ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

نوێژ وەرزشە بۆ جەستە...عيباده‌ت

 نوێژ وەرزشە بۆ جەستە...عيباده‌ت

نووسينى /ناصح ابراهيم سازانى ///نوێژ كردن وەرزشە بۆ جەستە, ماسولكەكان بەهێز دەكات و چوست چالاك دەبن, بەتایبەتی نوێژی بەیانیان و ئەو نوێژانەش كە پێش وەخت خۆیان بۆ ئامادە دەكرێت.. لە دەستنوێژ گرتنەوە بگرە تا دەگاتە چوون بۆ مزگەوت و گەڕانەوە و هەستان و دانیشتنی ناو نوێژەكان, ئەمانە هەر هەموویان جەستە بەهێز و چالاك و تەندروست دەكەن.. بەو شێوەیە نوێژ برتیە لە جوڵە و ئیشكردن, هەموو ئەندامانی لەش دەگرێتەوە, جەستە رێك رادەوەستێ‌, ركوع دەبرێت و سەجدە دەبرێت, زمان قورئان و زیكر و دوعا دەخوێنێ‌ و تەسبیحات دەكات (الله اكبر)دەكات, عەقڵ تێدەفكرێ‌ و بیر دەكاتەوە لە مانای قورئان و سوننەتەكان, دڵا ئامادەیە و ترس و خۆشەویستی بۆ خوا هەیە, خوای گەورەی كردووە بە چاودێر بەسەر خۆیەوە, بەشەوق و زەوقەوە پێشوازی لە نوێژەكەی دەكات.  

   * پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم لە نوێژدا رێك رادەوەستا, واتە: ملی خوار نەدەكردەوە بەم لاو لادا.                                            
   عومەری كوڕی خەتتاب رەزای خوای لێ بێ  پیاوێكی بینی ملی لار كردبوەوەو سەری كز كردبوو لە نوێژدا پێی فەرموو: ئاینەكەمان مەكوژە خوا بتكوژێ‌.      
   نوێژ چارەسەری نەخۆشیە دەروونیەكانە:
  نوێژ كردن بە خشوعەوە یارمەتی دەرێكی باشە بۆ هێور كردنەوەی دەروون و نەمانی گرژی و ئاڵۆزییەكانی, لەبەر ئەم هۆكارانەی لای خوارەوە: نەمانی هەموو كێشەكانی لە بەردەم پەروەردگاردا, موسوڵمان لە نوێژەكەیدا چی غەم و پەژارەیەك بە كۆڵیەوەیەتی لەسەرشانی سوك دەبێ‌ و چارەسەری كیشەكەی دەداتە دەست هەڵسوڕێنەری گەردوون, ئەوخوایەی كە بەبەزەیی و بە رەحمە بۆ بەندەكانی..
    نوێژەكەی دەبێتە هۆی نەمانی شپرزەیی و ئاڵۆزی دەروونی بەهۆی ئەو هەڵس و كەوتەی بەردەوام ئەنجامی دەدات, وەك زانراویشە ئەو گۆڕانكاریە لە جموجوڵی نوێژدایە دەبێتە هۆی حەوانەوە بەشێوەیەكی فیسۆلۆژی گرنگ لە جەستەدا..
  * پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت: ( ێعْقِدُ الشَّیطانُ عَڵی قَافِێەِ رَأسِ أحَدِكُمْ ، إِذا هُۆ نَامَ ، پَڵاپَ عُقَدٍ ، ێضڕبُ عَڵی كُلِّ عُقْدَەٍ : عَڵیْكَ ڵیْلٌ طویلٌ فَارْقُدْ، فَإن اسْتَیقَڤَ ، فَذكَرَ اللهَ تَعَاڵی انحَلَّتْ عُقْدَەٌ ، فَإنْ تَؤضأ ، انْحَلّتْ عُقدَەٌ ، فَإنْ صَلَّی ، انْحَلَّتْ عُقَدُهُ كُلُّهَا ، فَأصْبَحَ نَشِیطاً طیِّبَ النَّفْسِ ، ۆإلاَّ أصْبحَ خَبیپَ النَّفْسِ كَسْڵانَ ) . 
واتە: هەریەكێ‌ لە ئێوە كاتێك خەوت شەیتان سێ‌ گرێ‌ دەدات لەبەشی دواوەی سەری و دەستیان پیا دەهێنێ‌ و دەڵێ‌: بخەوە شەوگارێكی دورو درێژە بێ‌ خەم لێی راكشێ‌, ئەگەر هەستا لەخەوو یادی خوای كرد گرێیەكیان دەكرێتەوە, ئەگەر دەست نوێژی گرت ئەوا گرێیەكی تریان دەكرێتەوە, ئەگەر نوێژیشی كرد ئەوا گرێكەی تریشیان دەكرێتەوە, ئەوكاتە گورج و گۆڵا و دڵخۆش دەبێ‌ و چالاك دەبێ‌, ئەگەر وای نەكرد بە پێچەوانەوە پەست و تەمەڵ دەبێ‌. لە ریوایەتێكی تردا هاتووە: (فَیُصبِح نَشیط النَّفْس قَدْ أصابَ خَیراَ, ۆإِنْ ڵم ێفْعَل, أَصْبَحَ كَسْلانا, خَبیپ النّفس, ڵم یُصِب خیراً) . واتە: ئەوكاتە نەفسی پاك و چالاك دەبێ‌, تووشی خێرو خۆشی دەبێت, ئەگەر واشی نەكرد ئەوە تەمەڵا تەوەزەل دەبێ‌ و، نەفسی پیس و پەست دەبێت و, توشی خێر نابێ‌. 
   پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمانی داوە بە موسڵمان ئەگەر حاڵەتی توڕە بوونی هات بەسەردا دەستنوێژ بگرێ‌ و دوو ركات نوێژ بكات با غەزەب و توڕە بوونەكەی نەمێنێ‌..
   زانستیانە چەسپاوە كە نوێژ كردن رۆڵێكی كاریگەر و راستەوخۆی هەیە بۆ سەر دەمارەكانی مێشك, هێمنی دەكاتەوە و پارێزگاری لە هاوسەنگی ئەكات, چارەسەرێكی گونجاو و داواكراوە بۆ خەوزڕانێ‌ كە بە هۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانی مێشكەوە روو دەدات. 
   نوێژ كردن گرنگترین هۆكارە بۆ ئارامی و حەوانەوەی دەروون و هێور بوونەوەی مێشك كە ئادەمیزاد پەیی پێ بردبێ‌ بەدرێژایی مێژوو. 
   دكتۆر (الیكسیس كارلیل)ی فەرەنسی كە پاداشتی نۆبڵی پێ‌ بەخشراوە لە بواری پزیشكیدا دەربارەی نوێژ دەڵێ‌: گۆڕانكارییەكی چالاكی سەر سوڕهێنەر لە كۆئەندامەكانی جەستەدا روو دەدات لە كاتی نوێژكردندا, بەڵكو گەورەترین وزەیە بۆ چالاكی تا ئەمڕۆ زانرابێ‌ و پەیی پێ برابێ‌, بە چاوی خۆم دیومە ئەو نەخۆشانەی كە بەدەرمان چارەسەر نەدەكران بە نوێژ كردن شیفای تەواویان بۆ دەهات لە نەخۆشیەكانیان!!..نوێژ وەك كانزای رادێوم سەرچاوەی تیشكەو تاقەیەكی خۆییە بۆ چالاكی, بەراستی خۆم دیومە كە نوێژكردن كاریگەری چاكی هەبووە لە چارەسەر كردنی نەخۆشیە جیاوازەكانی وەك: سیلی پریتۆن, هەوكردنی ئێسكەكان, برینی هەوكردوو, سەرەتان... 
   
  نوێژ كاریگەری گەورەی هەیە بۆ رەواندنەوەی پەژارە و نائارامی دەروون, بۆ دڵا ئارامی و بەهێزكردنی, هەروەها بۆ سنگ فراوانی بەو پەیوەندییەی كە دەیكات بە پەروەردگارەوە, كە چاكترین كردەوەیە. 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز