سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
رۆڵی مزگەوت لە ئیسلامدا...عيبادهت
نووسينى /ناصح اراهيم سازانى///مزگەوت ئەو شوێنە پیرۆزەیە لە شەوو رۆژێكدا پێنج جار نوێژی تێدا ئەنجام دەدرێت, قوتابخانەیە بۆ بڵاوكردنەوەی دینی ئیسلام, شوێنی هەواڵ زانینی یەكترە، شوێنی چارەسەركردنی كێشەو گرفتی موسڵمانانە, كۆڕی زانست و زانیاری لە مزگەوتدا دەبەسترا, بۆیە ئەو هەموو كەڵە زاناو خواناسانەی پێگەیاندو پەروەردە كرد, خەڵك لە مزگەوتدا فێری عەقیدەو بیروباوەڕ, بەندایەتی, فەرزەكان , سوننەتەكان, ئەخلاق و ئاكاری بەرز دەبوون.. كەواتە مزگەوت رۆڵێكی گرنگی هەیە لە ژیانی موسوڵماناندا.
پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم لە رێگەی كۆچكردنی بۆ مەدینە كاتێك كە ماوەیەكی كەم لای خێڵی سالمی كوڕی عەوف مایەوە, یەكەم شت بیری لێكردەوە مزگەوت بوو, ئەوەبوو مزگەوتی قوبائی دروستكرد خوای گەورەش ئەم ئایەتەی بەو بۆنەیەوە دابەزاند:
{لَا تَقُمْ فِيهِ أَبَدًا لَمَسْجِدٌ أُسِّسَ عَلَى التَّقْوَى مِنْ أَوَّلِ يَوْمٍ أَحَقُّ أَنْ تَقُومَ فِيهِ فِيهِ ڕجَالٌ يُحِبُّونَ أَنْ يَتَطَهَّرُوا وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُطَّهِّڕينَ (108)} [التوبة].. واتە: بێگومان مزگەتێك كە لەسەر بناغەی تەقواو لە خواترسان دامەزرابێت لە یەكەم رۆژەوە شایەنترە نوێژی تێدا بكەیت, پیاوانێكی تێدایە پێیان خۆشە كە خۆیان پاك راگرن, خوایش ئەوانەی زۆر پاك و خاوێنن خۆشی دەوێن.
پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دوای ئەوەی گەیشتە مەدینە و حەوایەوە یەكەم شت پێی هەستا دروستكردنی مزگەوتەكەی خۆی بوو, خۆی ئیشی تێدا دەكرد!! بەدەستی خۆی بەردی هەڵدەگرت و دەیگوێزایەوە و دەیفەرموو:
أللهُمَّ ڵاعَیشَ إلا عیش اڵاخِرە ... فـاغفر لِلانصار والمُهاجِـرَە ".
ئەو مزگەوتەی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم بوو بە یەكەم قوتابخانەی بانگەوازی ئیسلام, ماڵی دەوڵەتی ئیسلام بوو. دەرگای هەمیشە كراوە و لەسەر پشت بوو بۆ هەموو میللەتان, عەرەب, كورد, فارس و هەموو نەتەوەكانی تری دنیا.. بۆ هەموو جۆرە رەنگێ سپی و رەش, بۆ هەموو جۆرە پلەو پایەیەك فەقیر و دەوڵەمەند, دەسەڵاتدارو بێ دەسەڵات, بۆ هەموو جۆرە تەمەنێك پیرو گەنج, هەروەها بۆ ئافرەتان بۆ نوێژكردن و فێربوونی زانیاری شەرعی, لەسەر دەمێكدا ئافرەت هەقی نەبوو كە فێری زانیاری ببێ.
مزگەوت ببووە قوتابخانەیەك زانیاری و كردەوەی چاكی تێدا فێردەكرا, هەق و واجبی تێدا دەناسرا, پەروەردەی پێش فێر كردن تێدا دەكرا, شوێنی كردەوە بوو پێش نەزەری وەرگرتن, شوێنی پاك بوونەوەی نەفس بوو لە چڵك و چەپەڵی تاوان, شوێنی كۆبوونەوەی موسڵمانان بوو, بۆیە ئەو كەڵە پیاوانەی هەڵخست و پەروەردەی كردەیی كردن.
لە خەلیفە راشیدەكان: ئەبوبەكر و عومەر و عوسمان و علی رەزای خوایان لێ بێ..لە سەركردەو پێشەواكان: ئەبو عوبەیدە و خالید و عەمر رەزای خوایان لێ بێ..لە قورئان خوێنەكان: وێنەی زەیدی كوڕی (پابت) و ئیبن و عەباس رەزای خوایان لێ بێت.. لە ئافرەتە خاوەن فەزڵ و چاكەكان: وێنەی فاتیمەی كچی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم و, عایشەی دایكی ئیمان داران و حەفصە و دایكی عمار..
بەڵێ مزگەوتی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم شوێنی بانگەواز بوو, ماڵی دەوڵەتی ئیسلام بوو بۆ راپەڕاندنی كاروبارەكان, ئیشی تێدا دەدۆزرایەوە بۆ بێكارەكان, نەزانی تێدا فێری زانست و زانیاری دەكرا, یارمەتی فەقیرو هەژاری تێدا دەدرا, چاوپێكەوتنیان لەگەڵ سەفیری وڵاتان دەكرد, بانگی جیهادو تێكۆشانی تێدا ئەدرا, مەشقی سەربازی تێدا دەكرا, لەوێوە نوێنەر بەڕێ دەكرا بۆ وڵاتان..
بەڵێ لەسەر دەمی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم و هاوەڵانی و شوێن كەوتووانی ئەوانیشدا رۆڵی مزگەوت ئابەو شێوەیە بووە.
* پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرمووێت: (مَنْ بَنَی مَسْجِدًا لِلَّهِ بَنَی اللَّهُ ڵهُ فِی الْجَنَّەِ مِپْڵهُ) . واتە: هەر كەسێك مزگەوتێك بونیاد بنێ لە بەر رەزامەندی خوا ئەوا خوای گەورە ماڵێكی لە بەهەشتدا بۆ بونیاد دەنێت.
مزگەوت رێگای بەختیارییە, شوێنی یەكتر ناسینە, شوێنی خۆشەویستی و برایەتیە, رێگای چونە بەهەشت و ئیمانە:
* ئەبو هورەیرە رەزای خوای لێ بێ گێڕاویەتیەوە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمویەتی: (والَّژِی نَفْسِی بِێدِهِ ، لا تَدْخُلُوا الجَنَّەَ حَتَّی تُۆْمِنُوا ، ۆلا تُۆْمِنُوا حَتَّی تَحَابُّوا ، أۆڵا أدُلُّكُمْ عَڵی شَیْوٍ إِژَا فَعَلْتُمُوهُ تَحَابَبْتُمْ ؟ أفْشُوا السَّلامَ بینكم ) . واتە: بەو كەسەی گیانی منی بەدەستە كە خوایە, ناچنە بەهەشتەوە هەتا ئیمان نەهێنن, ئیمانیشتان تەواو نیە تاكو یەكتریتان خۆش نەوێت, شتێكتان نیشان دەم بەئەنجامدانی یەكتریتان خۆش بوێت؟ سڵاو لە یەكتر بكەن.
ژیانی موسڵمان پەیوەستە بەمزگەوتەوە, بەشێوەیەك كە بەبێ مزگەوت بەختەوەر نابێ, هەست بەبرایەتی و خۆشەویستی و یەكسانی ناكات

