سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
موصعه‌بى کوڕى عومه‌یر ... یه‌که‌مین سه‌فیر له ئیسلامدا :
نوسینگه‌ى ته‌فسیر ... نوسینى :خالد محمد خالد ... وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى ...
چه‌ند جوانه به‌باسکردنى ئه‌م هاوه‌ڵه‌ى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌ست پێ بکه‌ین.
خۆشه‌ویستترین گه‌نجى قوڕه‌یش و، له هه‌موویان جوانتر و، به‌ڕێزتر بوو.. مێژوونووس و سه‌ربرده‌گێڕه‌وان له‌باسى گه‌نجێتیدا ده‌ڵێن: بۆن‌خۆشترین که‌سى نێو مه‌ککه بوو..
له نازو نیعمه‌تدا له‌دایک بوو، گۆشکراو، له‌سێبه‌ریدا پێگه‌یشت..
له‌وانه‌یه له‌نێوان گه‌نجانى مه‌ککه‌دا که‌سى دیکه نه‌بووبێت وه‌ک موصعه‌بى کوڕى عومه‌یر له‌لایه‌ن دایک و باوکیه‌وه نازى کێشکرابێ.
ئه‌و گه‌نجه ناسک و، نازدار و خۆشگوزه‌رانه، قسه‌وباسى سه‌رزارى ئافره‌تانى مه‌ککه و، گه‌وهه‌رى کۆڕ و دانیشتنه‌کانیان بوو، ئایا ده‌کرێت بگۆرێ و ببێت به یه‌کێک له ئه‌فسانه‌کانى ئیمان و قوربانیدان....؟؟
سوێند به‌خوا له هه‌واڵ و ده‌نگ و باسى موصعه‌بى کوڕى عومه‌یر یان موصعه‌بى به‌خێر هه‌روه‌ک له‌نێو هاوه‌لآندا ناسرابوو جوانتر نیه ..!!
ئه‌میش یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ى ئیسلام گۆشى کردن و (محمد) (د.خ)په‌روه‌رده‌ى کردن..
به‌لآم چ که‌سێک بوو...؟
چیرۆک و به‌سه‌رهاتى ژیانى رێز و شانازییه بۆ هه‌موو نه‌وه‌ى مرۆڤایه‌تى ...
ئه‌م گه‌نجه رۆژێکیان گوێى له‌و قسه‌و باسانه بوو که خه‌ڵکى مه‌ککه له (محمد (د.خ) )ى ده‌ست پاکه‌وه گوێبیستى ده‌بوون...
ئه‌و (محمد)ه‌ى که ده‌ڵێت خواى گه‌وره وه‌ک مژده‌ده‌ر و ترسێنه‌ر و، بانگه‌وازکار بۆ په‌رستنى خوداى تاک و ته‌نیا ناردویه‌تى..
له‌کات و ساتێکدا خه‌ڵکى مه‌ککه شه‌و و رۆژیان ده‌گوزه‌راند و ته‌نها خه‌م و قسه‌و باسێک سه‌رقاڵى کردبن پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و ئاینه‌که‌ى بوو، ئه‌م گه‌نجه نازداره‌ى قوڕه‌یشیش له‌هه‌موو که‌س زیاتر گوێى له‌و قسه‌وباسانه ده‌گرت.
چونکه ئه‌و سه‌ره‌ڕاى که‌مى ته‌مه‌نى و تازه‌پێگه‌یشتویى، رازێنه‌ر و جوانیبه‌خشى کۆڕ و دانیشتنه‌کان بوو، هه‌موو دانیشتنێک سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى (موصعةب) یه‌کێک بێت له ئاماده‌بوانى، چونکه جوانى روخسار و عاقڵمه‌ندى و زیره‌کى له خه‌سڵه‌ته‌کانى (ئيبن عومةير) بوون که دلأ و ده‌روون ده‌روازه‌یان بۆ والآ ده‌کرد..
له‌نێو ئه‌وه‌ى به‌رگوێى که‌وتبوو بیستبووى که پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵیدان و بڕوایان هێناوه پێى، دوور له ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌و ئاگادارى قوڕه‌یش.. له (صفا) له ماڵى ئه‌رقه‌مى کوڕى ئه‌بى ئه‌رقه‌م دانیشتن و کۆبوونه‌وه‌ى خۆیان ساز ده‌که‌ن، دوودڵى و، مانه‌وه و، چاوه‌ڕوانیکردنى زۆرى نه‌خایاند و، ئێواره‌یه‌کیان به‌ره‌و ماڵى ئه‌رقه‌م به که‌یف و خۆشیه‌وه که‌وته رآ..
له‌وێنده‌ر، پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به هاوه‌لآنى شاد ده‌بوو و، قورئانى بۆ ده‌خوێندن و، نوێژى بۆ خوداى گه‌وره‌و بالآده‌ست له‌گه‌لأ ده‌کردن..
هێشتا موصعه‌ب، شوێن و جێى خۆى نه‌گرتبوو، ئایه‌ته‌کانى دڵى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) که له‌سه‌ر لێوى ده‌دره‌وشانه‌وه و، پاشان به‌ره‌و گوێچکه و دڵه‌کان رێگایان ده‌گرت، له‌و ئێواره‌یه‌دا دڵى (ئيبن عومةير) دڵێکى واده‌پێدراو بێت..!!
هێنده‌ى نه‌مابوو له خۆشیان بالأ بگرێت و، له که‌یف و خۆشىدا جێگاى به‌خۆى نه‌ده‌گرت..
ئا له‌و ساته‌دا پێغه‌مبه‌رى ئازیز ده‌ستى راستى پیرۆزى به‌وپه‌ڕى سۆزه‌وه بۆ درێژ کرد هه‌تا به‌ر سنگه خرۆشاوه‌که‌ى و، دڵه ئارام و جێگره‌که‌ى که‌وت، قوڵى ئارامبه‌خشیه‌که‌ى هێنده‌ى قوڵى زه‌ریاکان بوو.
له چاوتروکانێکدا بڕواى هێناو موسڵمان بوو، به جۆرێ دیاربوو که داناییه‌که‌ى چه‌ندقاتى ته‌مه‌نى ببێت و، نه‌خشه‌سازییه‌کى واى لابێت که رێڕه‌وى ژیان بگۆڕێت..!!
دایکى موصعه‌ب که ناوى خوناسى کچى مالک بوو، خاوه‌ن که‌سێتییه‌کى به‌هێز و دیار بوو، شه‌رم لێکردنیشى گه‌یشتبووه ئاستى ترس و سام..
له‌و کات و ساته‌دا که (موصعةب) موسڵمان بوو جگه له دایکى هیچ هێزێکى دیکه نه‌بوو له‌سه‌ر زه‌ویدا که سڵى لێبکات یا لێى بترسێ.
گه‌ر هه‌موو مه‌ککه به گشت بت و پیاوماقولآن و بیابانیه‌وه، ببوونایه‌ته ناڕه‌حه‌تکارى رکابه‌ر به‌رانبه‌رى، (موصعةب) هیچ باکى لێیان نه‌بوو..
به‌لآم دژایه‌تى دایکى، ئه‌مه‌یان ئه‌و ناڕه‌حه‌تیه‌یه که به‌رگه‌ى ناگیرێ..!
خێرا بیرى کرده‌وه و، بڕیارى دا موسڵمان بوونه‌که‌ى ئاشکرا نه‌کات تا خواى گه‌وره ده‌روى لێده‌کاته‌وه..
پاش ئه‌وه به‌رده‌وام هاتوچۆى ماڵى ئه‌رقه‌مى ده‌کرد و، لاى پێغه‌مبه‌رى خودا (د.خ) داده‌نیشت، سۆماى چاوى به ئیمانه‌که‌ى و دووربوونى له توڕه‌بوونى دایکى که هه‌واڵى موسڵمان بوونى نازانێت رۆشنتر ده‌بوو..
به‌لآم شارى مه‌ککه، به‌تایبه‌ت له‌و رۆژگاره‌دا، نهێنى تێدا ون نه‌ده‌بوو، قوڕه‌یش چاوو گوێیان بڕیبووه هه‌موو رێگایه‌ک و، شوێن هه‌موو جێگه‌پێیه‌کى سه‌ر لمه گه‌رم و نه‌خشاوه‌که ده‌که‌وتن..
جارێکیان عپمانى کوڕى گلحه ئه‌وى بینى که به نهێنى بۆ ماڵى ئه‌رقه‌م ده‌چوو.. جارێکى دیکه‌ش چاوى پێى که‌وتبوو که وه‌ک (محمد) نوێژى ده‌کرد، به په‌له‌و زۆر خێرا وه‌ک ره‌شه‌باى تیژڕه‌وى بیابان، به‌ره‌ولاى دایکى موصعه‌ب رۆیشت و، ئه‌و هه‌واڵه‌ى پێدا که ئارامى له‌به‌ر بڕى..
موصعه‌ب له‌به‌رده‌م دایکى و، هۆزه‌که‌ى و، پیاوماقولآنى مه‌ککه که له ده‌ورى کۆبووبوونه‌وه راوه‌ستا، به‌وپه‌ڕى دڵنیایى حه‌ق و خۆڕاگرییه‌وه، ئه‌و قورئانه‌ى بۆ خوێندنه‌وه که پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به‌هۆیه‌وه دڵه‌کانیان ده‌شوات و، پڕ دانایى و رێز و، داد و ته‌قواى ده‌کات.
دایکى ویستى به زلله‌یه‌کى توند بێده‌نگى بکات، به‌لآم ئه‌و ده‌سته‌ى که وه‌ک تیر ئاراسته‌ى کرد، زۆرى پآنه‌چوو له ئاست ئه‌و رووناکیه‌دا که روخسارى جوانتر و به‌هاو رێزێکى وه‌هاى پێدابوو رێزلێگرتنى ده‌سه‌پاند به‌سه‌ردا و، هێمنى و له‌سه‌رخۆییه‌کى قه‌ناعه‌ت پێکه‌رى پآبه‌خشیبوو، خاوبوویه‌وه..
به‌لآم، ئاخۆ دایکى له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆى سۆزى دایکایه‌تیدا واز له لێدان و ئازاردانى دێنێت، ئه‌و له توانایدایه به شێوازێکى دیکه تۆڵه‌ى وازهێنانى له خواوه‌نده‌کان لێبکاته‌وه..
