سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
سعید ی كوڕی زەید..هاوهلانى پيغهمبهر(صلى الله عليه وسلم)
نووسينى /هارون نوح طه///گەورەترین پاڵەوان لەڕۆژی یەرموك دا سعیدی كوڕی زەیدی كوڕی عەمری كوڕی نفیلی كوڕی(عبدالعزی)یە لە هۆزی قورەیشە لە تیرەی عدوی. لە موسلمانە پێشینەكانە پێش ئەوەیپێغەمبەر بچێتە ماڵی ارقمی كوری ابو الارقم موسلمان بووە بەشداری لەهەموو غەزاكانی كردووە لەگەڵ پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) هەروەهابەشداریشی لە غەزای بەدركردوە. یەكێكە لە دە هاوەڵە بەڕێزانە كەموژدەی بەهەشتیان پێ درا.
لە فەرموودەیەكی صحیحی پێغەمبەردا هاتووە كە ئیمامی ترمژی ڕیوایەتی كردووە لە عبدالرحمن ی كوڕی عوف: دەفەرموێ {ابوبكر فی الجنە، وعمر فی الجنە، وعثمان فی الجنە وعلی فی الجنە، وطلحە فی الجنە ،والزبیر فی الجنە ،وعبدالرحمن بن عوف فی الجنە،وسعد بن ابی الوقاص فی الجنە، وسعید بن زید فی الجنّە،وأبوعبیدە بن الجراح فی الجنە}.ئەمە بەڵگەیە لەسەر موژدەی چوونەبەهەشت بۆ ئەم هاوەڵە بەڕێزانە.
سەعیدی كوڕی زەید زۆر ئازاردرا لەپێناو خوا وەكو ئازار دانی باوكی كە (زەیدی كوڕی عەمرە) كەمترین ئازاری ئەوەبوو كە ماڵی خۆی ببوو بە بەندیخانە بۆی لەترسی موشریكەكان بەتایبەت عومەری كوڕی خەتتاب پێش اسلام بوونی.
سعیدو هاوسەرەكەی فاگمەی كچی خەتتاب. ماڵی خۆیان و خانوویان كردبوو بەلقێك لە قوتابخانەی پێغەمبەر(درودی خوای لەسەربێت) بەسەرپەرشتی(خبّاب ی كوڕی أرت)كە عومەربۆیان دەردەكەوێ زۆر ئازاریان دەدا بەڵام ئەوان كۆڵ نادەن وهیممەت و ئیرادەیان زۆر بەهێزترە لەئازارەكە. بۆیە هەر بەو ئارامگرتنە گەورەیە ئامۆژگاری عومەر دەكەن تاكو خوای گەورە لەسەر دەستی ئەوان هیدایەتی دەدات.
ئەوانە قوتابی قورئانن لە قوتابخانەی پێغەمبەر پێگەیشتوون بۆیە دەبێ ئارامیان هەبێ لەسەرگەیاندنی ئەم پەیامەو بەهەشتیش ئەم كەلەپیاوانەی دەوێت. سعید ڕاهات لەسەر قورئان و سووننەت فێربوو كە چۆن بەرگری بكات لە ئیسلام چونكە هەمیشە هاودەمی پێغەمبەر بوو (درودی خوای لەسەربێت) وتە بەنرخەكانی لەبەر دەكردوپێبەپێی ئەوڕەفتاری دەكرد.

