سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى ٦ سوڕه‌تى (المائدة): { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ ... }
نوسینى : بورهان موحه‌مه‌د ئه‌مین ... ئاماده‌کردنى : چێنه‌ر ... ئایه‌ته‌که : (بخارى) له ( عائشة) ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ، ده‌ڵێت : ملوانکه‌یه‌کم لێکه‌وت له (بيابان) ، کاتێک داخڵ به‌شارى (مدينة) ده‌بووین ، به پێغه‌مبه‌رم (د.خ) ڕاگه‌یاند و له‌سوارى وڵاخه‌که‌ى دابه‌زى ، له‌سه‌ر ڕانم سه‌رى نایه‌وه پاڵ که‌وت ، (أبوبكر) هاته ژووره‌وه و به‌توندى چه‌پۆکێکى پێداکێشام و وتى : خه‌ڵکى به‌ده‌ست ملوانکه‌که‌ى تۆوه گیریان خواردووه ؟ ! ئینجا پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ)
هه‌ستا له‌خه‌و و کاتى نوێژى به‌یانى هات ، گه‌ڕا به‌دواى ئاودا ده‌ستى نه‌که‌وت ، ئه‌وسا ئایه‌تى : { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ ... } هه‌تا {... لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ } دابه‌زى. (أسيد) ى کوڕى ( خضير) ده‌ڵێت : خواى گه‌وره به‌هۆى ئێوه‌وه ئه‌ى خانه‌واده‌ى (أبوبكر) به‌خشش و به‌ره‌که‌تى داباراند به‌سه‌ر خه‌ڵکى دا . (طبراني) له ( عائيشة) ه‌وه ڕه‌زاى خواى لێ بێت ده‌گێڕێته‌وه ، ده‌ڵیت : کاتێک ملوانکه‌که‌م لێکه‌وت ، بوهتانکاران ئه‌و بوهتانه‌یان بۆ هه‌ڵبه‌ستم ، له غه‌زوه‌یه‌کى دیکه‌دا له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوادا (د.خ) چوومه ده‌ره‌وه ، دیسان ملوانکه‌که‌م لێکه‌وت ، خه‌ڵکیش به‌هۆى ئه‌مه‌وه دواکه‌وتن و گیریان خوارد ، (أبوبكر) پێ ى وتم : کچه شیرینه‌که‌م ، تۆ له هه‌موو سه‌فه‌رێکدا ده‌بیت به‌مایه‌ى ئه‌زیه‌ت و بار به‌سه‌ر خه‌ڵکى یه‌وه ؟خواى گه‌وره‌ش به‌هانه‌ى (تيمم) ى دابه‌زاند ، دوایی (أبوبكر) وتى : تۆ که‌سێکى پیرۆزى .

