سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
بۆ جێگیر بوونی دڵ و دەروون لەسەر هەق...چيرۆكه قورئانيهكان
نووسينى/د.صلاح عبالدالفتاح الخالدى/نووسينگهى تهفسير///جێگیر بوونی دڵ مەبەستی دووەمی قورئانە لە چیرۆكەكانی دا.. وەك خوداش فەرموویە{وَكُلًّا نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنْبَاءِ الرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِ فُؤَادَكَ وَجَاءَكَ فِي هَذِهِ الْحَقُّ وَمَوْعِظَةٌ وَذِكْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ (120)} [هود]، واتە: هەموو ئەو چیرۆكانەی لەبەسەرهاتی پێغەمبەرانەوە بۆمان گێڕاویتەوە بۆ ئەوەیە دڵی تۆی پێ جێگیر بكەینو دڵنیات كەین، بەڕاستی لەم سوورەتەشدا هەقو ڕاستیت بۆ ڕوون كرایەوەو ئامۆژگاریو بەیاد هێنانەوەشی بۆ ئیمانداران هەیە.
جێگیر كردنی دڵو دەروون لەسەر هەق، واتە بڵند بوونیەتی بەهەق لەسەر هەر هێزێكی ناهەقو، گۆش كردنیەتی بۆ ڕوانینی پاداشتی خوداو دڵنیایی تەواو بە بەڵێنی خوداو، پاشان بەردەوام بوونی ئەو دڵو دەروونە لەسەر ئەم بەرنامەو ڕێڕەوە پاكە هەتا ئەو كاتەی بەخودای خۆی دەگاتەوە.
مرۆڤی ئیمانداریش هەموو ئەم واتا جوانانەی لە چیرۆكی پێشینەكانو داستانی پێغەمبەرانەوە دەست دەكەوێت.
ئەم ئایەتەی پێشوو گوتارێكە بۆ پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم كە دوای گێڕانەوەی چەند داستانێكی پێغەمبەران (نوح، هود، صاڵح، ابراهیم، لوگ، شعیب، موسا) دروودیان لێ بێت لە سوورەتی (هود)دا ئاڕاستەی كراوە، بێگومان سوورەتی (هود)یش لە بارودۆخێكی زۆر تاڵو ناخۆش دا لە (مەككە) بۆ پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم نێرراوەتە خوارەوەو ئەم جۆرە دۆخەش لە ناهەموارترینی ئەو دۆخانەیە كە بانگەوازی ئیسلامی پێدا تێپەڕیوە.. دیارە لەو ساتە خەمناكەدا پێغەمبەرو هاوەڵانیشی پێویستیان بە دڵنەواییو هاوسۆزیو جێگیر بوونی دڵو دەروون بووە.. ئیدی چیرۆكەكانی قورئانیان بۆ هاتووەو ئەو پێویستییە زۆرەیان بۆ پڕ كردوونەوەو ئەو ئامانجە مەزنە قورئانیەشیان بۆ بەدی هێناون..
بێگومان گوتاری نێو ئایەتەكە سەرجەم موسڵمانانیش دەگرێتەوە لەهەر شوێنو دەڤەرو سەردەمێك دابن ئەگەر چی لە بنجو بناوان دا ئاڕاستەی خودی پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلمكرابێت، چونكە گوتاری پێغەمبەر صلى الله عليه وسلمبۆ هەر موسڵمانێكی نەتەوەكەشیەتی ئەگەر بەڵگەیەك نەبێت لەسەر تایبەت بوونی گوتارێك تەنها بۆ خودی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم .. بۆیە هەموو هاوەڵێك (صحابی) لەو رۆژگارەدا هۆكاری جێگیربوونی دڵو دەروونی لەو چیرۆكانەدا بەدی كردووەو هەر موسڵمانێكیش بە چاكی ڕەفتارو مامەڵەی لەگەڵ چیرۆكی پێشینەكانی نێو قورئاندا كردبێت ئەوا ئامرازی جێگیر بوونی دڵو دەروونی تێدا بەدی كردوون.
موسڵمانانی ئەم سەردەمەش لە موسڵمانانی هەر كاتو زەمانێكی دی زیاتر ئاتاجیان بە بەدی هێنانی ئەم مەبەستە قورئانییەی چیرۆكەكان هەیە، ئێمە ئەمڕۆ زیاتر ئاتاجمان بە چیرۆكەكانی قورئان هەیە بۆ ئەوەی دڵو دەرونمانی پێ جێگیرو دامەزراو كەینو، ئارامیو خۆشی پێ بخەینە دڵەكانمانەوەو، مەوقیعی خۆمانی لەسەر ڕێگەی ڕاست پێ پتەو كەینو، پێیەكانیشمان بەڕێكی لەسەری ڕاگرین. بۆیە ئەمڕۆش زیاد لەهەر كاتێكی دی ئاتاجمان بەوەیە، چونكە لەم سەردەمەدا كۆسپو تەگەرەو هۆیە فریو دەرو سەر شێوێنەكان هێجگار زۆرنو، شەڕی نێوان هەقو ناهەقیش لەو پەڕی توندیو دژواری دایەو، هێرشی شەڕ خوازانەی گومڕایانو شوێنكەوتوانی ناهەق لە دژی سەربازانی خودا بە شێوازێكی زۆر دڕندانەیەو، وجودی واقیعیانەی ئیسلامیش لە كۆمەڵگەو سیستەمو قەوارەی دا دیار نیە.
هەروەها ئایەتەكەی سوورەتی (هود){وَكُلًّا نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنْبَاءِ الرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِ فُؤَادَكَ وَجَاءَكَ فِي هَذِهِ الْحَقُّ وَمَوْعِظَةٌ وَذِكْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ (120)} [هود] مژدەی ئەوەشمان پێ دەگەیەنێت، كە لە چیرۆكەكانی قورئان دا (هەقو، ئامۆژگاریو، یادخستنەوەی بۆ باوەڕدارانیش) تێدایەو، گرنگ ئەوەیە بە چاكی تێبینی ئەو مانا هەڵگیراوانەی نێویشیان بكەین.

