سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه‌ستان له‌به‌ر قورئان (رێزگرتن له قورئان):
نووسینی /ئیكرام كه‌ریم
ئاماده‌كردنی /نه‌جات رواندزی
هه‌ندێ كه‌س له خۆرایی ئه‌چێت به گژ ئه‌و كه‌سانه‌دا كه له‌به‌ر قورئان هه‌ڵده‌ستن و ئه‌لێن :شتێك كه پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه وسلم ) و ئه‌حصابه‌ی كیرامی ئه‌و نه‌یكردبێت ئێمه بیكه‌ین بیدعه‌یه
و داهێنانه‌و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خێرمان بگات ، گوناهمان ده‌گاتێ له‌م لاشه‌وه هه‌یه شه‌ری توند له‌گه‌ڵ ئه‌وانه ده‌كات كه له‌به‌ر قورئان هه‌ڵناسنه‌وه و به جۆرێك له كم ئه‌ده‌بی و نه‌فامی و نه‌زانن ،به‌ڵام راستی مه‌سه‌له‌كه به‌م شێوه‌یه كه روونی ده‌كه‌ینه‌وه زانایانی ئیسلامی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا سێ رایان هه‌یه .
1دروست نیه هه‌ڵسانه‌وه له‌به‌ر قورئان كه ئه‌مه قسه‌ی :عزالدین بن عبدالسلام :ه به‌ڵگه‌شی ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه وسلم ) و صه‌حابه‌ی كیرام شتی وایان نه‌كردووه پیغه‌مبه‌ریش ( صل الله علیه وسلم ) ئه‌فه‌رمووێ (من عمل عملا لیس علیه امرنا فهو رد) .
2هه‌ستانه‌وه و هه‌لنه‌سانه‌وه‌هه‌ردووكیان هه‌ر دروستن ، چونكه به‌ڵگه له‌سه‌ر كه‌سیان نه‌هاتووه و له‌سه‌ر(براءة اڵاصل) ه‌كه ماوه‌ته‌وه ، كه ئه‌مه‌ش قسه‌ی زانا :عماد بن یونس الموصلی : یه
3هه‌ڵتاسانه‌وه له‌به‌ر قورئان به كارێكی خێر و باش ئه‌زانن كه ئه‌مه‌یان قسه‌ی ئیمامی نه‌وه‌وی و زه‌ركه‌شی و سیوطی و باجوری یه و به‌ڵگه‌یان ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه وسلم ) له‌به‌ر ته‌ورات هه‌ڵساوه‌ته‌وه و رێزی لێگرتووه ، كه‌واته‌هه‌ستانه‌وه له‌به‌ر قورئان له‌پێشتره ، چونكه به دڵنیاییه‌وه قسه‌و گوفتاری خوای گه‌وره‌یه به‌ڵگه‌یه‌كی تریش ئه‌وه‌یه كه هه‌ستانه‌وه له‌به‌ر پیاوی زانا و خاوه‌ن فه‌زڵ شتێكی باش بێت هه‌ستانه‌وه له‌به‌ر قورئان له‌و باشتره . گه‌وره‌یی و شكۆمه‌ندی هه‌ر بۆ خوا‌و قورئانه‌كه‌یه‌تی .

