ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

1 لە نادیارەكانی رابردوو (من غیب الماضی)..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

1 لە نادیارەكانی رابردوو (من غیب الماضی)..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى/وه‌رگير/كاوه‌ هاوراز///چیرۆكەكانی پێشینان لە قورئاندا لەژێر رێسا‌و لەچوارچێوەی (أنبا‌ء الغیب) واتە (هەواڵا‌و داستانی رابردوو)دان، چونكە لە بەرنامەی ئیسلامدا نادیارەكان دەكرێن بە سێ‌ بەشەوە: 

1- نادیاری رابردوو (الغیب الماضی): وەك چیرۆكی پێشینەكان، بۆ نمونە (چیرۆكی ئادەم-سڵاوی لێبێت- لەگەڵا ئیبلیس‌و خواردنی لە درەختەكە‌و دەركردنی بۆ سەر زەوی)‌و (چیرۆكەكانی گەلی نوح‌و عاد‌و ثمود‌و مدین)‌و (چیرۆكەكانی بەنیئیسرائیل لەگەڵا پێغەمبەرەكانیاندا).. هەموو ئەم چیرۆكانە لە هەوڵا‌و بەسەرهاتە نادیار‌و نەزانراوەكانی رابردوون، چونكە لە سەردەمێكی رابردوودا روویان داوە‌و كۆتاییان پێ‌هاتووەو بوون بە چەند هەواڵێكی رابردوو. ئەوەش لای ئێمە بە نادیار(غیب) دادەنرێت، چونكە ئاگاداری رووداوەكانیان نەبووین‌و هیچمان لە خۆیان نەبیستووەو هاوچەرخیشیان نەبووین.
2- نادیاری ئێستا: وەك ئەو بوونەوەر‌و مەخلوقاتەی كە ئێستا هەن‌و قەوارەو ژیان‌و وجودی خۆیان هەیە‌و كەچی ئێمە نایانبینین‌و گوێمان لە دەنگیشیان نیە.
بۆ نمونەش (مەلائیكەتە بەڕێزەكان)‌و (جن‌و شەیتانەكان).. تەنانەت وجودی خوداش لە نموونەی نادیاری ئێستادایە، چونكە خودا هەر هەیە ئەگەرچی ئێمە لەم دنیایەدا نایبینین.
3- نادیاری ئایندە: وەك ئەو ئایەت‌و فەرموودە ڕاست (صحیح)انەی دەربارەی چەند رووداو‌و مەسەلەیەكی ئایندەی مێژووی مرۆڤایەتین، بۆ نمونەش (نیشانەكانی رۆژی دوایی) وەك هاتنەخوارەوەی عیسا-سڵاوی خودای لێبێت-‌و، دەرچوونی جادووگەرەكە(دجال)‌و (یأجوج‌و مأجوج)، هەروەها دیمەنەكانی قیامەت)یش هەر لە فووی زیندووكردنەوە (نفخە البعث) تاكو خرانە نێو بەهەشتی باوەڕداران‌و خرانە نێو دۆزەخی بێ‌باوەڕانیش بە هەواڵە نادیارەكانی ئایندە دادەنرێت.
هەركەسێكیش لە شەش روكنەكەی ئیمان وردبێتەوە دەبینێت هەموویان لە جیهانی نادیارن.. رۆشنترین‌و دیارترین سیفەتی باوەڕدارانیش باوەڕهێنانیانە بە نادیار(غیب).. هۆشمەندیی (عقلیە)ی ئیسلامیش (هۆشمەندییەكی زانستیی نادیارییە)، بەڵام عەقڵیەتی ماددەگەریی رەتكەرەوەی نادیار (عەقڵیەتێكی ماددیی نەفامییە).
قورئانی پیرۆز بەراشكاوی‌و بێ‌پەردە هەموو چیرۆكەكانی كەسان‌و گەلانی پێشین بە بەشێك لە جیهانی نادیار لە قەڵەم دەدات.. وەك لە سورەتی (هود)دا هاتووە دوای ئەوەی قورئان چیرۆكی پێغەمبەری خودا (نوح)-سڵاوی لێبێت- دەگێڕێتەوە هەر لە سەرەتای بانگ كردنی گەلەكەیەوە بۆ سەر رێبازی خودا، تا ئەو كاتەی خودا بەلافاوەكە سەرنگوومیان دەكات‌و (نوح)یش لەگەڵا باوەڕداراندا لە پاپۆڕەكەدا رزگار دەكات‌و بەهێمنی دەیانگەیەنێتەوە بۆ سەر زەوی، جا لەدوای شیكاری رووداوەكانی ئەو بەسەرهاتە، چیرۆكەكە وا وەسف دەكات كە لەو هەواڵانەی رابردووە (من أنبا‌ء الغیب) كە خودا بە سروش بۆ پێغەمبەر ی ناردوون، وەك خودا فەرموویە: [{تِلْكَ مِنْ أَنْبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهَا إِلَيْكَ مَا كُنْتَ تَعْلَمُهَا أَنْتَ وَلَا قَوْمُكَ مِنْ قَبْلِ هَذَا فَاصْبِرْ إِنَّ الْعَاقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ (49)} [هود]، واتە: ئەم چیرۆك‌و بەسەرهاتانە لەو هەواڵا‌و دەنگ‌و باسە نادیار‌و نەزانراوانەی گەلانی رابردووە كە بە سروش بۆتی دەنێرین‌و كە خۆت‌و گەلەكەشت لەمەوبەر نەتاندەزانی‌و هیچتان لێنەبیستبوو.
لە كۆتایی چیرۆكی (یوسف)یشدا قورئان ئاماژە بۆ ئەو لایەنە دەكات كە ئەو چیرۆكە‌و رووداوەكانی لە هەواڵا‌و دەنگ‌و باسی نادیارەو پێغەمبەریش صلى الله عليه‌ وسلم ئەگەر خودا زانیاری لەبارەوە بۆ نەناردایە هیچی لێنەدەزانی، وەك خودا فەرموویە: {ذَلِكَ مِنْ أَنْبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ وَمَا كُنْتَ لَدَيْهِمْ إِذْ أَجْمَعُوا أَمْرَهُمْ وَهُمْ يَمْكُرُونَ (102)} [يوسف]واتە: ئەم رووداوانەی بەسەر یوسفدا هاتووە لە هەواڵا‌و بەسەرهاتەكانی نادیارن كە ئێمە بە سروش بۆت دەنێرین، چونكە خۆ تۆ لەلای براكانی یوسف نەبوویت كاتێك هەموو بڕیاریان دا‌و رێك كەوتن لەسەر پیلانگێڕان لە براكەیان، تا هەڵی دەنە نێو بیرەكەوە‌و باوكیشیان فریو بدەن.
هەمان فەرمایشتی خودا‌و هەمان بەدواداچوون لەبارەی بەسەرهاتی (مەریەم) -خودا لێی رازی بێت- هاتووە، ئەویش لەو كاتەوەی لە سكی دایكیدایەو، دوای ئەوەش كە مێردی خوشكەكەی (واتە زەكەرییا-سڵاوی لێبێت) لە خۆی دەگرێت‌و سەرپەرشتیی دەكات، وەك خودا فەرموویە: {ذَلِكَ مِنْ أَنْبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ وَمَا كُنْتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يُلْقُونَ أَقْلَامَهُمْ أَيُّهُمْ يَكْفُلُ مَرْيَمَ وَمَا كُنْتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يَخْتَصِمُونَ (44)} [آل عمران] واتە: ئەم رووداوانەی بەسەر مەریەمدا هاتووە لە هەواڵا‌و دەنگ‌وباسی نادیارن كە بە سروش بۆتی دەنێرین، تۆش ئاگاداریان نەبوویت‌و لەلای زانا‌و خواپەرستەكانی (بیت المقدس) نەبوویت كاتێك تیروپشكیان ساز كردبوو لەسەر ئەوەی كامیان سەرپەرشتیاری (مەریەم) لەئەستۆ بگرێت، هەروەها لەلایان نەبوویت كاتێك ململانێ‌‌و پێشبڕكییان لەسەر ئەو كارە لەنێواندا دروست ببوو..
لەم ئایەتەشەوە ئەو زانیاریەمان دەست دەكەوێت كە عابید‌و خواناسانی ئەو سەردەمە لە پێشبڕكێ‌ی یەكتردا بوون بۆ وەرگرتنی شەرەفی لەخۆگرتنی (مەریەم) كاتێك بە تەنها ماوەتەوە، لەدواییدا (زەكەرییا) لە پێشبڕكێ‌ی تیروپشك(قورعە)دا ئەو شەرەفەی بەدەست هێناوە..
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز