ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

زەكات دەركردن...عيباده‌ت

زەكات دەركردن...عيباده‌ت

نووسينى /ناصح ابراهيم سازانى ///زەكات دەركردن یەكێكە لە پایە گرنگەكانی ئیسلام, عیبادەت و بەندایەتیەكی گرنگی ماڵیە, خوای گەورە لە چەندەها شوێندا لەگەڵ نوێژدا پێكەوە باسی كردوون, واجبە لەسەر هەموو موسڵمانێك ئەگەر سامان ودارایی گەیشتە حەدی(نصاب)زەكاتی شەرعی, ئەندازەی زەكاتیش لە چل(40)دا یەكە.                                                                                  

خوای گەورە دەفەرموێت{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَنْفِقُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا كَسَبْتُمْ وَمِمَّا أَخْرَجْنَا لَكُمْ مِنَ الْأَرْضِ وَلَا تَيَمَّمُوا الْخَبِيثَ مِنْهُ تُنْفِقُونَ وَلَسْتُمْ بِآخِذِيهِ إِلَّا أَنْ تُغْمِضُوا فِيهِ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ حَمِيدٌ (267)} [البقرة]. واتە: ئەی ئەو كەسانەی كە بڕواتان هێناوە بەخت بكەن لە پاكترینی ئەوەی پەیداتان كردووە وە لەوەی كەبۆمان دەرهێناوون (ڕوواندوون) لەزەوی مەڕۆن لەوەی ببەخشن كەخراچە  لەكاتێكدا كە خۆتان ئەوشتە خراپە وەرناكٌرن (ئەگەر بتاندرێتێ) مەگەر چاوی لێ بپۆشن وە چاك بزانن كە خوا بێ‌ نیازێكی شایستەی ستایشە.

  * كاتێك پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم موعازی نارد بۆ یەمەن پێی فەرموو: (ادْعُهُمْ إِڵی شَهَادَەِ أنْ ڵا إلهَ إِلاَّ اللهُ ۆأنِّی رسول اللهِ ، فإنْ هُمْ أگَاعُوا لِژلِكَ ، فَأعْلِمْهُمْ أن اللهَ تَعَاڵی ، افْتَرَچَ عَڵیْهِمْ خَمْسَ صَڵواتٍ فی كُلِّ ێوْمٍ ۆڵیْڵەٍ ، فَإنْ هُمْ أگَاعُوا لِژلِكَ ، فَأعْلِمْهُمْ أنَّ اللهَ افْتَرَچَ عَڵیْهِمْ صَدَقَەً تُۆخَژُ مِنْ أغْنِێائِهِمْ ، وتُرَدُّ عَڵی فُقَرَائِهِمْ ) . واتە: بانگیان بكە بۆ شایەتومان هێنان, ئەكەر بەگوێیان كردی پاشان پێیان بڵێ و فێریان بكە كە خوای گەورە لە شەوو رۆژێكدا پێنج نوێژی لەسەر فەرزكردوون, ئەكەر بەگوێیان كردی فێریان بكە خوای گەورە فەرزی كردووە لەسەریان زەكاتی سامان و داراییان دەربكەن, لە دەوڵەمەندەكان وەری بگرەو دابەشی بكە بەسەر هەژارو نەدارەكانیاندا.                                                        
   بەراستی ئەو بڕە زەكاتەش دەدرێتە ئەم هەشت تاقمە كە لە قورئاندا باسكراون كە ئەمانەن:  هەژاران, بێ نەوایان, ئەوانەی سەرپەرشتی زەكاتەكە ئەكەن, ئەوانەی تازە موسڵمان بوون, ئەوانەی قەرزارن, ئەوانەی كۆیلەن, رێبواران, لەرێی خوا, هەروەك خوای گەورە لەم ئایەتەدا ئاماژەی پێداوە{إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَاڕمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَڕيضَةً مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (60)} [التوبة] 
  خوای گەورە هەڕەشەی توندی كردوە لەو كەسانەی زەكاتی ماڵ و داراییەكانیان دەرناكەن, بەوەی لە قیامەتدا سزایەكی زۆر سەختیان دەدات و, روخسارو جەستەیانی پێ داخ دەكات: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ كَثِيرًا مِنَ الْأَحْبَاڕ وَالرُّهْبَانِ لَيَأْكُلُونَ أَمْوَالَ النَّاسِ بِالْبَاطِلِ وَيَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ وَالَّذِينَ يَكْنِزُونَ الذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ وَلَا يُنْفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَبَشِّرْهُمْ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (34) يَوْمَ يُحْمَى عَلَيْهَا فِي نَاڕ جَهَنَّمَ فَتُكْوَى بِهَا جِبَاهُهُمْ وَجُنُوبُهُمْ وَظُهُورُهُمْ هَذَا مَا كَنَزْتُمْ لِأَنْفُسِكُمْ فَذُوقُوا مَا كُنْتُمْ تَكْنِزُونَ (35)} [التوبة]  
    ئەو زەكات دەركردنەش نابێتە هۆی كەمكردنەوەی ماڵ و سامان كە هەندێك كەس وای بۆ دەچن, بەڵكو دەبێتە هۆی زیادكردنیشی, جابۆیە دەبێت لە بەشە چاكەكەی ببەخشرێت, نەك لەوەی خراپەو كەس سوودی لێ نابینێت, چونكە خوای گەورە بەخشینێك پاك و چاك نەبێت وەری ناگرێت{وَمَا آتَيْتُمْ مِنْ ڕبًا لِيَرْبُوَ فِي أَمْوَالِ النَّاسِ فَلَا يَرْبُو عِنْدَ اللَّهِ وَمَا آتَيْتُمْ مِنْ زَكَاةٍ تُڕيدُونَ وَجْهَ اللَّهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُضْعِفُونَ (39)} [الروم]. واتە: ئەی دەوڵەمەندەكان! ئەوەی بەناوی سوود(ریبا)وە داوتانە, بۆ ئەوەی لە ناو سامان و دارایی خەڵكدا زیاد ببێ, لای خوا هیچ زیاد ناكات و بەرەكەتی تێ ناكەوێت, كەواتە هەردەم ماڵ بە قەرز بەبێ سوود بدەن باشترە, ئەو ماڵەی بە ناوی زەكاتەوە, یان بەناوی خێر و خێراتەوە دەیبەخشن و رەزامەندی خواتان دەوێت نەك لەبەر ئەوە لە دونیادا سوودێكتان دەست بكەوێت, ئا ئەوانە ماڵ و سامانی خۆیان بۆ خوا دەبەخشن, پاداشتی چەند بەرامبەریان پێدەگات.                               
   هەروەها دەفەرموێت{قُلْ إِنَّ رَبِّي يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَيَقْدِرُ لَهُ وَمَا أَنْفَقْتُمْ مِنْ شَيْءٍ فَهُوَ يُخْلِفُهُ وَهُوَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ (39)} [سبأ]. واتە: پێیان بڵێ: بە راستی پەروەردگارم رزق و رۆزی دەبەخشێ, بۆ هەر كەسێك لە بەندەكانی خۆی بیەوێ, بۆ هەر كەسێكیش بیەوێ لێی كەم دەكات, ئێوەش هەر شتێ دەبەخشن لە رێی خوا, ئەوە خوا  بۆتان قەرەبوو دەكاتەوە و جێگایتان بۆ پڕ دەكاتەوە., هەر ئەویشە چاكترین رۆزی بەخشە.   
   هەر لەبەر گرنگی زەكات بوو كە خەلیفەی موسڵمانان ئەبوبەكر رەزای خوای لێ بێ جەنگی كرد لەگەڵ ئەوانەدا لە زەكات دەركردن پەشیمان بوونەوە لە دوای وەفاتی سەروەرمان..
  * ئەبو هورەیرە خوای لێ رازی بێ فەرمووی: كاتێك پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم وەفاتی كردو ئەبوبەكر بوو بە جێنشینی, جا ئەو عەرەبانەی هەڵگەڕانەوە لە ئیسلام و زەكاتیان نەدا, ئەبوبەكر خوای لێ رازی بێ بڕیاریدا لەگەڵیان بجەنگێت, عومەری كوڕی خەتتاب خوای لێ رازی بێ فەرمووی: چۆن لەگەڵ خەڵكدا دەجەنگیت؟ لە كاتێكدا كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت: (أُمِرْتُ أنْ أُقَاتِڵ النَّاسَ حَتَّی ێقُولوُا ڵا إلهَ إِلاَّ اللهُ ، فَمَنْ قَاڵهَا فَقَدْ عَصَمَ مِنِّی مَاڵهُ ۆنَفْسَهُ إِلاَّ بِحَقِّهِ، ۆحِسَابُهُ عَڵی الله ). واتە: من فەرمانم پێكراوە لەگەڵ خەڵكدا بجەنگم تادەڵێن: (لا إلە إلا الله), جا هەركەسێك بیڵێت ئەوە ماڵ و نەفسی پارێزراوە, مەگەر بەحەقی خۆی, لێپرسینەوەیان لەلای خوای گەورەیە. جا ئەبوبەكر فەرمووی: (ۆاللهِ ڵاُقَاتِڵنَّ مَنْ فَرَّقَ بین الصَّڵاەِ ۆالزَّكَاەِ ، فَإنَّ الزَّكَاەَ حَقُّ المَالِ . ۆاللهِ ڵوْ مَنَعُونِی عِقَالاً كَانُوا یُۆدُّونَهُ إِڵی رسولِ الله صلى الله عليه‌ وسلم ڵقَاتَلْتُهُمْ عَڵی مَنْعِهِ . قَاڵ عُمَرُ رچی الله عنه : فَۆاللهِ مَا هُۆ إِلاَّ أنْ رَأیْتُ اللهَ قَدْ شَرَحَ صَدْرَ أَبی بَكْرٍ لِلقِتَالِ ، فَعَرَفْتُ أنَّهُ الحَقُّ ) . واتە: سوێند بێت بە خوای گەورە دەجەنگم لەگەڵ كەسێكدا كە جیاوازی بخاتە نێوان نوێژو زەكاتەوە, لە راستیدا زەكات حەقی ماڵ و داراییە, سوێند بێت بە خوای گەورە ئەگەر بەچكە بزنێكم پێنەدەن كە دەیاندا بە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم ئەوە دەجەنگم لەگەڵیان لەسەر نەدانی, جا عومەر فەرمووی: (فَۆاللهِ مَا هُۆ إِلاَّ أنْ رَأیْتُ اللهَ قَدْ شَرَحَ صَدْرَ أَبی بَكْرٍ لِلقِتَالِ ، فَعَرَفْتُ أنَّهُ الحَقُّ ) . واتە: سوێند بێت بە خوای گەورە هیچ نیە تەنها ئەوەندە نەبێت خوای گەورە دڵی ئەبوبەكری هیدایەت داوە بۆ جەنگ كردن, ئەوسا ئیتر بۆم دەركەوت كە ئەبوبەكر لەسەر حەقە. 
   هەروەها دەبێت ئەوەندە زەكات بدرێت بەوانەی كە زەكاتیان پێدەشێت رزگاریان بكات لە هەژاری و پێویستیەكانیان بۆ دابین بكات, نەك هەر هەژارەو شتێكی كەمی بدرێتێ بەشی هیچ پێویستیەكی نەكات, ئەو كاتە زەكات چارەسەری هەژاری دەكات, وەك لە سەردەمی خەلیفەی دادگەرو عادل عومەری كوڕی عەبدول عەزیزدا خوای لێ رازی بێت ئەوە بینراوەو بەكردەوە سەلمێنراوە..  
   عومەری كوڕی خەتتاب رەزای خوای لێ بێ دەفەرموێت: هەركاتێك بەشی هەژارانتان دا ئەوەندەیان بدەنێ‌ تا دەوڵەمەندیان دەكەن.                                                                             
  * یەحیای كوڕی سەعید دەڵێت: عومەری كوڕی عەبدول عەزیز ناردمی بۆ وەرگرتنی زەكات لە ئەفریقا, منیش جێبەجێم كردو گەڕام بەدوای هەژارەكاندا بەشیان بدەم بەڵام كەسم دەست نەكەوت وەری بگرێت لێم, چونكە خەلیفە عومەر خەڵكەكەی هەموو تێركردبوو!!.   
   مەرج نیە موسڵمانان هەر ئەو زەكاتە ببەخشن و ئیتر تەواو, بەڵێ ئەو زەكاتەش شتێكی زۆر گەورەیەو كەم نیە ئەگەر بەشێوەیەكی گونجاو دابەش بكرێت, بەڵام سامان و دارایی جگە لە زەكات هەق و مافی تری بەسەرەوەیە: ( إِنَّ فِی الْمَالِ ڵحَقًّا سِۆی الزَّكَاەِ ) .                                                                                      
   ئەمانەش چەند ئادابێك بوون لەئادابی زەكات دەركردن. 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز