سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
54 ـ الـمـتـیـــن...ناوه‌جوانه‌كانی خوا
ناوێکه له‌ناوه جوانه‌کانى خواى به‌هێز، بنچینه‌ى ئه‌م ناوه (متن)ه واته پته‌وى و به‌هێزى…
المتین-
واته خواى گه‌وره‌و میهره‌بان ئه‌وپه‌ڕى توند‌و تیژى وهێزو ده‌سه‌لآتى هه‌یه , به‌جۆرێ له کار‌و ویسته‌کانیا توشى هیچ جۆره کۆسپ و ماندووبوونێ نه‌بووه‌و نابێ وه‌کو ده‌فه‌رموێ: [إِنَّ اللَّهَ هُوَ الرَّزَّاقُ ذُو الْقُوَّةِ الْمَتِينُ ] الذاریات (58) واته: به‌ڕاستى خواى گه‌وره هه‌رخۆى ڕزق ورۆزى به‌خشه‌و خاوه‌نى ئه‌وپه‌ڕى هێزو ده‌سه‌لآت و توانایه… هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه له‌دوژمنانى خۆى ده‌کا-" که بریتین له بێ باوه‌ڕان و هاوبه‌ش په‌یدا که‌ران و له‌یاسا ده‌رچوان"- وه‌ک ده‌فه‌رموێ [وَأُمْلِي لَهُمْ إِنَّ كَيْدِي مَتِينٌ ] القلم (45 ) واته -مۆڵه‌تیان وماوه‌یان ده‌ده‌مێ وه له‌دوایدا به‌توندو تیژى لێیان ده‌پێچمه‌وه وحیسابیان له گه‌لآ ده‌که‌م . بێگومان ئێمه‌ى خاوه‌ن باوه‌ڕ ده‌بێ له‌م سیفه‌ته‌ى خواى گه‌وره تێ بگه‌ین ودامه‌زراو بین چ له‌ره‌وشت وکرده‌وه‌ماندا یا له‌باوه‌ڕو عه‌قیده‌ماندا , وه لاى خواى میهره‌بان فه‌رامۆش نه‌که‌ین و تا نه‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى خۆمانمان بێ هێز بکه‌وێته به‌رچاو ئه‌وسا ووره‌و تێکۆشانمان ڕوو له‌ساردى و کزى بکات .. قورئانى پیرۆز‌و کتابى بوونه‌وه‌رو مێژوو سروشتى وفیتره‌ى ئاده‌میزاد هه‌ر گشتیان به یه‌که‌وه شایه‌دى ده‌ده‌ن و دیارده‌ى ئه‌م سیفه‌ته‌ى شکۆمه‌ندى به هێزى بالآ ده‌ستى مه‌تینه،
. له قورئانى پیرۆزدا سێ‌جار (3) زاراوه‌ی مه‌تین هاتووه که‌مه‌به‌ست سیفه‌تى زاتى ئازیز‌و شکۆمه‌نده…یه‌کێ له‌م ئایه‌تانه له سوره‌تى الژاریات , وه‌کو خواى گه‌وره له ئایه‌تى (55) تاکو (58) تێدا ده‌فه‌رموێ: [وَژَکِّرْ فَإِنَّ الژِّکْرَى تَنفَعُ الْمُۆْمِنِینَ(55)وَمَا خَڵقْتُ الْجِنَّ وَالإِنسَ إِلآ لِێعْبُدُونِی(٥٦)مَا أُڕیدُ مِنْهُمْ مِنْ ڕزْقٍ وَمَا أُڕیدُ أَنْ یُگْعِمُونِی(٥٧)إِنَّ اللَّهَ هُوَ الرَّزَّاقُ ژُو الْقُوَّه‌ِ الْمَتِینُ ] کورته‌ى ماناى ئه‌م ئایه‌تانه ئه‌وه‌یه‌که خواى بالآ ده‌ست وشکۆمه‌ند ده‌فه‌رموێ یادوو به‌رنامه‌ى خودا‌و حه‌ق بیرى ئاده‌میزاده‌کان بخه‌وه، جا به‌ڕاستى یاد کردن و باسکردنى به‌رنامه شیرینه‌که‌ى خوداى تاک و پاک سودو قازانج به‌خاوه‌ن باوه‌ران ده‌گه‌یه‌نێ، وه بزانن جنۆکه‌و ئاده‌میزادم به‌دى نه‌هێناوه ته‌نها بۆ به‌ندایه‌تى و عیباده‌ت کردنى خۆم نه‌بێ , واته کار‌و وه‌زیفه‌ى جنۆکه‌و ئاده‌میزاد به‌ندایه‌تى کردنى خودایه، به‌ندایه‌تى به‌مانایه فراوانه‌که‌ى خۆى، که کورتىیه‌که‌ى بریتىیه له‌دوورکه‌وتنه‌وه له‌کارى بێ شه‌رعىو ژیان ڕازاندنه‌وه‌و جوان کردن و به‌ره‌و پێش بردنى له سایه‌ى به‌رنامه‌و یاساى خوداى هه‌میشه زیندوو بالآ ده‌ست، هه‌روه‌ها خوداى ئازیز وشکۆمه‌ند ڕوه‌و ئاده‌میزاده‌کان ده‌فه‌رموێ من رزق و رۆزیم لێیانه‌وه ناوێ به ڵکو هه‌ر کار‌و وه‌زیفه‌که‌ى خۆیان که به‌ندایه‌تىیه به‌جێ بگه‌یه‌نن چونکه به ڕاستى خوداى پاک و بێ باک خۆى رزق ورۆزیده‌ره بۆ گشت گیان له‌به‌رێ، وه هۆو ئه‌سبابى رزق ورۆزى بۆ خه‌لق کردوون و به‌دى هێناوه‌و بۆى رام و موسه‌خخه‌رى کردوون و، وه خۆى خاوه‌نى ده‌سه‌لآت وهێزو شکۆمه‌ندى به‌تینه هه‌روه‌ها خوداى گه‌وره ده‌فه‌رموێ [وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا سَنَسْتَدْڕجُهُمْ مِنْ حَيْثُ لآ يَعْلَمُونَ(182)وَأُمْلِي لَهُمْ إِنَّ كَيْدِي مَتِينٌ(183)أَوَلَمْ يَتَفَكَّرُوا مَا بِصَاحِبِهِمْ مِنْ جِنَّةٍ إِنْ هُوَ إِلآ نَذِيرٌ مُبِينٌ(184)أَوَلَمْ يَنظُرُوا فِي مَلَكُوتِ السَّمَاوَاتِ وَالآرْضِ وَمَا خَلَقَ اللَّهُ مِنْ شَيْءٍ وَأَنْ عَسَى أَنْ يَكُونَ قَدْ اقْتَرَبَ أَجَلُهُمْ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَهُ يُؤْمِنُونَ ] (85 ) الاعراف- واته ئه‌وانه‌ى نیشانان و ئایه‌تانى ئێمه به درۆ ده‌زانن و باوه‌رىپێ ناهێنن و گوێ ڕایه‌ڵى ناکه‌ن ئێمه وورده وورده و پله پله له قولاى گومڕایى و هه‌لاکه‌ت نغرۆیان ده‌که‌ین به شێوه‌یێ که نه‌یزانن و بێ ئاگابن له چاره‌نووس و مه‌صیریان، وه که‌مێ مۆڵه‌ت و درێژه‌یان پێ ده‌ده‌ین که‌ماوه‌ى پێ مه‌شغوڵ بوون و غه‌فڵه‌تیانه، ماوه‌ى درێژه‌ى ئه‌مه‌ل و بیرنه‌کردنه‌وه نه‌ڕوانین و په‌ند وه‌رنه‌گرتنه بۆیان، وه سه‌ره‌نجام تێ ده‌گه‌ن خوداى بالآ ده‌ست تۆڵه‌و گرتنى سه‌خته له ئاست دوژمنه‌کانىیه‌وه، ئایا ئه‌و ئاده‌میزاده سه‌ر سه‌خته که‌لله ڕه‌قه و بێ باوه‌ڕانه بیر ناکه‌نه‌وه له‌وه‌ى که‌براده‌ره‌که‌یان ( محمدى كوڕى عبداللة ) - - ئاده‌میزادێکى شێت و گێژو جنۆکاوى نىیه، به‌ڵکو عاقڵ و دانا و زانا و هۆشیارو ووریایه، به‌ڵکو پێغه‌مبه‌ر و ڕابه‌رو