سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(أبو ذه رى غيفارى).. سه‌رده‌سته‌ى نه‌یاران و دوژمنى سه‌روه‌ت و سامان..(به‌شى یه‌که‌م)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر ... نوسینى :خالد محمد خالد ... وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى ...
به مه‌ستى و خۆشیه‌وه به‌ره‌و مه‌ککه که‌وته ڕێ...
راسته سه‌ختى و ناڕه‌حه‌تیه‌کانى سه‌فه‌ر و گه‌رماى بیابان تووشى ئازار و ماندویه‌تى زۆریان کرد، به‌لآم ئه‌و ئامانجه‌ى هه‌وڵى بۆ ده‌دا، برینه‌کانى له‌بیر بردبوه‌وه و، سه‌بورى و مژده‌ى ده‌پرژاند به‌سه‌ر گیانیدا..
به په‌نهانى هاته ناوى، وه‌ک ئه‌وه‌ى یه‌کێک بێت له‌و که‌سانه‌ى که بۆ ته‌واف به‌ده‌ورى خواوه‌نده مه‌زنه‌کانى که‌عبه هاتبێت، یان وه‌ک ئه‌وه‌ى رێبوارێک بێت و رێى لێ تێکچووبێت، یا وه‌ک ئه‌وه‌ى سه‌فه‌ر و گه‌شته‌که‌ى درێژه‌ى کێشابێت و بۆ حه‌وانه‌وه و به‌ده‌ستهێنانى تێشوو په‌ناى بۆ هێنابێت.
خۆ گه‌ر خه‌ڵکى مه‌ککه بیانزانیایه هاتووه به‌دواى (محمد)دا ده‌گه‌ڕێت و
گوێى لێ راده‌گرێت، ئه‌وا له‌ناویان ده‌برد.
ئه‌و هیچ باکى نه‌بوو له‌وه‌ى که لێى بدرێت، به‌لآم پاش ئه‌وه‌ى به دیدارى ئه‌و پیاوه شاد ببێت که چه‌نده‌ها رێگاى بڕیوه تا بیبینآ، دواى ئه‌وه‌ى که باوه‌ڕى پآده‌هێنێت، گه‌ر بڕواى هێنا به‌راستگۆیى و دڵنیا بوو له بانگه‌وازه‌که‌ى..
ده‌مێک بوو له دووره‌وه گوێبیستى ده‌نگ و باسى بوو، هه‌روه‌ختێک که‌سانێکى ببینیایه له‌باره‌ى (محمد)ه‌وه چپه‌یه‌کیان بکردایه به وریاییه‌وه لێیان نزیک ده‌بوه‌وه، هه‌تاوه‌کو له‌توێى قسه‌کانى ئێره‌و ئه‌وآ هێنده‌ى لا گه‌لآڵه بوو (محمد)ى نیشان بدات و، ئه‌و جێگایه‌شى ئاشنا بکات که ده‌توانێت ئه‌وى تێدا ببینێت.
رۆژێکیان ده‌مه‌وبه‌یانى به‌ره‌و ئه‌و جێیه رۆشت، بینى پێغه‌مبه‌ر به‌ته‌نها دانیشتووه، لێى نزیک بوویه‌وه‌و وتى: به‌یانیت باش براى عه‌ره‌ب..
پێغه‌مبه‌ر له‌وه‌لآمیدا فه‌رمووى: سه‌لام له‌سه‌ر تۆش ئه‌ى برا..
(ئةبوذةر) وتى: له‌وه‌ى ده‌یڵێیت بۆم بهۆنه‌ره‌وه..
پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووى: ئه‌وه‌ى ده‌یڵێم شیعر نیه تا بۆتى بهۆنمه‌وه، به‌ڵکو قورئانى پیرۆزه..
(ئه بوذه ر) وتى: باشه بیخوێنه‌ره‌وه بۆم..
پێغه‌مبه‌ر ده‌ستى کرد به خوێندنه‌وه و،(ئه بوذه ر) یش گوێى لێ راگرتبوو، ماوه‌یه‌کى زۆر که‌م تێپه‌ڕ ببو، (ئه بوذه ر) هاوارى کرد: أشهد ان لا اله الا الله... وأشهد أن محمدا عبده ورسوله..!
ئه‌مجا پێغه‌مبه‌ر لێى پرسى: خه‌ڵکى کوێیت براکه‌م..
(ئه بوذه ر) وتى: غیفار.
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کى فراوان له‌سه‌ر لێوه‌کانى پێغه‌مبه‌ر دره‌وشایه‌وه و، روخسارى سه‌رسامى دایگرت..
(ئةبوذةر)یش به‌هه‌مان شێوه پێکه‌نى، ئه‌و نهێنى ئه‌و سه‌رسوڕمانه‌ى له‌سه‌ر روخسارى پێغه‌مبه‌ر ده‌رکه‌وت ده‌زانێت، کاتێک زانى ئه‌و که‌سه‌ى له‌به‌رده‌میدا موسڵمان بوونى خۆى ئاشکرا ده‌کات پیاوێکى هۆزى (غيفار)ه.
چونکه (غيفار) هۆزێکه هاوشانیان نیه له دزى و جه‌رده‌یى و رآبه‌کاروان گرتندا..!! خه‌ڵکه‌که‌شى بوونه‌ته نمونه‌ى په‌ندى تالآنکارى.. ئه‌وانه هاوپه‌یمانى شه‌وو تاریکین، تیاچوون بۆ ئه‌و که‌سه‌یه له شه‌ودا بکه‌وێته چنگى که‌سێکى هۆزى (غيفار.
دةبيَت ئةمڕؤ-كة هيَشتا ئيسلام ئاينيَكى ثةنهان و ذيَردةستةية- يةكيَكيان لىَ بيَت تا موسلَمان بيَت..؟!
ئةبوذةر) سه‌ربرده‌که ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت:
... پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له سه‌رسوڕمانیدا چاوه‌کانى ده‌کرده‌وه‌و سه‌یرى ده‌کرد، کاتێک له غیفاره‌وه بێت، پاشان فه‌رمووى: إن الله یهدی من یشا‌و خواى گه‌وره رێنوێنى هه‌ر که‌س ده‌کات بیه‌وێت..! به‌ڵآم له راستیدا خواى گه‌وره هه‌رکه‌سێکى بوێت رێنوێنى ده‌کات.
(ئه بوذه ر) یش یه‌کێک بوو له‌وانه‌ى خودا ویستى رێنوێنى بکات و، مه‌به‌ستى چاکه‌ى پێى هه‌بوو..
که‌سێکى حه‌ق بین و به‌رچاو روون بوو، ده‌گێڕنه‌وه که ئه‌و له سه‌رده‌مى نه‌فامیدا یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌ى له دژى بته‌کان هه‌ڵگه‌ڕابوونه‌وه و، به‌ره‌و بڕواهێنان به‌خوداى به‌دیهێنه‌رى مه‌زن ده‌چوون.
به‌م شێوه‌یه هه‌ر که بیستى پێغه‌مبه‌رێک هاتووه‌و بت و بتپه‌رستى لاده‌بات و، خه‌ڵکى بۆ په‌رستنى خوداى تاک و ته‌نهاى خاوه‌ن ده‌سته‌لآت بانگهێشت ده‌کات، ئه‌و به‌ره‌و رووى هه‌نگاوى هه‌ڵگرت و، پشتێنى سه‌فه‌رى بۆ به‌ست.
* * *
(ئه بوذه ر) ده‌ست به‌جێ موسڵمان بوو...
رێزبه‌ندیشى له‌نێو ئه‌وانه‌دا که باوه‌ڕیان هێناوه، پێنجه‌م یا شه‌شه‌م که‌س بوو.
که‌واته، موسڵمان بوونى له رۆژانى یه‌که‌م، به‌ڵکو له‌ساته‌کانى سه‌ره‌تاى هاتنى ئیسلامدا بوو و، موسڵمان بوونه‌که‌شى زۆر زوو بوو...
ئه‌و کاته‌ى ئه‌و موسڵمان بوو پێغه‌مبه‌ر به په‌نهانى و چرپه بانگه‌وازى ده‌کرد.. به چرپه له‌گه‌ڵ خۆى و، ئه‌و پێنج که‌سه‌ى بڕوایان هێنابوو ده‌دوا، (ئه بوذه ر) یش ده‌بوو ئیمان هێنانه‌که‌ى له‌نێو سنگیدا بپارێزێت و، به نهێنى له مه‌ککه بچێته ده‌ره‌وه‌و، به‌ره‌و لاى هۆزه‌که‌ى خۆى بگه‌ڕێته‌وه..
به‌لآم (ئه بوذه ر) جوندبى کوڕى جوناده سروشتێکى به‌جۆش و خرۆشى هه‌بوو.
ئه‌و بۆ ئه‌وه دروست کرابوو له‌دژى ناڕه‌وا هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه له‌هه‌رکوێ بێت.. ئه‌وه‌تا ئێستا به‌چاوى خۆى ناڕه‌وا ده‌بینێت.. به‌ردێکى داتاشراوه، ئه‌وانه‌ى ده‌یپه‌رستن مێژووى له‌دایکبوونیان گه‌وره‌تره له‌مێژووى داتاشینى به‌رده‌کان، له‌به‌رده‌میدا هۆش و سه‌ریان ده‌چه‌مێننه‌وه، خه‌ڵکى بانگى لێده‌که‌ن: لبیک.. لبیک..!!
راسته ئه‌و له‌و رۆژانه‌دا بینى پێغه‌مبه‌ر نهێنى و چرپه‌ى پآ باشتر بوو.. به‌لآم هه‌رده‌بوو ئه‌م شۆڕشگێڕه پایه‌داره هاوارێکى بڵند بکات به‌ر له‌وه‌ى بڕوات..
پاش ئه‌وه‌ى موسڵمان بوو ئه‌م پرسیاره‌ى ئاراسته‌ى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) کرد:
به‌چى فه‌رمانم پێ ده‌که‌یت، ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا..؟
پێغه‌مبه‌ر وه‌لآمى دایه‌وه: بگه‌ڕێوه بۆ لاى هۆزه‌که‌ت تا فه‌رمانى منت پێ ده‌گات..
(ئه بوذه ر) وتى: به‌و خوایه‌ى گیانى منى به‌ده‌سته ناگه‌ڕێمه‌وه، تا به ئاشکرا بۆ ئیسلام له مزگه‌وتدا هاوار نه‌که‌م ناڕۆمه‌وه..!!
ئه‌ى پێم نه‌وتن..؟؟
ئه‌و سروشتێکى یاخیانه‌ى به‌جۆشى هه‌یه، جا ئایا له ساتێکدا (ئه بوذه ر) جیهانێکى نوێى به‌هه‌موو نهێنیه‌کانیه‌وه بۆ ئاشکرا بێت، که خۆى له پێغه‌مبه‌ردا(د.خ) ده‌بینێـته‌وه، که ئیمانى پێ ى هێناوه و، له‌و بانگه‌وازه‌دا که مژده‌کانى له‌سه‌ر زارى ئه‌و گوێ لێ بوو.. ئایا ئا له‌و چرکه‌ساته‌دا ده‌یانه‌وێت به بێده‌نگى بۆ لاى هۆزه‌که‌ى بگه‌ڕێته‌وه..؟
له راستیدا ئه‌وه کارێکه له‌سه‌رو تواناى ئه‌وه‌وه...
