ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

پـەنـــدو وانـــە بۆ كەسانی ژیــر...چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

پـەنـــدو وانـــە بۆ كەسانی ژیــر...چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نووسينى/د.صلاح عبدالفتاح الخالدى /وه‌رگير/ كاوه‌ هاوراز///سێیەم ئامانجە لە چیرۆكەكانی قورئاندا‌و خوداش دیاری كردووە‌و فەرموویە{لَقَدْ كَانَ فِي قَصَصِهِمْ عِبْرَةٌ لِأُولِي الْأَلْبَابِ مَا كَانَ حَدِيثًا يُفْتَرَى وَلَكِنْ تَصْدِيقَ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ كُلِّ شَيْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (111)} [يوسف]، واتە:- (بێگومان لەسەر گوزشتە‌و چیرۆكەكانیان دا پەند‌و ئامۆژگاریی بۆ كەسانی ژیر‌و هۆشمەند هەیە، ئەم چیرۆكانەش وتار‌و قسە‌و باسی هەڵبەستراو نین، بەڵكو بۆ بەڕاست دانانی‌و پەسند كردنیانە لەلایەن كتێبەكانی پێشووەوە‌و بۆ ڕوونكردنەوەی هەموو مەسەلەیەك‌و، بۆ ڕێنمایی‌و ڕەحمەتیشە بۆ ئەو كەسانەی باوەڕ دێنن).

ئەم ئایەتە دوایین ئایەتی سوورەتی (یوسف)ەو بەزمانی حاڵ بانگمان دەكات بۆ تێبینی كردنی مەبەست‌و نیاز لە داستانی (یوسف) –سڵاوی خوای لێ بێت- كە بەیەك جار لەو سوورەتەدا هەموو بەش‌و بەسەرهاتەكانی گێڕراونەتەوە. لە سەرەتای ئەم سوورەتەش دا بە ئایەتێك (مەنهەجی قورئان لە چیرۆكەكانی دا) ڕوون كراوەتەوە، وەك خودا فەرموویە:-
{نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ أَحْسَنَ الْقَصَصِ بِمَا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ هَذَا الْقُرْآنَ وَإِنْ كُنْتَ مِنْ قَبْلِهِ لَمِنَ الْغَافِلِينَ (3)} [يوسف]، واتە: (ئەی پێغەمبەر ى الله عليه‌ وسلم صل ئێمە چاكترین چیرۆك‌و بەسەرهاتت بۆ دەگێڕینەوە لەڕێی سرووش (وحی)یەوە كە بەم قورئانە پێت دەگەیەنن).
جا كاتێك سەرنجی هەردوو ئایەتەكەی (سەرەتا)‌و (كۆتایی)ی سوورەتی (یوسف) دەدەین، وێستگەیەكی قەشەنگ بەدی دەكەین.
ئایەتەكەی سەرەتای سوورەتەكە، چیرۆكی (یوسف)مان وەك سەرچاوەی چیرۆكەكانی قورئان بۆ دەردەخات‌و، بە باشترینی داستانان (احسن القصص)یشی وەسف دەكات‌و، مەنهەجی جوانكاریی قورئانیشمان لە ئیلقای ئەم چیرۆكانە‌و وەرگرتن‌و لێبووردنەوە‌و سەودا لەگەڵ كردنیان دا پێ دەناسێنێت.
ئینجا ئایەتی كۆتاییش دێت‌و، وەها پەنجەی ئاماژە بۆ نیاز‌و مەبەستی لە هێنانەوەی چیرۆكەكانی قورئان درێژ دەكات وەك ئەوەی داوامان لێ بكات كە ئەو نیاز‌و مەبەستە لە خۆماندا بەدی بكەین، نەك خودی چیرۆكەكان بكەینە ئامانجە دەستنیشان كراوەكە.
(ئایەتی سەرەتا)ی چیرۆكەكە شێواز‌و مەنهەجەكە دەناسێنێت، بەڵام (ئایەتی كۆتایی)ی چیرۆكەكە ئامانج‌و مەبەستەكەی دیاری دەكات.. جا (یا لیت قومی یعلمون...) خۆزگە گەلەكەم دەیانزانی.
بۆچی لە چیرۆكەكانی قورئان دا پەند‌و وانە هەیە؟
(وشەی پەند) لە عەرەبی دا (عیبرەت/العبرە)ی پێ دەگۆترێت.. وشەی (عبرە) لە (عبور)ەوەیە كە بە كوردی مانای (پەڕینەوە)ی پێ دەگوترێت.. جا كە دەگوترێت لە چیرۆكەكان دا پەند‌و عیبرەت‌و (پەڕینەوە) هەیە، واتە خەڵكی دەپەڕێنێتەوە بۆ ڕابردوو‌و بۆ پێشینان، ئەمەش وەك ئەوەی لە هەموو كۆتێكی كات‌و شوێن دەرباز بێت‌و لە پێوەندی (واقیع)یش رزگار بێت‌و بچێتە سەر سەكۆیەكی ڕوانینی كورتی ساتە وەختی‌و لێیەوە بڕوانێت بۆ ڕووبەرێكی بەر فراوانی مێژووی گەلانی دێرین‌و، بەسەرهاتی كەسانی پێشین‌و، لە ژیانیان دەكۆڵێتەوە‌و چاودێری ڕەفتار‌و هەڵس‌و كەوتیان دەكات‌و پێیان تەمێ دەبێت.
ئەوەش چەند نموونەیەكی دووبارە بوونەوەی سیمای بەشەریەتن‌و، چیرۆكی پێشینەكان لە قورئان دا دەیانخاتە بەر دیدەمان.. چەند نموونەیەكی باوەڕداران‌و، چەند نموونەیەكی بێ باوەڕانیشن. چەند نموونەیەكی كەسانی بێ هێز‌و سەر كزن‌و، چەند نموونەیەكی پیاوانی ڕاستگۆ‌و بەهێزن.. هەروەها چەند بەهایەكی هەمیشەیین كە چیرۆكی پێشینەكان پێشانمانی دەدەن، بەهاكانی هەق‌و، بەهاكانی ناهەقن، بەهاكانی جوامێری‌و، بەهاكانی نامەردین.
ئەمە شەڕێكی بەردەوامی نێوان هەق‌و ناهەقیشە كە مێژووش هەمیشە زۆربەی مەیدانەكانی ئەم شەڕە‌و شێواز‌و ڕوخسار‌و بوارەكانیمان بۆ دووبارە‌و چەند بارە دەكاتەوە‌و، هیچ جیاوازیەكیشیان تیادا نییە تەنها كەسەكان دا نەبێت.
بەڕاستی چیرۆكەكانی قورئان گەلێك وانە‌و ڕێنمایی‌و پەند‌و، چەندین بەها‌و ڕێسا‌و حەقیقەت‌و، گەلێك توێشوو‌و كەرەسە‌و چەك‌و، چەندین كەشی ئارامی‌و متمانە‌و بەختیاری‌و جێگیربوونیمان پێشكەش دەكەن.
چیرۆكەكانی قورئان لە وانە‌و ڕێنمایی‌و پەندەكانی دا‌و، لە ئیمان‌و عەقیدە‌و، لە كار‌و بانگەواز‌و، لە جیهاد‌و بەرەنگار بوونەوە‌و، لە ڕەوانبێژی‌و هەڵس‌و كەوت‌و، لە ئارام گرتن‌و خۆ ڕاگری‌و، لە پێوەر‌و ڕاستییەكان دا (گەنجینەیەكی نەبڕاوە)‌و (كانییەكی وشك نەكردوو)ە.. خوداش ڕاستی فەرمووە كە لەو چیرۆكانەدا پەند‌و عیبرەت بۆ كەسانی ژیر‌و هۆشمەند هەیە{لَقَدْ كَانَ فِي قَصَصِهِمْ عِبْرَةٌ لِأُولِي الْأَلْبَابِ مَا كَانَ حَدِيثًا يُفْتَرَى وَلَكِنْ تَصْدِيقَ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ كُلِّ شَيْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (111)} [يوسف]
بێگومان خەڵكی هەموویان سوود لە چیرۆكی پێشینەكانی قورئان وەرناگرن‌و هەمووشیان وەك یەك ناتوانن سەرنجی وانە‌و پەند‌و ڕێنماییەكانی ئەو چیرۆكانە بدەن، بەڵكو تەنها كەسانی ژیر‌و خاوەن عەقڵی بێدار‌و، هۆشمەند سوودی لێ دەبینن، ئەوانەی كە بە وردی لە واتاكانی ڕادەمێنن‌و بایەخی عەمەلی پێ دەدەن‌و ئەزموونی بانگەواز كارییان تێیاندا هەیە‌و هەوڵ‌و تەقەللای جیهادكاریشیان تێدا دەخەنەگەڕ، هەروەها هەندێك كەس تەنها لە كاتی خوێندنەوەی قورئان یان بیستن‌و گوێ ڕاگرتندا سەرنجی وانە‌و پەند‌و ڕێنماییەكانی دەدەن، هەندێك كەسی تریش تەنها لە ڕوانگەیەكی زمانەوانی‌و هونەریی ڕەوانبێژیەوە سەر قاڵیان دەبن.. هەندێك كەسی تریش لە ڕوانگەی ئەفسانە‌و ئەو چیرۆكە خەیاڵییە نا ڕاستە بێ بناغانەوە سەر قاڵی پەند‌و وانە‌و ڕێنماییەكانیان دەبن كە لە سەرچاوەكانی (اسرائیلیات)‌و چاوگە نەسەلمێنراوەكانەوە وەریان دەگرن.
بەڵام كەسانی خاوەن عەقڵ (اولی الالباب) شێوازێكی تریان لە تێگەیشتنی چیرۆكەكانی قورئاندا هەیە‌و هەر بەو شێوازەش ئامانجە گەورەكەی قورئان بەدی دەهێنن‌و پشكی خۆیانی لە وانە‌و پەند‌و ڕێنماییەكان لێ دەردەهێنن‌و، قایل نابن بە هیچ ڕێ‌وشوێنێكی تری نابەجێ‌ كە خۆیان‌و كەسانی تریش بەخۆڕایی سەرقاڵكەن‌و، پاشان وانە‌و پەند‌و ڕێنماییەكانیان لێ ون ببێت، جا داخۆ ئەو شێوازە ڕاست‌و دروستەی كەسانی ژیر‌و خاوەن عەقڵ بۆ دەرهاویشتنی وانە‌و پەند‌و ڕێنماییەكانی نێو چیرۆكەكانی قورئان چی بێت؟ وەرن با پێكەوە لەم بەندەی داهاتوودا ئەو شێوازە بناسین..
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز