سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(أبو ذه رى غيفارى).. سه‌رده‌سته‌ى نه‌یاران و دوژمنى سه‌روه‌ت و سامان.. (به شى دووه م)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر ... نوسینى :خالد محمد خالد ... وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى...
جا والییه‌ک له والییه‌کانی له عێراق، یا له‌شام، یاخود له صه‌نعا، یا له هه‌ر وڵاتێکی دیکه‌ی دوور بووبێت، نه‌یده‌توانی جۆرێک له شیرینی بخوات، که زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی توانای کڕینیان نه‌بێت، چونکه پاشی چه‌ند رۆژێک هه‌واڵه‌که ده‌گه‌یشته‌وه به عومه‌ر و.. فه‌رمانه راسته‌وخۆکانی ده‌هات بۆ ئه‌و والییه که بێت بۆ مه‌دینه تاوه‌کو حسابی گرانی خۆی وه‌رگرێت..!!
جا که‌وابوو ئه بوذه ر ده‌بێت پیرۆزبایی لێبکات و.. زۆر دڵخۆش بێت که فاروقی مه‌زن ئه‌میری بڕوادارانه، له‌کاتێکدا (ئه‌بوذه‌ر) هیچ شتێک له ژیانیدا وه‌ک قۆستنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات و قۆرخکردنی سه‌روه‌ت و سامان بێزاری نه‌ده‌کرد، ئه‌وا (عومه‌ری کوڕی ختاب) به‌چاودێریکردنی توندی ده‌سته‌ڵات و، دادوه‌ری له دابه‌شکردنی ساماندا ئاسوده‌یی و دڵنیایی بۆ ئه‌و ده‌سته‌به‌ر ده‌کرد..
هه‌ر بۆیه خۆی ته‌رخان کردبوو بۆ په‌رستشی په‌روه‌ردگار و.. جیهاد له پێناویدا.. هه‌ر کاتێکیش سه‌رپێچییه‌کی لێره یا له‌وێ به‌دی بکردایه لێی بێده‌نگ نه‌ده‌بوو.. شتی واش زۆر که‌م ده‌بینرا..
به‌ڵام کاتێ که مه‌زنترین و، دادگه‌رترین و، چاکترین فه‌رمانڕه‌وای شێر ئاسای مرۆڤایه‌تی، له‌و رۆژه‌دا ماڵئاوایی له دونیا ده‌کات و، له‌دوای خۆی بۆشاییه‌کی ئێجگار گه‌وره به‌جێ ده‌هێڵێت و، کۆچکردنه‌که‌ی کاردانه‌وه‌ی وه‌های ده‌بێت که بواری لێ هه‌ڵهاتنی نیه‌و خه‌ڵکی توانایان نیه به‌رامبه‌ری، رزگارکردنی خاکی وڵاتانیش به‌رده‌وامه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا راده‌ی ئاره‌زوو و گه‌یشتنی به خۆشییه‌کانی ژیان له‌وپه‌ڕیدایه..
(ئه بوذه ر) ئه‌و مه‌ترسییه به‌دی ده‌کات..
خستنه‌پێشی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی له‌وانه‌یه ئه‌و که‌سانه توشی ئاشووب بکات که رۆڵیان له ژیاندا ئه‌وه‌بوو به‌یداخی خودا به‌رز بکه‌نه‌وه..
دونیا به‌رازاندنه‌وه پوچه‌ڵه‌که‌ی و گومڕاییه زیانبه‌خشه‌که‌یه‌وه، له‌وانه‌یه ئه‌و که‌سانه تووشی ئاشووب بکات که هه‌موو په‌یامه‌که‌یان ئه‌وه‌یه ژیان بکه‌نه کێڵگه‌یه‌ک بۆ کرده‌وه‌چاکه‌کان.. سامانیش که خوای گه‌وره کردویه‌تیه خزمه‌تکارێکی گوێڕایه‌ڵ بۆ مرۆڤ، له‌وانه‌یه بگۆڕێت و ببێته گه‌وره‌یه‌کی سته‌مکار..
له‌گه‌ڵ کێ..؟؟
له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانی (محمد)(د.خ)، ئه‌و (محمد)ه‌ی کاتێ وه‌فاتی کرد زرێپۆشه‌که‌ی له بارمته‌دا بوو، له‌سه‌رده‌مێکدا ده‌ستکه‌وت و سامانه‌کان له‌به‌رپێیدا که‌ڵه‌که کرابوو..!!
