سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٥٧ ـ المحصی..ناوه جوانه‌كانى خوا
ناوێکه له ناوه دادپه‌روه‌ره‌کانى خواى سوپاس و ستایش بۆ کراو بنچینه‌ى ئه‌م ناوه –احصا-یه واته حیساب کردن وسه‌رژمێرى…المحصى-
واته ئه‌م خوایه سه‌رژمێرى هه‌موو شتێکه جا چ کار‌و کرده‌وه بێ , یا عومر‌و ته‌مه‌ن بێ , بێ ئه‌وه‌ى میسقاڵێ له شتێکى له یاد بچێ یا فه‌رامۆش بکات به‌ڵکو سه‌رژمێرى گشت شتێکه له‌و رۆژه که بوونه‌وه‌رى به‌دى هێناوه تا ئه‌و رۆژه‌ى که خواى خۆى حه‌ز ده‌کات … هه‌روه‌ها خواى گه‌وره شتى بچوکیش ئه‌ژمێرێو حیسابى بۆ ئه‌کا , جا با ئه‌و شته له‌مسقاڵه زه‌ڕه‌یه‌کیش بچوکتر بێ , وه‌کو پڕۆتۆن و نیوترۆن و ئه‌لکترۆن , هه‌روه‌ها کرۆمۆسۆمه‌کانى ناو ناوکى خانه زیندووه‌کانیش فه‌رامۆش ناکات و ئه‌یانژمێرێ و به‌ڕێوه‌یان ئه‌بات، هه‌روه‌ها مانگه‌کان و خۆره‌کان و ئه‌ستێره‌و که‌شکه‌شانه‌کان گشتیان وا له‌به‌ر ژمێرى خواى گه‌وره‌ن , وه که‌سێ سه‌رى ده‌رناچێ له چه‌ن و چۆنیه‌تى سه‌ر ژمێریه‌تى خوداى گه‌وره , ئه‌مه‌ش چه‌نده‌ها حیکمه‌ت و دانایى تیایه گه‌ر هه‌ندێکى لێ بزانین (لةوةى خوافيَرى كردووين ) ئه‌وه زۆربه‌ى لێمان نا ئاشکراو وونه…ئه‌م ئایه‌تانه‌ش هه‌ندێکن له باسى سه‌رژمێریه‌تى خواى گه‌وره وه‌ک ده‌فه‌رموێ:- [وَأَحَاطَ بِمَا لَدَيْهِمْ وَأَحْصَى كُلَّ شَيْءٍ عَدَدًا ] الجن (28) واته-خواى گه‌وره سنوورى داوه به‌و شتانه‌ى وا له ژێر ده‌ستیانه‌وه‌یه وه هه‌موو شتێکى به چاکى سه‌ر ژمێرکردووه … هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ [يَوْمَ يَبْعَثُهُمْ اللَّهُ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُهُمْ بِمَا عَمِلُوا أَحْصَاهُ اللَّهُ وَنَسُوهُ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ ] المجادله (6) رۆژێ خواى گه‌وره گشتیان زیندوو ده‌کاته‌وه , وه هه‌واڵیان پێ ئه‌دا به کار‌و کرده‌وه‌یان , بۆیانى سه‌ر ژمێر کردووه ئه‌مانیش له بیریان چۆته‌وه‌و فه‌رامۆشیان کردووه… وه خواى گه‌وره هه‌موو شتێ وا له‌به‌ر چاوى قودره‌تیایه ئه‌یانبینێ و به‌سه‌ریانه‌وه شاهێده… هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ [وَكُلَّ شَيْءٍ أحْصَيْنَاهُ فِي إِمَامٍ مُبِينٍ ] ی‌س (12) واته- هه‌موو شتێکمان سه‌ر ژمێر کردووه له نامه‌ى ئاشکراو ڕونماندا, ئیمانداران ده‌زانن خواى گه‌وره سه‌رژمێرى گشت کار‌و فرمانێکه بۆیه‌وه هه‌رچى خراپ کارى و نا ته‌واویى هه‌یه ئه‌وان خۆیانى لێ لا ده‌ده‌ن و, به پیر کاری چاکه‌وه ده‌چن وخۆیان پێ ئارایش وجوان و به‌رز ده‌که‌ن ,هه‌روه‌ها له فه‌رموده‌ى قودسى داهاتووه-که پێغه‌مبه‌ر () ده‌لێ خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ (يا عيبادي انما هي اعمالكم احصيها لكم ثم اوفيكم اياها فمن وجد خيرا فليحمد الله ومن وجد غير ذلك فلا يلومن الا نفسه ) رواه مسلم واته- ئه‌ى به‌نده‌کانم بێ گومان ئه‌وه ته‌واوى کار‌و کرده‌وه‌ى ئێوه‌یه بۆتان سه‌رژمێر ده‌که‌م , پاشان به پێى کرده‌وه‌تان و نیه‌تتان ره‌فتارتان له‌گه‌لآ ئه‌که‌م , جا پاداشتى ئه‌ده‌مه‌وه وه یا تۆڵه‌ى لێ ئه‌سێنمه‌وه . جا ئه‌وه‌ى به پیر خێرێکه‌وه بچێت و به چنگى بێنێ با سوپاس و ستایشى خواى له‌سه‌ر بکا , وه ئه‌وه‌ى به‌ره‌و کارى تر بڕوات و ئه‌نجامى بدات , با لۆمه‌ى که‌سێ نه‌کا ته‌نها نه‌فس و گیانى خۆى نه‌بێ…… خواى گه‌وره‌و میهره‌بان سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که هه‌موو شتێکى سه‌رژمێر کردووه‌و ده‌یکاو وه هیچ شتێ هامشى گه‌ڕه‌لاوژه‌و په‌رت و بلآو بێ حیساب نىیه، به‌ڵکو گشتى حیسابى بۆ کراوه و ئه‌ندازه‌ى بۆ داڕێژراوه‌و تقدیر کراوه , له ژێر ده‌سته‌و فه‌رمانانى خوداى شکۆمه‌ند به‌نده‌و زه‌بونه… وه‌کو خوداى (محصي) له سوره‌تى (القمر) دا له ئایه‌تى (49)و(50) دا ده‌فه‌رموێ- [إِنَّا کُلَّ شَیْوٍ خَڵقْنَاهُ بِقَدَرٍ(49)وَمَا أَمْرُنَا إِلآ وَاحِدَه‌ٌ کَڵمْحٍ بِالْبَصَڕ ] واته . ئێمه‌ى خاوه‌ن ده‌سه‌لآت هه‌موو شتێکمان به ئه‌ندازه و قه‌ده‌رو حیساب به‌دیهێناوه، وه فه‌رمانى ئێمه جارىیه هه‌ر ئه‌وه‌نده بڕیار بده‌ین ئیدى له چاوتروکانێ به‌ولاوه ناخایه‌نێ ئه‌مرو فه‌رمانى ئێمه به شوێن خۆى ده‌گات. ئێمه که موسوڵمانین باوه‌ڕمان به قه‌زاو قه‌ده‌ر هه‌یه و روکنێکه له روکنه‌کانى ئیمانمان له ڕاستیی حاڵین که خواى گه‌وره خاوه‌ن هێزى له‌بن نه‌هاتووه‌و به ده‌سه‌لآتى بێ پایانى خۆى هه‌موو شتێکى خه‌لق کردووه‌و به‌دى هێناوه‌و پاشان رێک وپێکى کردووه‌و پاشان به‌ڕێوه‌ى ده‌بات و پاشان کۆتایى پێ دێنێ له دونیاى مادده‌و عاله‌مى شه‌هاده‌تدا, جا نه‌خشه‌ى بۆ هه‌موو شتێ کێشاوه‌و کاره‌کانى پڕحیکمه‌ت و دانایین وه زانیارى به هه‌موو شتێ هه‌یه, زانیارى خواى گه‌وره هه‌ر له‌ئه‌زه‌له‌وه تا ئه‌به‌د ده‌وره‌ى داوه‌و هیچ شتێ نىیه