ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

تەنها خـودا دەیانزانێـت ...به‌شى سێ يه‌م ..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

تەنها خـودا دەیانزانێـت  ...به‌شى سێ يه‌م ..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نووسينى/د.صلاح عبدالفتاح الخالدى/وه‌رگير /كاوه‌ عاوراز///قورئان هەواڵی ئەوەشی پێ‌داوین، كە هەندێك رووداوی چیرۆكەكانی پێشینان‌و كەسەكانیشیان، هیچ كەس نایانزانێت، تەنها خودا خۆی نەبێت.. ئەمەش مانای وایە هیچ مرۆڤێك زانستی ئەو لایەنەی لەلا نییە، تەنها خودا خۆی نەبێت

.. وەك خودا فەرموویە:{أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَبَأُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ قَوْمِ نُوحٍ وَعَادٍ وَثَمُودَ وَالَّذِينَ مِنْ بَعْدِهِمْ لَا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا اللَّهُ جَاءَتْهُمْ رُسُلُهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ فَرَدُّوا أَيْدِيَهُمْ فِي أَفْوَاهِهِمْ وَقَالُوا إِنَّا كَفَرْنَا بِمَا أُرْسِلْتُمْ بِهِ وَإِنَّا لَفِي شَكٍّ مِمَّا تَدْعُونَنَا إِلَيْهِ مُڕيبٍ (9)} [إبراهيم].. لەم ئایەتەدا ڕستەی  دەقێكی روونە لەسەر نەبوونی زانست لەلای هیچ مرۆڤێك بەو وردەكارییانەیەوەو، لەسەر بوونی زانست تەنها لەلای خودای پاك‌و میهرەبان خۆی.

