سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٥٦ ـ الـحـمـیــد ... ناوه‌جوانه‌كانى خوا
ناوێکه له ناوه جوانه‌کانى خواى نزیک و دۆست , ئه‌م ناوه (17)جار له قورئانا هاتووه , بنچینه‌که‌ى-حمد-ه واته سوپاس و ستایش…
الحمید -واته ئه‌م خوایه په‌روه‌ردگارێکه سوپاس و ستایش بۆ کراوه , وه هه‌ر ئه‌وه که به‌رده‌وام شایسته‌و لایه‌قى سوپاس و ستایش بۆ کردنه له‌سه‌ر هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یێ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ:- [لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الآرْضِ وَإِنَّ اللَّهَ لَهُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ ]َ الحج (14 ) واته-بۆ خوایه هه‌رچى له ئاسمان و زه‌وی دایه , به ڕاستى ئه‌م خوایه بێ نیاز‌و بێ باکه له هه‌موو شتێ وه ستایش بۆ کراوه… خاوه‌ن باوه‌ڕان له هه‌ر کار‌و کرده‌وه‌یێ سودى تیا بێ یا زیان , پڕ به قولآیى دڵه‌وه سوپاس و ستایشى خواى گه‌وره ده‌که‌ن چونکه ده‌زانن نیعمه‌تانى زۆرى بێ ژومارى خوا وا به سه‌ریانه‌وه، وه کاره‌کانى خواى گه‌وره بێ دانایىو حیکمه‌ت نیه‌و هه‌رچه‌نده ئه‌مانیش سه‌ریان لێ ده‌رنه‌چێت .. وه نه‌بێ خواى گه‌وره چ به هره‌یه‌ک له‌م سوپاسانه‌وه‌ى پێى بگا , به‌لآم سوپاس و ستایشى خوا کردن نیشانه‌ى باوه‌ڕو دان نانه به نیعمه‌ته‌کانى خواى گه‌وره , هه‌روه‌ها دڵپاکى و دڵسۆزى به‌نده ده‌نوێنێ , وه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ:- [وَقَالَ مُوسَى إِنْ تَكْفُرُوا أَنْتُمْ وَمَنْ فِي الآرْضِ جَمِيعًا فَإِنَّ اللَّهَ لَغَنِيٌّ حَمِيدٌ ] ابراهیم(8 ) واته-حه‌زره‌تى موسى –علیه صلاه السلام- فه‌رموى ئه‌گه‌ر ئێوه بێ باوه‌ڕو نیعمه‌ت پۆش بن وه هه‌موو خه‌َلکى سه‌ر زه‌ویش , ئه‌وه به ڕاستى خواى گه‌وره بێ نیاز‌و ستایش بۆ کراوه…وه ئه‌گه‌ر ئاده‌میزادو په‌ریش سوپاس و ستایشى خوا نه‌که‌ن ئه‌وه بوونه‌وه‌ران سوپاس و ستایش ژمێرن بۆ ئه‌و میهره‌بانه وه‌ک ده‌فه‌رموێ:- [َإِنْ مِنْ شَيْءٍ إِلآ يُسَبِّحُ بِحَمْدِهِ وَلَكِنْ لآ تَفْقَهُونَ تَسْبِيحَهُمْ ] الاسراْ (44 ) واته-هیچ شتێ نیه ئیللا سه‌رگه‌رمى سوپاس و ستایشى خواى گه‌وره‌ن – به زمانى حاڵیان-, به‌لآم ئێوه له ته‌سبیحاتى وان حاڵى نابن , جا پێویسته ئاده‌میزادیش له یاساى بوونه‌وه‌ر لا نه‌دات , تاڕوو زه‌ردى قاپى په‌روه‌ردگار نه‌بێ… چونکه لادان له یاساى بوونه‌وه‌ر دژایه‌تى کردنه له‌گه‌ڵ فیگره‌ت و سروشتى ئاده‌میزاد، ستایش و شوکرانه کردنى خودا‌ش خۆراکى گیان و ڕوحه‌و ده‌رمانى ده‌روونه‌و گرتنى رێبازى فیگره‌و بوونه‌و, بره‌وى دانه به ژیرى و زانیارى هه‌روه‌ها به ماڵ و سه‌روه‌ت و سامان , وه‌ک و زاتى شکۆمه‌ندو حه‌مید له سوره‌تى ابراهیم له ئایه‌تى (7) دا ده‌فه‌رموێ [وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكُمْ لَئِنْ شَكَرْتُمْ لآزِيدَنَّكُمْ ] واته ئه‌وه‌یه که په‌روه‌ردگارتان پێتان راده‌گه‌یه‌نێ و دڵنیاتان ده‌کات له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر شوکرانه‌و حه‌مدى خودا بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو به‌خششه فراوان و له‌بن نه‌هاتووه‌ى پێى به‌خشیون، ئه‌وه بێ گومان بۆتان زیاد ده‌کاو بره‌وىو به‌ره‌که‌تى تیا ده‌خات .. به ڕاستى ئه‌مه حه‌قێکى ڕاست و دروستى خودایه له‌سه‌ر به‌نده‌کانى که سوپاس و ستایشى بکه‌ن و شوکرانه‌ى بکه‌ن به‌وه‌ى رێباز‌و به‌رنامه‌ى ئه‌و فه‌رامۆش نه‌که‌ن و به‌ڵکو بیکه‌نه کالآو بالآى ژیان و ژیوارو ژینگه‌یان , ئه‌گه‌ر ئاده‌میزاد به‌م ڕاستى و دروستىیه هه‌ڵنه‌ستا ئه‌وه خۆى له دونیاى به‌دنمه‌کى و بێ چاو ڕوویى په‌ستیوه‌و ئاخنیوه , دیاره خوداى پاک و تاکى بێ هاوتایى حه‌مید سپله‌یى وبه‌دنمه‌کى خۆش ناوێ‌و، وه‌ک که‌له دوا به‌شى ئایه‌ته‌که‌ى پێشودا ده‌فه‌رموێ […وَلَئِنْ كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِي لَشَدِيدٌ ] ابراهیم (7 ) واته:- ئه‌گه‌ر سپله‌و به‌دنمه‌ک بن له ئاست نیعمه‌ته‌کانى خودا‌و شوکرانه‌و ستایشى نه‌که‌ن , دژایه‌تى حه‌ق و ڕاستى و فیگره‌و بوونى خۆتان بکه‌ن، ئه‌وا به ڕاستى به ساکارى و ئاسانیه‌وه له‌سه‌رتان ناوه‌ستێ به‌ڵکو عه‌زاب و ئازارێکى زۆرى بێ ژومارى نه‌بڕاوه‌ى خودایى به‌ش و بارتان ده‌بێ، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى گومان نه‌بێ هه‌رچى هه‌یه له بونه‌وه‌ر له ئاسمانه‌کان و له زه‌وى له بڵندیان و له نه‌وى له ڕه‌ش و سپى له گه‌وره‌و بچووک له زه‌رره‌وه تامه‌جه‌ره له‌گه‌ل گشت نیعمه‌ته بێژوماره‌کانى سه‌ر زه‌وى به‌لایه‌نانى ماددى ومه‌عنه‌وى هه‌ر گشتیان به‌هره‌ى خودایین، داویه‌نى به ئاده‌میزادو بۆى رام و موسه‌خخه‌ر کردوون، زاتێکى تر نیه بێجگه له خودا خاوه‌نى هیچ شتێ بێ له ئه‌صلآ ئیدى که‌واته خوداى حه‌مید سه‌رچاوه‌ى نیعمه‌ته‌کانه‌و پێویستیشه هه‌ر خۆى سه‌رچاوه‌ى شوکرانه‌و ستایش بێ‌و حه‌مدو سوپاس بکرێ که‌واته هه‌ر خۆى ستایش بۆ کراوه حه‌میده , له شوێن خۆیه‌تى که هه‌ر شوکرانه‌و حه‌مدى ئه‌و بکرێ ، چونکه هه‌ر خۆى له ئه‌صڵ وبنچینه‌دا سه‌رچاوه‌ى هه‌ر هه‌موو خێر‌و بێرو نیعمه‌ته‌کانه… دیاره ئه‌وه‌ى شوکرانه‌ى ده‌کات و حه‌مدى وى ده‌کات به مانا‌و واتاى خۆى ئه‌وه گه‌یشتۆته پله‌و پایه‌یه‌کى زۆر به‌رزو له کۆله‌گه‌ى حه‌قه‌وه حاڵى بووه، رێچکه‌و رێبازى مه‌خلوقات و بوونه‌وه‌رى گرتۆته به‌رو، بره‌وى به‌ره‌که‌تى داوه به حه‌ق و عیلم و ویژدان و ماڵ و سه‌روه‌ته‌که‌ى، پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست () ئاماژه بۆ گه‌وره‌یى و زۆرى خێر‌و بێرى ئه‌و که‌سانه ده‌کات که سه‌رگه‌رمى شوکرانه ژمێرى وحه‌مدو ستایشى خوداى حه‌مید ده‌که‌ن , که ئه‌م فه‌رمودانه هه‌ندێکیانن (عن ابى ذر (ر.ض) قال : قال لى رسول الله (ص) : الا اخبرک باحب الکلام الى الله : سبحان الله وبحمده ) رواه مسلم واته له ئه‌بو زه‌ر ڕه‌زاى خوداى لێ بێ فه‌رموى پێغه‌مبه‌رى خودا () پێى فه‌رمووم ئایا هه‌واڵت بده‌مێ و پێت ڕاگه‌یه‌نم که خۆشه‌ویسترین که‌لام و ووشه لاى خودا کامه‌یه (سبحانه الله وبحمده ) واته خوداى گه‌وره پاکه‌و بێ گه‌رده دووره له هه‌موو که‌م و کورى یه‌ک وه هه‌موو حه‌مدو ستایشى هه‌ر شایسته‌ى ئه‌وه (عن ابى مالك الاشعرى –رضى الله عنه قال : قال رسول الله () :الگهور شگر الایمان ، والحمد لله تملأ المیزان، وسبحان الله والحمد لله تملان او تملأ ما بین السموات الارچ ) رواه مسلم واته له ئه‌بو مالیکى ئه‌شعه‌رىیه‌وه (رةزاى خوداى لىَ بىَ ) پێغه‌مبه‌ر () فه‌رمویه‌تى پاک وخاوێنىو هه‌بوونى ده‌ست نوێژ نیوه‌ى ئیمانه (الحمد للةو حةمدو ستايشى خودا كردن ميزان و تةرازووى خيَرى ئادةميزاد ثڕ دةكاتةوة , (سبحانة اللة)و (الحمد للة) به‌ینى ئاسمان و زه‌وى پڕ ده‌که‌نه‌وه بۆ که‌سانى به دڵ وبه گیان ئه‌م زیکروو ویرده بخوێنێ…… (وقال رسول الله () من قال سبحان الله وبحمده فى الیوم مائه مره حگت خگایاه وان کانت مپل زبد البحر) متفق علیه واته پێغه‌مبه‌رى خودا() ده‌فه‌رموێ ئه‌وه‌ى هه‌موو رۆژێ سه‌د جار بلێ (سبحانة اللة وبحمدة) ئه‌وا خوداى گه‌وره گوناهه‌کانى له‌سه‌ر ڕه‌ش ده‌کاته‌وه ئه‌گه‌ر گوناهه‌کانیشى هێنده‌ى که‌فى ده‌ریا بێت، هه‌روه‌ها گه‌لێ فه‌رموده‌ى تر هه‌ن له‌م باره‌یه‌وه گه‌وره‌یى ستایش و حه‌مد
کردنى خودا ده‌رده‌خه‌ن مانا‌و واتاى گه‌وره‌یى حه‌میدێتى خوداى حه‌مید ڕون ده‌که‌نه‌وه‌و …. ( ئةوةى فةرمودةى زياتر دةوىَ لةم بارةيةوة با سةيرى رياض الصالحين بكات (ص40 ) جا ڕوو له خوداى گه‌وره‌و میهره‌بان وحه‌مید ده‌که‌ین و پڕ به دڵ و به گیان ده‌ڵێن ئه‌ى نیعمه‌ت ده‌رى بێ قصور خاوه‌ن به‌خششى بێ سنوور، ئه‌وه‌ى حه‌مدو شوکرانه‌ت ناکا خۆى بێ به‌ش ده‌کاتن له نور، حه‌قى فیگره‌و ده‌رمانى ده‌روون له شوکرى تۆیه دێته هه‌بوون، تام و له‌ززه‌تى شوکرانه‌ى تۆ ده‌چێژێتن دلآنى ڕوون، چى هه‌یه منه‌ت و ره‌حمه‌تت نه‌بێ خۆمان و گشت لاى دانه‌گرتبێ ،یا کێ هه‌یه نیعمه‌تى بێ به‌غه‌یرى تۆ خاوه‌ن شتبێ، ئاسمان و زه‌وى بڵندو نه‌وى گه‌وره‌و بچوک ڕه‌ش و سپى، چى زاهیره‌و چى مه‌عنه‌وى هه‌ر ئی تۆنه هه‌رچى هه‌بی، ئه‌وه‌ى ناکات حه‌مدو سوپاس بێ ئاگایه له ده‌نگ و باس، ده‌ردانى ده‌روونى زۆرن جه‌هه‌نده‌میش تایبه‌تى وخاص…جا له کۆتاییدا ده‌ڵێن [رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَى وَالِدَيَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَالِحًا تَرْضَاهُ وَأَصْلِحْ لِي فِي ذُرِّيَّتِي إِنِّي تُبْتُ إِلَيْكَ وَإِنِّي مِنْ الْمُسْلِمِينَ] الاحقاف (15 )

