سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٥٥ ـ الــولــــی ..ناوه جوانه‌كانى خوا
ناوێکه له ناوه جوانه دڵته‌زێنه‌کانى خواى توند‌و تیژ بنچینه‌ى ئه‌م ناوه -ولی-ه واته نزیکى ……
الولی-
واته ئه‌م خوایه پشتیوان و دۆستى به‌نده باوه‌ڕداره‌کانه چونکه نزیک و ئاگه‌داره ,سه‌رکه‌وتن وسه‌رفرازى و پیرۆزى ده‌به‌خشێ به‌هه‌ر یه‌کێَ که بیه‌وێ وه‌یا هه‌ر چه‌ن و چۆنیه‌کى بیه‌وێ هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموێ.. [اللَّهُ وَلِيُّ الَّذِينَ آمَنُوا يُخْڕجُهُمْ مِنْ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّوڕ وَالَّذِينَ كَفَرُوا أَوْلِيَاؤُهُمْ الطَّاغُوتُ يُخْڕجُونَهُمْ مِنْ النُّوڕ إِلَى الظُّلُمَاتِ ] البقره (257 ) واته-خواى گه‌وره پشتیوان ودۆستى ئه‌و که‌سانه‌یه که ئیمان وباوه‌ڕیان هه‌یه وه له تاریکى و گومڕایى و بێ باوه‌ڕى ده‌ریان ده‌هێنێ به‌ره‌و رووناکى نور ئه‌یان بات , وه‌کۆمه‌ڵى بێ باوه‌ڕان دۆست و پشتیوانیان شه‌یتانه‌کانه له نورو روناکى ده‌ریان ده‌هێنێ بۆ تاریکى وگومڕایى…خواى گه‌وره دۆست و براده‌رو پشتیوانى ئیمانداران دیارى ده‌کاو ده‌فه‌رموێ : [إِنَّمَا وَلِيُّكُمْ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَالَّذِينَ آمَنُوا الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلآةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَهُمْ رَاكِعُونَ ] المائده (55) واته-بێ گومان ته‌نها دۆست وپشتیوانتان خواى گه‌وره‌یه , پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌تى و وه ئه‌مانه‌ى ئیمان و باوه‌ڕیان هه‌یه , ئه‌وانه‌ى که نوێژ ده‌که‌ن و زه‌کات ده‌ده‌ن و به‌دڵ و به‌گیان مل که‌چى ڕێگه‌ى خوان .. جا به‌ڕاستى ئه‌وه‌ى ئه‌مانه بکات به دۆست وخۆشه‌ویستى خۆى نیشانه‌ى ئیمان وباوه‌ڕیه‌تى و وه ژیانى ئاسووده و کامه‌ران و ساکار ده‌بێت .. وه له دونیا و قیامه‌ت سه‌رکه‌وتوو ده‌بێ به‌سه‌ر هه‌موو گیر‌و گرفتێ… ئه‌م ڕِاستیه‌ش خواى گه‌وره ئاشکراى کردووه وه‌ک ده‌فه‌رموێ:-[ وَمَنْ يَتَوَلَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَالَّذِينَ آمَنُوا فَإِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمْ الْغَالِبُونَ ] المائده (56) واته ئه‌وه‌ى دۆستایه‌تى خوا‌و پێغه‌مبه‌رى و ئیمانداران بکات , ئه‌وه به ڕاستى و بێ گومان حیزبى خوا خۆیان سه‌رکه‌وتوون…وه ئه‌م خوایه گه‌وره هه‌میشه دۆست وپشتیوانى پیاو چاکان وخۆشه‌ویستانیه‌تى که هه‌میشه به ئومێدى ڕه‌زاى ئه‌ون , وه‌ک ده‌فه‌رموێ :-[ إِنَّ وَلِيِّي اللَّهُ الَّذِي نَزَّلَ الْكِتَابَ وَهُوَ يَتَوَلَّى الصَّالِحِينَ ] الاعراف (196 ) واته به‌ڕاستى دۆستانى خوان ئه‌و خوایه‌ى کیتابى ڕه‌وانه‌ى خواره‌وه کردووه خۆى دۆست و پشتیوانى پیاوچاکانه…خواى گه‌ورى به به‌زه‌یى و میهره‌بانى خۆى دۆستانى پاراستووه له هه‌رچى غه‌م و په‌ژاره‌و ترسێ جا له دونیادابێ یاله بازاڕى قه‌برو به‌رزه‌خ بێ یا له‌گۆڕه‌پانى قیامه‌ت بێ یا له به‌هه‌شتى به‌رین و فراوان بێ وه‌ک ده‌فه‌رموێ: [أَلآ إِنَّ أَوْلِيَاءَ اللَّهِ لآ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلآ هُمْ يَحْزَنُونَ(62)الَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ ] یونس (62 ) هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى به‌پیر دۆستایه‌تى خواوه نه‌چێ , ئه‌وه که‌سێکى ده‌ست ناکه‌وێ له ده‌سه‌لآت و قارى خوا رزگارى بکاو ده‌رى بێنێ , وه هیچ دۆستێکى نىیه له راسته‌قینه‌دا بێجگه له‌خوا, گه‌رچى به‌ڕواڵه‌ت دۆست و پشتیوانى زۆربن , وه‌ک خواى گه‌وره له‌سه‌ر زوبانى جنه‌کاندا ده‌فه‌رموێ: [وَمَنْ لآ يُجِبْ دَاعِي اللَّهِ فَلَيْسَ بِمُعْجِزٍ فِي الآرْضِ وَلَيْسَ لَهُ مِنْ دُونِهِ أَولِيَاءُ ] الاحقاف:٣٢ ، واته ئه‌وه‌ى به وه‌لآمى بانگه‌وازى خوداى ئازیز نه‌چێت وه‌گوێ نه‌دات به ئیمان هێنان و ئاسۆى خواپه‌رستى ئه‌وه په‌ناگه‌یه‌کى چه‌نگ ناکه‌وێ که‌ببێ به‌مایه‌ى رزگار بونى له ده‌ستى خوداى شکۆمه‌ند , وه‌بێجگه له خواى بالآده‌ست دۆستانێکى تر‌ى چنگ ناکه‌وێ که په‌ناى بدا‌و له گیروگرفته‌کانى نه‌جاتى بدات…ئه‌وه‌ى ڕوو له‌خوداى خۆشه‌ویست بکات، به یادیه‌وه سه‌رنجێکى ئه‌م زه‌وى یه‌و ئاسمانه بدات وه بیر له‌و هه‌موو مه‌جه‌ره و که‌شکه‌شان و ملیۆنه‌ها ئه‌ستێره بکاته‌وه، له هه‌مان کاتیشا گیانێکى پاک ودڵێکى صاف و بیرێکى ئاسووده‌یى هه‌بێت , جا له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێ که‌ده‌ى هاوێ به‌م بیر‌و هۆش و فیکره‌وه واهه‌ست ده‌کات که سه‌رى له ئاسمانایه له دونیاى ئاسووده‌یى و به‌خته‌وه‌رى و به‌رزیدایه پێ یه‌کانیشى له‌سه‌ر زه‌ویان , سه‌رتاپاى گیانیشى نورو ڕه‌حمه‌تى خودا بۆته کالآو بالآى، هه‌ست کردنى به لاشه‌و جه‌سته‌ی مادێیتى لاکه‌م ده‌بێو له‌پاڵ پاکى و ئه‌م پیرۆزى و به‌رزى یه‌دا