ئه‌و فه‌ڕو به‌ره‌که‌تانه‌ی زه‌وی که خوای گه‌وره به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکیدا رژاندووه و.. مافی هه‌موویانی تێدا داناوه و پێی ده‌بڕێت، گومان ده‌برێت که داگیربکرێت و ببێته هۆی خۆ به‌گه‌وره‌زانین..
ده‌سته‌ڵاتدارێتی ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌یه که به‌هۆی سه‌ختی لێپرسینه‌وه‌ی خوای گه‌وره له‌سه‌ری دڵی چاکه‌کاران له‌به‌ری ده‌له‌رزێ، وا ده‌گۆڕێت بۆ هۆکاری باڵاده‌ست بوون و، ده‌وڵه‌مه‌ندی و، رابواردنی تێکده‌ری توند..
(ئه‌بوذه‌ر) هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌دی کرد، که‌چی له‌دوای ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی بۆ خۆی نه‌گه‌ڕا.. به‌ڵکو هات و ده‌ستی راستی دایه شمشێره‌که‌ی و، له هه‌وای دا‌و له‌تی کرد و، هه‌ستایه‌وه به‌و شمشێره‌ی که ئاشنای سه‌رشۆڕی نه‌بووه رووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵگا ببێته‌وه.. به‌ڵام زۆر خێرا ئامۆژگارییه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ری (د.خ) هاته‌وه یاد و، شمشێره‌که‌ی خسته‌وه ناو کالانه‌که‌ی، چونکه بۆی نیه له‌رووی موسڵماندا به‌رزی بکاته‌وه..
ۆمَا کَانَ لِمُۆْمِنٍ أَنْ ێقْتُڵ مُۆْمِنا إِلاَّ خَطأ: بۆ هیچ بڕوادارێک نیه که بڕوادارێکی دیکه بکوژێت مه‌گه‌ر به هه‌ڵه (النساء:٩٢).
ئه‌مڕۆ رۆڵی ئه‌و کوشتن نیه.. به‌ڵکو به‌رهه‌ڵستی کردنه..
شمشێریش ئامێری گۆڕین و راستکردنه‌وه نیه، به‌ڵکو وشه‌ی راستگۆی ده‌ستپاکی مه‌ردانه ئامرازی گۆڕان‌و راستکردنه‌وه‌یه..
ئه‌و وشه دادگه‌رانه‌ی که رێگه‌ی خۆی ون ناکات و، سه‌رئه‌نجامی مه‌ترسیدار نابێت.
رۆژێکیان پێغه‌مبه‌ر(د.خ) هه‌واڵی به کۆمه‌ڵیک له یاوه‌رانی دا، که زه‌وی هیچ که‌سێکی هه‌ڵنه‌گرتووه و، ئاسمانیش سێبه‌ری بۆ که‌س نه‌کردووه له ئه‌بوژه‌ر راستگۆتر بێت له قسه‌کردندا..
جا که‌سێک ئه‌و هه‌موو توانایه‌ی هه‌بێت له‌راستی وتن و، دروستی بڕوا پێ هێناندا، چ پێویستییه‌کی به شمشێر هه‌یه..
ته‌نها وتنی وشه‌یه‌ک، کاریگه‌رتره له پڕ به زه‌وی له شمشێر..
ده‌با به‌و راستگۆییه‌وه بڕوات به‌ره‌و لای سه‌رکاران و، ده‌وڵه‌مه‌ندان و، هه‌موو ئه‌وانه‌ی که به‌هۆی چۆک دادانیان له‌به‌رده‌م دونیادا ده‌بنه هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌و ئاینه‌ی که بۆ رێنوێنی هاتووه، نه‌ک ده‌ست پانکردنه‌وه و، پێغه‌مبه‌رایه‌تی یه، نه‌ک پادشایی.. به‌زه‌ییه.. نه‌ک سزا و.. خاکه‌رایییه.. نه‌ک لوت به‌رزی.. هاوشانیه.. نه‌ک جوداخوازی، قه‌ناعه‌ت هێنانه.. نه‌ک ته‌ماح کاری و، تێربوونه.. نه‌ک رابواردن و.. له‌سه‌رخۆییه له وه‌رگرتنی ژیان، نه‌ک تووشی فیتنه بوون به دونیا و تیاچوون له‌پێناویدا...
با (ئه‌بوذه‌ر) بۆ لای هه‌موو ئه‌وانه بکه‌وێته رێ، هه‌تا خوای گه‌وره له‌نێوان ئه‌م و ئه‌واندا به حه‌ق دادوه‌ری بکات، که له‌راستیدا خوای گه‌وره چاکترینی دادوه‌رانه..
***
(ئه‌بوذه‌ر) به‌ره‌و لای بنکه‌ی ده‌سته‌ڵاتدارێـتی و سامان که‌وته رێ و، یه‌ک به‌یه‌ک دای به‌سه‌ریاندا و، له چه‌ند رۆژێکی که‌مدا بووه خاوه‌نی ئه‌و ئاڵایه‌ی که جه‌ماوه‌ر و زه‌حمه‌تکێشان له‌ده‌وری کۆبووبوونه‌وه..
ته‌نانه‌ت له‌و وڵاته هه‌ژارانه‌ش که خه‌ڵکه‌که‌ی تا ئه‌و ساته ئه‌ویان نه‌دیبوو.. باسی ئه‌ویان پێگه‌یشتبوو.. وای لێهاتبوو که ناوی لای هه‌ر هۆزێک بهێنرایه ده‌بووه هۆی وروژاندنی چه‌ندین پرسیاری گرنگ که هه‌ڕه‌شه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سته‌ڵاتدار و ده‌وڵه‌مه‌ندان ده‌کرد.
خۆ گه‌ر ئه‌م شۆڕشگێڕه پایه‌بڵنده بیویستایه خۆی و بزاڤه‌که‌ی ئاڵایه‌کی تایبه‌تیان هه‌بێت، ئه‌وا دروشمی هه‌ڵکۆڵراوی سه‌ر ئه‌و ئاڵایه ته‌نها لغاوێک ده‌بوو که ئاگرێکی سوور و بڵێسه‌داری لێده‌هاته ده‌ره‌وه، ئه‌و سروده‌شی که له‌هه‌موو کات و جێگایه‌ک دووباره‌ی ده‌کرده‌وه و.. خه‌ڵکیش له‌وه‌وه وه‌ک سرود ده‌یانووته‌وه ئه‌م وشانه بوو:مژده بده به‌و که‌سانه‌ی ئاڵتون و زیو کۆده‌که‌نه‌وه به کۆمه‌ڵه ئوتویه‌کی ئاگرین ناوچه‌وان و لاشه‌یانی پێ داخده‌کرێ له رۆژی دواییدا..!!
به‌هیچ شاخێکدا هه‌ڵنه‌ده‌زنا و، به‌هیچ ده‌شتێکدا نه‌ده‌هاته خوار و، نه‌ده‌چووه هیچ شارێک و، رووبه‌ڕوی هیچ سه‌رکارێک نه‌ده‌بوویه ئه‌و وشانه‌ی له‌سه‌ر زار نه‌بوایه..
تا وای لێهاتبوو که خه‌ڵکی ده‌یانبینی بۆ لایان دێت به‌م وشانه پێشوازییان لێی ده‌کرد:
مژده بده به‌وانه‌ی سامان و ماڵا کۆده‌که‌نه‌وه به ئاگر داخده‌کرێن.
ئه‌و دروشمه‌ی بووبووه ئاڵایه‌کی سه‌ر ئه‌و په‌یامه، که ژیانی خۆی بۆ ته‌رخان کردبوو، کاتێک که بینی سامانه‌کان که‌ڵه‌که ده‌بن و قۆرخ ده‌کرێن و.. کاتێک سه‌یری کرد ده‌سته‌ڵاتدارێتی لوت به‌رزی و قۆستنه‌وه‌یه.. کاتێک ده‌بینێ خۆشه‌ویستی دونیا خه‌ڵکی سه‌رکه‌ش ده‌کات و گومان ده‌برێت هه‌موو ئه‌و جوانی و پارێزکاری(ورع) و، دڵسۆزی و، لێبڕانه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا په‌یامه مه‌زنه‌که دروستی کرد زینده‌به‌چاڵ بکرێت..
له‌م رووه‌وه به بنکه‌یه‌ک ده‌ستی پێ‌کرد که له هه‌موویان زیاتر ده‌سته‌ڵاتدار و مه‌ترسیدارتر بوو.. که ئه‌ویش شام بوو، له‌وێ معاویه‌ی کوڕی ئه‌بو سفیان فه‌رمانڕه‌وای خاکێک بوو که له‌هه‌موو وڵاتانی دیکه‌ی ئیسلامی زیاتر پڕ خێر و بێر و ده‌سکه‌وتبوو..معاویه به‌بێ شومار سامانی دابه‌ش ده‌کرد و، که‌سانی پله‌وپایه‌دار و ناسراوی پێ له‌خۆی نزیک ده‌کرده‌وه‌و، ئاینده‌ی خۆی پێ مسۆگه‌ر ده‌کرد که ئاره‌زووی دووری پێ هه‌بوو.
له‌وێ زه‌ویوزار و کۆشک و ته‌لار و سه‌روه‌ت و سامان هه‌ڵگرانی بانگه‌وازی تووشی ئاشووب ده‌کرد، ده‌با ئه‌بوذه‌ر درک به‌و مه‌ترسیه بکات به‌ر له‌وه‌ی گه‌مارۆی بدات و بیڕوخێنێ..
سه‌رده‌سته‌ی به‌رهه‌ڵستکاران کراسه خاکه‌راییه‌که‌ی هه‌ڵکرد و، زۆر خێرا به‌ره‌و شام که‌وته ڕێ ر..
خه‌ڵکه ئاساییه‌که هه‌رکه به‌هاتنی ئه‌ویان زانی، به‌وپه‌ڕی جۆش و خرۆشه‌وه چوونه پێشوازی و، به‌ره‌و هه‌ر لایه‌ک بڕۆیشتایه له ده‌وری بوون..
قسه‌مان بۆ بکه ئه‌ی (ئه‌بوذه‌ر)..!
ده‌ی ئه‌ی هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) بۆمان بدوێ..!
(ئه بوذه ر)یش سه‌رنجێکی وردی ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌دات و، ده‌بینێت زۆربه‌یان هه‌ژار و نه‌دارن.. پاشان سه‌رنجی لایه نزیکه‌کانی شار ده‌کات و کۆشک و ته‌لار و زه‌ویوزار به‌دی ده‌کات..
پاشان هاوار له خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌وروبه‌ری ده‌کات و ده‌ڵێت:
سه‌رم سوڕماوه له‌و که‌سه‌ی ژه‌مێ له‌ماڵه‌که‌یدا شک نابات، چۆن شمشێره‌که‌ی هه‌ڵناکێشێت و بچێته سه‌ر ئه‌و که‌سانه..؟؟!!
ده‌ست به‌جێ ئامۆژگارییه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ری خوای(د.خ) دێته‌وه یاد که له‌سه‌رخۆیی بخاته جێگای هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و، وشه‌ی بوێرانه له‌جێگای شمشێر دابنێ، واز له‌و زمانه‌ی شه‌ڕ ده‌هێنێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر زمانی مه‌نتیق و بڕواپێ هێنان، خه‌ڵکی فێرده‌کات که هه‌موویان وه‌ک ددانه‌کانی شانه یه‌کسانن.. هه‌موویان هاوبه‌شن له رزق و رۆزیدا.. که‌س رێز و چاکه‌ی فه‌زڵی به‌سه‌ر ئه‌وی تردا نیه به ته‌قوا نه‌بێت.. ده‌بێت سه‌رکار و ئه‌میر و والی خه‌ڵکی، یه‌که‌مین که‌س بێت برسی بێت، گه‌ر برسێتی رووی له خه‌ڵکی کرد و، دوایه‌مین که‌سیش بێت بۆ تێربوون گه‌ر خه‌ڵکی تێر بوون.
ئه‌و بڕیاری دا که به وشه و بوێریه‌که‌ی رایه‌کی گشتی وا له‌هه‌موو وڵاتانی ئیسلامدا دروست بکات که زرنگی و، به‌رگری و، هێزێکی وه‌هایان پێ ببه‌خشێت که ببێته لغاوی ئه‌میر و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و، نه‌هێڵێت که چینێک په‌یدابێت ده‌سته‌ڵات بۆ خۆیان بقۆزنه‌وه، یان سه‌روه‌ت و سامان قۆرخ بکه‌ن..
