سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
عیززه‌ت وسه‌ربه‌رزى لاى کێ و چۆن ده‌ست ده‌که‌وێت
نوسینى : ئه‌ندازیار عوسمان
قورئان رێنمایى بڕواداران ده‌کات که ته‌نها له‌خوا داواى عیززه‌ت و سه‌ربه‌رزى بکه‌ن ، چونکه هه‌رچى عیززه‌ت و ده‌سه‌ڵاته هى خوایه ولاى ئه‌وه‌وه ده‌ست ده‌که‌وێت ..ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له شه‌ش سووره‌تدا هاتووه وهه‌موویان پێکه‌وه هه‌موو لایه‌نه‌کانى روون ده‌که‌نه‌وه و هه‌ریه‌که‌شیان به‌ته‌نها روَڵى خوَى بینیوه له‌و سووره‌ته‌دا که‌تیایدا هاتووه ..
یه‌که‌م :له‌مه‌ککه یه‌که‌م جار له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌م ئایه‌ته هاته خواره‌وه: ( من كان يريد العزة فلله العزة جميعا ، اليه يصعد الكلم الطيب والعمل الصالح يرفعه والذين يمكرون السيئات له‌م عذاب شديد ومكر اولئك هو يبور ) فاطر ١٠ واته : ئه‌وه‌ى سه‌ربه‌رزى وپایه بڵندى ده‌وێت ، بابزانێت که‌هه‌موو سه‌ربه‌رزىو پایه بڵندیه‌ک هه‌ر بوَ خوایه ،
گوفتارى جوان وبه‌جێ بوَلاى ئه‌و به‌رزده‌بێته‌وه ،کار‌و کرده‌وه‌ى چاکیش گوفتارى شیرین به‌رزده‌کاته‌وه ، جا ئه‌وانه‌ى که پیلانى خراپ ده‌گێڕن سزاى زوَر توند‌و تیژ بوَیان ئاماده‌یه ، پیلانى ئه‌وانه هه‌ر خوَى پووچ ده‌بێته‌وه‌و بێ به‌رووبووم وبێئاکامه ..
دووه‌م :هه‌ر له‌مه‌ککه ئه‌م ئایه‌ته هاته خواره‌وه (واتخذوا من دون الله الهة ليكونوا له‌م عزا ، كلا سيكفرون بعبادتهم ويكونون عليهم ضدا )مریم ٨٢
واته :ئه‌و بێباوه‌ڕانه له‌جیاتى خوا جوَره‌ها شتى تریان کردوَته‌خواى خوَیان تا پایه‌دارى و ده‌سه‌ڵاتیان ده‌ست بکه‌وێت ..نه‌خێر ، ئه‌و شتانه‌ى ئه‌وان ده‌یپه‌رستن له‌ڕۆژى قیامه‌ت دا باوه‌ڕیان به‌په‌رستنیان نیه‌و ناڕه‌زایى ده‌رده‌بڕن, به‌ڵکو به‌سه‌ختى دژایه‌تىیانده‌که‌ن وبه‌رپه‌رچیان ئه‌ده‌نه‌وه ..
سێیه‌م: هه‌ر له‌مه‌ککه له‌سوره‌تى یونس ئایه‌تى(65)قورئان هاته‌وه سه‌رئه‌م باسه‌و به حه‌زره‌تى فه‌رموو: هه‌رچه‌نده کافره‌کان پڕوپاگه‌نده ده‌که‌ن وپیلان ده‌گێڕن, تۆ گوێیان مه‌ده‌رێ و بزانه که هه‌موو عیززه‌ت و گه‌وره‌یى وده‌سه‌ڵاتێک هى خوایه‌و ئه‌ویش بیسه‌رو زانایه ( وَلا يَحْزُنْكَ قَوْلُهُمْ إِنَّ الْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعاً هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ) (يونس:65) دیاره ئه‌م ئایه‌ته په‌یوه‌ندى پته‌وى هه‌یه به‌ئایه‌ته‌کانى تر‌ى سوره‌تى(يونس)ه‌وه له‌هه‌مان کاتیش دا, باسه‌کانى تر‌ى مه‌سه‌له‌ى(عيززةت)ته‌واو ده‌کات…
چواره‌م: دیسان هه‌رله‌مه‌ککه سوره‌تى(صافات) هاته خواره‌وه پێغه‌مبه‌رى(ص) دڵنیا کرد که سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ په‌یام وبه‌رنامه‌ى خوا‌و پێغه‌مبه‌رانێتى , چونکه خواى په‌روه‌ردگار(رّبُّ العزَّة)ه یه‌وه, فه‌رمووى ( وَلَقَدْ سَبَقَتْ كَلِمَتُنَا لِعِبَادِنَا الْمُرْسَلِينَ ، إِنَّهُمْ لَهُمُ الْمَنْصُورُونَ ، وَإِنَّ جُنْدَنَا لَهُمُ الْغَالِبُونَ، فَتَوَلَّ عَنْهُمْ حَتَّى حِينٍ ، وَأَبْصِرْهُمْ فَسَوْفَ يُبْصِرُونَ ، أَفَبِعَذَابِنَا يَسْتَعْجِلُونَ ، فَإِذَا نَزَلَ بِسَاحَتِهِمْ فَسَاءَ صَبَاحُ الْمُنْذَڕينَ ، وَتَوَلَّ عَنْهُمْ حَتَّى حِينٍ ، وَأَبْصِرْ فَسَوْفَ يُبْصِرُونَ ، سُبْحَانَ رَبِّكَ رَبِّ الْعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ ، وسلامً على المرسلين ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ) (الصافات:171-182) واته:سوێند به‌خوا بێگومان بڕیارى ئێمه بۆ به‌نده فرستاده وپێغه‌مبه‌ره‌کانمان (هةر زوو دةرضووة) که به‌دڵنیایى, هه‌ر ئه‌وان سه‌رکه‌وتو سه‌رفراز ده‌بن, سه‌ربازه ئیمانداره‌کانیشمان هه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست وزاڵ ده‌بن, جارێ تاماوه‌یه‌ک خۆت بگره وگوێیان پێمه‌ده , تۆ سه‌ره‌نجامى لارى وخوانه‌ناسینیان بخه‌ره به‌رچاو, له ئاینده‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه…ئایا ئه‌وانه په‌له‌یانه که زوو سزا‌و تۆڵه‌ى ئێمه ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه ویه‌خه‌یان پێبگرێت؟!(خاك بةدامانيان),کاتێک که سزا‌و تۆڵه‌ى ئێمه داده‌به‌زێته مه‌یدانیان , ئاى که به‌ره‌به‌یانێکى سامناکه بۆ ئه‌وانه‌ى که ئینزار کراون له‌سزاى خوا‌و گوێیان پێنه‌داوه… تۆ تاماوه‌یه‌ک مۆڵه‌تیان بده‌و گوێیان پێمه‌ده‌و,ڕاستىیه‌کان بخه‌ره به‌رچاو,سه‌ره‌نجام خۆیان ده‌بیننه‌وه,پاکى وبێگه‌ردى بۆ په‌روه‌ردگارت,په‌روه‌ردگارى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات وعیززه‌ت, له‌وه‌ى که‌ئه‌وانه ده‌یده‌نه پاڵ ئه‌و زاته بێهاوه‌ڵ وهاوتایه.. سڵاو درودیش له‌سه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌ران وسه‌رجه‌م فرستاده‌کانى خوا , سوپاس و ستایشیش هى خواى په‌روه‌ردگارى هه‌موو جیهانه.
پێنجه‌م : له‌مه‌دینه‌ش له‌سوره‌تى (النساء) دا, باسى دووڕووه کان ده‌کات که‌دۆستایه‌تى جوله‌که‌و کافرانیان ده‌کردبه‌مه‌بستى ئه‌وه‌ى که‌نه‌وه‌ک ڕۆژێک بکه‌ونه ته‌نگانه‌وه‌و که‌س نه‌بێت فریایان بکه‌وێت.. قورئان ده‌فه‌رموێت(بَشِّڕ الْمُنَافِقِينَ بِأَنَّ لَهُمْ عَذَاباً أَلِيماً,الَّذِينَ يَتَّخِذُونَ الْكَافِڕينَ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِ الْمُؤْمِنِينَ أَيَبْتَغُونَ عِنْدَهُمُ الْعِزَّةَ فَإِنَّ الْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعاً) (النساء: 138-139) واته:ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر(ص) مژده بده به‌دووڕووه‌کان که‌به‌ڕاستى سزایه‌کى به‌سوێیان بۆ ئاماده‌کراوه, ئه‌وانه‌ىکه بێباوه‌ڕان ده‌که‌ن پشتیوان ویارو یاوه‌رۆى خۆیان له‌جیاتى بڕواداران, ئایا ده‌یانه‌وێت عیززه‌ت وده‌سه‌لاِت و سه‌ربه‌رزیان لاى ئه‌وان ده‌ست بکه‌وێت؟ ئه‌وانه به‌هه‌ڵه داچوون,چونکه به‌ڕاستىعیزه‌ت وباڵاده‌ستى هه‌رهه‌مووى هى خوایه‌وئه‌و ده‌یبه‌خشێ, به‌هه‌رکه‌سێ که‌بڕواداروشایسته بێت.
شه‌شه‌م: پاش لێبوونه‌وه له‌غه‌زاى به‌نىموسته‌ڵه‌ق, پێغه‌مبه‌ر(ص) له‌سه‌ر ئاوێک خێوه‌تى هه‌ڵداوخه‌ڵک هاتن بۆ ئاو بردن,(عمر)ى کوڕى خه‌تتاب کابرایه‌کى کرێگرته‌ى له‌گه‌ڵدابوو ناوى(جهجاة)ى غه‌فارى بوو, ئه‌م پیاوه له‌سه‌ر ئاوه‌که له‌گه‌لَِ(سنان)ى کوڕى(وبر)ى(جهنى)دا بوو به‌ده‌مه‌قاڵێیانوشه‌ڕ دروست بوو, کابراى (جهنى)هاوارى کرده ئه‌نسارى یه‌کان , (جهجاة) یش هاوارى کرده کۆچه‌ران , خه‌ریک بوو مه‌سه‌له‌که گه‌وره بێت, پێغه‌مبه‌ر(ص)پێى فه‌رموون: ئایا بانگه‌شه به‌دروشمى جاهیلى ده‌که‌ن, له‌کاتێک دا هێشتا من له‌ناوتاندام؟وازى لێبهێنن ئه‌مه بۆگه‌ن وخراپه..
ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشته‌وه به(عبدالله)ى کوڕى (ئوبةى) کوڕى سه‌لول سه‌رکرده‌ى دووڕووه‌کان, ئه‌ویش له‌ناو خزمانیدا خۆى توڕه‌کرد ووتى:ئه‌مه‌شیان کرد؟ هاتنه سه‌رمان وماڵ وحاڵیان لێداگیر کردین,وه‌ڵڵاهى ئێمه‌و ئه‌وان وه‌ک ئه‌وه وایه که‌وتراوه: سه‌گه‌که‌ت تێر بکه بابتخوات, به‌خوا که‌گه‌ڕاینه‌وه بۆ مه‌دینه ده‌بێت ڕێزداره‌که‌مان بێڕێزه‌که‌مان شار به‌ده‌ر بکات.. پاشان ڕووى کرده ئه‌وانه‌ى ده‌وروبه‌رى وپێى ووتن:ده‌بخۆن ده‌ى,ئه‌مه خۆتان به‌خۆتان کرد,هێناتانن بۆسه‌ر خاک وئاوى خۆتان‌و,ماڵتان له‌گه‌ڵ به‌ش کردن , به‌خوا ئه‌گه‌ر نانیان نه‌ده‌نێ له‌وێ بارده‌که‌ن وده‌ڕۆن..
