرشنگی حه‌ق خوازی لێ ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌وه .. فیتره‌و بوونی ئاده‌میزادیش شاهیده له سه‌ر حه‌ق په‌روه‌رێتی خودای دادپه‌روه‌ر، بۆیه کاتێ که زوڵم و سته‌می لێ ده‌کرێ یه‌کسه‌ر ڕووه‌و خودای شکۆمه‌ند به ده‌ستی پاڕانه‌وه‌و ئومێده‌وه ڕوی تێ ده‌کات، چونکه فیگرهی ده‌زانێ و شاهیده که خوداوه‌ند لایه‌نگری مه‌زلومه‌و دژی زوڵم و سته‌مه‌و حه‌ق خواز‌و حه‌ق ویسته، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خودای حه‌ق ویست ، دڵ و فیتره‌یه‌کی ساف وساغ و چاکی به‌ئاده‌میزاد داوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاده‌میزاده به ده‌ستی خۆی له خۆی پیس نه‌کاو تێکی نه‌دات به‌رنامه‌یه‌کی جوان و پوخته‌و حه‌قیشی بۆ ڕه‌وان کردووه، که‌رێکی داخوازیه‌کانی فیتره پاکه‌که‌یه‌تی، تاکو شادومان ببێته‌وه و ئاشنابێ له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاری , بزانی وه‌لێی بێ گومان بێ که حه‌ق چییه، وه به حه‌ق بجوڵێته‌وه، تاکو دوا رۆژ له‌جیرانێتی زاتی حه‌ق له به‌هه‌شتی پر نیعمه‌تدا جێگه‌ی ببێته‌وه، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زاتی حه‌ق سنووری راستی و دروستی دیار کردووه وه‌ک ده‌فه‌رموێ [ ۆمَنْ ڵمْ ێحْكُمْ بِمَا أَنزَڵ اللَّهُ فَأُوْڵئِكَ هُمْ الڤَّالِمُونَ ] واته ئه‌وه‌ی فه‌رمان ڕه‌وایی به‌و به‌رنامه‌یه نه‌کات که خودای باڵا ده‌ست و شکۆمه‌ند ڕه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ی کردووه ئه‌وا سنووری حه‌ق و راستی جێ هێشتووه و به‌سه‌ر زوڵم و سته‌م هه‌ڵگه‌ڕاوه . جا وه‌ک و قورئان شاهێده له‌سه‌ر حه‌ق په‌روه‌رێکی خواوه‌ندی تاک و پاک , ئاواش ئه‌م که‌ون و بوونه‌وه‌ره شاهێده له‌سه‌ر هه‌مان سیفه‌تی زاتی حه‌ق، هه‌روه‌ها فیگره‌و سروشت و بوونی ئاده‌میزادیش ته‌صدیقی هه‌ردوو کتابه‌که‌ی زاتی حه‌ق ده‌کات چ کتابی ئاسمانی چ کتابی ئه‌م که‌ون وبوونه‌وه‌ره، زاتی حه‌ق داوا له ئێمه ده‌کات که به‌م سیفه‌ته خۆمان ئارایش بده‌ین وهه‌رده‌م حه‌ق په‌روه‌ر بین و لێی لا نه‌ده‌ین , چونکه به‌رزی و پیرۆزی گه‌وره‌یی ئاده‌میزاد له هه‌ق وویستێتی دایه , وه زاتی حه‌قیش به‌رزی و پیرۆزی و چاکه‌ی ئێمه‌ی ده‌وێ , چونکه ئێمه‌ی به دیهێناوه و خۆشمانی ده‌وێ جا له کۆتاییدا ڕووه‌و زاتی حه‌ق ده‌ڵێن ( اللهم ارنا الحق حقه وارزقنا اتباعه وارنا الباگل باگله وارزقنا اجتنابه یا ارحم الراحمین )