له رۆژانێکی که‌مدا، شام هه‌مووی بۆ گوێڕایه‌ڵی وه‌ک شانه‌ی هه‌نگ وابوو که شاهه‌نگه‌که‌ی خۆی دۆزیبێته‌وه، خۆ گه‌ر ئه بوذه ر ته‌نها ئاماژه‌یه‌کی سه‌رپێیی بدایه بۆ شۆڕش ئه‌وا ئاگر هه‌ڵده‌گیرسا.. به‌ڵام -وه‌ک وتمان- گرنگیدانی خۆی له‌وه‌دا خه‌ست کردبووه‌وه که رایه‌کی گشتی وا دروست بکات که رێزی خۆی بسه‌پێنێت، وته‌کانیشی بووبوونه قسه‌وباسی نێو کۆڕ و دانیشتنیمزگه‌وت و رێگاوبان..
ئه‌و رۆژه مه‌ترسیه‌که‌ی له‌سه‌ر خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند، که به ئاماده‌بوونی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک وتوێژی له‌گه‌ڵ معاویه‌دا کرد و، ئاماده‌بووی نێو کۆڕه‌که بۆ که‌سانی ئاماده‌نه‌بوویان گێڕایه‌وه، بای شه‌ماڵیش هه‌واڵه‌که‌ی بڵاوکرده‌وه..
(ئه بوذه ر)ی له‌هه‌موو که‌س راستگۆتر، هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و مامۆستاکه‌ی وه‌سفی کرد، راده‌وه‌ستا و به‌بێ ترس و پێچ و په‌نا پرسیاری له معاویه کرد ده‌رباره‌ی ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی هه‌یبوو به‌رله‌وه‌ی ببێته ده‌سته‌ڵاتدار و، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه‌تی..!!
له‌باره‌ی ئه‌و خانووه‌ی له مه‌ککه تێیدا ده‌ژیا و، ئه‌و کۆشک و ته‌لارانه‌ی ئه‌مڕۆ له شام هه‌یه‌تی..!!
پاشان پرسیاره‌که‌ی ئاراسته‌ی ئه‌و هاوه‌ڵانه کرد که له‌گه‌ڵ معاویه‌دا هاتبوون بۆ شام و له‌و دانیشتنه‌دا ئاماده‌بوون و هه‌ندێکیشیان ئێستا خاوه‌ن زه‌وی و زار و کۆشک و ته‌لارن.
پاشان هاوار له هه‌موویان ده‌کات: ئێوه‌ن له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا ده‌ژیان و قورئانی بۆ ده‌هاته خواره‌وه..؟؟
له‌بری ئه‌وان خۆی وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه: به‌ڵێ خوای گه‌وره قورئانی له‌ناوتان نارده خوار و، له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا چه‌ندین غه‌زاتان بینیوه..
پاشان ده‌هات و ده‌یپرسی: ئایا ئێوه له‌قورئانی پیرۆزدا ئه‌م ئایه‌ته به‌دی ناکه‌ن:
[والَّذِينَ يَكْنِزُونَ الذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ وَلاَ يُنفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَبَشِّرْهُمْ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ، يَوْمَ يُحْمَىعَلَيْهَا فِي نَاڕ جَهَنَّمَ فَتُكْوَى بِهَا جِبَاهُهُمْ وَجُنُوبُهُمْ وَظُهُورُهُمْ هَذَا مَا كَنَزْتُمْ لأَنفُسِكُمْ فَذُوقُوا مَا كُنتُمْ تَكْنِزُونَ): ئه‌و كه‌سانه‌ی زێڕ و زیو كۆده‌كه‌نه‌وه و له‌ڕای خودا به‌ختی ناكه‌ن، تۆ مژده‌یان بده‌رێ سه‌باره‌ت به‌و ئازاره به‌ژانه‌ی توشی دێن، رۆژێ كه ئه‌م زێڕ و زیوه له ئاگری دۆزه‌خ سۆر ده‌كرێنه‌وه و ته‌وێڵ و كه‌له‌كه و پشتیانی پێ دا‌غ ده‌كرێ، ده‌ردی ئه‌و شته بچێژن كه بۆ خۆتان له‌سه‌ر یه‌كتان دانابوو.]التوبه:٣٤-٣٥...؟؟
(معاویه)) ره‌وتی قسه‌وباسه‌که‌ی ده‌گۆڕێ و ده‌ڵێت: ئه‌و ئایه‌ته له‌سه‌ر (ئه‌هلی کیتاب) هاتۆته خوارێ..
(ئه بوذه ر) هاوار ده‌کات: نه‌خێر.. به‌ڵکو بۆ ئێمه و ئه‌وانیش دابه‌زیوه..