سه‌روه‌رى ئاده‌میزاده‌کانه‌و، بێدارکه‌ره‌وه‌و ترسێنه‌رێکى ئاشکراو ڕه‌وشه‌نه، ئایا ئه‌و بێ باوه‌ڕانه سه‌یرى ئه‌و هه‌موو موڵک و مه‌خلوقانه ناکه‌ن له ئاسمانه‌کان و زه‌وى له‌و هه‌زاره‌ها یا ملیۆنه‌ها شتانه‌ى که خوداى خالیق به دیهێناون و خه‌لقى کردوون، له ئاده‌میزادو مالآت و باڵنده‌و ئاو‌و هه‌واو ئه‌ستێره‌و مانگ و کێوو شاخ و ده‌ریاو… هتد جا ئه‌گه‌ر به‌مه عیبره‌ت گر نابن و تێناگه‌ن ئه‌وه ئومێد وایه نزیک بۆته‌وه کاتى ئه‌جه‌ل و مردنیان , جا ئه‌گه‌ر به‌م قورئانه پڕپه‌ندو موعجیزه‌و ئامۆژگارىیه ئیمان نه‌هێنن، وه به‌و پێغه‌مبه‌ره () خووڕه‌وشت جوان و نه‌رم و حه‌لیمه باوه‌ڕ نه‌که‌ن ئه‌ى به چ گوفتارو ووتارانێک باوه‌ڕِده‌که‌ن و ئیمان دێنن…ئه‌ى ئاده‌میزادى بێ باوه‌ڕى سه‌رسه‌خت ئه‌وه بۆ په‌رده‌ى قه‌ناعه‌ت و باوه‌ڕیت دڕاوه‌و په‌کى که‌وتووه، له پاش ڕاستى و دروستى پاکىو پوختى چى ده‌مێنێته‌وه گه‌ر تۆ حه‌ق ویستى، جا خوداى به هێزو مه‌تین به‌م سیفه‌ته‌ى خۆى هه‌ره‌شه له‌بێ باوه‌ڕان و فاسقان و سته‌مکاران ده‌کات، هێز و توندى و مه‌تینى خوداى بالآده‌ست له هه‌موو ڕوو لایه‌نێکه‌وه به پێى خواست و ئیراده‌ى پڕ حیکمه‌ت و دانایى خۆى له‌گه‌ڕدایه‌و سه‌رچاوه‌که‌ى هه‌ر له خۆیه‌وه ده‌گرێ و، که‌م وکوڕى به‌سه‌ردا نایێو پێویستى به‌کۆمه‌کى که‌س نىیه، له فه‌رموده‌یه‌کى قودسى هاتووه که پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ خواى گه‌وره‌و بالآده‌ست ده‌فه‌رموێ: [يا عبادى انكم لن تبلغوا ضرى فتضرونى ولن تبلغوا نفعى فتنفعونى …يا عبادى لو ان اولكم واخركم وانسكم وجنكم كانوا على اتقى قلب رجل واحد منكم مازاد ذلك في مولك شيئا…ياعبادى لوان اولكم واخركم وجنكم كانوا على افجر قلب رجل واحد منكم مانقص ذلك من ملك شيئا…عبادى لو ان اولكم واخركم وانسكم وجنكم قاموا فى صعيد واحد فسألونى فاعطيت كل واحد مسألته ما نقص ذلك مما عندى الا كما ينقص المخيط اذا ادخل البحر ] … رواه مسلم ، سه‌ر گوزشتانى مێژوو له مه‌تینیى خوداى به هێز ده‌دوێ بۆ که‌سانێ له ئاسۆى (اولو الالباب) شوێنیان ده‌بێته‌وه هه‌روه‌ها ئه‌م که‌ون و بوونه‌وه‌ره فراوانه دیارده‌ى مه‌تینىو به‌تینىو هێزى خالیق و به‌دیهێنه‌ره‌که‌یه‌تى، که خوداى تاک و پاک و مه‌زنه، هه‌روه‌ها ماناى به‌تینى و به‌هێزى و مه‌تینى خوداى ئازیز له ده‌روون وسروشت و فیگره‌ى ئاده‌میزادا ده‌خوێنرێته‌وه…