هه‌ر ده‌م وده‌ست (زيد)ى کوڕى(أرقم) که کوڕێکى مێرد منداڵبوو له‌وێدا دانیشتبوو, ئه‌م قسه‌یه‌ى گه‌یانده خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر(ص)وئه‌ویش خه‌ڵکه‌که‌ى سه‌رقاڵکرد به‌ڕۆیشتنه‌وه‌و که ته‌واو ماندوو بوون ولایان دا بۆ پشوودان هه‌موو له‌ماندوێتىدا خه‌ویان لێکه‌وت, ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ى فریاى قسه‌و باس نه‌که‌ون وکێشه‌که کپ ببێته‌وه.. ئینجا که‌عبدالله ى کوڕى ئوبه‌ى زانى زه‌ید قسه‌که‌ى گه‌یاندووه‌هات وسوێندى خوارد که‌شتى واى نه‌وتووه..ئینجا قورئان هاته خواره‌وه‌وڕاستىیه‌کانى ئاشکرا کرد له‌سووره‌تى(المنافقون) دا که‌ده‌فه‌رموێ(هُمُ الَّذِينَ يَقُولُونَ لا تُنْفِقُوا عَلَى مَنْ عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ حَتَّى يَنْفَضُّوا وَلِلَّهِ خَزَائِنُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَلَكِنَّ الْمُنَافِقِينَ لا يَفْقَهُونَ,يَقُولُونَ لَئِنْ رَجَعْنَا إِلَى الْمَدِينَةِ لَيُخْڕجَنَّ الْأَعَزُّ مِنْهَا الْأَذَلَّ وَلِلَّهِ الْعِزَّةُ وَلِرَسُولِهِ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَلَكِنَّ الْمُنَافِقِينَ لا يَعْلَمُونَ) (المنافقون:7-8) واته/دووڕووه‌کان ده‌ڵێن به‌خه‌ڵکى: ماڵ وسامان مه‌به‌خشن به‌و که‌سانه‌ى که‌له‌ده‌ورى پێغه‌مبه‌رى خودادان,تابڵاوه‌ى لێبکه‌ن! ئه‌ى نازانن هه‌رچى گه‌نجینه‌کان هه‌یه‌له‌ئاسمان و زه‌وى دا هه‌ر خوا خاوه‌نیانه, به‌ڵام دووڕووه‌کان ئه‌م ڕاستى یه تێناگه‌ن..ئه‌و دووڕوانه‌ده‌ڵێن:سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر گه‌ڕاینه‌وه بۆ مه‌دینه, ده‌بێت ئه‌وه‌ى که ده‌سه‌ڵاتداروبه‌ڕێزوپیاو ماقووڵه, ئه‌وه ده‌ر بکات له‌شار که‌بێڕێزو بێده‌سه‌ڵاته, هه‌رچى عیززه‌ت وده‌سه‌ڵات وپایه‌دارى یه هى خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى وبڕوادارانه, هه‌رچه‌ند دووڕووه‌کان ئه‌م ڕاستى یه‌نازانن,یان خۆیانى لێهه‌ڵه ده‌که‌ن.. دیاره ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته له‌سوره‌تى (المنافقون) دا,که‌هه‌مووىباس له‌دووڕوویى ده‌کات,جێى خۆى گرتووه,به‌ڵام لاپه‌ڕه‌یه‌کى تره له‌باسى(عيززةت)دا ئه‌گه‌ربیخه‌ینه پاڵ باسه‌کانى تر له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا,
جا بۆ ئه‌وه‌ى به‌چاکى له‌هه‌موو لایه‌نه‌کانى هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک تێبگه‌ین ,چاک وایه چى ئایه‌تێک هه‌یه‌له‌و باره‌یه‌وه‌کۆى بکه‌ینه‌وه‌و لێى وردبینه‌وه تاباشتر به‌رچاومان ڕوون ببێت وسه‌رمان لێ نه‌شێوێت!
سه‌رچاوه
رامان له قورئان

