سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سه‌لمانى فارسى ... گه‌ڕیده‌ی شوێن ڕاستی (به‌شى یه‌که‌م)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر ... نوسینى :خالد محمد خالد ... وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى ... پاڵه‌وانى ئه‌مجاره‌مان، له ولآتى فارسه‌وه دێت ..
له ولآتى فارس که پاشتر چه‌ندین بڕوادارى دیکه‌ى تێدا موسڵمان بوون و، بوونه پاڵه‌وانانێک له ئیمان . و.. زانین . و.. ئاین . و.. دنیادا که‌سیان پێ نه‌گات.
ئه‌وه‌ش یه‌کێکه له جوانى و مه‌زنیه‌کانى ئیسلام، نه‌چۆته هیچ ولآتێک له ولآتان تا به‌شێوه‌یه‌کى سه‌رسوڕهێنه‌ر، هه‌مو توانا‌و وزه‌کانى نه‌بزوێنێ و، کرۆکى زیره‌کێتى و بلیمه‌تى نێو ناخى خه‌ڵک و دانیشتوانه‌که‌ى ده‌رنه‌هێنێت.. ئه‌وه‌تا فه‌یله‌سوفه‌کان، موسڵمان بوون... دکتۆره‌کان موسڵمان بوون... شاره‌زایان موسڵمان بوون... فه‌له‌کیه‌کان موسڵمان بوون... داهێنه‌ران موسڵمان بوون... زانایانى بیرکارى موسڵمان بوون..
به‌هۆى ئه‌وانه‌وه له هه‌مو ئاسۆیه‌که‌وه ده‌رده‌که‌ون و
، له گشت ولآتێکه‌وه دێن، هه‌تا چاخه‌کانى سه‌ره‌تاى ئیسلام پڕ که‌سانى بلیمه‌ت ده‌بێت له هه‌مو بواره‌کانى عه‌قڵ و، ویست و، ویژدان .. که‌سانێک نیشتمانیان جودایه و.. ئاینیان یه‌ک ..!! پێغه‌مبه‌ر (د.خ) پێشبینى ئه‌و بلآوبوونه‌وه پیرۆزه‌ى ئاینه‌که‌ى کرد، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵکو له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارى بالآده‌ستیه‌وه واده‌ى ڕاستگۆیانه‌ى پێ‌درابوو... ڕۆژێکیان کات و جێى نیشاندرا و، به‌چاوى خۆى بینى ئالآى ئیسلام به‌سه‌ر شاره‌کانى سه‌ر زه‌وى، کۆشک و ته‌لارى گه‌وره‌کانیانه‌وه ده‌شه‌کێته‌وه..
له‌مه‌دا سه‌لمانى فارسى شاهێد بوو، په‌یوه‌ندیه‌کى به تینى هه‌بوو به‌وه‌ى که ڕویدا.
ئه‌مه‌ش له ڕۆژى خه‌نده‌ق دا بوو.. ساڵى پێنجه‌مى کۆچى، کاتێک یه‌کێک له گه‌وره پیاوانى جوله‌که به‌ره‌و مه‌ککه که‌وته ڕێ، به‌مه‌به‌ستى کۆمه‌کى کردنى بێباوه‌ڕان و کۆکردنه‌وه‌ى هۆزه‌کان و هێنانیان بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا و موسڵمانان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵدا به‌ستوون که هاریکاریان بکه‌ن له‌و جه‌نگه یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه‌دا بۆ ده‌رهێنانى ڕه‌گ و ڕیشه‌ى ئه‌م ئاینه نوێیه.
نه‌خشه‌ى ئه‌و جه‌نگه سته‌مکارانه‌یه دانرا، به‌وه‌ى که سوپاى قوره‌یش و غه‌گهفان له‌ده‌ره‌وه‌ى شارى مه‌دینه‌وه هێرش بهێنن و، بنوقریڤه ش له‌ناوه‌وه‌ى مه‌دینه و له پشت ڕیزى موسڵمانانه‌وه هێرش بکه‌ن، ئه‌وانه‌ى له‌و کاته‌دا ده‌که‌ونه نێوان هه‌ردوو ده‌ستهاڕه‌که‌وه ده‌یانهاڕن و، له‌ناویان ده‌به‌ن و، ده‌بنه یاده‌وه‌رى..!!
ڕۆژێکیان پێغه‌مبه‌ر و یاوه‌رانى سه‌رسام بوون به هاتنى سوپایه‌کى بآشومار و پڕ چه‌ک و تفاق که له مه‌دینه نزیک ده‌بوویه‌وه .
موسڵمانان ده‌سته‌وسان بوون، خه‌ریک بوو له تاو ئه‌و نه‌هامه‌تیه گه‌وره‌یه له هۆشى خۆیان بچن..
قورئانى پیرۆزیش به‌م شێوه‌یه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى خستۆته ڕوو، ده‌فه‌رموێت:-
إِذْ جَاؤُوكُم مِّن فَوْقِكُمْ وَمِنْ أَسْفَلَ مِنكُمْ وَإِذْ زَاغَتْ الْأَبْصَارُ وَبَلَغَتِ الْقُلُوبُ الْحَنَاجِرَ وَتَظُنُّونَ بِاللَّهِ الظُّنُونَا : له‌و ده‌مه‌دا که له ژوور و ژێره‌وه بۆتان هاتن، چاوتان ره‌شکه‌وپێشکه‌ى ده‌کرد، دڵتان به ته‌په‌ته‌پ که‌وت و گه‌یشته قوڕقوڕاگه‌تان، زۆر خه‌یاڵى جۆراوجۆرتان به‌دڵدا ده‌هات. الاحزاب/١٠.
بیست وچوار هه‌زار جه‌نگاوه‌ر به‌سه‌رۆکایه‌تى ئه‌بوسوفیان و عینیه‌ى کوڕى حصن ده‌هاتن له مه‌دینه نزیک ده‌بوونه‌وه تا گه‌مارۆى بده‌ن و ده‌ستى گلآویان لێ بوه‌شێنن و کۆتایى به (محمد) و ئاینه‌که‌ى و، هاوه‌ڵه‌کانى بهێنن..
ئه‌و سوپایه‌ش ته‌نها له قوڕه‌یش پێک نه‌هاتبوو... به‌ڵکو هه‌موو ئه‌و هۆز و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ى له‌گه‌ڵدابوو که ئیسلام به‌مه‌ترسى ده‌زانن له‌سه‌ر خۆیان.
ئه‌م کۆتا هه‌وڵى یه‌کلاکردنه‌وه‌یه که دوژمنانى پێغه‌مبه‌ر: تاک و، کۆمه‌ڵه‌کان و، هۆزه‌کان و، خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان، پێى هه‌ڵده‌ستن..
موسڵمانان خۆیان له هه‌ڵوێستێکى ناهه‌مواردا بینییه‌وه.
پێغه‌مبه‌رى ئازیزیش هاوه‌لآنى به‌ڕێزى کۆکرده‌وه تا له‌و باره‌یه‌وه ڕاوێژیان پێ بکات..
ئاشکرایه له‌سه‌ر به‌رگرى و کوشتار یه‌کده‌نگ بوون.. به‌لآم چۆن به‌رگرى بکه‌ن؟؟
ئالێره‌دا پیاوێکى لاق درێژى قژ پڕ هاته پێشه‌وه، که لاى پێغه‌مبه‌ر خۆشه‌ویستیه‌کى مه‌زن و ڕێزێکى گه‌وره‌ى هه‌بوو.
سه‌لمانى فارسى هاته پێشه‌وه و چووه سه‌ر گردێکى به‌رز و، سه‌رنجى وردى پشکنێرانه‌ى مه‌دینه‌ى دا و، سه‌یرى کرد-هه‌روه‌ک ڕاهاتبوو- به‌شاخ و به‌رده‌لآن ده‌وره‌ى دراوه، به‌لآم بۆشاییه‌کى فراوان هه‌یه و، گونجاو و له‌باره و، سوپا ده‌توانێت لێوه‌ى به‌ئاسانى بپه‌ڕێته‌وه.
سه‌لمان له ولآتى فارس شاره‌زایى چاکى ده‌رباره‌ى هۆکاره‌کانى جه‌نگ و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌کانى کوشتار فێر بوو بوو، چووه پێشه‌وه بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌و پێشنیاره‌ى خۆى خسته ڕوو که عه‌ره‌ب پێشتر له جه‌نگه‌کانیدا به‌کاریان نه‌هێنابوو.. ئه‌وه‌ش بریتى بوو له هه‌ڵکه‌ندنى خه‌نده‌قێک که هه‌موو ناوچه کراوه‌کانى ده‌ورى مه‌دینه بگرێته‌وه.
خواش چاکتر ده‌زانێت، گه‌ر له‌و غه‌زایه‌دا ئه‌و خه‌نده‌قه‌یان هه‌ڵنه‌که‌ندایه چ سه‌رئه‌نجامێک چاوه‌ڕوانى موسڵمانانى ده‌کرد، قوڕه‌یش هه‌رکه بینیان سه‌رسام بوون و، سوپاکه‌یان بۆماوه‌ى مانگێک ده‌سته‌وسان له ڕه‌شماڵه‌کانیاندا مایه‌وه و نه‌یده‌توانى بپه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌دینه، هه‌تا شه‌وێکیان خوداى گه‌وره ڕه‌شه‌بایه‌کى توندى زیخاوى بۆ هه‌ڵکردن ڕه‌شماڵه‌کانیانى له‌بنه‌وه هه‌ڵکه‌ند و، به‌هیلاکى بردن.!!
ئه‌بوسوفیان هاوارى له سوپاکه‌ى کرد و فه‌رمانى پێکردن که به‌و په‌ڕى نا ئومێدى و سه‌رکزییه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه به‌ره‌و ئه‌و جێگاى لێوه‌ى هاتبوون..!!
* * *
له میانه‌ى هه‌ڵکه‌ندنى خه‌نده‌قه‌که‌دا سه‌لمانیش شوێنى خۆى له نێو موسڵماناندا گرتبوو که چاڵیان هه‌ڵده‌که‌ند و له هه‌وڵداندا بوون و ماندوو ده‌بوون، پێغه‌مبه‌رى خودا‌ش (د.خ) پاچێکى به‌ده‌سته‌وه بوو له‌گه‌ڵیاندا کارى ده‌کرد..
له‌و به‌شه‌ى که( سه‌لمان) له‌گه‌ڵ ده‌سته و هاوه‌ڵه‌کانیدا کارى لێده‌کرد، به‌ردێکى زۆر ڕه‌ق هاته به‌ر پاچه‌کانیان.
(سه‌لمان) لاشه‌یه‌کى پته‌و و، خاوه‌ن ده‌ست و مه‌چه‌کێکى به‌هێز بوو، ته‌نها لێدانێکى ده‌ستى ئه‌و به‌س بوو بۆ شکاندنى به‌رد و پڕژ و بلآوکردنى، به‌لآم له ئاست ئه‌و به‌رده‌دا ده‌سته‌وستان وه‌ستا .. ئه‌وانه‌ى دیکه‌ى ده‌وروبه‌ریشى هاتن، به‌لآم ته‌نها خۆ هیلاک کردنى زیاتریان بۆ مایه‌وه..!!
(سه‌لمان) ڕۆشت بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) تا مۆڵه‌تى لێ بخوازێت له‌به‌ر ئه‌و به‌رده سه‌خته ڕێڕه‌وى چاڵه‌که بگۆڕن..
پێغه‌مبه‌رى ئازیز (د.خ) له‌گه‌ڵ سه‌لماندا هات تا شوێن و به‌رده‌که ببینێت..
کاتێک بینى، داواى پاچێکى کرد و، داواى له هاوه‌لآنى کرد که‌مێک دوور بکه‌ونه‌وه تا پارچه به‌ردیان به‌ر نه‌که‌وێت..
پاشان ناوى خواى لێ هێناو، به‌وپه‌ڕى جه‌سورى و هێزه‌وه هه‌ردوو ده‌ستى پیرۆزى به‌پاچه‌که‌وه به‌رزکرده‌وه و، داى له‌به‌رده‌که، به‌رده‌که شه‌قى برد، له نێو که‌لێنه گه‌وره‌که‌یه‌وه بریسکه‌یه‌کى ڕووناک به‌رزبوویه‌وه.
(سه‌لمان) ده‌ڵێت: ئه‌و بریسکه‌یه‌م بینى که ئه‌و ناوه‌ى ڕووناک کرده‌وه، واته ده‌وروبه‌رى شارى مه‌دینه‌ى ڕووناک کرده‌وه، پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) به‌ده‌نگى به‌رز-الله اکبر-ى کرد و فه‌رمووى:
الله اکبر.. کلیله‌کانى فارسم پێدرا، له‌نێویدا کۆشک و ته‌لاره‌کانى حیره و مه‌دائن ى کیسرا ڕووناکى دا و، ئوممه‌ته‌که‌ى من ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گرن..
پاشان پاچه‌که‌ى به‌رزکرده‌وه و لێدانى دووه‌مى وه‌شاند، هه‌مان شت دووباره بوویه‌وه و، به‌رده‌که بریسکه‌یه‌کى ڕووناکى لێ به‌رز بوویه‌وه، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) هاوارى کرد:
الله اکبر.. کلیله‌کانى ڕۆمم پآ به‌خشرا و، کۆشکه سووره‌کانیان ڕووناکیدا بۆم و، ئوممه‌ته‌که‌م ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گرن..
پاشان بۆ جارى سێیه‌م پاچه‌که‌ى لێدا، به‌رده‌که به‌ته‌واوى ورد بوو، بریسکه‌یه‌کىڕووناکى بێ وێنه‌ى لێ به‌رزبوویه‌وه، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و هاوه‌لآن پێکه‌وه –الله اکبر-یان کرد.. پێغه‌مبه‌ر هه‌واڵى ئه‌وه‌ى پێدان که ئه‌و ئێستاکه کۆشکه‌کانى شام و صنعاو و شاره‌کانى دیکه‌ى سه‌ر زه‌وى ده‌بینێت که ڕۆژێک دادێت ئالآى خودایان به‌سه‌ره‌وه بشه‌کێته‌وه، موسڵمانانیش به ئیمانێکى مه‌زنه‌وه به‌ده‌نگى به‌رز وتیان: هَذَا مَا وَعَدَنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَصَدَقَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ : ئه‌مه ئه‌و به‌ڵێنه‌یه که خودا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى به ئێمه‌یان دابوو، به‌ڵێنى خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى راستن. الاحزاب-٢٢-
(سه‌لمان ) خاوه‌ن بیرۆکه‌ى هه‌ڵکه‌ندنى خه‌نده‌ق بوو.. خاوه‌نى ئه‌و به‌رده‌ش بوو که هه‌ندێک له نهێنیه‌کانى غه‌یب و ئاینده‌ى لێوه ده‌رکه‌وت، کاتێک پێغه‌مبه‌ر (د.خ) پشتى به‌م به‌ست، سه‌لمان له ته‌نیشتیه‌وه ڕاوه‌ستابوو ڕووناکیه‌که‌ى بینى و، گوێبیستى موژده‌کان بوو.. ته‌مه‌نیشى هێنده‌ى خایاند تا هاتنه دى ئه‌و مژدانه‌ى له ژیانیدا به‌دى کرد و، شاره‌کانى (قودس) و (رۆم) ى بینى..
کۆشکه‌کانى (صنعا) و (شام) و (میسر) و (عێراق) ى بینى..
هه‌موو لاکانى سه‌ر زه‌وى به‌دى کرد به‌و ده‌نگه پیرۆزه ده‌هه‌ژا که له هه‌موو جێگایه‌ک له مناره‌ى مزگه‌وته‌کانه‌وه به‌رز ده‌بووه و ڕووناکى ڕێنوێنى و ڕزگاربوون و چاکه‌ى پێ بوو..!!
