ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

حیكمەت و ئامانجەكانی زەكات دەركردن...عيباده‌ت

حیكمەت و ئامانجەكانی زەكات دەركردن...عيباده‌ت

نووسينى /ناصح ابراهيم سازانى///   حیكمەت و ئامانجەكانی زەكات دەركردن: یەكەم- تەزكیەی دەروونە لە رژدی و چرووكی: مرۆڤ هەر بە سروشتی خۆی حەزی لە كۆكردنەوەی ماڵ و سامانە, جابۆ ئەوەی موسڵمانان تووشی رژدی نەیەن, چونكە رژدی شتێكی ناشیرین و بێزراوەو دەردێكی سامناكە بۆ تاك و بۆ كۆمەڵ, خوای گەورە ئەو بڕە زەكاتەی لەسەر موسڵمانان داناوە تا خۆیان و سامان و داراییەكەیان پاك بكاتەوە لەرژدی و چروكی و, رزگاریان بكات لە ماددە پەرستی و, فێری ئەوەیان بكات كە تەنها خوابپەرستن, دەست گیرۆیی هەژاران بكەن, كە ئەوەش بۆ خۆی بەرژەوەندی كۆمەڵی تێدا رەچاو كراوە, هەروەها سەركەوتنە بەسەر ئەو حەزو ئارەزوە سروشتیەدا كە خۆشەویستی ماڵ و سامانتە, خوای گەورە دەفەرموێت{وَالَّذِينَ تَبَوَّءُوا الدَّارَ وَالْإِيمَانَ مِنْ قَبْلِهِمْ يُحِبُّونَ مَنْ هَاجَرَ إِلَيْهِمْ وَلَا يَجِدُونَ فِي صُدُوڕهِمْ حَاجَةً مِمَّا أُوتُوا وَيُؤْثِرُونَ عَلَى أَنْفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ وَمَنْ يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (9)} [الحشر]. واتە: هەر كەسێك نەفسی خۆی لە رژدی بپارێزێت و بەسەریدا زاڵ بێت, ئەوە بەراستی رزگارو سەرفرازە.                                                                                      

   هەروەها دەفەرموێت{خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِمْ بِهَا وَصَلِّ عَلَيْهِمْ إِنَّ صَلَاتَكَ سَكَنٌ لَهُمْ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (103)} [التوبة]
  واتە: ئەی پێغەمبەر! هەندێك لە ماڵ و سامانەكانیان لێ وەربگرە, چ بۆ زەكات بێت یا بۆ خێرو چاكەی تر, بەوە لەرژدی و تەماع پاكیان دەكەیتەوە, كردەوە چاكەكانیان پێ زیاد دەكەیت, هەروەها دوعاشیان بۆ بكە, چونكە دوعاو پاڕانەوەی تۆ دەبێتە مایەی ئارامی دڵ و دەروونیان, خوایش هەمیشە بیسەرو زانایە.    
   ئەوەندە بەسە بۆ گرنگی زەكات كە پەروەردەیە بۆ نەفس, چونكە بەربەرەكانێی رژدی و تەماع و خۆشەویستی زیاد لە سنووری خۆی دەكات. 
   * جابیر خوای لێ رازی بێ گێڕاویەتیەوە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمویەتی: (ۆاتَّقُوا الشُّحَّ ؛ فَإنَّ الشُّحَّ أهْڵكَ مَنْ كَانَ قَبْڵكُمْ ، حَمَڵهُمْ عَڵی أنْ سَفَكُوا دِمَا‌وهُمْ ۆاسْتَحَلُّوا مَحَاڕمَهُمْ) . واتە: خۆتان بپارێزن لە رژدی و پیسكەیی, چونكە ئەوانەی پێش ئێوە رژدی لەناوی بردن و تیاچوون. بەرە بەرە وای لێكردن لەسەر ماڵی دنیا و سامانی جیهان خوێنی یەكتر بڕێژن و حەڵاڵ و حەرام نەزانن و ناڕەوا بە ڕەوا دابنێن.
  * هەروەها دەفەرموێت: (حَصِنوا أمواڵكُم بالزكاە) . واتە: سامان و داراییەكانتان بەدەركردنی زەكاتەكەی پاك بكەنەوە.                                                                                                                                          
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز