سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
(20) خاڵا لە ئامۆژگاریو ووتەكانی لقمانی حكیم
نووسينى /هارون نوح طه///لقمانی حكیم (علیە السلام) دەفەرموێ:
* هەر كارێك ئەگەر بە زووبان بیدركێنی شەرم بكەیت لە خەڵك لەبەر ئەوە بیشاریتەوە لە ناو دڵت، ئەوە لە دڵت فڕێ بدە چونكە خوا حەق ترە كە شەرمی لێ بكەیت.
* هەروەكو پادشایەكان ڕێگایان داوە بە ئێوە كە داناو ئاقڵ بن ئێوەش ڕێگایان پێ بدەن با لە دنیا تێر خۆشی بكەن.
* ببە بە بەندەی چاكان بەڵام مەبە بە دۆستی خراپان.
* چۆن نێوان گورگو مەڕ یەك نابێو دۆستایەتی دروست نابێ، ئەوهاش نێوان چاكەو خراپە یەك نابێ.
* دڵنیا مەبە لە كەسێك كە بە درۆزنت دادەنێ كە درۆت لەگەڵا نەكات.
* واز لە هاوڕێی یەكەم مەهێنە چونكە لە هاوڕێی دووەم دڵت ئارام نابێ.
* لەلای پیاوانی كەم عەقڵا قسە بە دانایی مەكە چونكە بە درۆت دەخەنەوە. وە لەلای پیاوانی دانا قسەی پڕو پووچ مەكە چونكە لێت تووڕە دەبن.
* كەسێك ڕقی لە شەڕو ئاژاوە بێت خۆی لێ دەپارێزێ.
* هەڵگرتنی بەرد لە شوێنی خۆی ئاسانترە لە تێگەیاندنی كەسێك كە تێناگات.
* موژدەو خۆشی بۆ ئەو كەسەی كە بە دنیا لە خۆی بایی نابێو لە ڕۆژی قیامەتیش پەشیمان نابێتەوە.
* ملت كەچ بكە بۆ ڕاستی، دەبیتە ئاقڵ ترین كەس.
* پیاوی نەرمو نیان ناناسرێت مەگەر لە كاتی تووڕەیی نەبێ.
* نەرمو نیانی ئەوەیە لە كەسێك ببوری كە ستەمی لێ كردی وە پاداشتی خراپەی بە چاكە بدەیتەوە.
* با هەزار دۆستت هەبێ، هەزار كەمە. با یەك دوژمنت نەبێ یەكیش زۆرە.
* عەقڵی غەیری خۆت بەكار بێنە، لە كارەكانت پرسو ڕا بكە.
* گوێ بگرە بۆ ئەو كەسەی كە بە تەمەن لە تۆ گەورە ترە.
* خۆت لە دانایی تێر بكە بەڵام لە خواردن برسی بە.
* خۆت بپارێزە لە شەڕ ئەویش خۆت لێ دەپارێزێ، چونكە شەڕ بۆ شەڕ دروست كراوە.
* خوای گەورە دڵە مردووەكان بە ڕووناكی دانایی زیندوو دەكاتەوە چۆن زەوی بە ئاو زیندوو دەكاتەوە.
* چ بڕوێنی ئەو دەدرویتەوە، چۆن بەزەیی بكەیت بەزەییت پێ دەكرێتەوە( ).