ئه‌وه‌تانێ ئێستا، له ژێر سێبه‌رى دارێکى چڕوپڕى به‌رده‌م ماڵه‌که‌ى خۆیدا له مدائن دانیشتوه و به‌سه‌رهاتى قاره‌مانێتیه مه‌زنه‌که‌ى به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕان به‌دواى ڕاستیدا بۆ ئه‌و خه‌ڵکه ده‌گێڕێته‌وه که له ده‌ورى دانیشتون و، بۆیان باس ده‌کات که چۆن له ئاینى هۆزه‌که‌ى خۆى (فارس) ه‌وه چوه سه‌ر ئاینى مه‌سیحى، پاشان ئیسلام..
چۆن ده‌وڵه‌مه‌ندى باوکه سه‌ربڵنده‌که‌ى به‌جێهێشت و، خۆى هاوێشته کۆشى هه‌ژارى، به‌مه‌به‌ستى ڕزگارکردنى عه‌قڵ و ڕۆحى..!!
هه‌روه‌ها چۆن له بازاڕى کۆیله فرۆشیدا فرۆشرا، له کاتێکدا ئه‌و له‌سه‌ر ڕێگاى گه‌ڕان به‌دواى حه‌قیقه‌تدا بوو..؟؟
وه چۆن گه‌یشت به پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و چۆن باوه‌ڕى پێى هێنا..؟
وه‌رن با له‌و دانیشتنه به‌ڕێزه‌ى نزیک ببینه‌وه و، گوێبیستى ئه‌و هه‌واڵه سه‌رسوڕهێنه‌ره بین که سه‌رگوزشته‌ى خۆى ده‌گێڕێته‌وه..
* * *
من پیاوێکى خه‌ڵکى (اصبهان) بووم، له گوندێک که پێیان ده‌گوت (جى).. باوکم سه‌رکارى ناوچه‌که‌ى بوو.
منیش له خۆشه‌ویسترین به‌نده‌کانى خوا بووم لاى...
له ئاگر په‌رستیدا ڕۆچوو بووم، تا ئه‌و ڕاده‌ى من هه‌ڵگیرسێنه‌رى ئاگره‌که‌یان بووم و، نه‌مده‌هێشت خامۆش ببێت..
باوکم قه‌رزێکى هه‌بوو، ڕۆژێکیان ناردمى بۆى بهێنمه‌وه، چوومه ده‌رآ، له‌ڕێگا به‌ته‌نیشت که‌نیسه‌یه‌کى گاوره‌کاندا تێپه‌ڕ بووم، گوێم لێ بوو نوێژیان ده‌کرد، چوومه ژوورێ بۆ لایان تا بزانم چ ده‌که‌ن، نوێژه‌که‌یان سه‌رنجى ڕاکێشام، به‌خۆم گوت ئه‌مه له‌و ئاینه‌ى که ئێمه له‌سه‌رین چاکتره، لایان مامه‌وه تا خۆر ئاوا بوو، نه‌چووم بۆ قه‌رزه‌که‌ى باوکم، نه‌شگه‌ڕامه‌وه بۆ لاى هه‌تا خه‌ڵکى نارد بۆ سۆراغ کردنم..
کاتێک کار و بار و نوێژى گاوره‌کان سه‌رنجى ڕاکێشام له باره‌ى بنه‌ڕه‌تى ئاینه‌که‌یانه‌وه پرسیارم لێ کردن، وتیان: له شامه..
که گه‌ڕامه‌وه به باوکم وت: به‌لاى خه‌ڵکانێکدا تێپه‌ڕ بووم له کڵێسایه‌کدا نوێژیان ده‌کرد و نوێژه‌که‌یان سه‌رنجى ڕاکێشام و، بینیم ئاینه‌که‌ى ئه‌وان له‌وه‌ى ئێمه چاکتره... ده‌ستمان کرد به گفتوگۆ و قسه له‌و باره‌یه‌وه... پاشان کۆت و زنجیرى کرده قاچم و به‌ندى کردم..
هه‌واڵم نارد بۆ گاوره‌کان که من هاتومه‌ته سه‌ر دینى ئه‌وان و، پرسیارى ئه‌وه‌شم لێ کردن گه‌ر کاروان له شامه‌وه هات به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌واڵم بده‌نێ تاوه‌کو له‌گه‌ڵیاندا بڕۆم بۆ شام، ئه‌وانیش وایان کرد، زنجیر و کۆته ئاسنینه‌که‌م پساند و هاتمه ده‌رێ و له گه‌ڵیاندا به‌ره‌و شام که‌وتمه ڕێ ...
له‌وێ ده‌رباره‌ى زاناى دیاریان پرسیارم کرد، پێیان وتم: ئه‌و ئه‌سقه‌فه‌ى خاوه‌نى که‌نیسه‌یه، چوم بۆ لاى و سه‌ربرده‌ى خۆم بۆ باسکرد، له‌لاى مامه‌وه و خزمه‌تم ده‌کرد و نوێژم ده‌کرد و فێرى زانیارى ده‌بووم..
ئه‌م ئه‌سقه‌فه‌ش له ئاینه‌که‌یدا پیاوێکى خراپ بوو، هه‌ڵده‌ستا به کۆکردنه‌وه‌ى خێر له خه‌ڵکى بۆ ئه‌وه‌ى دابه‌شى بکات، به‌لآم بۆ خۆى هه‌ڵى ده‌گرت و کۆى ده‌کرده‌وه..
مرد..
یه‌کێکى دیکه‌یان هێنا و خستیانه جێگاکه‌ى، هیچ که‌سم نه‌دیتبوو له ئاینه‌که‌یاندا له‌و چاکتر بێت، زیاتر له‌و ئاره‌زومه‌ندى دواڕۆژ بێت، هێنده‌ى ئه‌و دونیا نه‌ویست و له‌سه‌ر په‌رستش به‌رده‌وام بێت..
به‌جۆرێک خۆشم ویست که پێشتر هیچ که‌سم به‌و جۆره خۆش نه‌ویستووه..
کاتێک ئه‌جه‌لى نزیک بۆوه، پێم وت: ئه‌وا ده‌بینى ئه‌مرى خوات به‌سه‌ردادآ، جا چ ئامۆژگاریه‌کم ده‌که‌ى و بۆ لاى کآ ده‌منێریت؟
ئه‌ویش پێى وتم: ئه‌ى کوڕم، که‌سێک ناناسم له‌سه‌ر ئه‌وه بێت که ئێمه‌ى له‌سه‌ر بوو، ته‌نها پیاوێک نه‌بێت له موصڵ.
کاتێک که وه‌فاتى کرد، چوومه لاى مامۆستایه‌که‌ى موصل. سه‌ربرده‌ى خۆمم بۆ گێڕایه‌وه و ئه‌و ماوه‌یه‌ى که خوا ویستى له‌سه‌ر بوو لاى مامه‌وه و ئه‌ویش وه‌فاتى کرد و خواپه‌رستێکى بۆ ده‌ستنیشان کردبووم له (نصێبین).
چوومه لاى و سه‌ربرده‌ى خۆمم بۆ گێڕایه‌وه و ئه‌و ماوه‌یه‌ى که خودا ویستى له‌سه‌ر بوو له‌لاى بووم و ئه‌ویش وه‌فاتى کرد و فه‌رمانى پآکردبوم بچم بۆ لاى پێاوێک له عه‌موریه ى شارى رۆم و منیش چوومه لاى و له‌لاى مامه‌وه.
بۆ بژێوى ژیانم مانگا و مه‌ڕم به‌خێو ده‌کرد.. له‌پاشان ئه‌ویش وه‌فاتى کرد.
کاتێک ئه‌جه‌لى هات، پێم وت: ده‌منێریت بۆ لاى کێ؟ پێى وتم: که‌س ناناسم له‌سه‌ر ئه‌وه بێت که ئێمه‌ى له‌سه‌ر بوو، تا فه‌رمانت پێ بکه‌م بچیت بۆ لاى، به‌لآم سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رێک لێت نزیکه که ئاینى ئیبراهیمى حه‌نیف دێنێت و.. کۆچ ده‌کات بۆ جێگایه‌کى پڕ دارخورماى نێوان دووکێو، گه‌ر توانیت دڵسۆز به بۆى..
ئه‌و پێغه‌مبه‌ره هه‌ندێک به‌ڵگه و نیشانه‌ى هه‌یه ناشاردرێته‌وه، ئه‌و صه‌ده‌قه ناخوات، دیارى وه‌رده‌گرێت و، مۆرى پێغه‌مبه‌رایه‌تیشى به‌ناوشانیه‌وه‌یه‌تى، که بینیت خێرا ده‌یناسیته‌وه.
ڕۆژێکیان کاروانێک به‌لامدا تێپه‌ڕى، ده‌رباره‌ى ولآته‌که‌یان پرسیارم لێ کردن، تێگه‌یشتم که خه‌ڵکى دوورگه‌ى عه‌ره‌بن، پێم وتن: ئه‌م مانگا و مه‌ڕانه‌ى خۆمتان پێ ده‌ده‌م بمگه‌یه‌ننه ئه‌و شوێنه‌ى خۆتان، ڕ‌ازى بوون و وتیان: باشه..
له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردمیان هه‌تا گه‌یاندمیانه –وادى القرى- له‌وێدا سته‌میان لێکردم و، فرۆشتمیان به پیاوێکى جووله‌که... له‌وێ کۆمه‌ڵه دارخورمایه‌کى زۆرم بینى، حه‌زم ده‌کرد که ئه‌مه ئه‌و جێگایه بێت بۆ من باسکرا، که ده‌بێته شوێنى کۆچ کردنى پێغه‌مبه‌رى چاوه‌ڕوانکراو، به‌لآم ئه‌وێ نه‌بوو..
لاى ئه‌و پیاوه‌ى کڕیبوومى مامه‌وه، هه‌تا ڕۆژێکیان جووله‌که‌یه‌کى (بني قريظة) هاته سه‌ردانى، خاوه‌نه‌که‌م فرۆشتمى به‌و پیاوه، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ خۆى بردمى هه‌تا گه‌یاندمیه مه‌دینه!!
سوێند به‌خوا هه‌رکه بینیم تێگه‌یشتم ئه‌مه ئه‌و شوێنه‌یه که بۆم باسکرا..
لاى ئه‌و پیاوه مامه‌وه و له‌سه‌ر دارخورماى (بني قريظة) کارم بۆ ده‌کرد، هه‌تا خواى گه‌وره پێغه‌مبه‌رى نارد و پاشان به‌ره‌و مه‌دینه هات و له (قباء) لاى بنى عمروى کوڕى عوف لایدا.
ڕۆژێکیان به‌سه‌ر دارخورمایه‌که‌وه بووم، خاوه‌نه‌که‌م له بنیدا دانیشتبوو، پیاوێکى جووله‌که‌ى ئامۆزاى هاته لاى و، له‌میانه‌ى قسه‌کانیدا وتى: خوا (بنى قبلة) له ناو به‌رێت، ئه‌وانه له ده‌ورى پیاوێک کۆبوونه‌ته‌وه له (قباء)، که له مه‌ککه‌وه هاتوه و وا باس ده‌که‌ن که پێغه‌مبه‌ر بێت..
سوێند به‌خوا له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌یه‌ى ئه‌ودا موچڕکه به‌له‌شمدا هات، دارخورماکه له‌رییه‌وه و خه‌ریک بوو بکه‌وم به‌سه‌ر خاوه‌نه‌که‌مدا!! به‌خێرایى هاتمه خواره‌وه، وتم: چى ده‌ڵێیت؟ ده‌نگ و باس چىیه..؟؟
خاوه‌نه‌که‌م ده‌ستى به‌رز کرده‌وه و زلله‌یه‌کى توندى لێدام، پاشان وتى: چ په‌یوه‌ندیت به‌وه‌وه هه‌یه؟ ده‌ى بڕۆوه سه‌ر کاره‌که‌ى خۆت.. چومه‌وه سه‌ر کارى خۆم.. که شه‌و داهات ئه‌وه‌ى که لام بوو کۆم کرده‌وه، پاشان چومه ده‌ره‌وه تا گه‌یشتمه خزمه‌تى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) .. له (قباء) ..
چومه ژووره‌وه بۆ لاى، چه‌ند هاوه‌ڵێکى له‌لا بوو، پێم وت: ئێوه که‌سانێکى نامۆ و نه‌دارن و پێویستیتان به‌شت هه‌یه، منیش خۆراکم له‌لابوو که کردبوومه خێر (صدقة)، کاتێک باسى شوێنى ئێوه‌م بۆ کرا زانیم که ڕه‌واترین که‌سن به‌و خێره بۆیه هێنام بۆتان، خواردنه‌که‌م دانا، پێغه‌مبه‌ر به هاوه‌لآنى فه‌رموو: به‌ناوى خوداوه بخۆن، داینا بۆیان و خۆى ده‌ستى بۆ نه‌برد، له‌دڵى خۆمدا وتم: سوێند به‌خوا ئه‌مه نیشانه‌یه‌کیان ...شتى (صدقة) ناخوات..!!
دواى ئه‌وه گه‌ڕامه‌وه، بۆ به‌یانى داهاتوو و چوومه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ، هه‌ندێک خواردنم پێ بوو، پێم وت: تۆم بینى صدقه‌ت نه‌خوارد.. شتێکم لابوو پێم خۆش بوو ڕێزت لێ بنێم وه‌ک دیارى پێت ببه‌خشم، ئه‌وه‌م وت و له‌به‌ر ده‌میدا دامنا، ئه‌ویش به هاوه‌لآنى فه‌رموو: به‌ناوى خواوه بخۆن.. خۆیشى له‌گه‌ڵیاندا خواردى..
له دڵى خۆمدا وتم: سوێند به‌خوا ئه‌مه به‌ڵگه و نیشانه‌ى دووه‌مه..شتى دیارى ده‌خوات..!!
پاش ئه‌وه گه‌ڕامه‌وه و هێنده‌ى خوا بیه‌وێت مامه‌وه، دواى ئه‌وه گه‌ڕامه‌وه بۆ لاى، بینیم له (بقيع) به شوێن جه‌نازه‌یه‌که‌وه ده‌ڕوات و، هاوه‌لانى به‌ده‌وریه‌وه‌ن، دوو پشته‌ماڵى به‌سه‌ره‌وه‌یه و به‌یه‌کێکیان سه‌رى پێچاوه، ئه‌وى دیکه‌شى پۆشیبوو، سلآوم لێ کرد، پاشان چوومه پشتیه‌وه تا سه‌یرى نێو شانى بکه‌م، زانى که من ئه‌وه‌م ده‌وێت، عه‌باکه‌ى له‌سه‌ر شانى لادا، نیشانه‌که له‌نێو شانى دابوو، مۆرى دوا پێغه‌مبه‌ر، هه‌روه‌ک مامۆستاکه‌م بۆى باس کردبووم..
منیش خۆمدا به‌سه‌ریدا و ماچم کرد و گریام، پاش ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بانگى کردم و له‌به‌رده‌میدا دانیشتم، سه‌ربرده و باسه‌که‌ى خۆم بۆ گێڕایه‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ى ئائێستا بۆتانم باس کرد..
پاشان موسڵمان بووم و.. کۆیلایه‌تى بویه له‌مپه‌ر له‌نێوان من و هه‌ردوو غه‌زاى به‌در و ئوحود..
ڕۆژێکیان پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمووى خۆت له خاوه‌نه‌که‌ت بکڕه‌وه تا ئازادت بکات، منیش له‌گه‌ڵى پێک هاتم، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانى به‌هاوه‌لآنى کرد تا کۆمه‌کم بکه‌ن، خواى گه‌وره له کۆیلایه‌تى ڕزگارى کردم و، موسڵمانانه به‌ئازادى ژیام و، له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خودا به‌شدارى غه‌زاى خه‌نده‌ق و هه‌موو جه‌نگه‌کانى دیکه‌م کرد. کۆتایى به‌شى یه‌که‌م

