سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سه‌لمانى فارسى ... گه‌ڕیده‌ی شوێن ڕاستی (به‌شى دووه‌م) (کۆتایى)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر ... نوسینى :خالد محمد خالد ... وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى..
به‌م وشه پڕشنگدار و سازگارانه.. سه‌لمانى فارسى باسى پاڵه‌وانێتیه بێگه‌رده پیرۆز و مه‌زنه‌که‌ى خۆى له پێناوى گه‌ڕان به‌دواى ئه‌و حه‌قیقه‌تى ئاینه‌یدا کرد که ده‌یگه‌یه‌نێت به‌خوا و، ڕۆڵى خۆى له ژیانیدا بۆ دیارى ده‌کات..
جا ده‌بێت ئه‌و مرۆڤه چ که‌سێکى سه‌ر بڵند بووبێت...؟
چ بالآده‌ستیه‌کى مه‌زن بوو گیانه پێشه‌نگه‌که‌ى به‌ده‌ستى هێنا بوو و، ویسته زاڵه‌که‌شى به‌سه‌ر کۆسپ و ئاسته‌نگه‌کانیدا پێویستى کردبوو و، توانى تێیپه‌ڕێنێ و، به‌سه‌ر هه‌ڵه موتدا بگوزه‌رێ و سه‌ر کزى بکا بۆى.. خواست و ویستى خۆى له ئامێزى ده‌وڵه‌مه‌ندى و ناز و نیعمه‌تى باوکى بێته ده‌رێ و به‌ره‌و نادیارێ به‌ڕێ بکه‌وێت، به هه‌موو که‌م و کورتى و، سه‌ختى و ئاسته‌نگه‌کانیه‌وه و، له خاکێکه‌وه بگوێزێته‌وه بۆ خاکێکى دیکه و.. له ولآتێکه‌وه بۆ ولآتێکىکه.. به ماندوویه‌تى.. زه‌حمه‌ت و خواپه‌رستیه‌وه و.. به به‌رچاوڕوونیه ڕه‌خنه‌گره‌که‌ى خه‌ڵک و، مه‌زهه‌ب و، ژیانى، ده‌پشکنى.. به‌و په‌ڕى سوربوونى مه‌زنیه‌وه به دواى ڕاستیدا ده‌چوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆبه‌ختکارییه بێگه‌رده‌ى له پێناوى به‌ده‌ستهێنانى ڕێنوێنىدا، تا واى لێهات وه‌ک کۆیله بفرۆشرێت… پاشان خواى گه‌وره پاداشتى گه‌وره‌ى ده‌داته‌وه و، له‌گه‌ڵ حه‌قدا کۆى ده‌کاته‌وه و، به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى ده‌گه‌یه‌نێت و، پاشان ته‌مه‌نێکى درێژى ده‌داتێ تا به‌چاوى خۆى ببینێت ئالآى خودا به‌سه‌ر هه‌موو ولآتانه‌وه ده‌شه‌کێته‌وه و، به‌نده موسڵمانه‌کانیشى هه‌موو گۆشه و جێگایه‌کى زه‌وى پڕ ده‌که‌ن له ڕۆشنایى و، ئاوه‌دانى و، دادپه‌روه‌رى..؟!!
باشه چى چاوه‌ڕوان بکه‌یت له ئیسلامێتى پیاوێک ئه‌وه هیمه‌ت و راستگۆیى بێت؟
به‌ڕاستى وه‌ک موسڵمان بوونى بڕواداره زۆر چاکه ته‌قواداره‌کان بوو… له دونیا نه‌ویستى و، زیره‌کى، خۆپارێزیدا (ورع) زۆر له عومه‌رى کوڕى ختاب ده‌چوو.
چه‌ند ڕۆژێک سه‌لمان له‌گه‌ڵ (ابو درداء)دا له‌یه‌ک خانودا پێکه‌وه بوون، (ابو درداء) به‌شه‌و هه‌ڵده‌ستا و شه‌ونوێژى ده‌کرد، رۆژیش به رۆژو بوو.. سه‌لمانیش ئه‌و زۆر زیاده‌ڕه‌وییه‌ى له‌په‌رستشدا به‌و جۆره به‌چاک نه‌ده‌زانى.
رۆژێکیان سه‌لمان ویستى رۆژووى سونه‌تى پێ بشکێنێت، (ابو درداء) سه‌رکۆنه‌ى کرد وتى: رێگریم لێ ده‌که‌یت که بۆ په‌روه‌ردگارم به‌رۆژو بم و، نوێژى بۆ بکه‌م...؟!
سه‌لمانیش له وه‌لآمدا پێى وت:
چاوه‌کانت مافیان هه‌یه له‌سه‌رت، خاو و خێزانت مافیان هه‌یه له‌سه‌رت، رۆژو بگره‌و بشکێنه رۆژ نا رۆژ ، و.. نوێژ بکه و بشخه‌وه..
ئه‌م قسه‌یه گه‌یشته‌وه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و فه‌رمووى:
به‌ڕاستى سه‌لمان له‌زانیندا تێر بووه...
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) سه‌رنجى زیره‌کى و زانیاریه زۆره‌که‌ى دابوو..
له رۆژى خه‌نده‌ق یشدا، ئه‌نصاریه‌کان راوه‌ستابوون و ده‌یان وت: سه‌لمان له ئێمه‌یه، له ولاوه موهاجیره‌کان ده‌یان وت: نه‌خێر سه‌لمان له ئێمه‌یه..
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بانگى کردن و فه‌رمووى:
سه‌لمان له ئێمه‌یه‌ى ئال و به‌یته..!!
له راستیدا شایسته‌ى ئه‌و ڕێزه بوو..
(عةلى كوڕى ابوطالب)یش به لوقمانى حه‌کیم ناوى ده‌برد، پاش مردنى پرسیاریان لێ کرد له باره‌یه‌وه، وتى:
ئه‌و پیاوێکه له ئێمه و بۆ ئێمه‌ى ئال و به‌یته... کێتان هه‌یه وه‌ک لوقمانى حه‌کیم بێت..؟
زانستى سه‌ره‌تا و، کۆتایى پێدراوه و، کتێبى یه‌که‌مین و، دوایه‌مینى خوێندۆته‌وه و، ده‌ریایه‌ک بوو بێ بڕانه‌وه.
سه‌لمان له نێو دڵى هاوه‌لآنى پێغه‌مبه‌ریشدا (د.خ) رێزێکى بالآ و جێگایه‌کى به‌رزى هه‌بوو.
له‌سه‌رده‌مى خیلافه‌تى عومه‌رى کوڕى ختاب دا، به‌سه‌ردان هات بۆ مه‌دینه، عومه‌ر کارێکى بۆ کرد که شک نابه‌ین هه‌رگیز بۆ که‌سى دیکه‌ى کردبێت، ئه‌وه بوو هاوه‌لآنى کۆکرده‌وه و پێى وتن:
وه‌رن با بچینه ده‌ره‌وه بۆ پێشوازى سه‌لمان..!!
به‌و جۆره هه‌موویانى برده ده‌ره‌وه‌ى شار به‌مه‌به‌ستى پێشوازى کردنى.
سه‌لمان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا ژیا له‌و ساڵه‌وه‌ى پێى گه‌یشت و بڕواى پێ هێنا و بوو به‌موسڵمانێکى ئازاد و، موجاهید و خواناسێک له‌گه‌ڵیدا..
دواى ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ خه‌لیفه ئه‌بو به‌کرى صدیق دا ژیا و، پاشان له‌گه‌ڵ ئه‌میرى بڕواداران عومه‌رى کوڕى ختاب، له دواى ئه‌ویش تا سه‌رده‌مى (عثمان) ژیا و له‌کاتى خیلافه‌تى ئه‌ودا به‌ره‌و لاى په‌روه‌ردگارى گه‌ڕایه‌وه.
له زۆربه‌ى ئه‌و سالآنه‌دا، ئالآى ئیسلام ئاسۆکانى پڕ کردبوو و، گه‌نجینه و سامانه‌کان وه‌ک باج و ده‌ستکه‌وت ده‌هێنرانه شارى مه‌دینه و، به‌شێوه‌ى به‌خشینى ڕێککراو، پله و پایه‌ى جێگر به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا دابه‌ش ده‌کرا و.. له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کان به‌رپرسیارێتى فه‌رمانڕه‌وایى زۆر بووبوو، کاروبار و پله و پایه‌ش به‌هۆیانه‌وه زیادى کردبوو..
ده‌بێت سه‌لمان له‌و خۆشگوزه‌رانیه‌دا له‌کوێ بوو بێت..؟ له‌و رۆژگاره‌ى خۆشى و ده‌وڵه‌مه‌ندى و ناز و نیعمه‌ته‌دا له کوێدا به‌دى بکه‌ین..؟
چاوه‌کانتان به‌چاکى بکه‌نه‌وه...
ئا ئه‌و پیره به‌هه‌یبه‌ته ده‌بینن له‌و سێبه‌ره‌دا دانیشتوه و، قاپ و زه‌مبیله له په‌لکى دارخورما دروست ده‌کات..؟
ئه‌وه سه‌لمانه…!!
جوان جوان سه‌یرى بکه‌ن..
چاک بڕواننه کراسه کورته‌که‌ى، ئه‌ها له کورتیدا تا سه‌ر ئه‌ژنۆى هاتوه، ئه‌وه سه‌لمانه، له شکۆمه‌ندى پیرییه‌که‌ى و، سانایى گه‌ڕانه‌وه‌یدا..
له ڕاستیدا ئه‌و به‌خششى زۆرى پێ ده‌درا... پشکى ئه‌و سالآنه چوار تا شه‌ش هه‌زار ده‌بوو، به‌لآم ئه‌و هه‌مووى ده‌به‌خشیه‌وه و، رازى نه‌بوو ته‌نها یه‌ک درهه‌میشى لێى بۆ بێت، ئه‌وه‌تانێ خۆى ده‌ڵێت:
په‌لکه خورمایه‌کم ده‌کڕى به درهه‌مێک، چاکم ده‌کرد و، پاشان ده‌مفرۆشته‌وه به‌سێ درهه‌م، له‌وه درهه‌مێکم ده‌هێشته‌وه و، درهه‌مێکیشم بۆ ماڵ و منداڵم خه‌رج ده‌کرد و، درهه‌مه‌که‌ى تریشم ده‌کرده خێر...
خۆ گه‌ر عومه‌رى کوڕى ختاب یش رێگرى ئه‌وه‌ى لێ بکردمایه وازم نه‌ده‌هێنا و ده‌ستم لێ هه‌ڵنه‌ده‌گرت!
پاشان چى تر، ئه‌ى شوێنکه‌وتوانى محمد(د.خ) ..؟؟
چى دیکه پاشى ئه‌وه ئه‌ى رێز و سه‌ربڵندى مرۆڤایه‌تى له هه‌موو سه‌رده‌م و جێگایه‌کدا..؟؟ هه‌ندێکمان له کاتێکدا گوێبیستى له خۆگرتنه‌وه و خۆ گوشین و پارێزکارى (ورع) هه‌ندێک له هاوه‌لآنى وه‌ک (ابوبكر) و (عمر) و (ابوذر) و براکانیان ده‌بووین، وامان گومان ده‌برد که سروشتى ژیان له نیوه دوورگه‌ى عه‌ره‌بیدا به‌و جۆره‌یه و، عه‌ره‌بى ئه‌و جێگایه پێداویستیه‌کانى خۆى له ساده و ساکارى دا ده‌بینییه‌وه..
به‌لآم ئه‌وه‌تا ئێستاکه ئێمه له به‌رامبه‌ر پیاوێکى فارس داین... له ولآتى سه‌ربڵندى و خۆشگوزه‌رانى و شارستانیه‌ته‌وه هاتوه و، له خه‌ڵکه نه‌داره‌که‌شى نه‌بووه.. ده‌بێت بۆچى ئێستاکه سه‌روه‌ت و سامان و ناز و نیعمه‌ت ره‌ت بکاته‌وه و، سور بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که له ڕۆژێکدا به درهه‌مێک رازى بێت که به‌کارى ده‌ستى خۆى په‌یداى ده‌کات..؟
چییه‌تى بۆ له‌سه‌رکارى را ده‌کات و پێى رازى نابێت و ده‌ڵێت:
گه‌ر توانیت خۆڵ بخۆیت به‌لآم نه‌بیته ئه‌میرى دووکه‌س، ئه‌وا وا بکه..
هۆى چییه له پله و پایه و سه‌رکارى راده‌کات، مه‌گه‌ر به ئه‌میرى هێزێک رازى بێت که به‌ره‌و جیهاد بچێت.. یان مه‌گه‌ر له کات و ساتێکدا بێت که جگه له‌و که‌سى دیکه بۆ ئه‌و پله‌یه نه‌گونجێ، ئا له‌و کاته‌شدا به‌زۆر ده‌درێت به سه‌ریدا و، به گریان و ترسه‌وه به‌ره‌و ڕووى ده‌چێت..؟
پاشان بۆ له کاتێکدا که به زۆر ئه‌و سه‌رکارییه ده‌درێت به‌سه‌ریدا رازى نابێت که له‌به‌خششه حه‌لآڵه‌که‌ى به‌شى خۆى ببات..؟؟
هیشامى کوڕى حسان له (حسن)ه‌وه گێڕاویه‌تیه‌وه:
ئه‌و به‌خششه‌ى بۆ سه‌لمان بڕابووه‌وه پێنج هه‌زار بوو، سه‌رکارى سى هه‌زار که‌س ده‌کات و وتاریان بۆ ده‌خوێنێته‌وه، عه‌بایه‌کى له‌به‌ردایه نیوه‌ى راخستوه تا له‌سه‌رى دا‌نیشێت و نیوه‌که‌ى تریشى پۆشیوه، کاتآ به‌خششه‌که‌ى بۆ ده‌هات هه‌مووى ده‌به‌خشییه‌وه و، به‌رى ڕه‌نجى شانى خۆى ده‌خوارد...
ده‌بێت بۆ وا‌بکات و، به‌و جۆره دونیا نه‌ویست بێت، که ئه‌و فارسه و، رۆڵه‌ى نێو ناز و نیعمه‌تو، گۆشکراوى نێو شارستانیه‌ته..؟
با گوێبستى وه‌لآم بین لێى، له کاتێکدا له‌سه‌ر نوێنگه‌ى مردن راکشاوه و، گیانه مه‌زنه‌که‌ى خۆى ساز ده‌کات بۆ دیدارى په‌روه‌ردگارى به‌رز و خاوه‌ن میهرى.
سه‌عدى کوڕى وه‌قاص چوو بۆ سه‌ردانى، سه‌لمان ده‌ستى کرد به گریان..
سه‌عد پێى وت: ئه‌ى باوکى (عبدالله) چى وات لێده‌کات بگریت..؟ خۆ که پێغه‌مبه‌رى خوا وه‌فاتى کرد له‌تۆ رازى بوو.
سه‌لمان وه‌لآمى دایه‌وه:
سوێند به‌خوا نه له‌ترسى مردن ده‌گریم، نه له‌به‌ر سوربوونم له‌سه‌ر دونیا، به‌لآم پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) په‌یمانێکى له‌گه‌ڵ به‌ستبوین و، فه‌رمووى: بابه‌شى هه‌ر که‌س له ئێوه له دونیادا هێنده‌ى تێشوى رێبوارێک بێت، ئه‌وه‌تا من ئه‌م هه‌موو پێویستیه‌م له ده‌وره!!
سه‌عد ده‌ڵێت: منیش سه‌رنجم دا، له‌ده‌ورى ته‌نها قاپێکى گه‌وره و گۆزه‌یه‌کم بینى، بۆیه پێم وت:
ئه‌ى باوکى (عبدالله) ئامۆژگارییه‌کمان بکه تا لێت وه‌رگرین، وتى:
ئه‌ى سه‌عد، یادى خوا بکه له کاتى غه‌مباریتدا، گه‌ر غه‌مت هه‌بوو..
وه له‌کاتى فه‌رمان ده‌رکردندا گه‌ر دادوه‌ریت کرد..
و له کاتێکدا که به ده‌ستت شت دابه‌ش ده‌که‌یت..
که‌واته هه‌ر ئه‌وه بوو ده‌روونى به‌ڕاده‌یه‌ک پڕ ده‌وڵه‌مه‌ندى و، وازهێنان له دونیا به‌و هه‌موو سامان و، پله‌وپایه و، ده‌سه‌لآته‌یه‌وه کردبوو... په‌یمان وئامۆژگارى پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) بۆ ئه‌و و هه‌موو هاوه‌لآنى، که ڕێگه نه‌ده‌ن دونیا به‌سه‌رتاندا زاڵ بێت و، هیچ که‌ستان له هێنده‌ى تێشووى ڕێبوارێک زیاترى لێ هه‌ڵنه‌گرێت..
به‌ڕاستى سه‌لمان ئه‌و په‌یمان و ئامۆژگارییه‌ى پاراستبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌خوڕ فرمێسکى ده‌ڕشت له کاتێکدا ده‌یبینى گیانى بۆ ده‌رچوون خۆى ساز ده‌کات، له ترسى ئه‌وه‌ى نه‌بادا سنوورى به‌زاندبێت.
ته‌نها قاپێکى له‌ده‌ور هه‌بوو نانى تێدا ده‌خوارد و، گۆزه‌یه‌ک ئاوى تێدا ده‌خوارده‌وه و ده‌ست نوێژى پآ ده‌شوت.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وایداده‌نا خۆشگوزه‌رانه..
من پێم نه‌وتن له هه‌موو که‌س زیاتر ئه‌م له عومه‌ر ده‌چوو..؟
له‌و رۆژانه‌شدا که‌ئه‌میرى (مدائن) بوو، بار و دۆخى هیچ نه‌گۆڕابوو، هه‌روه‌ک بینیمان ره‌تى ده‌کرده‌وه که ته‌نها درهه‌مێک له ده‌ستخۆشانه‌ى ئه‌میرێتى وه‌رگرێت و.. به‌رده‌وام له‌به‌رى ڕه‌نجى شانى خۆى ده‌خوارد و، به‌کارى په‌لکى خورما چنینه‌که‌ى ده‌ژیا.. پۆشاکه‌که‌شى به‌س عه‌بایه‌ک بوو هاوشێوه‌ى عه‌با کۆنه‌که‌ى له خاکه‌ڕاییدا..
رۆژێکیان به‌رێگادا ده‌ڕۆیشت، پیاوێکى خه‌ڵکى شامى پێ گه‌یشت که بارێک هه‌نجیر و خورماى پێ بوو..
باره‌که کابراى خه‌ڵکى شامى هیلاک و که‌نه‌فت کردبوو، هێشتا که‌سێکى به‌دى نه‌کردبوو که وا دیاربێت له خه‌ڵکه نه‌دار و هه‌ژاره‌کان بێت، تا باره‌که‌ى خۆى بدات به شانی‌دا، که گه‌یاندیه جێگاى خۆى له برى ئه‌وه شتێک پاره‌ى بداتێ ..
ئاماژه‌ى بۆ پیاوێک کرد، ئه‌ویش هات بۆ لاى، پیاوه‌که‌ى خه‌ڵکى شام پێى وت: ئه‌مه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ڵبگره.. ئه‌ویش هه‌ڵى گرت و پێکه‌وه ڕۆشتن.
له رێگادا که گه‌یشتن به کۆمه‌ڵێک که‌س، سلآوى لێکردن، به ڕاوه‌ستانه‌وه وه‌لآمیان ده‌دایه‌وه: سه‌لام له‌سه‌ر ئه‌میریشمان..
سه‌لام له‌سه‌ر ئه‌میریشمان..؟؟
مه‌به‌ستیان چ ئه‌میرێک بێت..؟!! پیاوه‌که‌ى خه‌ڵکى شام به‌و جۆره له دڵى خۆیدا پرسى..
زیاتریش سه‌رسام بوو کاتێک بینى هه‌ندێک له‌و خه‌ڵکه خێرا به‌ره‌و لاى سه‌لمان دێن تا باره‌که‌ى لێ وه‌ربگرن و ده‌ڵێن:
بیده ئێمه.. ئه‌ى ئه‌میر...!!
خاوه‌ن بار تێگه‌یشت که ئه‌وه سه‌لمانى فارسى ئه‌میرى (مدائن)ه، تازه له‌ده‌ستى ده‌رچوو، وشه‌ى داواى لێبوردن و عوزر خوازى له زارى ده‌رده‌په‌ڕین و، نزیک بوویه‌وه تا باره‌که وه‌رگرێت، به‌لآم سه‌لمان داواکه‌ى ڕه‌ت کرده‌وه و وتى:
نه‌خێر، رازى نابم تا نه‌تگه‌یه‌نمه شوێنى خۆت..!!
رۆژێکیان پرسیارى لێ‌کرا: چى وات لێده‌کات رقت له سه‌رکارى و ئه‌میرى بێت..؟
وتى: شیرینى سه‌ره‌تاکه‌ى و، تاڵى کۆتاییه‌که‌ى...
رۆژێکیان هاوڕێیه‌کى دێته ماڵه‌که‌ى، ده‌بینێت هه‌ویر ده‌شێلێت، لێى ده‌پرسێت: ئه‌ى کوا خزمه‌ت کاره‌که‌ت؟
پێى ده‌ڵێت: بۆ پێویستیه‌ک ناردومه و، حه‌زیشمان نه‌کرد دوو کارى له‌یه‌ک کاتدا له‌سه‌ر کۆبکه‌ینه‌وه...
کاتێک ده‌ڵێین ماڵه‌که‌ى، با به‌جوانى بزانین چۆن ماڵێک بوو..؟ کاتێک سه‌لمان دروست کردنى ئه‌مه‌ى هات به‌خه‌یاڵدا که ئێستا له‌گه‌لأ چاوپۆشینیدا پێى ده‌وترێت ماڵ، پرسیارى له وه‌ستا کرد: چۆنى دروست ده‌که‌یت..؟؟
وه‌ستاکه‌ش شاره‌زا و زیره‌ک بوو، ئاشناى دونیا نه‌ویستى و پارێزکارى سه‌لمان بوو..
بۆیه وتى: مه‌ترسه.. خانویه‌ک ده‌بێت له گه‌رمادا سێبه‌رت بۆ بکات و، له سه‌رما بت پارێزێت، گه‌ر تێیدا به پێوه بوه‌ستیت سه‌رت لێ بدات، که راکشایت له ناویدا قاچت به‌ر دیواره‌که‌ى بکه‌وێت..!!
سه‌لمان پێى وت:
به‌ڵێ، ئاواى دروست بکه !!!
هیچ شتێک له خۆشیه‌کانى دونیا نه‌بوو بۆ ته‌نها چرکه ساتێ سه‌لمان رووى تێکردبێت، یان ده‌رونى وابه‌سته کردبێت پێوه‌ى، ته‌نها یه‌ک شت نه‌بێت که زۆر سوور بوو له‌سه‌رى و، به ئه‌مانه‌ت دابوویه ده‌ست ژنه‌که‌ى و، داواى لێکردبوو که له شوێنێکى دووره ده‌ست و پارێزراودا بۆى بشارێته‌وه.
له کاتى نه‌خۆشى سه‌ره‌مه‌رگیدا، سه‌ر له به‌یانى ئه‌و رۆژه‌ى تێیدا گیانى سپارد، بانگى کرد:
ئه‌و شته‌ى پێم سپاردبوویت بیشاریته‌وه بۆم بهێنه..!!
هێناى بۆى، قووتوویه‌ک بوو میسکى تێدا بوو، له رۆژى رزگار کردنى جه‌له‌ولا دا به‌رى که‌وتبوو، پاراستبووى تا ببێته عه‌ترى رۆژى مردنى.
دواى ئه‌وه داواى ئاوى کرد و میسکه‌که‌ى تێ کرد، پاشان به‌ده‌ستى تێکى وه‌ردا و، به‌ژنه‌که‌ى وت:
بیپڕژێنه به ده‌ورمدا.. ئائێستا دروست کراوانێک له دروستکراوه‌کانى خوا دێنه سه‌ردانم، که خواردن ناخۆن و، حه‌زیان له بۆنى خۆشه...
کاتێک بۆنه‌که‌ى پرژاند، پێى وت: ده‌رگاکه‌م له‌سه‌ر پێوه بده و بڕۆ خوارێ.. ژنه‌که‌ش چۆنى فه‌رمان پێ کردبوو به‌جێى هێنا...
پاشى که‌مێک هاته‌وه سه‌رێ بۆ لاى، سه‌یرى کرد گیانه پیرۆزه‌که‌ى له جه‌سته‌ى جیا بۆته‌وه و ماڵئاوایى له دونیا کردوه و.. به دیدارى مه‌لائیکه‌ته پایه‌به‌رزه‌کان (ملأ الاعلى) گه‌یشتوه، به‌سه‌ر باڵه‌کانى رۆشناییدا به‌رز بۆته‌وه بۆ لاى، چونکه له‌وێدا ژوانى له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و، (ابوبكر) و (عمر)ى هاوڕێى و.. ده‌سته‌یه‌کى پایه بڵندى شه‌هیدان و چاکه‌کاراندا هه‌بوو.
له‌وه‌ته‌ى رووناکى له‌سه‌لمان ده‌دات تامه‌زرۆیه‌تى..
ئه‌وا ئێستا ده‌توانێ که ئارام بگرێت و، تامه‌زرۆییه‌که‌ى بشکێنێ..

