سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
دڵی خۆم دۆزییەوە...چيرۆك
نووسينى/هارون نوح طه/كتێبخانهى محوى///یەكێ لە هاوڕێیەكانی ذا النونی میسری دەسوڕایەوەو هاواری دەكرد. ئای وای ........ كوا دڵم كێ دۆزیتیەوە؟ ڕۆژێك لە شەقامێك دەڕۆیشت منداڵێكی بینی دەگریا، دایكیشی لێی دەدا پاشان لە ماڵا دەری كردو دەرگای لەسەر داخست. منداڵەكە لە ڕاستەو چەپە ئاوڕی دەدایەوە نەیدەزانی بۆ كوێ بڕواو چ ڕێگایەك بگرێتە بەر. ناچار هاتەوە بەر دەرگا دەستی كردە گریانو دەیووت: دایكە ئەگەر تۆ دەرگام لێ نەكەیتەوە كێ لێم دەكاتەوە كێ هەیە نزیكم كاتەوە ئەگەر دەرم كەیت؟ كێ هەیە لێم ڕازی بێ ئەگەر تۆ تووڕەبیت؟ ئینجا دایكەكە بەزەیی پێدا هاتەوە بینی وا لە پشت دەرگایە فرمێسكی دەبارێنێتە سەر ڕوومەتی یەكسەر دەرگای لێ كردەوە، خستیە باوەشیو ماچی كرد، پێی ووت: ئەی گلێنەی چاوم ئەی خۆشەویستترین كەس لەلام. تۆ وات كرد ئەوهات لێ بكەم تۆ بوویتە هۆی ئەم ئازاردانە. ئینجا كە پیاوەكە ئەم شتەی بینی زانی كە شوێنێ هەیە بۆی بچێو دەرگایێ هەیە كە لێی بداتو دڵی خۆی لێ بدۆزێتەوە. بۆیە ووتی دڵی خۆم دۆزییەوە دڵی خۆم دۆزییەوە.

