سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٥٢ ـ الوکیل...ناوه جوانه‌كانى خوا
ناوێکه له ناوه جوانه‌کانى خواى حه‌ق , بنچینه‌ى ئه‌م ناوه-وکول-ه واته پێ سپاردن و دانه ده‌ست..
الوکیل:-واته ئه‌م خوایه جێگاى پشت پێ به‌ستنه و پشتى پێ ده‌به‌سترێ , وه هه‌ر که‌سێ به‌ڕاستى و پاکى پشتى پێ ببه‌ستێ ئه‌وا پشتى له زه‌وى نادا‌و زه‌ره‌رمه‌ندى ناکاو, ده‌ى پارێزێ له هه‌موو ده‌ردو به‌لآو ناخوَشى و ته‌نگانه‌یى , بێ گومان چاودێر‌و پارێزه‌رى گشت بونه‌وه‌ره‌که‌یه‌تى , به‌رده‌وام به شه‌و به رۆژو هه‌موو کات و ساتێ , زینده‌بوه‌کان ماتڵ ناکا له رزق و ڕۆزى یان , له‌لاشه به هێز کردنیان, له‌خه‌و پشوودانیان له پێداویستى ژیانیان , وه‌ک ده‌فه‌رموێ:- [ذَلِكُمْ اللَّهُ رَبُّكُمْ لآ إِلَهَ إِلآ هُوَ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ ] الا‌نعام (102 ) هه‌روه‌ها خواى گه‌وره به پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێ [إِنَّمَا أَنْتَ نَذِيرٌ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ ] هود :١٢ . واته:- توَ بێ‌دار که‌ره‌وه‌ى وه خوا خوَى پارێزه‌رى هه‌موو شتێکه , وه له‌سه‌ر زومانى حه‌زره‌تى یه‌عقوب داده‌فه‌رموێ [إِنْ الْحُكْمُ إِلآ لِلَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَعَلَيْهِ فَلْيَتَوَكَّلْ الْمُتَوَكِّلُونَ ] یوسف : ٦٧ . واته:- فه‌رمان ڕِه‌وایى ته‌نها بۆ خوایه پشتم به‌و به‌ستووه , وه هه‌ر که‌س ئه‌هلى پشت پێ به‌ستنه با پشت به خواببه‌ستێ، وه له‌سه‌ر زمانى پێغه‌مبه‌ران -علیهم الصلاه والسلام- به گشتى ده‌فه‌رموێ: [ وَمَا لَنَا أَلآ نَتَوَكَّلَ عَلَى اللَّهِ وَقَدْ هَدَانَا سُبُلَنَا وَلَنَصْبِرَنَّ عَلَى مَا آذَيْتُمُونَا وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلْ الْمُتَوَكِّلُونَ ] ابراهیم :١٢ . واته چیمان ده‌ست ده‌که‌وێ له‌وه‌دا که پشت به خوا نه‌به‌ستین به راستى ڕێ نمونه‌یى کردوین بۆ گه‌لێ رێگه‌ى وا که بیان که‌ین به به‌ڵگه‌ى گه‌وره‌یى خودا‌و دڵمان پێى دابمه‌زرێ ؟ وه به ڕاستى ئێمه مادام رێگه‌ى خوا ناسىو ڕِه‌زاى ئه‌ومان ده‌ستکه‌وێ ئیتر هه‌رچى به‌سه‌رمانا بێت خوَمان ئه‌گرین وه ئارام ئه‌گرین له‌سه‌ر هه‌ر کارێ که ئێوه ئازارى ئێمه‌ى پێ بده‌ن، وه با هه‌ر به‌خوا پشت ببه‌ستێ ئه‌و که‌سانه‌ى خواستیان له‌سه‌ر پشت به‌ستنه…هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [رَبُّ الْمَشْڕقِ وَالْمَغْڕبِ لآ إِلَهَ إِلآ هُوَ فَاتَّخِذْهُ وَكِيلاً ] الزمر :٩ . واته په‌روه‌ردگارى رۆژهه‌لآت و رۆژئاوایه, هیچ په‌رستراوێ نیه ته‌نها ئه‌و نه‌بێ به پشتیوانى بگره‌و پشتى پێ ببه‌سته…ئه‌م سیفه‌ته‌ى خواى گه‌وره ده‌بێ وامان لێ بکا به پارێزه‌رو یارمه‌تى ده‌رمان بزانین وه دڵنیا بین که هه‌میشه دێت به هانا مانه‌وه‌و پشتیوانمانه، وه‌ک ده‌فه‌رموێ:- [وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلْ الْمُؤْمِنُونَ ] التوبه (51) واته- باخاوه‌ن باوه‌ڕان پشت به خواببه‌ستن… هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: [وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ ] الگلاق (3 ) واته:- ئه‌وه‌ى پشت به خوا ببه‌ستێ , ئه‌وه خواى به‌سه بۆ هه‌موو شتێ ، ئه‌و سیقه و متمانه‌یه‌ى که‌لاى عه‌بدو به‌نده دێته کایه‌وه به‌رامبه‌ر به خوداى بالآ ده‌ست و شکۆمه‌ندى بۆ پشت پێ به‌ستن، له ئه‌نجامى حاڵى بوونى له ناسینى خوداى ئازیز‌و به‌خشنده‌یه‌تى، که‌واته ئه‌وه‌ى پشت به خوانابه‌ستێ نا حالىیه له حقیقه‌تى سیفاتى خواى تاک وپاک و بێ هاوتا، ده‌نا شتىتر نیه یا که‌سى تر نیه شایانى پشت پێبه‌ستن بێ یا بتوانێ به‌کارى پشت پێ به‌ستراوێتى هه‌ڵبستێ یا پێى بکرێ…پشت به‌ستن به خوداى بالآ ده‌ست کرۆکه و ناو‌کی ئیمانه، جا ئه‌وه‌ى پشت به غه‌یرى خوا ده‌به‌ستێ ئه‌وه ئیمانه‌که‌ى بێ کرۆکه و ناوکه، مامۆستا (سعيدحوى) له کتابى (الاسلامدا) له جزئى یه‌که‌م دا له‌لا په‌ره‌ى (73 –74 ) دا باسى ته‌وه‌ککول و پشت به‌ستن به خوا ده‌فه‌رموێ ئه‌وه‌ى پشت به خوا نه‌به‌ستێ وته‌وه‌ککولى له‌سه‌ر نه‌بێ ئه‌وه شایه‌دمانه‌کانى به‌تال و پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه . هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ ماناى ته‌وه‌ککول و پشت به‌ستن به خودا ئه‌وه نیه واز له کار‌و کرده‌وه بێنى نه‌خێر , به‌ڵکو خوداى گه‌وره دوو ئه‌مرو فه‌رمانمان پێ ده‌کات ,ئه‌مرو فرمانێکمان پێ ده‌کات که کار‌و کرده‌وه بکه‌ین به پێى سونه‌نى که‌ونى که بۆى رام و موسه‌خه‌ر کردوین , وه ئه‌مرو فه‌رمانێکى ترمان پێ ده‌کات که ته‌وه‌ککول و ئیعتیماد و پشت به‌ستنمان به‌کارو کرده‌وه‌و ئیش نه‌بێ به‌ڵکو به‌خوداى تاک و پاک وبێ هاوتابێ خواى فه‌رمان ڕه‌وا ئه‌مرو فه‌رمانمان پێ ده‌کات که که‌ل و په‌لى جه‌نگى ئاماده بکه‌ین وه له‌وه‌ى جه‌نگ ده‌یخوازێ، له هه‌مان کاتیشا ئه‌مرو فه‌رمانمان پێ ده‌کا که پشت به ژماره‌و ئاله‌ت یا جۆرى چه‌ک نه به‌ستین به‌ڵکوپشت ته‌نها به خوداى سه‌رهێخه‌ر ببه‌ستین، چونکه سه‌رکه‌وتن لاى خودایه نه‌ک لاى ژماره‌و جۆرى چه‌ک , بالآ ده‌ستى شکۆمه‌ند ده‌فه‌رموێ [وَمَا النَّصْرُ إِلآ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ] الانفال :١٠ . هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ئه‌مرو فه‌رمانمان پێ ده‌کات که ئیش وکار بکه‌ین له هه‌مان کاتدا ئه‌مرو فه‌رمانێکى ترمان پێ ده‌کات ئیعتیماد و ته‌وه‌ککول مان له‌سه‌ر خودابێ، نه‌ک له‌سه‌ر جۆرى ئیش وکار چونکه خوداى گه‌وره خۆى ره‌ززاقه نه‌ک ئیش و کار، یا که‌لو په‌لیان وه‌کو زاتى ره‌زاق ده‌فه‌رموێ: [إِنَّ اللَّهَ هُوَ الرَّزَّاقُ ذُو الْقُوَّةِ الْمَتِينُ ] الژاریات :٥٨ . هه‌روه‌ها خوداى شافى ئه‌مرمان پێ ده‌کات که به دواى چاره‌ى ده‌ردو نه‌خۆشه‌کانمان کۆشش بکه‌ین وهه‌وڵده‌ین به دواى دا‌و ده‌رمانا، له‌هه‌مان کاتیشا له‌م باره‌وه ئه‌مرو فه‌رمانمان پێ ده‌کات که باوه‌ڕمان وابێ خودا خۆى شافى یه‌و شیفاو چاره لاى ئه‌وه نه‌ک له لاى دا‌و وده‌رمان، وه‌ک زاتى شافى له‌سه‌ر زوبانى حه‌زره‌تى ابراهیما (على نبينا وعلية الصلاة والسلام) ده‌فه‌رموێ [وَإِذَا مَڕضْتُ فَهُوَ يَشْفِينِي ] الشعراْ (80) جا پێویسته له هه‌موو بواره‌کانى ژیاندا به‌پێى سونه‌نى که‌ونى و هه‌وڵبده‌ین و له‌هه‌مان کاتیشا پشت و ته‌وه‌ککول و ئیعتیمادمان له‌سه‌ر خوداى بالآ ده‌ست و شکۆمه‌ند بێ عه‌قڵ وژیریش پێمان ده‌ڵێ [ متوكل ] پشت پێ به‌ستراو یا بڵێن وه‌کیل ده‌بێ زانا‌و توانادارو خاوه‌ن ئیراده‌و خاوه‌ن بیناو بیسه‌ربێ، ئه‌م سیفه‌تانه‌شى به هه‌میشه‌یى هه‌ر له‌لاى خودان وهه‌رئى خودان، به‌لآم مادده به هه‌موو جۆر‌و نه‌وعیانه‌وه جێگه‌ى پشت پێ به‌ستن نین وه به که‌ڵکى پشت پێ به‌ستن نایه‌ن، چونکه خاوه‌نى ئیراده‌و توانا‌و ده‌سه‌لآت وبیناو بیسه‌رنین..جا به‌م پێ یه‌وه ئه‌وه‌ى پشت به ماددیان ببه‌ستێ وپشت به خودا نه‌به‌ستێ عه‌قڵى خوَى فاسید کردووه، به‌گومڕایى ووێلىدا که‌وتووه خوداى له خۆى ره‌نجاندووه..
جا له کۆتاییدا پڕ به دڵ وبه گیان ڕوه‌و خوداى ئازیز ده‌ڵێن [ ربنا علیک توکلنا والیک انبنا والیک المصیر ربنا لاتجعلنا فتنه للژین کفروا واغفر لنا ربنا انک انت العزیز الحکیم.