لێره‌دا چوویه که‌عبه و به‌هه‌موو ده‌نگى خۆى هاوارى کرد:
أشهد أن لا اله الاّ الله.. وأشهد أن محمدا رسول الله..
ئه‌و هاوار کردنه -وه‌ک ئێمه بزانین- یه‌که‌م هاوارکردنى ئیسلام بوو که به‌ره‌نگارى لوتبه‌رزى قوڕه‌یش بوویه‌وه و گوێى زرینگاندنه‌وه... خاوه‌نه‌که‌شى که‌سێکى نامۆیه‌و له شارى مه‌ککه‌دا هیچ پله‌وپایه‌و خزم و که‌س و په‌ناده‌رێکى نیه..
ئه‌وه‌ى به زرنگى خۆى به‌ته‌مابوو تووشى بێت، تووشى بوو.. بآباوه‌ڕان لێى کۆبوونه‌وه‌و که‌وتنه لێدانى تا خستیانه سه‌ر زه‌وى..
ئه‌و هه‌واڵه گه‌یشت به عه‌باس ى مامى پێغه‌مبه‌ر، به په‌له هات، به هۆى فێڵێکى زیره‌کانه‌وه توانى له بن که‌ڵبه‌کانیان ده‌ریبهێنێت، ئه‌وه‌بوو پێى وتن:
ئه‌ى خه‌ڵکى قوڕه‌یش، ئێوه بازرگانن، رێگاشتان به‌لاى غیفاردا ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش پیاوێکه له‌وان، ئه‌گه‌ر هۆزه‌که‌یتان لێ هان بدات، ئه‌وا رێگا له کاروانه‌کانتان ده‌گرن.. گه‌ڕانه‌وه سه‌ر هۆشى خۆیان و وازیان لێى هێنا.
به‌لآم (ئه بوذه ر)، تامى شیرینى ئازار چه‌شتنى له‌پێناوى خودا چه‌شت و، نایه‌وێت له مه‌ککه بڕوات هه‌تا چاکه‌ى زیاتر به‌ده‌ست بهێنێت..!!
به‌و جۆره، بۆ رۆژى دووه‌م-له‌وانه‌یه هه‌رهه‌مان رۆژیش بووبێت- ده‌گات به دوو ئافره‌ت که به‌ده‌ورى هه‌ردوو بتى (ئوساف) و (نائيلة)دا ده‌سوڕێنه‌وه‌و هاواریان بۆ ده‌که‌ن، (ئه بوذه ر) له‌سه‌ریان ده‌وه‌ستێت و جنێو به بته‌کانیان ده‌دات.. دوو ئافره‌ته‌که ده‌قیژێنن، پیاوان وه‌ک گولله ده‌بارن به‌سه‌ریدا و، ده‌ست به لێدانى ده‌که‌ن تا له‌هۆش خۆى ده‌چێت..
کاتێک به‌ئاگا دێته‌وه، جارێکى دیکه هاوار ده‌کات که أشهد أن لا اله الا الله- وأن محمدا رسول الله..
پێغه‌مبه‌ر سروشتى ئه‌و قوتابیه هاتووه نوێیه و تواناى بێ وێنه‌ى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ناڕه‌وادا تێده‌گات.. به‌لآم هێشتا کاتى ئه‌وه نه‌هاتووه، بۆیه فه‌رمانه‌که‌ى دووباره ده‌کاته‌وه بۆى که بگه‌ڕێته‌وه بۆ لاى هۆزه‌که‌ى، هه‌تا کاتى ئاشکرابوونى ئاینه‌که‌ى بێت بگه‌ڕێته‌وه و به‌شدارى له رووداوه‌کانیدا بکات.
* * *
(ئه بوذه ر) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاى که‌س و کار و هۆزه‌که‌ى، ده‌رباره‌ى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (د.خ) بۆیان ده‌دوێت که خه‌ڵکى بۆ په‌رستشى خواى بێهاوه‌ل بانگهێشت ده‌کات و بۆ لاى ئاکارى په‌سه‌ند رێنماییان ده‌کات، به‌وجۆره یه‌ک به‌یه‌کى هۆزه‌که‌ى موسڵمان ده‌بن و، ته‌نها به‌وه واز ناهێنێت که هۆزى غیفار موسڵمان بن، به‌ڵکو ده‌گوێزێته‌وه بۆ لاى هۆزى ئه‌سله‌م و چراکانى خواى تێدا داده‌گیرسێنآ..!!
رۆژگار ده‌گوزه‌رێ و، پێغه‌مبه‌ر به‌ره‌و مه‌دینه کۆچ ده‌کات و، موسڵمانان له‌گه‌ڵیدا له‌وآ جێگیر ده‌بن، رۆژێکیان کۆمه‌ڵه سواره‌و پیاده‌یه‌کى زۆر، به کاروانێکى گه‌وره به‌ره‌و شارى مه‌دینه دێن، زرمه‌ى پێى ئه‌سپه‌کانیان گوێى ده‌زرینگاندنه‌وه.. خۆ گه‌ر الله أکبرى بڵندیان نه‌بوایه، ئه‌وا هه‌رکه‌س به‌دى بکردنایه وایده‌زانى سوپایه‌کى گه‌وره‌ى هێزى بێ باوه‌ڕانه.
که‌ژاوه بێ شوماره‌که نزیک بووه‌وه و.. چووه نێو مه‌دینه‌وه.. به‌ره‌و رووى مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و شوێنى نیشته‌جێ بوونى بوونه‌وه..
ئه‌و که‌ژاوه‌یه هه‌ردوو هۆزى (غيفار و ئةسلةم) بوو، (ئه بوذه ر) هه‌موویان به موسڵمانى له‌گه‌لأ خۆى هێنابوو.. پیاو و، ژن و، پیر و، لاو و، مندال..!!
بۆیه پێغه‌مبه‌ر(د.خ) حه‌قى بوو زیاتر سه‌رسام بێت..
له دوێنێیه‌کى دووردا زۆر سه‌رى سوڕما کاتێک پیاوێکى له هۆزى غیفار بینى له‌به‌رده‌میدا راوه‌ستاوه‌و موسڵمان بوونى خۆى راده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه بوو به‌سه‌رسامییه‌وه فه‌رمووى: إن الله یهدی من یشا‌ء)..!!
به‌لآم ئه‌مڕۆ، ئه‌وه‌تانێ سه‌رجه‌م هۆزى غیفار به موسڵمانێتى هاتوونه‌ته خزمه‌تى و.. چه‌ند ساڵێکیان له ئیسلامێتیدا گوزه‌راندوه، پاش ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره له‌سه‌رده‌ستى (ئه بوذه ر) هیدایه‌تى دان.. نه‌ک هه‌ر هێنده، به‌ڵکو هۆزى (ئةسلةم)یشیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێناوه..
زلهێزانى جه‌رده‌یى و هاوپه‌یمانانى شه‌یتان، ئه‌مڕۆ بوونه‌ته پاڵه‌وان و زلهێزى چاکه و، هاوپه‌یمانى حه‌ق..
جا ئایا به‌ڕاستى خواى گه‌وره هه‌رکه‌سێ بیه‌وێت هیدایه‌تى نادات..؟؟
پێغه‌مبه‌ر(د.خ) سه‌رنجێکى پڕشادى و، سۆز و، خۆشه‌ویستى سیماى چاکیانى دا و.. سه‌یرێکى هۆزى غیفارى کرد و فه‌رمووى:
غفار غفر الله لها)).. غیفار خوا لێى خۆش بووه.
پاشان ته‌ماشاى هۆزى (ئةسلةم)ى کرد و فه‌رمووى:
(وأسلم سالمهم الله)).. ئه‌سله‌م یش خودا بێ زیان(سالم)ى کردن..
(ئه بوذه ر) یش.. ئه‌و بانگخوازه چاکه.. به‌هێز و خاوه‌ن په‌یمانه.. به‌ده‌ستهێنه‌رى ئه‌و ده‌ستکه‌وته پڕ به‌هایه.. ئایا پێغه‌مبه‌ر رێزى لێ نه‌نێت به سلآوێکى تایبه‌ت..؟؟
به‌ڵآ.. به‌ڕاستى پاداشتى ئه‌و زۆر زۆر ده‌بێت و، به‌خێرهاتنه‌که‌شى پیرۆزه، سنگى ئه‌و و، مێژووى ئه‌و، به‌رزترین نیشانه و، بالآمه‌ندترین رێز و جه‌سوورى له‌خۆ ده‌گرێت..
سه‌رده‌م و نه‌وه‌کان ته‌واو ده‌بن و، خه‌ڵکى هه‌مان بیروبۆچوونى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌باره‌ى (ئه بوذه ر) ه‌وه دووباره ده‌که‌نه‌وه:
زه‌وى که‌سى له‌سه‌رخۆى هه‌ڵنه‌گرتووه و، ئاسمانیش سێبه‌رى بۆ هیچ که‌س نه‌کردووه که له (ئه بوذه ر) راستگۆتر بێت..!!
شێوازى قسه‌کردنى چاکتر بێت له (ئه بوذه ر) ..؟؟
* * *
له‌راستیدا پێغه‌مبه‌ر داهاتووى هاوه‌ڵه‌که‌ى خوێنده‌وه‌و، هه‌موو ژیانى له‌و چه‌ند وشه‌یه‌دا کورت کرده‌وه..
چونکه راستگۆیى بوێرانه، کرۆکى هه‌موو ژیانى (ئه بوذه ر) بوو..
راستگۆى ناخى و، راستگۆى رواڵه‌تى..
راستگۆى بیروباوه‌ڕى و، راستگۆى شێوازى دواندنى.
جا به‌راستى هه‌موو ژیانیشى راستگۆیانه ده‌گوزه‌رێنێ و.. خۆى به هه‌ڵه‌دا نابات و، خه‌ڵکى دیکه‌ش تووشى هه‌ڵه ناکات و، رێگه به‌هیچ که‌سیش نادات که به‌هه‌ڵه‌یدا ببات..
راستگۆیه‌که‌شى چاکه‌یه‌کى بێ زمانى لاڵ نابێت.. چونکه راستگۆى بێده‌نگ
لاى (ئه بوذه ر) راستگۆیى نیه..
به‌ڵکو راستگۆیى ئاشکراو ده‌ربڕاوه.. ئاشکراکردنى ره‌وا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ناڕه‌وایه.. پشتگیرى راست و پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌یه..
راستگۆیى پشتیوانىکردنێکى جوامێرانه‌ى حه‌قه و، گوزارشت کردنێکى بوێرانه‌یه لێى و، رۆیشتنێکى چاپوکانه‌یه له‌گه‌ڵى..
پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به چاوڕوونیه دروسته‌که‌ى له‌نادیارى دوور و نه‌زانراوى دووره‌وه هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگ و ناڕه‌حه‌تیانه‌ى بینیبوو که ئه‌بوژه‌ر به‌هۆى راستگۆیى توندیه‌وه تووشى ده‌بێت، بۆیه هه‌موو کات فه‌رمانى پێده‌کرد که له‌سه‌رخۆیى و ئارامگرى بکاته به‌رنامه‌و رێبازى خۆى.
رۆژێکیان پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ئه‌م پرسیاره‌ى ئاراسته کرد:
(ئه بوذه ر) ، چى ده‌که‌یت گه‌ر مایت و بینیت کۆمه‌ڵه سه‌رکارێک ماڵى ده‌ستکه‌وت و سه‌رانه تایبه‌ت ده‌که‌ن به‌خۆیان و به‌س..؟؟
وه‌لآمى دایه‌وه که:
سوێند به‌و که‌سه‌ى تۆى به‌حه‌ق ره‌وانه کردووه، به‌م شمشێره‌م لێیان ده‌ده‌م..!!
پێغه‌مبه‌ر پێى فه‌رموو:
ئایا شتێکى له‌وه چاکترت نیشان نه‌ده‌م..؟ ئارام بگره تا به دیدارى من ده‌گه‌یته‌وه..
ده‌بێت بۆ پێغه‌مبه‌ر ئه‌م پرسیاره‌ى به‌تایبه‌ت له‌و کردبێت..؟؟
سه‌رکاران. و.. سامان..؟؟
له‌راستیدا ئه‌وه کێشه‌یه‌که، (ئه بوذه ر) هه‌موو ژیانى خۆى بۆ ته‌رخان ده‌کات و، ئه‌وه گرفتى ئه‌مه له‌گه‌ل کۆمه‌ڵگاو له‌گه‌ل داهاتوودا..
پێغه‌مبه‌ریش به‌چاکى ئاشناى ببو بۆیه ئه‌و پرسیاره‌ى ئاراسته کرد، تاوه‌کو ئه‌و ئامۆژگارییه به‌نرخه‌ى بۆ بکاته تێشوو: ئارام بگره تا به دیدارى من ده‌گه‌یته‌وه..
(ئه بوذه ر) یش راسپارده‌ى مامۆستا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى ده‌پارێزێت.. ئه‌و شمشێره هه‌ڵناگرێت که په‌یمانى دابوو له دژى ئه‌و سه‌رکارانه‌ى سامانى میلله‌ت بۆ خۆیان خڕ ده‌که‌نه‌وه به‌رز بکاته‌وه.. به‌لآم بۆ ته‌نها چرکه‌ساتێکى رۆژیش لێیان بێده‌نگ نابێت..
به‌ڵێ.. که پێغه‌مبه‌ر(د.خ) رێگرى ئه‌وه‌ى لێده‌کات شمشێر له روویاندا هه‌ڵگرێت، ئه‌وا رێگرى ئه‌وه‌ى لێنه‌کردووه که حه‌ق له‌سه‌ر زمانه راست و دروسته‌که‌ى هه‌ڵگرێت.. به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ش ده‌کات...
* * *
سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) تێپه‌ڕى و پاش ئه‌ویش سه‌رده‌مى ئه‌بوبه‌کر و، سه‌رده‌مى عومه‌ریش له بالآده‌ستیه‌کى ته‌واوه‌تیدا بوو به‌سه‌ر گومڕاکارانى ژیان و پاڵنه‌ره‌کانى ئاشووبدا..
ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌روونانه‌شى مه‌یل و ئاره‌زوویان لێ‌بوو، هیچ که‌لێن و رێگه‌یه‌کیان له‌به‌رده‌م ئاره‌زووه‌کانیاندا به‌دى نه‌ده‌کرد..
ئه‌و رۆژانه، خواروخێچى و لاڕێ بوون نه‌بوو تا (ئه بوذه ر) ده‌نگى خۆى له دژیان به‌رز بکاته‌وه‌و به وشه گه‌رم و بڵێسه‌داره‌کانى دایانشۆرێت..
سه‌رده‌مى ئه‌میرى بڕواداران عومه‌ر درێژه‌ى کێشا، به‌جۆرێک دونیا نه‌ویستى و، سکگوشین و، دادگه‌رى به‌سه‌ر والى و ئه‌میره‌کان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کاندا دانابوو، که له‌وانه‌بوو له‌سه‌رووى تواناى مرۆڤه‌وه بێت..
کۆتایى به‌شى یه‌که‌م...