به‌مجۆره دایکى بردیه سوچێک له سوچه‌کانى ماڵه‌که‌ى و، له‌وآ به‌ندى کرد و، به‌چاکى له‌سه‌رى دایخست، به‌و شێوه‌یه به به‌ندکراوى مایه‌وه، هه‌تا هه‌ندێک له بڕواداران کۆچیان کرد بۆ خاکى حه‌به‌شه، که ئه‌و هه‌واڵه‌ى بیست بیرى له‌خۆى کرده‌وه و، دایکى و پاسه‌وانه‌کانى خافلآند و، ئه‌ویش به‌ره‌و حه‌به‌شه کۆچى کرد..
ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌کانیدا له حه‌به‌شه مایه‌وه، پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ مه‌ککه و، بۆ جارى دووه‌م له‌گه‌لأ چه‌ند هاوه‌ڵێکیدا به فه‌رمانى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به‌ره‌و حه‌به‌شه‌و به‌وپه‌ڕى گوێڕایه‌ڵییه‌وه کۆچى کرد.
به‌لآم (موصعةب) له حه‌به‌شه بێت یا له مه‌ککه، ئه‌زموونى ئیماندارییه‌که‌ى له‌کاردا به‌رزو سه‌رکه‌وتووه له هه‌موو شوێن و جێیه‌ک و، له پوخته‌کردنى ژیانى بووبوویه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وته نوێیه‌ى که محمد نمونه هه‌ڵبژارده‌که‌ى پێدابوون و، موصعه‌ب دڵنیابوو له‌وه‌ى که ژیانى واى لێهاتووه که شایانى ئه‌وه‌بێت گیانى خۆى له‌پێناوى په‌روه‌ردگارى بالآده‌ست و دروستکارى مه‌زنیدا بکاته قوربان..
رۆژێکیان به‌ره‌و لاى هه‌ندێک موسڵمان چوو که له ده‌ورى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) دانیشتبوون، کاتێک که چاویان پێى که‌وت سه‌ریان نه‌ویکرد و چاویان داخست و فرمێسکیان له‌چاو هاته خوارآ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بینیان.. کراسێکى شڕى کۆنى له‌به‌ردابوو، دیمه‌ن و روخسارى به‌ر له موسڵمان بوونیان هاته‌وه یاد، ئه‌و ده‌مه‌ى کالآى وه‌ک گوڵى ناو باخچه دره‌وشاوه و، شه‌نگ و، بۆنخۆش بوو..
پێغه‌مبه‌رى خودا‌ش (د.خ) دانایانه و، سوپاسگوزارو خۆشه‌ویستانه سه‌رنجى دا و، زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کى رێز و خۆشه‌ویستى له‌سه‌ر لێوه‌کانى دره‌وشایه‌وه و، فه‌رمووى:
پێشتر ئه‌م موصعه‌به‌م بینى، له‌نێو شارى مه‌ککه‌دا هیچ گه‌نجێکى دیکه نه‌بوو وه‌ک ئه‌م نازدار بێت لاى دایک و باوکى، له‌به‌ر خۆشه‌ویستى خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى وازى له‌وانه هه‌مووى هێنا ..!!
دایکى پاش ئه‌وه‌ى که بێ ئومێد بوو له گه‌ڕانه‌وه‌ى، له هه‌موو ناز و نیعمه‌ت و خۆشییه‌ک بآبه‌شى کرد و، نه‌یده‌هێلآ که ئه‌وانه‌ى پشتیان له خواوه‌نده‌کان کردوه‌و به‌ر نه‌فرینیان که‌وتوون، نانى ئه‌و بخۆن، هه‌تا گه‌ر ئه‌و مرۆڤه کوڕى خۆیشى بێت..!!
دواقۆناغى هه‌وڵیشى له‌گه‌ڵیدا ئه‌و کاته‌بوو که موصعه‌ب له حه‌به‌شه گه‌ڕابوویه‌وه، هه‌وڵیدا جارێکى که به‌ندى بکاته‌وه، لاى خۆیه‌وه سوێندى خوارد گه‌ر ئه‌و هه‌وڵى به‌ندکردنى بدات ئه‌وا ئه‌م هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌کوژێت که بۆ به‌ندکردنى په‌نایان بۆ ده‌بات..
دایکى به‌چاکى ئاشناى ده‌روون به‌رزییه‌که‌ى بوو، زانى هه‌رچى بڵێت ده‌یباته سه‌ر، بۆیه به گریانه‌وه ماڵئاواییان له‌یه‌کدى کرد..
ساتى ماڵئاوایى و له‌یه‌کدابڕان سووربوونى سه‌رسوڕهێنه‌رى دایکى له‌سه‌ر کوفر له‌لایه‌ک و سووربوونى گه‌وره‌ترى کوڕه‌که‌ى له‌سه‌ر باوه‌ڕ له‌لایه‌کى دیکه‌وه ئاشکرا کرد.. له‌کاتێکدا که له ماڵ ده‌رى ده‌کرد پێى گوت: بڕۆ به ڕێى خۆتدا.. ئیدى من دایکى تۆ نیم..
ئه‌و له دایکى نزیک بوویه‌وه‌و گوتى:
دایه‌گیان، ئامۆژگاریت ده‌که‌م و، به‌زه‌ییم به‌تۆدا دێته‌وه، ده‌ى بڕوا بێنه‌و بڵێ : أشهد أن لا اله الا الله، وأن محمد رسول الله..
دایکى به توڕه‌یى و رقه‌وه وه‌لآمى دایه‌وه‌و گوتى: سوێند به ئه‌ستێره‌کان، هه‌رگیز نایه‌مه ناو ئاینى تۆ، چونکه بیروبۆچوونم له‌ق ده‌بآ و، عه‌قڵیشم لاواز..!!
به‌و جۆره (موصعةب) له‌و خۆشگوزه‌رانیه‌ى که تێیدا ده‌ژیا هاته ده‌رو ژیانێکى پڕ له ته‌نگى و بآنانى و هه‌ژارى به‌سه‌ردا هه‌ڵبژارد... ئه‌و گه‌نجه بۆنخۆشه واى لێهاتبوو به زبرترین جل و به‌رگه‌وه ده‌بینرا، رۆژێک تێر و، چه‌ند رۆژێ برسى، به‌لآم گیانى دره‌وشاوه‌ى به به‌رزى عه‌قیده و، وابه‌سته به روناکى خواى گه‌وره‌وه، کردبوویه مرۆڤێکى دیکه که چاوه‌کان پڕ له گه‌وره‌یى و ده‌روونه‌کان پڕ له جوانى ده‌کات..
* * *
ئا له‌و کاته‌دا، پێغه‌مبه‌رى ئازیز(د.خ) بۆ مه‌زنترین کارى ئه‌و ساته‌ى هه‌ڵبژارد، که ببێته نێردراو (سفير)ى بۆ شارى مه‌دینه و، ئه‌و ئه‌نصارییانه له ئایین تێبگه‌یه‌نێت که ئیمانیان به پێغه‌مبه‌ر هێناو له عه‌قه‌به به‌یعه‌تیان پێدا و، خه‌ڵکانى دیکه‌شیان بۆ لاى ئاینى خودا بانگ بکات و، شارى مه‌دینه بۆ رۆژى هیجره‌تى گه‌وره ساز و ئاماده بکات..
له‌نێو هاوه‌لآنى پێغه‌مبه‌ردا ئه‌و کاته که‌سانى له‌و به‌ته‌مه‌نتر و پایه‌دارتر و، خزمى نزیکى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) هه‌بوو.. به‌لآم پێغه‌مبه‌ر (موصعه‌بى خێر)ى هه‌ڵبژارد و، چاک ده‌یزانى که مه‌ترسیدارترین کێشه‌ى ئه‌و ساته‌ى پآ سپاردووه و، ئاینده‌ى ئیسلامى له‌نێو شارى مه‌دینه‌دا داوه‌ته ده‌ست که پاش کات و ساتێکى که‌م ده‌بێته خانه‌و ماڵى کۆچکردن و، پێگه‌و شوێنى بانگه‌واز و بانگخوازان و، مژده‌ده‌ران و موجاهیدان..
(موصعةب)یش پشت ئه‌ستوور به‌و بیر و تێگه‌یشتنه بلیمه‌ت و ئاکاره جوانه‌ى خواى گه‌وره پێى به‌خشیبوو ئه‌و سپارده‌یه‌ى گرته ئه‌ستۆ و.. به دونیانه‌ویستى و به‌رزى و دڵسۆزیه‌که‌ى دڵى خه‌ڵکى مه‌دینه‌ى بۆ لاى خۆ راکێشا و، پۆل پۆل و ده‌سته‌ده‌سته هاتنه نێو ئیسلامه‌وه..
ئه‌و رۆژه‌ى که پێغه‌مبه‌ر ئه‌وى بۆ مه‌دینه نارد ته‌نها دوازده موسڵمانى لێ‌بوو که پێشتر له په‌یمانى عه‌قه‌به‌دا به‌یعه‌تیان به پێغه‌مبه‌ر(د.خ) دابوو، به‌لآم هێشتا چه‌ند مانگێک نه‌بوو هاتبووه ناویان، ئه‌و خه‌ڵکه هاتن به ده‌م بانگه‌وازى خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌وه..!!
له وه‌رزى داهاتووى حه‌جدا بۆ په‌یمانى عه‌قه‌به، موسڵمانانى مه‌دینه شاندێکیان به نوێنه‌رایه‌تى موسڵمانانى شاره‌که‌یان نارد بۆ شارى مه‌ککه بۆ دیدارى پێغه‌مبه‌ر که ژماره‌ى ئه‌ندامه‌کانى حه‌فتا بڕوادارى پیاو و ئافره‌ت بوو و.. له‌ژێر سه‌رکردایه‌تى مامۆستا و نێردراوى پێغه‌مبه‌ر بۆ لایان موصعه‌بى کوڕى عومه‌یر ..
به‌ڕاستى (موصعةب) به لێهاتوویى و ئاکارجوانى خۆى سه‌لماندى که پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) زانیوویه‌تى چۆن پیاوێکى هه‌ڵبژاردووه..
(موصعةب)به‌چاکى له په‌یامه‌که‌ى گه‌یشتبوو و له سنووره‌کانى شاره‌زابوو.. زانیبووى که ئه‌و بانگه‌وازکاره بۆ لاى خودا و، مژده‌به‌خشه به‌و ئاینه‌ى که خه‌ڵکى به‌ره‌و رووناکى رزگاربوون و، رێگاى ته‌واو و راست و دروست بانگ ده‌کات و، ئه‌میش وه‌ک پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى که بڕواى پێى هێناوه، ته‌نها گه‌یاندنى له‌سه‌ره..
له‌وآ میوانى ئه‌سعه‌دى کوڕى زراره بوو، پێکه‌وه ده‌چوونه سه‌ردانى هۆزه‌کان و مالأ و کۆڕ و دانیشتنه‌کان و، ئه‌وه‌ى له قورئانى پیرۆز ئاشناى بوون بۆ خه‌ڵکیان ده‌خوێنده‌وه‌و، به‌وپه‌ڕى نه‌رم و نیانیه‌وه به‌و خه‌ڵکه‌یان راده‌گه‌یاند که خوداى تاک و ته‌نها (الله)یه‌و به‌س.
له‌م پێناوه‌دا تووشى هه‌ڵوێستى ناڕه‌حه‌تى وه‌ها بوو، گه‌ر زیره‌کى و زرنگى عه‌قڵى و، به‌رزى رۆحى نه‌بوایه، له‌وانه‌بوو که ببێته هۆى تیاچوونى خۆى و ئه‌وانه‌شى که له‌گه‌ڵیدابوون.
رۆژێکیان له کاتێکدا که ئامۆژگارى خه‌ڵکى ده‌کرد، له‌پڕێکا (ئوسةيدى كوڕى حوضهير) سه‌رۆکى (بنى عبدالاشهل)ى شارى مه‌دینه، حه‌ربه‌که‌ى به ده‌سته‌وه گرتبوو، به رق و قینێکى زۆره‌وه به‌ره‌وڕووى ئه‌و که‌سه دێت که هۆزه‌که‌ى له ئاینه‌که‌یان هه‌ڵده‌گه‌ڕێنێته‌وه.. داوایان لێده‌کات که واز له خواوه‌نده‌کانیان بهێنن و، ده‌رباره‌ى تاک و ته‌نهایى خوا قسه‌یان بۆ ده‌کات که پێشتر هیچیان له‌باره‌وه نه‌زانیوه و، له‌سه‌رى رانه‌هاتوون..!
خواوه‌نده‌کانى ئه‌وان شوێن و جێیان جێگیره، گه‌ر یه‌کێکیان پێویستى پێى هه‌بوایه شوێنه‌که‌ى ده‌زانى و رووى تێده‌کرد و به‌ره‌ولاى ده‌چوو و، ئه‌و زیانه‌ى رووى تێکردبوو بۆى لاده‌برد و ئه‌ویش به‌ده‌م پاڕانه‌وه‌که‌یه‌وه ئه‌هات.. پێشتر ئاوا بیریان ده‌کرده‌وه و به خه‌یاڵیاندا ئه‌هات.
به‌لآم خوداى محمد که ئه‌م نێردراوى ئه‌وه بۆ لایان بانگیان ده‌کات بۆ لاى ئه‌و خودایه، هیچ که‌س نازانآ شوێنى له کوێیه و، که‌س ناتوانآ که بیبینێت..!
کاتێک ئه‌و موسڵمانانه‌ى که له ده‌ورى (موصعةب) دانیشتبوون بینیان (ئوسةيدى كوڕى حوضه ير) به خه‌شم و قینێکى دڕندانه‌وه به‌ره‌و لایان دێت، ترسیان لێ‌نیشت، به‌لآم موصعه‌بى خێر له شوێنى خۆى خۆڕاگر و، هێمن و، له‌سه‌رخۆ مایه‌وه..
(ئوسةيد) به توڕه‌ییه‌وه به‌رانبه‌رى وه‌ستا و، رووى ده‌مى کرده ئه‌و و (ئةسعةدى كوڕى زرارة) و وتى:
چى ئێوه‌ى گه‌یاندۆته ئێره، لاوازه‌کانمان گێل و نه‌فام ده‌که‌ن..؟ ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ له ژیاندا بمێنن، بڕۆن لاى ئێمه مه‌مێننه‌وه..!!!
ئا لێره‌دا وه‌ک هێورى و به‌هێزى ده‌ریا..
وه‌ک هه‌ڵهاتنى گزنگى به‌یان و ئاوابوونى.. رووى گه‌شى (موصعه‌بى خێر دره‌وشایه‌وه‌و به زمانێکى شیرین پێى وت:
(یه‌که‌م جار لامان دانیشه و گوێڕاگره..؟! گه‌ر قسه‌کانمانت به دڵ بوو قبوڵى ده‌که‌یت,, خۆ ئه‌گه‌ر رقیشت لێى بوو ئه‌وا واز ده‌هێنین له‌وه‌ى حه‌زى پێ ناکه‌یت.
الله اکبر.. چه‌ند سه‌ره‌تایه‌کى جوانه کۆتایى پێ شاد ئه‌بێت...!
(ئوسه يد) پیاوێکى دانا‌و ژیر بوو.. ئه‌وه‌تا سه‌یر ده‌کات (موصعه ب) ویژدانى خۆى ده‌کاته دادوه‌ر و.. داواى لێده‌کات ته‌نها گوێڕادێرێت.. گه‌ر بڕواى پێى هه‌بوو، ئه‌وا له‌سه‌ر بۆچوونى خۆى وازى لێدێنێت، گه‌ر رازیش نه‌بوو به قسه‌کانى ئه‌وا (موصعةب) بآ زه‌ره‌رو زیان ئاوایى و هۆزه‌که‌یان به‌جێده‌هێڵێت و به‌ره‌و لاى ئاوایى و هۆزێکى دیکه ده‌چێت.
