ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

2. تۆ لەلایـان نەبوویــت ....چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

2. تۆ لەلایـان نەبوویــت ....چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نوسينى /د.وصلاح عبدالفتاح الخالدى/ وه‌رگير /كاوه‌ هاوراز/نووسينگه‌ى ته‌فسير///بێگومان ئەمە لە نادیارەكانی رابردووەو هەر تەنها خودا خۆی زانیویەتی‌و ئاگاداری رووداوەكانی‌و ورد‌و درشتی لایەنەكانی بووە.. هەروەها تەنیا خودا خۆی زانا‌و ئاگاداری هەرسێ‌ جۆرەكەی نادیاری (رابردوو‌و ئێستا‌و ئایندە)یە..

خودا لەم بارەیەوە فەرمویە:{وَعِنْدَهُ مَفَاتِحُ الْغَيْبِ لَا يَعْلَمُهَا إِلَّا هُوَ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْبَرِّ وَالْبَحْڕ وَمَا تَسْقُطُ مِنْ وَرَقَةٍ إِلَّا يَعْلَمُهَا وَلَا حَبَّةٍ فِي ظُلُمَاتِ الْأَرْضِ وَلَا رَطْبٍ وَلَا يَابِسٍ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُبِينٍ (59)} [الأنعام]
هەروەها فەرموویە:{وَيَقُولُونَ لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِنْ رَبِّهِ فَقُلْ إِنَّمَا الْغَيْبُ لِلَّهِ فَانْتَظِرُوا إِنِّي مَعَكُمْ مِنَ الْمُنْتَظِڕينَ (20)} [يونس]
هەروەها فەرموویە:{وَلِلَّهِ غَيْبُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَإِلَيْهِ يُرْجَعُ الْأَمْرُ كُلُّهُ فَاعْبُدْهُ وَتَوَكَّلْ عَلَيْهِ وَمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ (123)} [هود]
خودای مەزن زانستی نادیار (علم الغیب)ی بە هیچ مرۆڤێك نەبەخشیوە تەنها ئەوەندە نەبێت كە خۆی فێری كردووە‌و ئاگاداری كردووە لێی، وەك فەرمویەتی:{قُلْ لَا يَعْلَمُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ الْغَيْبَ إِلَّا اللَّهُ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ (65)} [النمل]
هەروەها فەرموویە:{إِلَّا مَنِ ارْتَضَى مِنْ رَسُولٍ فَإِنَّهُ يَسْلُكُ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ رَصَدًا (27)} [الجن ] بە ڕاشـــكاوی رایگەیـاندووە كە ئەو هیچ لە نادیار نازانێت، تەنها لە ڕێ‌ی ئەو زانیاریانەوە نەبێت كە خودا پێ‌ی گەیاندووەو كە فێریشی كردبوو هەردەم بە خەڵكی بفەرموێت:{قُلْ لَا أَمْلِكُ لِنَفْسِي نَفْعًا وَلَا ضَرًّا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ وَلَوْ كُنْتُ أَعْلَمُ الْغَيْبَ لَاسْتَكْثَرْتُ مِنَ الْخَيْڕ وَمَا مَسَّنِيَ السُّوءُ إِنْ أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (188)} [الأعراف]
جا لەبەر ئەوەی هەر خودا خۆی لە هەموو وردو درشتییەكی شیكاری چیرۆكی پێشینەكان ئاگادارە‌و زانستی تەواو هەر لەلای خۆیەتی، ئەوا هیچ كەسێك بۆی نییە لەخۆیەوە تێیدا رۆبچێت‌و پڕوپاگەندەی زانستی تێدا بكات.. خۆ ئەگەر پێغەمبەری خوداش (صلى الله عليه‌ وسلم)  ئەو وردەكارییانەی چیرۆكەكانی بۆ روون نەكردینایەوە، ئەوا دوای خۆی كێ‌ شایانی روونكردنەوە‌و شیكاریان بوو؟ نەخاسمە لە كاتێكدا سرووش (وحی) تەواو ببوایەو خوداش (دوای ئەو)-واتە دوای پێغەمبەر- پەیوەندی بە هیچ كەسێكی ترەوە نەكردایە‌و زانیاری لەسەر ئەو بەسەرهاتە نەزانراوانە پێ‌ نەگەیاندایە؟
ئەم فەرمایشتەی قورئان بۆ پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه‌ وسلم)  (ۆمَا كُنتَ ڵدَیْهِمْ) كە چیرۆكەكانی پێشینانی وەك ئامڕازێك پێ‌ دەگێڕێتەوەو كە بە تەواوی نكووڵی لە زانین‌و زانیارییەكانی پێغەمبەر دەكات‌و كە ئەو خۆی هیچی لێیان نەزانیوەو لێیان ئاگادار نەبووەو، خۆ ئەگەر پێغەمبەرێكی خوداش نەبوایە ئەوا خودا هەواڵا و-ئەخبار-ی ئەو رووداوانەی رابردووی پێ‌نەدەگەیاند. هەر ئەم فەرمایشتە (ۆمَا كُنتَ ڵدَیْهِمْ) نكووڵی لەوەش دەكات كە پێغەمبەری خوا –محمد (صلى الله عليه‌ وسلم) لەو كات وشوێنەدا لەگەڵا كەس‌و رووداوەكانی چیرۆكی پێشیناندا ژیابێت‌و چاوی پێ‌كەوتبن.
راستە مەبەستی قورئان لەم نكووڵییانە بۆ سەلماندنی راستیی پەیام‌و سرووشەكەیە كە بۆ دوایین پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه‌ وسلم) هاتووەو، بۆ روونكردنەوەی ئەو راستییەشە كە هەموو هەوڵا‌و بەسەرهاتەكان لەلای خودا خۆیەوەیە‌و، ئەگەر-موحەمەد-یش (صلى الله عليه‌ وسلم)  پێغەمبەر نەبوایە ئەوا زانیار‌و ئاگادار نەدەبوو لێیان، بەڵام لە هەمان كاتدا رێنموونییەكی تری قورئان لە دەستەواژەی (ۆمَا كُنتَ ڵدَیْهِمْ)ەوە وەردەگرین كە رێگای بەرنامەی لێكۆڵینەوە لە چیرۆكی پێشینەكان‌و، لێوردبوونەوەو، بەدەستهێنانی سەرچاوەكانیمان پیشان دەدات.
دیسان هەر ئەو (نكووڵییەی دەستەواژەكە لەمەڕ بێ‌ئاگایی‌و بێ‌زانیاریی پێغەمبەر لە رووداو‌و بەسەرهاتەكان) دەخەینە بەر دیدی هەركەسێك كە دەیەوێت بچێتە نێو قوڵایی شیكار‌و لێكۆڵینەوەی ئەو چیرۆك‌و داستانانەوەو كە سەرچاوەی ناڕاستی ریوایات‌و وتە‌و هەواڵا‌و بەسەرهاتە دەسهەڵبەستەكان دێنێت‌و، بە زمانێكی قورئانیانە پێی دەڵێت: (ئایا جەنابتان لەوێ‌ بوون‌و لەلای ئەو گەل‌و هۆزانە بوون‌و چاوت پێیان كەوت، كە چی دەكەن‌و چی دەڵێن‌و هەڵس وكەوتیان چۆنە؟ ئایا هیچت لێیان بیست‌و بینی لەو شتانەی ئێستا بۆمان گێڕایتەوە؟! بەڕاستی تۆ (ۆمَا كُنتَ ڵدَیْهِمْ) لەلایان نەبوویت، تۆ لەگەڵیاندا نەبوویت، ئیدی چۆن ئەو شتانەیان دەخەیتە پاڵا، كە لێیان ئاگادار نەبوویت ؟)..
لەوانەیە لە وەڵامدا بڵێت: (منیش لە كەسانی ترەوە دەیگێڕمەوە، لە كەسانی پێش خۆمەوە وەرم گرتووەو، دەگەڕێمەوە سەر ئەو سەرچاوانەی، كە لەوانەوە وەرگیراوەو دراوەتە پاڵیان)..
ئێمەش پێ‌ی دەڵێین: (دەی ئایا ئەوانەی كە تۆ لێیانەوە وەردەگریت، لەگەڵا ئەو كەسانەی نێو رووداو‌و بەسەرهاتەكاندا بوون؟ ئایا لەگەڵیاندا ژیاون؟! بێگومان ئەو حیكایەتخوانانەی، كە تۆ ئاماژە بۆ ریوایەتەكانیان دەكەیت لە جوولەكەكانی–بەنو ئیسرائیل-ن‌و متمانەشیان پێ‌ نەكراوە لەسەر گێڕانەوەی بەسەرهاتی پێشینەكان. بەم پێیە سەرچاوەكانیش ئەو درۆ‌و قسەڵۆكە هەڵبەستراوانەی (ئیسرائیلیات) بوون، كە چەندەهات دەسكاری‌و زیادەڕۆیی‌و ئاڵا‌و گۆڕیان بەسەردا هێنراوە.
 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز