سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مـوعجیـزه‌کـانـی پێغـه‌مبـه‌ران.... موعجیزه‌ی ئاگری سارد....پێغه‌مبه‌ر ابرهیم(د.خ (3)
کتێبخانه‌ى محوی:دانانى: منصور علی عرابی:وه‌رگێڕانى : عبدالله حسن وه‌رتى....به‌لآم له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌و وتووێژانه‌و گۆڕینى شێوازى جیاجیا له‌لایه‌ن (ئيبراهيمةوة) بۆ قه‌ناعه‌ت پێهێنان و بانگ کردنیان بۆ رێبازى خواپه‌رستى و دوورخستنه‌وه‌ى بتپه‌رستى له گه‌له‌که‌ى، کافر‌و بت په‌رسته‌کان هه‌ر سووربوون له‌سه‌ر کوشتن و له‌ناوبردنى حه‌زره‌تى ئیبراهم پێغه‌مبه‌رى خودا له رێگه‌ى دڕنده‌ترین شێوازى کوشتن ئه‌ویش به سوتان‌و فڕێدانه ناو ئاگرێکى سووتێنه‌رى گه‌وره تا ده‌مرێت، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌واوى بێ باوه‌ڕو موشریکه‌کان، ده‌ستیان کرد به کۆکردنه‌وه‌و جه‌م کردنى دار‌و په‌رداخ و که‌رسته‌یه‌کى زۆرى سوتان و ئاگرێکى زۆر گه‌وره‌یان داگیرساند‌و (مةنجةنيقيان) هێنا که ئامێرێکى جه‌نگى کۆنه‌و بۆ ئه‌وه‌ى به‌و ئامێره فڕێ ى ده‌نه ناو ئاگره‌که‌وه.
له ته‌فسیرى ابن کپیردا هاتووه که بێ باوه‌ڕه‌کان له هه‌موو شوێنێک ده‌گه‌ڕان بۆ کۆکردنه‌وه‌ى دار‌و چیلکه‌و ماوه‌یه‌کى زۆربوو سه‌رقاڵى کۆکردنه‌وه‌ى سوته‌مه‌نى بوون، پاشان چاڵێکى گه‌وره‌یان هه‌ڵکه‌ندو که‌ره‌سته‌که‌یان خسته ناویه‌وه‌و ئاگریان تێ به‌ردا، به‌لآم چۆن ئاگرێک ترس و بیمى خسته دڵى هه‌موو که‌سه‌وه‌و گوڕى بڵێسه‌که‌ى ئاسمانى داگرتبوو مێژوو ئاگرى ئاوا گه‌وره‌ى به‌خۆوه نه‌دیووه، ئیدى مه‌نجه‌نیقه‌که‌یان هێناو (ئيبراهيم)یان خسته ناوى و کاتێکیان دیار کردبوو بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو خه‌ڵک کۆببنه‌وه له‌و شوێنه‌و ده‌وروبه‌رى ئاگر، بۆ ئه‌وه‌ى به چاوى خۆیان سزاى (ئيبراهيم) ببینن، که چۆن سزا ئه‌درێت و تۆڵه‌ى خواوه‌نده بته‌کانى لێ وه‌رده‌گرنه‌وه، تا ده‌هات ئاگره‌که بڵێسه‌ى به‌هێزتر ده‌بوو، خه‌ڵک نه‌یان ده‌توانى لێى نزیک ببنه‌وه‌و له دووره‌وه سه‌یریان ده‌کردو به‌رگه‌ى تێن و گه‌رمیان نه‌ده‌گرت، ئینجا مه‌نجه‌نیقه‌که‌یان هێناو فڕێیاندایه ناوه‌ڕاِستو قولآیى ئاگر هه‌ر له‌گه‌ل فڕێدانى هاوارى کرد‌و ووتى: (حَسْبُنَا اللّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ)، له کتێبى (البداية والنهاية) هاتووه که له‌کاتى به‌ستنى ده‌ست و پاى ده‌یووت: (لا اله الا أنت سبحانك، لك الحمد، ولك الملك، لاشريك لك)، وه هه‌روه‌ها ئیمامى بوخاریش له (ابن عباس) ده‌گێڕێته‌وه که له‌کاتى فڕێدانه ناو ئاگره‌وه ووتوویه: (حَسْبُنَا اللّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ).
وه هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى ئیسلامیش (محمد) درودو سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت هه‌مان رسته‌ى وتووه کاتێک ووتیان [إِنَّ النَّاسَ قَدْ جَمَعُواْ لَكُمْ فَاخْشَوْهُمْ فَزَادَهُمْ إِيمَاناً وَقَالُواْ حَسْبُنَا اللّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ] (آل عمران: 173). واته: ئه‌و هاوه‌لآنه‌ى که خه‌ڵکێک بوون وه‌کو (نوعةيمى كوڕى مةسعود) پێى ووتن: بێگومان ئه‌و خه‌ڵکانه‌ى وا کۆبوونه‌ته‌وه بۆ له‌ناوبردنى ئێوه‌یه، ئه‌یانه‌وێ گه‌له کۆمه‌ڵتان لێ بکه‌ن و ئێوه‌ش ئاماده‌یى خۆتان وه‌رگرنو بترسن و خۆتان تووش نه‌که‌ن، به‌و ووته‌یه ویستى هاوه‌لآن چاوترس بکاو هه‌ڵبێن، رۆژێکیان (ئةبوسوفيان) له له‌شکرێکى (دووهةزار) که‌سیه‌وه خۆى ئاماده کردبوو بچێته سه‌ر مه‌دینه، به‌لآم که دیتیان موسڵمانه‌کان ئاماده‌ن، ترس که‌وته دڵیه‌وه‌و به خۆى و سوپاکه‌یه‌وه گه‌ڕایه‌وه‌و (نوعةيمى) بانگ کرد‌و ووتى: ئه‌ى (نوعةيم)! به‌ڵکو بچیت به هه‌ر جۆرێک بووبێ، ترس بخه‌یته به‌ر موسڵمانان، به‌ڵکو هه‌ڵبێن و بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌یش تووشى عه‌یبه‌و نه‌نگى نه‌بێت، نوعه‌یمه‌ش چوو ئه‌و کاره‌ى ئه‌نجامداو هه‌ڕه‌شه‌ى لێ کردن به هاتنى سوپایه‌کى زۆر بۆیان، به‌لآم له‌و کاتانه‌دا پێغه‌مبه‌ر دروودو سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، هه‌ر زیکرى (حَسْبُنَا اللّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ)ى ده‌خوێندو ده‌یفه‌رموو: سوێند به‌خوا، ئه‌گه‌ر به ته‌نها خۆشم مابم، هه‌ر ده‌چم به دوایاندا، که‌چى به‌هه‌ڕه‌شه‌که‌ى (نوعةيم) بڕوا‌و ووره‌و متمانه‌یان به‌هێزتر ده‌بوو، ووتیان: ئێمه هه‌ر خوامان به‌سه، ئه‌ویش چاکترین چاودێر‌و یارمه‌تى ده‌ره، ووته‌که‌ى (نوعةيم) (ان الناس قد جمعوا لكم) بوو به‌هۆى زیادبوونى بڕوا‌و ووره‌یان له گۆڕه‌پاندا.
ئه‌بونعیم له کتێبى (الحلية) له ئه‌بوهوره‌یره ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر درودو سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تى: (ئه‌و کاته‌ى ئیبراهیم فڕێدراوه‌ته ناو ئاگر، ووتوویه‌تى: (اللهم انك واحد في السما‌ء، وأنا في الارض واحد، أعبدك) واته: خودایه تۆ له ئاسمان تاکو ته‌نهاى و منیش له‌سه‌ر زه‌وى، به ته‌نها به‌نده‌ى تۆم و هه‌ر تۆ ئه‌په‌رستم.
هه‌ندێکیان له پێشینان (السلف) ( ) شێخى ئه‌لبانى ئه‌م فه‌رمووده‌ى به لاواز داناوه. ( ) باسیان کردووه که (جيبريل) (سلآوى خواى لىَ بيَت) به ئیبراهیم ده‌ڵێت: (يا ابراهيم ألك حاجة؟) واته ئه‌ى ئیبراهیم ئایا هیچ کار‌و پێویستیت هه‌یه، (ئيبراهيم)یش له وه‌لآمدا ده‌ڵێت: (أما اليك فلا) واته: نه‌خێر هیچ کارم به تۆ نییه( ) ته‌ماشاى قصص الانبیاو ابن کپیر بکه ١/١٣٧. ( ).
به‌لآم خوداى گه‌وره، به توانا‌و قودره‌تى خۆى فه‌رمانى ساردى و سه‌لامه‌تى به ئاگر کرد‌و پێى فه‌رموو: [قُلْنَا يَا نَارُ كُونِي بَرْدًا وَسَلَامًا عَلَى إِبْرَاهِيمَ] (الانبياء: 69). ئاگره‌که‌ش به فه‌رمانى خوا سارد‌و سووک و ئاسان بوو له‌سه‌رى، واته: هێنده‌ش سارد نه‌بووه‌وه که سه‌رماى ببێت.
له ابن عباسو سعیدى کوڕى جوبه‌یر ده‌گێڕنه‌وه که ووتوویانه: فریشته‌ى باران بارین له ئاماده باشیدا بووه که هه‌ر کاتێک فه‌رمانى پ بکرێت باران ببارێنێت، به‌لآم فه‌رمانى خوا زۆر له بارینى باران خێراتربووه، راسته‌وخۆ فه‌رمانى به ئاگردا که سارد‌و سووک‌و ئاسان بێت‌و زیان و ئازار به ئیبراهیم نه‌گه‌یه‌نێت و فه‌رمووى: [قُلْنَا يَا نَارُ كُونِي بَرْدًا وَسَلَامًا عَلَى إِبْرَاهِيمَ] (الانبياء: 69). عه‌لى ئه‌بو کوڕى طالب فه‌رموویه‌تى: ماناى ئه‌و ئایه‌ته واته: ئه‌ى ئاگر ئازارى ئیبراهیم نه‌ده‌ى.
وه هه‌روه‌ها ابن عباسو أبوالعالیه ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره نه‌یفه‌رمووبا (وَسَلَامًا عَلَى إِبْرَاهِيمَ)، ئه‌وا ساردیه‌که زیانى به ئیبراهیم ده‌گه‌یاند. وه له‌لایه‌کى تره‌وه (كةعبى أحبار) ده‌ڵآ: له‌و ئان‌و ساته‌دا هیچ که‌سێک له‌سه‌ر زه‌وى سوودى له ئاگر نه‌بینیوه به‌هۆى لادانى له رێچکه‌ى خۆى به فه‌رمانى خوا، وه چوحاکیش ده‌ڵێت: (جيبريل) به فه‌رمانى خوا ئاره‌قه‌ى له ده‌مو چاوى ئیبراهیم سڕیوه‌ته‌وه له‌و کاته‌دا که له‌ناو ئاگر هاتۆته ده‌ره‌وه‌و رزگارى بووه. به فه‌رمان و توانا‌و ده‌سه‌لآتى خوا ئاگر سارد‌و ئاسان بوو له‌سه‌ر (ئيبراهيم) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، له کاتێکدا بلێسه‌و گوڕى ئاگر بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێک هه‌ر له کار‌و بوژانه‌وه‌دا بوو، ئاگر جگه له‌و په‌ته‌ى قاچ‌و ده‌سته‌کانى پێ به‌سترابوو هیچ ئه‌ندامێکى لاشه‌ى ئیبراهیمى نه‌سوتاند، وه بۆ ماوه‌یه‌ک له‌ناو ئاگر مایه‌وه له‌ژێر پارێزگارىو چاودێرى خواى به به‌زه‌یدا، (السّدى) ده‌ڵێت: فریشته‌ى سێبه‌ر ئاگادارى ئیبراهیم بووه قۆرت و چاڵ ى ئاگردانى بۆ کردۆته باخ‌و بێستانێکى سه‌وزو جوان، خه‌ڵک سه‌یرى ئه‌و باخه‌یان کردووه به‌لآم تواناى ئه‌وه‌یان نه‌بووه بیگه‌نێ.
وه ئه‌بوهوره‌یره بۆمان ئه‌گێڕێته‌وه‌و ده‌فه‌رمووآ: باشترین‌و جوانترین ووشه‌یه‌ک که (ئازةر)ى باوکى ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر ووتوویه‌تى له‌و کاته‌ى کوڕه‌که‌ى بینیوه له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌و له‌ناو ئاگرداو له‌کاتى رزگاربوونى ئه‌وه‌یه (نعم الرب ربك يا ابراهيم) (باشرينء ضاكترين خواوةند خوداى تؤية ئةى ئيبراهيم).
مامۆستا عبدالمنعم الهاشمى ده‌ڵێت: ئیبراهیم چل تا په‌نجا رۆژ له‌ناو ئاگردا ماوه‌ته‌وه‌و خۆشترین ژیان‌و باشترین که‌شو هه‌واو ئاسووده‌ى بینیوه له‌و کاته‌دا، هیچ ئه‌ندامێکى لاشه‌ى نه‌سوتاوه ته‌نها ئه‌و په‌ته نه‌بێت که ده‌ستو قاچى پێ گرێ درابووو به‌س، سارد و ئاسان بوونى ئاگر له‌سه‌ر ئیبراهیم موعجیزه‌یه‌کى زۆر گه‌وره‌و مه‌زن بوو، ئاگریش ته‌نها کافر‌و بێ باوه‌ڕ ده‌سووتێنێ و به فه‌رمانى خوا ناتوانێ لاشه‌ى پێغه‌مبه‌ران ئازار بدات‌و بسوتێنێ، ئه‌مه‌ش موعجیزه‌یه‌که له موعجیزه‌کانى ئیبراهیم، سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، که خواى گه‌وره به‌هۆى ئه‌و موعجیزه‌وه منه‌تى به‌سه‌ردا ده‌کات.
له کۆتاییدا ئیبراهیم به ساغ‌و سه‌لامه‌تى به‌بێ هیچ ئه‌زیه‌تو ئازارێ له‌ناو ئاگرى به گوڕ‌و بلێسه‌دار هاته ده‌ره‌وه‌و له‌گه‌ل بینینى ئه‌م دیمه‌نه خه‌ڵک راچڵه‌کینو سه‌رسام بوون و زمانیان ئه‌هاته ئاخاوتن و ده‌یانووت: (نعم الرب ربك يا ابراهيم) واته باشرین خودا خوداى تۆیه ئه‌ى ئیبراهیم.