له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌لآتى خوداى بێ هاووتابێ، وه هیچ زانیاریێ نیه ئیللا ئه‌وه خوداى گه‌وره خۆى هۆو ئه‌سبابه‌کانى به‌دیهێناوه‌و خۆى پێى ئاگاداره‌و له‌ئه‌زه‌لا زانیارى پێهه‌بووه .. هه‌روه‌ها له باوه‌ڕ به قه‌زاو قه‌ده‌ره‌وه ئه‌وه‌شمان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه , که هه‌رچى هه‌بووه‌و هه‌یه‌و ده‌بێ گشى لاى خواى گه‌وره نووسراوه‌ته‌وه‌و له له‌وحى مه‌حفوڤ پارێزراوه , هیچ شتێ له خوا شاراوه نیه‌و تواناى به‌ر پێچ و په‌نایان نىیه… هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه که ئیراده‌و خواستى پڕ حیکمه‌ت و دانایى خوداى گه‌وره له ئارادابووه‌و له ئارادایه‌و له ئارادا ده‌بێو، که‌سێ تواناى به‌ر په‌رچدانه‌وه‌ى نیه‌و ناتوانێ په‌نجه‌ى تیا بخات، ئیراده‌و خواستى له هه‌موو شتێکدا ئه‌صڵه‌و بنچینه‌یه‌و هه‌رچى نه‌یکات نابێ‌و هه‌رچى ئه‌نجامى بدات ئه‌وه ده‌بێ وه هیچ کارێکى بێ حیکمه‌ت و دانایى نىیه، بێ زانیارى‌و ئاگادارى نیه، بێ ده‌سه‌لآت و خواستى ئه‌وانیه، به‌ڵکو گشتى پێى ئاگادار بووه‌و ئه‌ندازه‌ى بۆ کێشاوه‌و ته‌قدیرى کردووه‌و، هه‌روه‌ها له قه‌زاو قه‌ده‌ر ئه‌وه‌شمان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه که هه‌رچى کار‌و کرده‌وه‌ى ده‌ستى مه‌خلوق و به‌دیهێنراوه‌کانه وه‌هه‌رچى په‌یوه‌ندى به‌وانه‌وه هه‌یه گشتى کار‌و خه‌لقى خودان له‌ژێر خواست و ئیراده‌ى دایه له بازنه‌ى پڕ حیکمه‌ت و دانایى و خواست وئیراده‌و ده‌سه‌لآتى خودا به ده‌رنیه‌و، به‌ڵکو له بازنه‌ى ده‌سه‌لآت وقه‌زاو قه‌ده‌رى خودا دایه‌و، له بنچینه‌دا حیسابى بۆ کراوه‌و نه‌خشه‌ى بۆ دارێژراوه، به‌پێى ئه‌و سونه‌نانه‌ى که حیکمه‌ت و دانایى خوداى بالآ ده‌ست ده‌یان خوازێ- وه‌ک خوداى شکۆمه‌ندو (محصي) له سوره‌تى ( الصافات) له ئایه‌تى (96) دا ده‌فه‌رموێ- [وَاللَّهُ خَلَقَكُمْ وَمَا تَعْمَلُونَ ] واته-خواى گه‌وره خۆیه‌تى ئێوه‌ى به‌دیهێناوه‌و خه‌لقى کردوون هه‌روه‌ها له کار‌و کرده‌وه‌ى ئێوه‌شی خه‌لق کردووه-چونکه هه‌ر خۆى له بنچینه‌و ئه‌صڵدا ئێوه‌و هێزو توانا‌و بیرتانى به‌دى هێناوه‌و، هه‌روه‌ها هه‌موو به دیهێنراوه‌کانى تر که هۆو ئه‌سبابى هه‌موو شتێکن هه‌ر خوداى گه‌وره به‌دیهێناون و خه‌لقى کردوون. وه خواى گه‌وره له کار‌و کرده‌وه‌و بیر‌و بۆ چوون و ئه‌ندێشه‌ى ئاده‌میزاد بێ ئاگا نه‌بووه به‌ڵکو هه‌ر له ئه‌زه‌لا هه‌موو زانیاریه‌کى له‌لا بووه چ که‌وتبنه ناو بیر‌و هۆش و ده‌روونه‌کان چ نزیک و دوور بن له ئان وکات و شوێن و مه‌کانه‌کان… جا له باره‌ى قه‌زاو قه‌ده‌ره‌وه هه‌ردوو لایه‌نى خێر‌و شه‌ر هه‌ر به ده‌ست خودایه , خواى گه‌وره هه‌ر خۆى (نافع)ه واته سوود گه‌یێنه‌ره‌و وه هه‌ر خۆشى (ضار) زیان لێ ده‌ره هه‌ردوو لایه‌نى قه‌زا کردووه‌و ئه‌ندازه‌ى بۆ داناوه‌و سونه‌نانه‌ى پڕ حیکمه‌ت و دانایى خۆى تێدا ده‌ور ده‌بینێ… وه ئه‌گه‌ر به چاوێکى ژیرانه‌و ووردبینه‌وه سه‌یرى لایه‌نه شه‌ڕه‌کان بکه‌ین ده‌بینین له ڕوانگه‌وه وه‌کو شه‌ڕ دیارن له ناوه‌ڕۆکیشا گشتى حیکمه‌تن و دانایى واى ده‌خوازێ. وه‌ک بڵیێن سپى به ڕه‌ش دیاره‌و به‌رزى به نزماو چاکى به‌خراپیاو ڕاستى به‌ناراستیاو ژیان به‌مردناو نێر به مێیاو خۆش به ناخۆشیا شادى به په‌ژاره‌وه خێر به شه‌ڕاو جوانى به ناشیرنیاو زیره‌ک به ته‌مبه‌لآ…هتد. پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست () ده‌فه‌رموێ (ان الله عز وجل اذا اراد بعبد خيرا استعمله ، فقيل كيف يستعمله يارسول الله ؟ قال:يوفقه لعمل صالح قبل الموت ) اخرجه الترمژی بسند صحیح واته خواى بالآ ده‌ست ئه‌گه‌رخواستى خێرێ بکات به به‌نده‌یێ به کارى ده‌هێنێ, ووتیان چۆن به کارى ده‌هێنێ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ؟ فه‌رمووى : مووه‌ففه‌قى ده‌کات بۆ کارى چاکه له‌پێش مردنیا"…له‌ڕوانگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده دا دیاره پێچه‌وانه‌که‌شى هه‌ر ڕاسته‌و واته ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره خواستى شه‌ڕێ بکات به به‌نده‌ێ له‌به‌ر خراپ و به‌دى خۆى ئه‌وه به‌کارى ده‌هێنێ یا بڵێین جڵه‌وى بۆ شل ده‌کات له ئه‌نجامدانى کارانى نابارو خراپ، جا ئاده‌میزادى ئیماندار به‌م ئیمانه پڕ ره‌حمه‌ت و به‌هره‌یىیه سه‌رگه‌رمى کارى خێر‌و چاکه‌یه‌و رزگارى بووه له ده‌ردوو به‌لآى خۆزگه‌و بڕیاو ئه‌گه‌رو (ليت)ه و (لو) دڵى مگمئن دامه‌زراوه‌و، ده‌زانێ هه‌موو کارێ پڕن له حیکمه‌ت و وان له‌ده‌ستى خودای خۆشه‌ویست و کارزان و کار له‌جێیه، هه‌موو شتێکى سه‌ر ژمێرکردووه ئه‌ندازه‌ى بۆ داناوه وته‌قدیرى کردووه لێیانه‌وه بێ ئاگانىیه وه‌ک ده‌فه‌رموێ [وَلَقَدْ خَلَقْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعَ طَرَائِقَ وَمَا كُنَّا عَنْ الْخَلْقِ غَافِلِينَ] المۆمنون : ١٧ …