لەم ئاماژە قورئانییەشەوە چاوێكی وردبینیی قورئان بەرجەستە بووە لە تێڕوانینی مێژوو‌و دیراسەكردنی‌و سەودا لەگەڵا كردنیدا. لە راستیشدا مێژووی مرۆڤایەتی، كە لە ژیانی بەشەریی كۆڵیوەتەوەو، كە مرۆڤ خۆی نووسیوێتی‌و دایڕشتووەو هێناوێتی، بەرهەمێكی نوێیەو بڕێكی هێجگار كەمی لە رووداو‌و وردەكارییەكانی ئەو مێژووە لەخۆ گرتووە، بەم رەنگەش بڕێكی هێجگار زۆری ئەو رووداو‌و وردەكارییانەی لەدەست چووە، ئەمە جگە لەوەی پرۆسەیەكی ڕووتی مێژوویی مرۆڤكردانەیەو لە سەرچاوە ئاسمانییە ڕاستگۆكان دابڕاوەو جێ‌ی رەخنەی تەواوەو، گومانی تەواویشی لە ڕاستیی مادەو كەرەسە مێژوویییە گێڕراوەكانیشی دەكرێت.
هەروەها لەو ئایەتەوە وجودی زنجیرەیەك بە ناوی (ئەڵقە ونەكان)ی مێژووی پێشینەكان هەست پێ‌ دەكەین‌و وەریان دەگرین، ئەم ئەڵقانەش لە مێژووی دەسكردی مرۆڤایەتیدا تۆمار نەكراون‌و، هیچ ئادەمیزادێكیش زانستی لەسەریان نەبووە. كەوابوو دەبێت زانستەكەشیان تەنها بۆ خودا بگێڕینەوەو، نابێت وردەكاری‌و شیكارییان تێدا دروست بكەین، بەڵكو پێویستە بە ئەدەبەوە لەگەڵا فەرمایشتی خوادا رەفتار بكەین‌و تەنها بەوەوە پابەند بین كە خستوێتییە بەردەممان‌و، ئینجا بە رێبازێكی پوختی (زانستی‌و مەنهەجی‌و بابەتیانە)ش دان بنێین بەبێ‌ئاگایی خۆمان لە نەزانینی ئەو ئەڵقانە‌و لە نەبوونی زانستمان لەسەریان مادام خودا هیچ هەواڵێكی لەسەر هەندێكیان پێ‌ نەگەیاندبین.
نازانم چۆن هەندێك كەس لە نوسەران‌و وتاربێژان رێگە بەخۆیان دەدەن، كە سەرپێچی لەم ئایەتە روون‌و ئاشكرایە بكەن‌و گومانیشیان وایە گوایە هەندێك كەس لە پێشینەكانی (جوولەكە‌و دیانەكان)، كە بە (أهل الكتاب) ناودەبرێن زانستیان لەسەری هەبێت؟! واتە لەسەر چەند ئەڵقەیەكی نەزانراوی چیرۆك‌و داستانە كۆنەكانی پێشینانی پێش (بنو اسرائیل) وەك گەلانی (نوح و عادو سەمود).. قورئانی پیرۆز بەروونی ئەم ڕاستییەی بۆ خستووینە ڕوو،واتە (ئەو كەس‌و گەل‌و هۆزانەی لەدوای ئەو گەلە لەناوچوانەی (نوح‌و عاد‌و سەمود) ژیاون، هیچ شتێكیان لەبارەوە نازانن.) كەچی جوولەكەكان دەڵێن: (ئێمە دەیزانین)‌و بیانوو‌و بەڵگەشیان ئەوەیە، كە چەند بەسەرهاتێكی درۆ‌و هەڵبەستراو لەسەریان دێننەوە. ئیدی چۆن بڕوا بەوانە بكەین، كە بەپێچەوانەی دەقی رۆیشتنی قورئانەوە، چیرۆكەكان دەشێوێنن‌و ئیدیعای ئەوەش دەكەن گوایە زانا‌و ئاگاداری ئەو مەسەلە نادیار‌و نەزانراوانەن، كە قورئان بە ڕۆشنی‌و ڕاشكاوی، نكووڵیی لە ئاگاداربوونیان كردووەو نەفیی (نەژادناسی)‌و مێژووناسی هەركەسێكی لەو جۆرەشی كردووە.
(عبدالله ی كوڕی عباس) صلى الله عليه‌ وسلم هەركاتێك وتەیەكی پێشینەكانی لە كەسانی بە (نەژادناس دانراو)ەوە پێ‌ بگەیەنرایە‌و (دەربارەی مێژووی پێشینان بوایە) یەكسەر دەیگوت: (كژب النسابون) واتە (نەژادناسان درۆیان كردووە).
هەروەها (عبدالله-ی كوڕی-مسعود)(صلى الله عليه‌ وسلم) بۆ بەدرۆخستنەوەی نەژادناسان ئەو ئایەتەی دەكردە بەڵگە، واتە ئایەتی
هەر لەمبارەیەوە، جارێكیان پیاوێك هاتە لای (علی كوڕی أبوطالب) صلى الله عليه‌ وسلمو پێی گوت: (من بنەچە‌و رەچەڵەكی خەڵكی دەزانم)، بەڵام (علی) صلى الله عليه‌ وسلم پێی گوت: (ئەی ئەو فەرمایشتەی خودات نەبیستووە كە فەرموویەتی:{وَعَادًا وَثَمُودَ وَأَصْحَابَ الرَّسِّ وَقُرُونًا بَيْنَ ذَلِكَ كَثِيرًا (38)} [الفرقان ]واتە (لەدوای گەلانی عاد‌و سەموود‌و هۆزی سەر بیری (ڕەس) كە بە (أصحاب الرس) ناوبراون، چەندان هۆز‌و گەل‌و نەتەوەی تر هاتوون‌و ژیاون).
كەچی هێشتا ئەو پیاوە لەسەر قسەی خۆی سوور بوو‌و گوتی: (من نەژاد‌و مێژووی بنچینەی زۆر گەل‌و هۆز دەناسم)..
ئینجا (علی)یش پێی گوت: (ئەی ئایا ئەم فەرمایشتەی تری خودات نەبیستووە كە فەرموویەتی:أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَبَأُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ قَوْمِ نُوحٍ وَعَادٍ وَثَمُودَ وَالَّذِينَ مِنْ بَعْدِهِمْ لَا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا اللَّهُ جَاءَتْهُمْ رُسُلُهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ فَرَدُّوا أَيْدِيَهُمْ فِي أَفْوَاهِهِمْ وَقَالُوا إِنَّا كَفَرْنَا بِمَا أُرْسِلْتُمْ بِهِ وَإِنَّا لَفِي شَكٍّ مِمَّا تَدْعُونَنَا إِلَيْهِ مُڕيبٍ (9)} [إبراهيم].
ئیتر پیاوەكەش بێ‌دەنگ بوو‌و وەڵامێكی پێ‌نەما.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز