سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٥٣ ـ الــقـــوی..ناوه جوانه‌كانى خوا
ناوێکه له ناوه جوانه پیرۆزه‌کانى خواى وه‌کیل بنچینه‌که‌ى -قوه- واته هێزو ده‌سه‌لآت . القوی- واته ئه‌م خوایه خاوه‌ن هێزو ده‌سه‌لآتى بێ سنوره‌و
که‌سێ نىیه له‌به‌ر هێزى وى ده‌رچێ و وه هێز نیه خوَى له ئاست و قه‌ره بدات . وه هه‌موو بونه‌وه‌ره‌کان جێگه‌ى هێزى دروست کارى ئه‌ون , وه هه‌ر خوَى خاوه‌ن هێزى ته‌واوه وه‌ک ده‌فه‌رموێ:- [إِنَّ رَبَّكَ هُوَ الْقَوِيُّ الْعَزِيزُ ] هود(66 ) واته بێگومان په‌روه‌ردگارى تۆ خۆى به هێزى زاڵه…هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ [إِنَّ اللَّهَ قَوِيٌّ شَدِيدُ الْعِقَابِ ] الانفال (52) واته به‌راستى خواى گه‌وره به هێزه‌و سزاى سه‌خته بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى له یاسا‌و فه‌رمانى ده‌رئه‌چن…هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ [عَلَّمَهُ شَدِيدُ الْقُوَى ] النجم (5) واته: خواى به‌هێزو ده‌سه‌لآت فرستاده‌که‌ى فێره قورئان کردووه، هه‌روه‌ها خواى گه‌وره موژده و مزگێنى ده‌داته خاوه‌ن باوه‌ڕان وه‌ک ده‌فه‌رموێ: [وَلَيَنصُرَنَّ اللَّهُ مَنْ يَنصُرُهُ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ ] الحج: (40) ، واته: بێگومان خوا ئه‌و که‌سه زاڵ و سه‌رکه‌وتوو ده‌کات که پشتیوانى ئاینى خوا ده‌کاو هه‌وڵى به‌رزبونه‌وه‌ى ده‌دات, به ڕاستى خواى گه‌وره به هێزو ده‌سه‌لآتداره …وه هه‌رچى هێز هه‌یه له کائیناتا گشتى هێزى په‌روه‌ردگاره‌و که‌سێ خاوه‌ن هیچ هێزێ نىیه، وه‌ک پێشه‌وامان [ محمد - - ] ده‌فه‌رموێ [ لاحول و لا قوة الا با لله ] وه کافران و موشریکان یا ئیمانداران وه یاهه‌ر مه‌خلوقێکى تر‌ى خواى گه‌وره گه‌ر هێزێکیان هه‌بێ ئه‌م هێزه زاهیرى و ڕواڵه‌تىیه‌وه، له‌ڕاستىدا هه‌ر خواى تاک و ته‌نها ئه‌م هێزه‌ى پێداوه , ئه‌مه‌ش له‌به‌ر چه‌نده‌ها حیکمه‌ت که هه‌ر خۆى ده‌یزانێ , ئه‌م هێزانه‌ش که‌وا به مه‌خلوق ودروست کراوانه‌وه هه‌ن گشتیان له ژێرخواست و ئیراده‌ى خواى میهره‌بانه, وه به ئاره‌زووى خۆى هێزو توانا بدات به کوێ ده‌یداو له کوێش بسه‌نێته‌وه ئه‌نجامى ده‌دات، ئه‌م سیفه‌ته پیرۆزه‌ى خواى مه‌زن ئه‌بێ هه‌میشه ئه‌وه‌مان بخاته‌وه یاد که هێزى هیچ که‌سێ نىیه به قه‌ده‌ر خوا به هێزو ده‌سه‌لآت بێ، دوژمنانى ئه‌مڕۆى خواى گه‌وره جا چ رۆژهه‌لآتیه‌کان بن یا رۆژئاوایى بن یا به‌کرێ گیراوى ئه‌و لاو ئه‌ملاى بن له به‌رامبه‌ر هێزو ده‌سه‌لآتى خواى گه‌وره‌دا زۆر له ژێر صفره‌وه‌ن و ساده‌ترین هێزو ده‌سه‌لآتى خوا ته‌خت وتاراجیان تێک ده‌داو سه‌راو گومیان ده‌کاو ریشه‌یان له بن ده‌ردێنێ , ئه‌م ڕاستیه‌ش گومانى تیا نىیه، وه‌ده‌بێ وامان لێ بکا که پشت ئه‌ستوربین به خواى هێز له بن نه‌هاتووه تاکه هێزێ که ئه‌م که‌ون و بوونه‌وه‌رى به‌دى هێنابێ و به‌ڕێوه‌ى ببات هه‌ر ئیراده‌و خواستى ئه‌وه له به‌ڕێوه‌بردنى گشت بوونه‌وه‌ره‌کان به‌جنۆکه‌و ئاده‌مىیه‌کانه‌وه، هه‌ر چه‌نده به ڕواڵه‌ت وا دیاره هه‌ندێ له مه‌خلوقه‌کان خاوه‌ن که‌مێ هێزو به‌شێ له ئیراده‌و خواستن به‌لآم ئه‌و هێزو خواست و ئیراده‌یان سنوورداره و کاتىیه‌وه له ژێر هێزو ئێراده‌و خواستى خوداى شکۆمه‌ند به‌ده‌ر نىیه، به‌ڵکو له ناو بازنه‌ى پڕحیکمه‌ت و ده‌سه‌لآت و خواستى خواى گه‌وره‌دایه وه خوداى زانا ودانا له ئه‌زه‌له‌وه به خواست و ویست و کارى هه‌موو که‌سێکا زانا بووه‌و زانایه خوَى گشتى ئه‌ندازه‌یى بۆ داناوه‌و ته‌قدیرى کردووه , وه به هیچ شێوه‌یێ له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌لآت وئیراده‌و هێزى له‌بن نه هاتووى خوداى شکۆمه‌ند نىیه …ئه‌و که‌ون و بوونه‌وه‌ره فراوانه به هه‌زاره‌ها مه‌جه‌ڕه‌و هه‌زاره‌ها ئه‌ستێره‌کانیان به‌شاهێدى مێژووى دێرین و کۆنیه‌وه گشتیان به‌دیارده‌و ڕه‌واڵه‌تى ده‌سه‌لآت و هێزى خودای ئازیز‌و شکۆمه‌ندن، وه ده‌روون وفیگره‌و سروشتى ئاده‌میزادیش له هه‌مان شاهێدى دایه که خوداى ئازیز له هه‌موو ده‌سه‌لآتداران ده‌سه‌لآتدارتره له هه‌موو خاوه‌ن هێزان به هێزتره , ئه‌م شاهێدیه‌شى له‌و کاتانه روون و ئاشکراتره کاتێ که خاوه‌ن ده‌سه‌لآتێ زوڵم وسته‌مى لێ ده‌کات هانا بۆ زاتى خواوه‌ندى به‌هێزو تواناى هه‌میشه‌یى ده‌بات چونکه فیگره و وبوونى ده‌زانێ ده‌سه‌لآتى بێ پایان و هه‌رگیز له‌بن نه‌هاتوو هه‌ر ئى خوداى بال ده‌ست و شکۆمه‌نده، له‌قورئانى پیرۆزدا یازده جار (11) ناوى (قوي) هاتووه نۆ جاریان مه‌به‌ستى سیفه‌تى خوداى خاوه‌ن هێزو ده‌سه‌لآته‌یه‌کێ له‌م ئایه‌تانه له سوره‌تى ( غافر)ه که له ئایه‌تانى (21 –22 ) ده‌فه‌رموێ: [أَوَ لَمْ يَسِيرُوا فِي الآرْضِ فَيَنظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ كَانُوا مِنْ قَبْلِهِمْ كَانُوا هُمْ أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَآثَارًا فِي الآرْضِ فَأَخَذَهُمْ اللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ وَمَا كَانَ لَهُمْ مِنْ اللَّهِ مِنْ وَاقٍ(21)ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانَتْ تَأْتِيهِمْ رُسُلُهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ فَكَفَرُوا فَأَخَذَهُمْ اللَّهُ إِنَّهُ قَوِيٌّ شَدِيدُ الْعِقَابِ ] واته ئایا ناڕۆن و ناگه‌ڕێن له‌سه‌ر زه‌ویدا بۆ مێژووه‌که‌ى ئه‌م زه‌وىیه ته‌ماشا ناکه‌ن چۆن بوو عاقیبه‌ت و چاره‌نووسى ئه‌و که‌سانه‌ى پێش ئه‌وان، که‌له کات و زمانى خوَیانا زۆر له‌وان به‌هێزو ده‌سه‌لآتدارتر بوون وه خاوه‌ن ژینگه‌و شوێنه‌وارى چاک و باش بوون خواى گه‌وره گشتیانى ته‌فرو تونا کردوو به هیلاکى بردن به هۆى گوناهه‌کانیانه‌وه , وه له لاى خوداى بالآ ده‌ست بۆیان نه‌بوو پارێزه‌رو پارێزراوێ - بۆیه‌ش ماڵیان وێران بوو چونکه ئه‌وان پێغه‌مبه‌رانى خۆیان به به‌ڵگانى ڕوون و ئاشکرا ئامۆژگاریان ده‌کردن ورێ ڕاستى ژیانیان بۆ ڕوون ده‌کردنه‌وه به‌لآم ئه‌وان پێیان بێ باوه‌ڕ بوون وگوێیان پێ نه‌دان، خوداى بالآ ده‌ست خستنیه ژێر قارو قینى خوَیه‌وه‌و به هیلاکى بردن, به‌ڕاستى خوداى گه‌وره سه‌رچاوه‌ى هه‌موو هێزو ده‌سه‌لآته‌کانه تۆڵه‌و عیقابى سه‌خته، له‌م ئایه‌تانه‌دا بۆمان ڕوون بووه ته‌سلیم نه‌بوون بۆ به‌رنامه‌ى خودایى ئاده‌میزاد به دونیاى گوناه و تاوان دا ده‌بات , گوناه و تاوانیش عه‌زاب و غه‌زه‌ب و هه‌لاکه‌ت و خه‌ساره‌ت حه‌لآڵ ده‌کات, ئه‌مه سونه‌نى خودایه له‌م که‌ون و بوونه‌وه‌ره‌دا پشت گوێ خه‌رانى به‌رنامه‌که‌ى تووشى ئه‌شکه‌نجه‌و عه‌زاب ده‌کات بێ نرخ و ریسوایان ده‌کات , به‌لآم خاوه‌ن لوتف و که‌ره‌مه به‌ئیمانداران ڕێز‌و پله‌و پایه‌یان پێ ده‌به‌خشێ , وه خۆى خاوه‌ن هه‌موو ده‌سه‌لآتێکه وه‌خواست و ئیراده‌ى ئه‌وه حاکم و فه‌رمان ڕه‌وایه به‌سه‌ر ئه‌م که‌ون و بوونه‌وه‌رو دونیایه، هه‌رخۆى سونه‌نه‌کانى نه‌خشاندووه به‌و په‌ڕى حیکمه‌ت ودانایىو حه‌قه‌وه، هه‌ر هێزى ئه‌وه له‌گه‌ڕدایه به هه‌میشه‌یى .که‌س بێ هێزو ئیراده‌ى ئه‌و هیچى بۆ ناکرێ گه‌ر بیزانێ یا نه‌ى زانێ وه‌ک ده‌فه‌رموێ:- [اللَّهُ لَطِيفٌ بِعِبَادِهِ يَرْزُقُ مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ الْقَوِيُّ العَزِيزُ ]