شیرینى ئیمان نۆش ده‌کات، هه‌ست به نزیکى بالآ ده‌ستیه‌تى خوداى به‌خشنده‌و ئازیز ده‌کات ، وه‌ک خوداى دۆست و نزیکى پاک دلآن له سوره‌تى (الجاثية) له ئایه‌تى (19 ) دا ده‌فه‌رموێ: [وَإِنَّ الظَّالِمِينَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ وَاللَّهُ وَلِيُّ الْمُتَّقِينَ ] واته سته‌مکاران دۆستایه‌تى و پشتیوانى یه‌کتر ده‌که‌ن بۆ زیاده به‌رژه‌وه‌ندى دونیاى، زیاده زوڵم و سته‌م کردن له چه‌وساوان و هه‌ژاران و داماوان , وه خوداى شکۆمه‌ندو به‌لآ ده‌ست دۆست و پشتیوانى نزیکى خواپه‌رست و موتته‌قیانه، ئه‌و موتته‌قیانه هه‌میشه له هه‌وڵ و بیرى ئه‌وه‌دان که چۆن چه‌وساوه‌و هه‌ژاران و داماوان رزگار بکه‌ن و، ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌و گیروگرفتیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و خۆیان به خاوه‌ن که‌سانى بێ نه‌واو سته‌م لێکراوان ده‌زانن و به هیواى ئومێدى ئه‌وه‌ن ئاده‌میزادانى تریش به هره‌مه‌ند بکه‌ن به‌ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یى خوداى ئازیز‌و شکۆمه‌ند, ئه‌و ڕاسته ڕێگه‌ى ژینه‌یان بۆ ڕوون ده‌که‌نه‌وه, پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست () له فه‌رمایشێکدا له باره‌ى دۆستانى خودا ده‌فه‌رموێ [ عن ابى هريرة (ر.ض) قال :قال رسول الله () ان الله تعالى قال : من عادى لي وليا فقد اذنته بالحرب ,وما تقرب الى عبدي بشئ احب الي مما افترضته عليه , ومايزال عبدي يتقرب الي بالنوافل حتى احبه فأذا أحببته كنت الي مما سمعه الذي يسمع به وبصره الذي يبصر به ، ويده التي يبطش بها ، ورجله الذي يمشي بها ، وان سألني اعطيته ولئن استعاذني لأعذينه ] رواه البخاری / له ئه‌بو هوره‌یره‌وه ڕه‌زاى خواى لێ بێ ده‌فه‌رمووێ پێغه‌مبه‌رى خوداى ئازیز () فه‌رموویه‌تى , خوداى بالآ ده‌ست ده‌فه‌رموێ , ئه‌وه‌ى دوژمنایه‌تى دۆستێکى من بکات بێگومان بانگه‌وازى شه‌ڕو حه‌ربى له گه‌لآ بڕیارده‌ده‌م , باشترین شتێک که به‌نده پێى لێم نزیک بێته‌وه که خۆشه‌ویسترین کارێکبێ لاى من ئه‌و فه‌رزو واجبانه‌یه که له سه‌رم واجب کردووه , وه به‌رده‌وام عه‌بدو به‌نده‌م لێم نزیک ده‌بێته‌وه به هۆى ئه‌و نه‌وافل وسوننه‌تانه‌وه که ئه‌نجامى ده‌دات تا ده‌گاته ئه‌و پله‌یه‌ى که زۆرم خۆش بوێ , جا ئه‌گه‌ر کارا ده‌بێ و پرشنگى خێر‌و بیر‌و هیدایه‌تى لێ ره‌ونه‌ق , به‌ره‌که‌ت و نورو ره‌حمه‌تى خودا تێکه‌ڵى گیان و لاشه‌و به‌ده‌نى ده‌بێ , جا ئه‌گه‌ر نزا بکاو دوعا بخوێنێو داواى شتێکمان لێ بکات پێى ده‌به‌خشم و به‌وه‌لآمى دێمه‌وه، وه ئه‌گه‌ر په‌نام بۆ بێنێ‌و په‌نام پێ بگرێ بێ گومان ئه‌وه په‌ناى ده‌ده‌م و ده‌یپارێزم- ئیمامى بوخارى ریوایه‌تى کردووه، ئاوه‌ها خوداى وه‌لى و نزیک دۆست و پشتیوانى خواپه‌رستان و خواناسانه و خۆشیانى ده‌وێ و، به‌وه وه‌لآمى داواکاره‌کانیان دێته‌وه‌و په‌نایان ده‌داو لایان بۆ ده‌کاته‌وه‌و, به ره‌حمه‌ت و نورى هیدایه‌ت دایان ده‌پۆشێ …وه‌کو قورئان شایه‌دى ئه‌م سیفه‌ته‌ى زاتى شکۆمه‌نده ئاوه‌هاش ئه‌م که‌ون و بوونه‌وه شاهێده, وه مێژووى مرۆڤایه‌تیش ئه‌م سیفه‌ته‌ى تێیدا پڕشنگداوه , زۆر به‌زه‌قى و ئاشکرایى له ژیانى پێغه‌مبه‌ران و, خواناسان و خوا په‌رستانا ده‌رده‌که‌وێو ده‌دره‌وشێته‌وه ژیانى تاک و کۆمه‌ڵى پێ هاوسه‌نگ بووه , وجڵه‌وى زوڵم و سته‌مى سنوور بۆ کێشاوه‌و جار له‌دواى جار بیرى کۆمه‌ڵ و هۆشیارانى خستۆته‌وه که ئه‌مه حه‌ق و ڕاستىیه، ئه‌مه ڕاسته شه‌قامى ژیان و رێگه‌ى هیدایه‌ته…ده‌روون و سروشت و فیگرهى ئاده‌میزادیش کاتێ به ته‌گه‌ره‌و کۆسپێ داده‌که‌وێ و چڵک و چه‌په‌ڵ غه‌فڵه‌ت وجه‌هاله‌ت و مه‌شغه‌ڵه‌ت له کۆڵى ده‌بێته‌وه‌و له کۆڵى ده‌که‌وێ . یه‌کسه‌ر به ته‌نگه تاوى په‌نا بۆ زاتى وه‌لى ده‌بات و ده‌یسه‌لمێنێ که زاتى (الله) ئاگادار‌و نزیکه‌و به‌ده‌سه‌لآته‌و له‌سه‌ر هه‌موو که‌ون و بوونه‌وه‌ره له‌سه‌ر هه‌موو مه‌خلوق و به‌شه‌ره …هه‌روه‌ها خوداى تاک و پاک ومه‌زن له‌سوره‌تى (ق) دا له ئایه‌تى (16) ده‌فه‌رموێ [وَلَقَدْ خَلَقْنَا الإِنْسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَڕيدِ ] واته, بێگومان ئێمه خۆمانین که ئاده‌میزادمان خه‌لق کردووه‌و به‌دیهێناوه‌و وه‌ده‌یزانین چى به‌خه‌یالآتى دادێت، خۆمان نزیکترن له‌شاده‌مارى گه‌رده‌ن وملىیه‌وه، به‌ڵێ زاتى وه‌لى نزیکه له به‌نده‌کانى به‌لآم به‌نده به‌بیرو هۆش و تاوان خۆى له ڕه‌حمه‌تى خودا دوور ده‌خاته‌وه، ده‌چێته دونیاى گومرایى و خۆى له‌بیر ده‌چێته‌وه‌و نازانێ خۆى چىیه‌و بۆچى به دیهاتووه و بۆکوێ ده‌چێو مه‌صیرو ئه‌نجامى چىیه، به‌لام ئاده‌میزادى هۆشیارو پاک و چاک و خواپه‌رست به‌هره‌مه‌نده به نورو هیدایه‌ت، ڕه‌حمه‌ت هه‌ست پێ ده‌کاو پێى ئاسووده‌و به‌خته‌وه‌ره، شاهێدى به‌دڵ و به گیان ده‌دات که زاتى (اللة) وه‌لى ونزیکى خوا په‌رستانى پاک وچاک و پوخته‌یه…

