سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
باسی چۆنیەتی دەستنوێژگرتنی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم...فيقه(بهشى سى يهم)
له سونهنى فهرموودهكانى ابوداودى ئهسسهجهستانى ///عَنِ ابْنِ عَبَّاس, قَالَ: دَخَلَ عَلَىَّ عَلِىٌّ رَضِىَ اللهُ عَنْهُ- يَعني ابنَ أبي طالِبٍ -وَقَدْ أَهْرَاقَ الْمَاءَ, فَدَعَا بِوَضُوءٍ, فَأَتَيْنَاهُ بِتَوْرٍ فِيهِ مَاءٌ حَتَّى وَضَعْنَاهُ بَيْنَ يَدَيْهِ فَقَالَ: يَا ابْنَ عَبَّاسٍ أَلاَ أُڕيكَ كَيْفَ كَانَ يَتَوَضَّأُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ؟ قُلْتُ بَلَى, قَالَ: فَأَصْغَى الإِنَاءَ عَلَى يَدِهِ فَغَسَلَهَا, ثُمَّ أَدْخَلَ يَدَهُ الْيُمْنَى فَأَفْرَغَ بِهَا عَلَى الأُخْرَى, ثُمَّ غَسَلَ كَفَّيْهِ, ثُمَّ تَمَضْمَضَ وَاسْتَنْثَرَ, ثُمَّ أَدْخَلَ يَدَيْهِ فِى الإِنَاءِ جَمِيعًا فَأَخَذَ بِهِمَا حَفْنَةً مِنْ مَاءٍ فَضَرَبَ بِهَا عَلَى وَجْهِهِ, ثُمَّ أَلْقَمَ إِبْهَامَيْهِ مَا أَقْبَلَ مِنْ أُذُنَيْهِ, ثُمَّ الثَّانِيَةَ, ثُمَّ الثَّالِثَةَ مِثْلَ ذَلِكَ, ثُمَّ أَخَذَ بِكَفِّهِ الْيُمْنَى قَبْضَةً مِنْ مَاءٍ فَصَبَّهَا عَلَى نَاصِيَتِهِ فَتَرَكَهَا تَسْتَنُّ عَلَى وَجْهِهِ, ثُمَّ غَسَلَ ذِرَاعَيْهِ إِلَى الْمِرْفَقَيْنِ ثَلاَثًا ثَلاَثًا, ثُمَّ مَسَحَ رَأْسَهُ وَظُهُورَ أُذُنَيْهِ, ثُمَّ أَدْخَلَ يَدَيْهِ جَمِيعًا فَأَخَذَ حَفْنَةً مِنْ مَاءٍ فَضَرَبَ بِهَا عَلَى ڕجْلِهِ وَفِيهَا النَّعْلُ فَفَتَلَهَا بِهَا, ثُمَّ الأُخْرَى مِثْلَ ذَلِكَ, قَالَ: قُلْتُ وَفِى النَّعْلَيْنِ, قَالَ: وَفِى النَّعْلَيْنِ, قَالَ: قُلْتُ وَفِى النَّعْلَيْنِ, قَالَ: وَفِى النَّعْلَيْنِ, قَالَ: قُلْتُ وَفِى النَّعْلَيْنِ , قَالَ: وَفِى النَّعْلَيْنِ(حسن) واتە: لە ئیبنو عەباسەوە رەزای خوایان لێ بێ دەگێڕنەوە, كە وتویەتی: پێشەوا عەلی رەزای خوای لێ بێ هات بۆ لام دەستی بە ئاو گەیاندبوو دەستنوێژی نەبوو, داوای ئاوی كرد بۆ ئەوەی دەستنوێژی پێ بگرێت لە جامۆڵكەیەكی مس دا هەندێ ئاومان بۆ هێناو خستمانە بەردەستی وتی: ئەی ئیبنو عەباس دەتەوێت چۆنیەتی دەستنوێژی پێغەمبەری خودات صلی الله علیە وسلم نیشان بدەم؟ وتم: بەڵێ, وتی: جاموڵكەكەی لار كردەوەو دەستی شت ئینجا دەستی راستی خستە ناو جاموڵكەكەو ئاوی كرد بە دەستەكەی تریدا, پاشان دەستەكانی شت, ئینجا ئاوی لە دەم و لوتی رادا, پاشان دەستەكانی خستەوە ناو دەفرەكە پڕی هەردوو مشتەكەی ئاوی دەرهێناو دای بە بەدەم و چاویدا, ئینجا سەری پەنجەی خستەناو گوێكانیەوەو مەسحی كرد, پاشان بەهەمان شێوە دووبارەو سێ بارەی كردەوە, پاشان بە دەستی راستی هەندێ ئاوی هەڵگرت و كردی نێوچاوانیدا چۆڕاوگەی ئاوەكە بە نێوچاوانیدا دەهاتە خوارەوە, ئینجا هەردوو باڵی هەتا ئەنیشكی یەكی سێ جار شت, پاشان دەستی خستە ناو ئاوەكەو یەك جار مەسحی سەری و دەرەوەی گوێكانی كرد, پاشان دەستەكانی خستەوە ناو دەفرەكە پڕی هەردوو مشتەكەی ئاوی دەرهێناو دای بە پێیدا نەعلی لەپێدا بوو بەو ئاوە سەر و ژێری نەعلەكانی بۆ پێشەوە و بۆ دواوە دەجوڵاند, ئینجا ئەو پێكەشی بەهەمان شێوە, وتی: گوتم هەردوو نەعلەكەی؟ وتی: هەردوو نەعلەكەی, گوتم هەردوو نەعلەكەی؟ وتی: هەردوو نەعلەكەی, گوتم هەردوو نەعلەكەی؟ وتی: هەردوو نەعلەكەی///قَالَ: أَبُو دَاوُدَ: وَحَدِيثُ ابْنِ جُرَيْجٍ, عَنْ شَيْبَةَ, يُشْبِهُ حَدِيثَ عَلِىٍّ لأَنَّهُ قَالَ فِيهِ حَجَّاجُ بْنُ مُحَمَّدٍ: عَنِ ابْنِ جُرَيْجٍ: وَمَسَحَ بِرَأْسِهِ مَرَّةً وَاحِدَةً (صحيح) ئەبو داود دەڵێت: وە فەرمودەی ئیبنو جورەیج, لە شەیبەوە, لە فەرمودەكەی پێشەوا عەلی رەزای خوای لێ بێ دەچێت, چونكە حەجاجی كوڕی موحەممەد تێیدا وتویەتی: لە ئیبنو جورەیجەوە هاتووە, كە یەك جار مەسحی سەری كرد./ (شاذ) وَقَالَ ابْنُ وَهْبٍ فِيهِ: عَنِ ابْنِ جُرَيْجٍ: وَمَسَحَ بِرَأْسِهِ ثَلاَثًا. ئیبنو وهەب لە فەرمودەكەیدا دەڵێت: لە ئیبنو جورەیجەوە هاتووە, كە سێ جار مەسحی سەری كرد///عَنْ عَمْڕو بْنِ يَحْيَى الْمَازِنِىِّ, عَنْ أَبِيهِ, أَنَّهُ قَالَ: لِعَبْدُ اللَّه بْنِ زَيْدِ بْنِ عَاصِمٍ - وَهُوَ جَدُّ عَمْڕو بْنِ يَحْيَى [الْمَازِنِىِّ] - هَلْ تَسْتَطِيعُ أَنْ تُڕيَنِى كَيْفَ كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَيَتَوَضَّأُ؟ فَقَالَ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ زَيْدٍ: نَعَمْ. فَدَعَا بِوَضُوءٍ فَأَفْرَغَ عَلَى يَدَيْهِ فَغَسَلَ يَدَيْهِ, ثُمَّ تَمَضْمَضَ وَاسْتَنْثَرَ ثَلاَثًا, ثُمَّ غَسَلَ وَجْهَهُ ثَلاَثًا, ثُمَّ غَسَلَ يَدَيْهِ مَرَّتَيْنِ مَرَّتَيْنِ إِلَى الْمِرْفَقَيْنِ, ثُمَّ مَسَحَ رَأْسَهُ بِيَدَيْهِ فَأَقْبَلَ بِهِمَا وَأَدْبَرَ بَدَأَ بِمُقَدَّمِ رَأْسِهِ ثُمَّ ذَهَبَ بِهِمَا إِلَى قَفَاهُ, ثُمَّ رَدَّهُمَا حَتَّى رَجَعَ إِلَى الْمَكَانِ الَّذِى بَدَأَ مِنْهُ, ثُمَّ غَسَلَ ڕجْلَيْهِ. (صحيح)واتە: لە عەمری كوڕی یەحیای مازنیەوە, لە باوكیەوە هاتووە, كە وتویەتی: بە (عَبْدُ اللَّه)ی كوڕی زەیدی كوڕی (عَاصِم)یان وت - كە دەكاتە باپیری عەمری كوڕی یەحیای مازنی - : ئایا دەتوانیت چۆنیەتی دەستنوێژی پێغەمبەری خودامان صلی الله علیە وسلم نیشان بدەیت؟ (عَبْدُ اللَّه)ی كوڕی زەید وتی: بەڵێ, داوای ئاوی كرد ئاومان بۆ هێنا ئاوی كرد بە دەستیداو دەستەكانی شت, ئینجا سێ جار ئاوی لە دەم و لوتی رادا, پاشان سێ جار دەم و چاوی شت, پاشان هەردوو دەستی هەتا ئەنیشكی دوو جار دووجار شت, ئینجا مەسحی سەری كرد بە هەردوو دەستی ئەیهێنان و ئەیبردن لەپێشی سەریەوە هەردوو دەستی ئەهێنا هەتا پشتی سەری و لەپاشاندا دەستی دەگێڕایەوە هەتا دەگەیشتە ئەو شوێنەی مەسحەكەی لێوە دەست پێكردبوو, ئینجا هەردوو پێی هەتا قولەپێكانی شت. ///عَنْ عَبْدُ اللَّه بْنِ زَيْدِ بْنِ عَاصِمٍ, بِهَذَا الْحَدِيثِ, قَالَ: فَمَضْمَضَ وَاسْتَنْشَقَ مِنْ كَفٍّ وَاحِدَةٍ يَفْعَلُ ذَلِكَ ثَلاَثًا. ثُمَّ ذَكَرَ نَحْوَهُ.(صحيح)واتە: (عَبْدُ اللَّه)ی كوڕی زەید كوڕی (عَاصِمٍ)یش ئەم فەرمودەی گێڕاوەتەوە, وتی: بە دەستێكی سێ جار ئاوی لە دەم و لوتی رادا, پاشان بەهەمان شێوە فەرمودەكەی پێشوی گێڕایەوە.///عَنْ عَمْڕو بْنِ الْحَاڕثِ, أَنَّ حَبَّانَ بْنَ وَاسِعٍ حَدَّثَهُ, أَنَّ أَبَاهُ حَدَّثَهُ, أَنَّهُ سَمِعَ عَبْدَ اللَّهِ بْنَ زَيْدِ بْنِ عَاصِمٍ الْمَازِنِىَّ يَذْكُرُ أَنَّهُ رَأَى رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَفَذَكَرَ وُضُوءَهُ وَقَالَ: وَمَسَحَ رَأْسَهُ بِمَاءٍ غَيْڕ فَضْلِ يَدَيْهِ, وَغَسَلَ ڕجْلَيْهِ حَتَّى أَنْقَاهُمَا.(صحيح) واتە: لە عەمری كوڕی (حَاڕپ)ەوە هاتووە, كە وتویەتی: حەبانی كوڕی واسع بۆی گێڕامەوە, كە باوكی بۆی گێڕاوەتەوە, لە (عَبْدُ اللَّه)ی كوڕی زەیدی كوڕی (عَاصِم)ی مازنی بیستووە كە پێغەمبەری خوای صلی الله علیە وسلم بینیوە .. باسی چۆنیەتی دەسنوێژەكەی پێغەمبەری صلی الله علیە وسلم كردو وتی: بە ئاوی تازە مەسحی سەری دەكردەوە نەك بە بەرماوەی ئاوی دەستەكانی, وە هەردوو پێی شت هەتا خاوێنی كردنەوە. عن عَبْدُ الرَّحْمَنِ بْنُ مَيْسَرَةَ الْحَضْرَمِىُّ, سَمِعْتُ الْمِقْدَامَ بْنَ مَعْدِي كَڕبَ الْكِنْدِىَّ , قَالَ: أُتِىَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَبِوَضُوءٍ فَتَوَضَّأَ فَغَسَلَ كَفَّيْهِ ثَلاَثًا, ثُمَّ تَمَضْمَضَ وَاسْتَنْشَقَ ثَلاَثًا, وَغَسَلَ وَجْهَهُ ثَلاَثًا, ثُمَّ غَسَلَ ذِرَاعَيْهِ ثَلاَثًا ثَلاَثًا, ثُمَّ مَسَحَ بِرَأْسِهِ وَأُذُنَيْهِ ظَاهِڕهِمَا وَبَاطِنِهِمَا.(صحيح) واتە: لە (عَبْدُ الرَّحْمَن كوڕی مَیْسَرَەَ الْحَچْرَمِیُّ)ەوە هاتووە, كە لە (مِقْدَام كوڕی مَعْدِی كَڕبَ الْكِنْدِیَّ)م بیستووە وتویەتی: ئاویان هێنا بۆ ئەوەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەسنوێژی پێ بگرێت ئەویش بەم شێوەیە دەسنوێژی گرت: سێ جار دەستەكانی شت, پاشان سێ جار ئاوی لە دەم و لوتی رادا, ئینجا سێ جار دەم وچاوی شت, پاشان سێ جار سێ جار دەستەكانی هەتا ئەنیشكی شت, ئینجا سێ جار مەسحی سەری كرد لەگەڵ دەرەوەو ناوەوەی گوێكانی.///عَنِ الْمِقْدَامِ بْنِ مَعْدِ يكَڕبَ, قَالَ: رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَتَوَضَّأَ, فَلَمَّا بَلَغَ مَسْحَ رَأْسِهِ وَضَعَ كَفَّيْهِ عَلَى مُقَدَّمِ رَأْسِهِ, فَأَمَرَّهُمَا حَتَّى بَلَغَ الْقَفَا, ثُمَّ رَدَّهُمَا إِلَى الْمَكَانِ الَّذِى بَدَأَ مِنْهُ.(صحيح)واتە: لە میقدامی كوڕی (مَعْدِ یكَڕب)ەوە هاتووە, كە وتویەتی: پێغەمبەری خوام صلی الله علیە وسلم بینیوە دەسنوێژی دەگرت, كاتێ كە گەیشتە مەسحی سەری هەردوو دەستی لەپێشی سەریەوە داناو هێنانی بەسەریا هەتا گەیشتە پشتی سەری, لەپاشاندا دەستی دەگێڕایەوە هەتا دەگەیشتەوە ئەو شوێنەی كە مەسحەكەی لێوە دەست پێ كردبوو.