(ئوسةيد) که گوێى له‌وه بوو گوتى: راست ده‌که‌یت.. حه‌ربه‌که‌ى فڕێدایه سه‌ر زه‌ویه‌که‌و دانیشت گوآبگرێت..
هێنده نه‌بوو (موصعه ب) ده‌ستى کردبوو به قورئان خوێندن و، راڤه‌ى ئه‌و بانگه‌وازه‌ى که (محمد كوڕى عبدالله ) (د.خ) هێناویه‌تى، رووى (ئوسه يد) له‌گه‌ڵ واتاى وشه‌کاندا گه‌شایه‌وه، زیاتر جوانتر ده‌بوو.
هێشتا (موصعه ب) قسه‌کانى ته‌واو نه‌کردبوو، (ئوسه يدى كوڕى حوضه ير) هاوارى له‌و خه‌ڵکه‌که‌ى ده‌روبه‌رى کرد و وتى:
قسه ى له‌مه جوان و راستتر نیه.. باشه ئه‌وه‌ى بیه‌وێت بێته ناو ئه‌م ئاینه‌وه ئه‌بێت چى بکات..؟؟
خةلَكه كه بة (لا اله الا الله)یه‌ک وه‌لآمیان دایه‌وه زه‌وى له‌رانده‌وه، پاشان (موصعه ب) پێى وت:
(لاشه‌و جل و به‌رگه‌کانى بشوات و، شاهێدى بدات که هیچ خوایه‌ک نیه جگه له -الله-.
(ئوسه يد) بۆ ماوه‌یه‌کى که‌م لاى ئه‌وانى به‌جآهێشت و گه‌ڕایه‌وه، سه‌رى ئاوى لێده‌چۆڕا، راوه‌ستاو رایگه‌یاند که (أشهد أن لا اله الا الله، وأن محمداً رسول الله..
هه‌واڵه‌که وه‌ک رووناکى بلآوبوویه‌وه.. دواتر (سةعدى كوڕى مةعاذ)یش هات و گوێى له (موصعةب) گرت و بڕواى هێنا و، موسڵمان بوو، دواى ئه‌ویش سه‌عدى کوڕى عوباده .. موسڵمان بوونى ئه‌وانه‌ش بوویه خێر و به‌ره‌که‌ت و، خه‌ڵکى شارى مه‌دینه به یه‌کدیان ده‌وت: باشه که (ئوسةيدى كوڕى حوضةير) و (سةعدى كوڕى مةعاذ) و (سةعدى كوڕى عوباده) موسڵمان بووبن، ئێمه بۆ دوابکه‌وین..؟ ده‌با خێرا به‌ره‌و لاى (موصعه ب) بڕۆین و، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیدا ئیمان بهێنین، ئه‌وه‌تا ئه‌و خه‌ڵکه وا باس ده‌که‌ن که حه‌ق و راستى ده‌ڵێت..!!
* * *
یه‌که‌م نێردراوى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) سه‌رکه‌وتنێکى بآوێنه‌ى به‌ده‌ست هێنا، سه‌رکه‌وتنێک که شایسته‌ى بێت..
رۆژان و سالأ تێپه‌ڕین و، پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌لآنى کۆچیان کرد بۆ مه‌دینه، قوڕه‌یش به‌رده‌وام رق و کینه له دڵیان‌دا په‌نگى ده‌خوارده‌وه و، که‌لوپه‌لى ناهه‌قیه‌که‌ى خۆیان ئاماده ده‌کرد، بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر راوه‌دونانى به‌نده‌چاکه‌کانى خوا و.. ئه‌وه‌بوو غه‌زاى به‌در روویدا و، تێیدا به‌جۆرێک ته‌مبێ کران که ئارامیان نه‌مێنێ و، هه‌وڵى تۆڵه سه‌ندنه‌وه بده‌ن و، غه‌زاى (ئوحود) به‌رپابوو.. موسڵمانان خۆیان ساز و ئاماده‌کرد و، پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌نێوه‌ندى ریزه‌کانیدا راوه‌ستا و سه‌رنجى سیماى بڕواداره‌کانى ده‌دا، تا یه‌کێکیان له‌نێودا هه‌ڵبژێرێت بۆ هه‌ڵگرتنى ئالآکه.. موصعه‌بى خێر ى بانگ کرد.. هاته پێشه‌وه‌و ئالآکه‌ى هه‌ڵگرت..
ئه‌و جه‌نگه ترسناکه ده‌ستى پآکرد و، کوشتار گه‌رم بوو، تیرهاوێژه‌کان سه‌رپێچى فه‌رمانى پێغه‌مبه‌ریان کرد (د.خ) ، کاتێک بینیان وا بآباوه‌ڕان به دۆڕاوى به‌ره‌و دواوه ده‌کشێنه‌وه، شوێنه‌کانى خۆیان له‌سه‌ر به‌رزایى کێوه‌که به‌جآهێشت، به‌لآم زۆرى نه‌برد ئه‌و کاره‌ى ئه‌وان سه‌رکه‌وتنى موسڵمانانى گۆڕى بۆ شکست.. موسڵمانان سه‌رسام بوون که بینیان سواره‌کانى قوره‌یش له‌سه‌ر کێوه‌که‌وه بۆیان دێنه‌وه و، به شمشێره تینوه شێته‌کانیان هێرشیان بۆ دێنن..
کاتێک بینیان پشێوى و بیم ریزى موسڵمانانى پارچه‌پارچه کرد، خێرا به‌ره‌و لاى پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) چوون تا بیکوژن..
(موصعه‌بى کوڕى عومه‌یر هه‌ستى به‌و مه‌ترسیه زۆره کرد و، ئالآکه‌ى به‌رزکرده‌وه و، وه‌ک نه‌ڕه‌ى شێر الله اکبرى کرد و، به‌رده‌وام ده‌هات و ده‌چوو و په‌لامارى ده‌دا.. هه‌موو هه‌وڵێکیشى بۆ ئه‌وه بوو که سه‌رنجى دوژمنان رابکێشێت و له پێغه‌مبه‌ریان (د.خ) دوور بخاته‌وه‌و به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵیان بکات و، سوپایه‌کى ته‌واوى له‌خۆى پێکهێنا.. به‌ڵێ، (موصعه ب) به ته‌نها جه‌نگا وه‌ک ئه‌وه‌ى که سوپایه‌کى بآشومار بێت..
ده‌ستێکى ئالآکه‌ى به پیرۆزى گرتبوو..
ده‌سته‌که‌ى دیکه‌شى به‌وپه‌ڕى هێزه‌وه شمشێرى پێده‌وه‌شاند.
به‌لآم دوژمنان له‌سه‌رى زۆر بوون و، ده‌یانویست به‌سه‌ر لاشه‌که‌یدا بڕۆن تا ده‌گه‌نه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ..
با گوآ بۆ شاهێدێکى ئاماده‌بوو راگرین تا ئه‌و دوا دیمه‌نى ژیانى (موصعه ب)ى مه‌زنمان بۆ باس بکات..!!
ئیبن سه‌عد) ده‌ڵێت: ئیبراهیمى کوڕى محمدى کوڕى شرحبیل العبدرى هه‌واڵى داینێ که له باوکى بیستووه:
(موصعه‌بى کوڕى عومه‌یر له رۆژى ئوحوددا ئالآکه‌ى هه‌ڵگرتبوو، کاتێک موسڵمانان هه‌ڵهاتن، ئه‌و هه‌ر له شوێنى خۆى بوو، (ابن قمیئه که سوارچاکێک بوو به‌ره‌وڕووى هات و له‌ده‌ستى راستى دا و په‌ڕاندى و، (موصعه ب) ده‌یگوت: (وما محمد الا رسول قد خلت من قبله الرسل)، به ده‌ستى چه‌په‌ى ئالآکه‌ى گرته‌وه‌و نوشتایه‌وه به‌سه‌َریدا، ئه‌مجاره‌یان داى له ده‌ستى چه‌پی و ئه‌ویشى په‌ڕاند، ئه‌مجا به هه‌ردوو شانى ئاڵاکه‌ى گرت به سنگیه‌وه‌و ده‌یگوت: (وما محمد الا رسول قد خلت من قبله الرسل).
سێیه‌م جار رمێکى تێگرت و پێکاى و له‌جه‌سته‌ى چه‌قى، (موصعه ب) که‌وت و ئالآکه‌ش که‌وت.
موصعه‌ب که‌وت و.. ئالآکه‌ش که‌وت..!!
خشڵى شه‌هاده‌ت و، ئه‌ستێره‌ى شه‌هیدان که‌وت..!!
که‌وت، پاش ئه‌وه‌ى له جه‌نگى قوربانیدان و ئیماندا پاڵه‌وانێتیه‌کى مه‌زنى نواند..
ئه‌و واى گومان ده‌برد گه‌ر بکه‌وێت، رێگاى بکوژان بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خودا (د.خ) له به‌رگریکار و پارێزه‌ران چۆڵ ده‌بێت..
به‌لآم ئه‌و له مه‌زنى خۆشه‌ویستى پێغه‌مبه‌ر و مه‌ترسى له‌ناوچوونى، گیانى خۆى به‌خشى، کاتێک رۆشت و له‌گه‌ڵ هه‌موو لێدانێکى شمشێردا که باڵێکى ده‌په‌ڕاند ده‌یووت:
[وما محمد الا رسول قد خلت من قبله الرسل]ال عمران:١٤٤.
ئه‌و ئایه‌ته‌که له‌پاش ئه‌و به وه‌حى هاته‌خواره‌وه‌و دووباره‌ى کرده‌وه و، ته‌واوى کرد و، کردیه قورئانێک بخوێنرێته‌وه..
* * *
پاش کۆتایى هاتنى ئه‌و جه‌نگه تاڵه، لاشه‌ى ئه‌م شه‌هیده تێگه‌یشتووه‌یان به راکشاوى دۆزییه‌وه، ده‌م و چاوى که‌وتبووه سه‌ر ئه‌و خاکه‌ى که تێکه‌لأ به خوێنه‌پاکه‌که‌ى بووبوو..
وه‌ک ئه‌وه‌ى بترسێ که جه‌سته‌ى بآگیانیشى پێغه‌مبه‌ر ببینێت خراپه‌یه‌کى تووش ببێت، ده‌م و چاوى خۆى شاردبۆوه هه‌تا ئه‌وه‌ى لێى ده‌ترسا و خۆى لێده‌پاراست نه‌یبینێت..!!
یان وه‌ک ئه‌وه‌ى شه‌رم بکات که شه‌هید بووه به‌ر له‌وه‌ى دڵنیابێت له ده‌ربازبوونى پێغه‌مبه‌رى خوا و، پێش ئه‌وه‌ى کارى پارێزگاریکردن و به‌رگرى لێکردنى تا کۆتایى ئه‌نجام بدات..!!
بۆ تۆیه پاداشتى لاى خودا ئه‌ى (موصعه ب).. ئه‌ى ئه‌و که‌سه‌ى باسکردنت ژیان بۆنخۆشتر ده‌کات...!!!
* * *
پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌لآنى هاتن و به‌سه‌ر جێگاى شه‌ڕه‌که‌دا ده‌گه‌ڕان و ماڵئاواییان له شه‌هیده‌کان ده‌کرد، له‌لاى جه‌سته‌ى (موصعه ب)دا، به‌خوڕ فرمێسک هاتنه خوارێ.
خه‌بابى کوڕى ئه‌ره‌ت ده‌ڵێت:
له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خودا (د.خ) له‌پێناوى خوادا کۆچمان کرد، مه‌به‌ستمان ره‌زامه‌ندى خوابوو، پاداشتمان که‌وته لاى خودا، تیاماندا بوو که رۆیشت و، هیچى له پاداشته‌که‌ى له دونیا ده‌ست نه‌که‌وت، (موصعةبى كوڕى عومةير) یه‌کێک بوو له‌وانه، له‌رۆژى ئوحوددا کوژرا، هیچى نه‌بوو بیکه‌ین به کفنى ته‌نها جاجمێک نه‌بێت.. کاتێک سه‌ریمان پێ داده‌پۆشت، قاچه‌کانى ده‌رده‌که‌وتن، که قاچه‌کانمان پآ داده‌پۆشى سه‌رى ده‌رده‌که‌وت، پێغه‌مبه‌رى خودا (د.خ) فه‌رمووى پێمان: واى لێبکه‌ن سه‌رى دابپۆشێت و قاچه‌کانیشى به سوڕناتکه دابپۆشن..
وێڕاى ئه‌و ئازاره غه‌مگینه قوڵه‌ى که شه‌هید بوونى (حةمزة)ى مامى پێغه‌مبه‌ر و شێواندنى جه‌سته‌ى له‌لایه‌ن بآباوه‌ڕانه‌وه، به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ریدا هێنا و، بوویه هۆى ئه‌وه‌ى چاوانى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) پڕ فرمێسک و دڵى پڕ له ئێش و ئازار بێت..
سه‌ره‌ڕاى پڕٍبوونى گۆڕه‌پانى جه‌نگ له جه‌سته‌ى هه‌موو ئه‌و هاوه‌لأ و هاوڕێیانه‌ى که هه‌ریه‌که‌یان لاى ئه‌و دونیایه‌ک بوو له راستگۆیى و پاکى و رووناکى..
وێڕاى هه‌موو ئه‌وانه، پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌سه‌ر جه‌سته‌ى یه‌که‌مین نێردراوى راوه‌ستا، ماڵئاوایى لێ ده‌کرد و ده‌یلاوانده‌وه..
به‌ڵێ... پێغه‌مبه‌رى خودا(د.خ) لاى (موصعةبى كوڕى عومةير) راوه‌ستا و چاوه‌کانى ده‌وره‌درابوون به رووناکى و سۆز و ئه‌مه‌کى ئه‌و و فه‌رمووى:
(من المؤمنين رجال صدقوا ما عاهدوا الله عليه)الاحزاب/٣٣.
پاشان به غه‌مبارییه‌وه سه‌رنجێکى ئه‌و جاجمه‌ى دا که کرابوو به کفنى و فه‌رمووى:
(تۆم بینى له مه‌ککه، که‌س نه‌بوو جلى له‌تۆ جوانترى له‌به‌ردابآ، که‌س نه‌بوو له تۆ چاکترى پۆشیبێت.. ئێستاش ئه‌وه‌تانێ تۆ به قژ ئاڵۆسکاوى له‌ناو ئه‌م جاجمه‌دایت...؟!
پێغه‌مبه‌ر(د.خ) سه‌رنجێکى به‌سۆزانه‌ى گۆڕه‌پانى شه‌ڕه‌که و هه‌موو هاوه‌لآنى (موصعه ب) ى دا‌و ده‌نگى به‌رزکرده‌وه و فه‌رمووى:
پێغه‌مبه‌رى خودا له رۆژى قیامه‌تدا شاهێدى ده‌دات که ئێوه لاى خوا شه‌هیدن..
پاشان ئاوڕى له هاوه‌ڵه زیندووه‌کانى ده‌وره‌به‌رى دایه‌وه و فه‌رمووى:
ئه‌ى خه‌ڵکینه سه‌ردانیان بکه‌ن و، وه‌رنه لایان و، سه‌لامیان لێبکه‌ن، سوێند به‌و زاته‌ى گیانى منى به‌ده‌سته، هه‌تا رۆژى قیامه‌ت هه‌ر موسڵمانێک سلآویان لێبکات، وه‌لآمى سلآوه‌که‌ى ده‌ده‌نه‌وه..
* * *
سلآوت لێ بێت ئه‌ى موصعه‌ب...
سلآوتان لێبێت ئه‌ى کۆمه‌ڵى شه‌هیدان..
سلآو و سۆز و به‌زه‌یى و به‌ره‌که‌ى خوا له‌سه‌ر هه‌مووتان بێت..

