سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
مەرجە مەعنەویەكانی نوێژ...عيبادهت
نووسينى/ناصح ابراهيم سازانى///1- ئامادەیی دڵ: ئەمەش گرنگترین مەرجی مەعنەوییە بۆ نوێژ, چونكە ئەو كەسەی نوێژ دەكات ئەگەر دڵی بێدار نەبێت و سەرقاڵی نوێژەكەی نەبێ, ئەوە نەلە هەڵس و كەوتەكانی ناو نوێژ سوود دەبینێت, نەلە خوێندنی ئایەتەكان چێژ دەبات.. بۆیە دەبێت نوێژخوێن ئەوە بزانێت لەبەردەم خوای گەورەدا وەستاوە و داوای یارمەتی لێدەكات و لێی دەپاڕێتەوە..
خوای گەورە دەفەرموێت:{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقْرَبُوا الصَّلَاةَ وَأَنْتُمْ سُكَارَى حَتَّى تَعْلَمُوا مَا تَقُولُونَ وَلَا جُنُبًا إِلَّا عَابِڕي سَبِيلٍ حَتَّى تَغْتَسِلُوا وَإِنْ كُنْتُمْ مَرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مِنَ الْغَائِطِ أَوْ لَامَسْتُمُ النِّسَاءَ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَفُوًّا غَفُورًا (43)} [النساء]. واتە: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە نزیكی نوێژ مەكەون لە كاتێكدا سەرخۆشن هەتا سەرخۆشیەكەتان نامێنێ بۆ ئەوەی بزانن دەڵێن چی..
هەروەها دەفەرموێت: ﭽ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭼ الماعون: 4 - 5. واتە: لە قیامەتدا وەیل و فەوتان و قوڕ بەسەری بۆ ئەو دووڕوانەیە لە نوێژ كردنی راستەقینە بێ ئاگان, دیارە لەبەر ئەوەیە گوێ نادەن بە ماناو ناوەڕۆكی نوێژەكانیان.
پرسیاریان كرد لە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەربارەی (ساهون)فەرمووی: (ئەوانەن نوێژەكانیان دوا دەخەن و لە كاتی خۆیاندا ئەنجامیان نادەن). سەعدی كوڕی ئەبی وەققاص و مەسروقی كوڕی ئەجدەع فەرمویانە: وشەی (سهو)مەبەستی لەو كەسەیە نوێژەكەی ناكات تا كاتەكەی دەڕوات .
خوای گەورە دەفەرموێت:{وَمَا كَانَ صَلَاتُهُمْ عِنْدَ الْبَيْتِ إِلَّا مُكَاءً وَتَصْدِيَةً فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْفُرُونَ (35)} [الأنفال] واتە: نوێژی ئەوان جگە لە فیكە فیك و چەپڵە لێدان هیچ شتێكی تر نیە.
پیاوچاكانی پێشین كە دەچوونە ناو نوێژەوە لە دنیا دادەبڕان هەستیان بە هیچ شتێك نەدەكرد تەنها هۆشیان بەلای نوێژەكەیانەوە بوو!..
عوروەی كوری زوبێر كە یەكێ بووە لە فوقەهای تابیعین: برینێك لە قاچیدا بوو رۆژ بە رۆژ زیادی دەكرد, پزیشكەكان بڕیاریاندا قاچی ببڕنەوە ئەگینا هەموو جەستەی دەگرێتەوە, لەو سەردەمەدا بەنج نەبووە تا بەنجی بكەن, فەرمووی: مۆڵەتم بدەن با بچمە ناو نوێژەوە, كاتێك چووە ناو نوێژەوە قاچەكەیان بۆ بڕییەوە هەستی بەئازار نەكرد چونكە دڵی سەرقاڵ بوو بە خوای خۆیەوە ئاگای لە دنیا نەما بوو .
2- نوێژكردن بە تەمبەڵی: خوای گەورە لە قورئاندا بە سیفاتی مونافیق و دوورووەكان ئاماژەی پێكردووە, بۆ ئەوەی موسڵمانان بێدار ببنەوەو خۆیان لەو خەسڵەتە ناپەسەندە بەدوور بگرن, نوێژەكانیان بە چوست و چالاكیەوە بكەن.
خوای گەورە دەفەرموێت{إِنَّ الْمُنَافِقِينَ يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَهُوَ خَادِعُهُمْ وَإِذَا قَامُوا إِلَى الصَّلَاةِ قَامُوا كُسَالَى يُرَاءُونَ النَّاسَ وَلَا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلَّا قَلِيلًا (142)} [النساء]. بەڵێ مونافیقەكان هەركات هەستان بۆ نوێژ رووپامایی و ریابازی ئەكەن و زۆر كەم نەبێ ناوی خوا ناهێنن.
خوای گەورە یەكێك لە هۆی گیرا نەبوونی خێرو چاكەی دوورووەكان ئەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی بە تەمەڵی نوێژەكانیان ئەنجام دەدەن:{وَمَا مَنَعَهُمْ أَنْ تُقْبَلَ مِنْهُمْ نَفَقَاتُهُمْ إِلَّا أَنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَبِرَسُولِهِ وَلَا يَأْتُونَ الصَّلَاةَ إِلَّا وَهُمْ كُسَالَى وَلَا يُنْفِقُونَ إِلَّا وَهُمْ كَاڕهُونَ (54)} [التوبة]
3- ملكەچی(خشوع) لە نوێژدا: پێویستە موسڵمان ئەوەی لەبیر بێت لەكاتی نوێژكردندا لەبەردەم خوای گەورەدا وەستاوە, وتو وێژی لەگەڵ ئەكات و, داوای یارمەتی و كۆمەكی لێدەكات, قورئان دەخوێنێت , جگە لە جۆرەها زیكرو یادی خودا كە لەنوێژەكەیدا هەیە, وەك: ( الحمد لله),( ألله أكبر), (لا إلە إلا الله), سەڵاوات دان, بۆیە دەبێت(خاشع)بێت لە نوێژەكانیدا..جێگەی خشوع لەسەرەتادا دڵە, پاشان لەئەندامەكاندا دەرئەكەون.{وَاسْتَعِينُوا بِالصَّبْڕ وَالصَّلَاةِ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلَّا عَلَى الْخَاشِعِينَ (45) الَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُمْ مُلَاقُو رَبِّهِمْ وَأَنَّهُمْ إِلَيْهِ رَاجِعُونَ (46)} [البقرة]
واتە: پشت ببەستن بە ئارامگری و نوێژ, نوێژ زۆر زەحمەتە مەگەر لەسەر ئەوانەی ملكەچن, ئەوانەی كە هیوای گەیشتن بە پەروەردگاریان هەیەو, دڵنیان دەگەڕێنەوە بۆ لای ئەو. (إبن كپیر)دەفەرموێت: نوێژ گەورەترین یارمەتی دەرە بۆ دامەزراوی لەسەر گویڕایەڵی و فەرمانبەرداری.
بەڵێ نوێژو خۆراگری ئەركی گەورە و گرانن, بەڵام لەسەر ئەوكەسانەی كە بەخشوعەوە عیبادەت بۆ خوای خۆیان دەكەن ئاسانە و مایەی ئارامی دڵ و دەروونیانە, هەروەها ئەوانەی هیوای گەیشتن بەدیداری پەروەردگاریان هەیەو, دڵنیان كە بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە.
خوای گەورە ملكەچی و خشوع ئەكاتە نیشانەی سەرفرازی ئەهلی ئیمان:{قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ (1) الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ (2)} [المؤمنون]
* پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم رێك رادەوەستا لە نوێژدا ملی لار نەدەكردەوە بەچالاكی و زەوق و شەوقەوە ئەنجامی دەدا..پەنای گرتووە بە خوا لە دڵێ كە خاڵی بێ لە خشوع, فەرمووی: (أللّهُمَ إِنّیِ أَعُوژُ بِكَ مِنْ قَلْبٍ ڵا یخشَعْ..) .
ئەبو دەرداو رەزای خوای لێ بێ گێڕاویەتیەوە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمووی: (أول شیو یرفع من هژه اڵامە الخشوع ، حتی لا تری فیها خاشعا) . واتە: یەكەم شتێك لە ناو ئەم ئومەتەدا نامێێت خشوعە هەتا وای لێ دێت مرۆڤێكی گەردنكەچ نابینی.
حوزەیفە رەزای خوای لێ بێ فەرمووی: ئاگادار بن لە خشوعی دووڕوانە, وتیان: خشوعی دووڕوانە چۆنە؟ فەرمووی: ئەوەیە دەبینی جەستە وا پیشان دەدرێت كە خاشعە بەڵام دڵ غافڵا و بێ ئاگایە !.
خشوع لە دڵدایە لە ئەندامەكانی تری جەستەدا نیە, مرۆڤ نابێت بە زۆر رواڵەتی خۆی وا دەرخات كە ملكەچ و خاشعە..عومەری كوڕی خەتتاب رەزای خوای لێ بێ پیاوێكی بینی ملی لار كردبوەوەو سەری كز كردبوو لە نوێژدا وەك خشوع بنوێنێ, عومەر فەرمووی: سەرت راستكەرەوە خشوع لە دڵدایە لە ملدا نیە!!.
ئەبو تەڵحە رەزای خوای لێ بێ جارێكیان لە ناو باخەكەی خۆیدا نوێژی دەكرد باڵندەیەكی جوان هات بە بەردەمیدا ئەویش دەستی كرد بە سەیركردنی تا وای لێهات نەیدەزانی چەند ركات نوێژی كردووە, باخەكەی كرد بە خێر لە بریتی ئەو خشوع لەدەست دانەی !!. 4- ئارام گرتن لەسەر مەرجەكانی نوێژ: خوای گەورە فەرمانی داوە زۆر خۆراگربن لەسەر نوێژو, هەموو كەسێك فەرمان بدات بەكەس و كاری نوێژ بكەن, چونكە نوێژ گەورەو گرانە لەسەر ئەو كەسانەی تەمەڵن.. پێویستە مرۆڤی موسڵمان هەردەم هەوڵ بدات خانەوادەكەی بكاتە موسڵمان:{وَأْمُرْ أَهْلَكَ بِالصَّلَاةِ وَاصْطَبِرْ عَلَيْهَا لَا نَسْأَلُكَ ڕزْقًا نَحْنُ نَرْزُقُكَ وَالْعَاقِبَةُ لِلتَّقْوَى (132)} [طه] 5- بەردەوامی لەسەر نوێژ: هەركەسێك بەردەوام بوو لەسەر نوێژكردن بەمەرجەكانیەوە ئەوە رەوشتێكی گەورەو پڕبایەخی بۆ دروستدەبێت, ئەویش نەمانی هەلەَشەیی و هەڵپەبردنە:{إِنَّ الْإِنْسَانَ خُلِقَ هَلُوعًا (19) إِذَا مَسَّهُ الشَّرُّ جَزُوعًا (20) وَإِذَا مَسَّهُ الْخَيْرُ مَنُوعًا (21) إِلَّا الْمُصَلِّينَ (22) الَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلَاتِهِمْ دَائِمُونَ (23)} [المعارج]
بەدڵنیایی مرۆڤ وا دروستكراوە كە بە هەڵپە بێت, كاتێك ناخۆشیەك رووی تێكرد بێتاقەتی دەردەخات, كە خۆشیش هاتە پێشەوە ئەوە خۆی لێ لا دەدات, ئەمە حاڵی هەموو مرۆڤێكە جگە لەو نوێژ خوێنانەی كە لەسەر نوێژەكانیان بەردەوامن .
پێشەوا قورتوبی لە راڤەی ئەم ئایەتەدا دەڵێت: بەردەوامی لەسەر نوێژ كردن بەوە دەبێت بە باشی بەجێ بهێنرێت و هیچ شتێك نەبێتە هۆی گوێ پێنەدانی.
6- پارێزگاری لە نوێژەكان:{حَافِظُوا عَلَى الصَّلَوَاتِ وَالصَّلَاةِ الْوُسْطَى وَقُومُوا لِلَّهِ قَانِتِينَ (238)} [البقرة] واتە: پارێزگاری بكەن لەسەر نوێژەكان و نوێژی ناوەنجی, كە لای زۆربەی زانایان نوێژی عەسرە, بەوپەڕی دڵا بێدراییەوە لە كاتی خۆیاندا بیانكەن و, بە ملكەچی و نیازمەندیەوە لەبەردەم خوادا بوەستن.
پێشەوا شافیعی دەڵێت: پارێزگاری كردن لە شتێ ئەوەیە دوای نەخەیت و بچیت بەدەمیەوە. هەروەها دەڵێت: هەركەسێك پێش وەخت ئامادەبێ لە یەكەم كاتی نوێژدا نوێژەكەی بكات, باشتر پارێزگاری لە نوێژەكەی كردووە لەو كەسەی كە دوای دەخات و لە یەكەم كاتدا نایكات .
ئەوانەی ئیمانیان بە رۆژی دوایی و بە قورئان هەیە پارێزگاری لە نوێژەكانیان ئەكەن:
{وَهَذَا كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ مُصَدِّقُ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَلِتُنْذِرَ أُمَّ الْقُرَى وَمَنْ حَوْلَهَا وَالَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ يُؤْمِنُونَ بِهِ وَهُمْ عَلَى صَلَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ (92)} [الأنعام]
یەكێكی تر لەسیفاتی ئیمانداران ئەوەیە پارێزگاری لە نوێژەكانیان ئەكەن وەك لەم ئایەتەدا خوای گەورە ئاماژەی پێكردووە:{وَالَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلَوَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ (9)} [المؤمنون]
پێشەوا قورتوبی بەرەحمەت بێ دەڵێت: پارێزگاری لەسەر نوێژ ئەوەیە دەستنوێژی تەواوی بۆ بگیرێت و رەچاوی كات و مەرج و سوننەت و خواستەكانیان بكرێت و گرنگییان پێ بدرێت, بە نزیك بوونەوە لە تاوان و كاری ناڕەوا خێریات لەدەست نەدرێت.
بەرهەم و ئاسەوارەكانی نوێژی راستەقینە ئەگەر ئەم مەرجانەی لەگەڵ بوو كە باسمان كردن ئەوا: دڵ هۆشیارو بێدار دەبێت, بە چالاكی و زەوق و شەوقەوە دەكرێت, خشوعی لەگەڵ دەبێت, خۆراگری زۆری لەگەڵ دەبێت, بەردەوامی لەگەڵ دەبێت, پارێزگاری لێدەكرێت و لەكاتی خۆیاندا بەجێ دەهێنرێن.
ئەگەر ئەو مەرجانەشی لەگەڵ بوو ئەوا لای خوا وەرگیراوەو, بەرهەم و ئاسەواری لە بەرچاوی دەبێت, خوای گەورە دەفەرموێت:{اتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنَ الْكِتَابِ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَڕ وَلَذِكْرُ اللَّهِ أَكْبَرُ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَصْنَعُونَ (45)} [العنكبوت] واتە: هەستە بە ئەركی راگرتنی نوێژ چونكە بەراستی نوێژ مرۆڤەكان قەدەغە دەكات لە هەرچی ناڕەوایی و شتی ناپەسەندە.