(ئه بوذه ر) به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئامۆژگاریکردنی معاویه‌و ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵیدان و داوایان لێده‌کات که واز له‌و هه‌موو زه‌وی و زار و کۆشک و ته‌لار و سامانه بهێنن که له به‌رده‌ستیاندایه و، هه‌رکه‌سه ته‌نها پێویستی رۆژێک زیاتر لای خۆی گل نه‌داته‌وه..
هه‌واڵی ئه‌م دیمانه‌و ده‌نگ و باسه‌ی (ئه بوذه ر) بۆ نێو کۆڕ و دانیشتن و کۆبوونه‌وه‌کان ده‌گوێزرێته‌وه....
سروده‌که‌ی (ئه‌بوذه‌ر)یش له‌نێو ماڵ و سه‌ر رێگاکاندا به‌رزتر ده‌بێته‌وه:
مژده بده به‌وانه‌ی سامان و ماڵا کۆده‌که‌نه‌وه له قیامه‌تدا به ئاگر داخده‌کرێن.
(معاویه) هه‌ست به مه‌ترسی ده‌کات و، وشه‌کانی ئه‌و شۆڕشگێڕه پایه‌بڵنده بێزاری ده‌کات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانێت که خاوه‌ن رێزی تایبه‌ته، بۆیه ده‌ستی خراپه‌ی بۆ درێژ ناکات، ده‌ست به‌جێ نامه‌یه‌ک بۆ خه‌لیفه (عوسمان) ده‌نووسێ و پێی ده‌ڵێت: (ئه بوذه ر) خه‌ڵکی شامی تێکداوه.
(عوسمان) یش نامه بۆ (ئه بوذه ر) ده‌نووسێ و بانگی ده‌کاته‌وه بۆ مه‌دینه.
له رۆژێکدا که هه‌رگیز شاری دیمه‌شق رۆژی ئاوا گه‌رم و گوڕی شادی و خواحافیزی لێکردنی به‌خۆوه نه‌دیبوو، جارێکی تر ئه بوذه ر کراسه‌که‌ی هه‌ڵده‌ماڵێ و له‌شامه‌وه به‌ره‌و مه‌دینه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
***
هیچ پێویستیه‌کم به دونیای ئێوه نیه...!!
ئه‌بوذه‌ر) پاش ئه‌وه‌ی که گه‌یشته مه‌دینه ئه‌وه‌ی به خه‌لیفه (عوسمان) وت، گفتوگۆیه‌کی دوور‌و درێژ له‌نێوانیاندا دروست بوو.
خه‌لیفه (عوسمان) پاش کۆتایی هاتنی گفتوگۆکه‌ی له‌گه‌ڵا هاوڕێکه‌یدا و، له‌و هه‌واڵانه‌شه‌وه که له‌هه‌موو جێگاکانه‌وه پێی ده‌گه‌شت ده‌رباره‌ی بره‌ودانی خه‌ڵکی به بۆچوونه‌کانی ئه بوذه ر، به‌راستی له مه‌ترسی و هێزی بانگه‌وازه‌که‌ی ئه بوذه ر تێگه‌یشت، بڕیاری دا که لای خۆی له‌شاری مه‌دینه بیهێڵێته‌وه و، شوێنی نیشته‌جێ بوونی بۆ دیاری بکات.
ئه‌وه‌بوو (عوسمان) بڕیاره‌که‌ی به‌شێوازێکی جوان و نه‌رم و نیان به ئه بوذه ر راگه‌یاند و، پێی وت:
لێره لای من بمێنه‌ره‌وه، تۆز و خۆڵی گومان له سه‌رت نامێنێت و ده‌ڕوات..
ئه بوذه ر وه‌ڵامی دایه‌وه: هیچ پێویستیه‌کم به دونیای ئێوه نیه..!
به‌ڵێ، ئه‌و هیچ پێویستی به دونیای خه‌ڵکی نیه. و.. له‌و که‌سه دونیا نه‌ویستانه‌یه که به‌دوای ده‌وڵه‌مه‌ندی رۆحدا وێڵن، بۆ به‌خشین له‌ژیاندان، نه‌ک وه‌رگرتن..!!
داوای له خه‌لیفه (عوسمان) کرد که مۆڵه‌تی بدات به‌ره‌و ره‌به‌ژه بچێت، ئه‌ویش مۆڵه‌تی دا..
له‌به‌رهه‌ڵستی کردنیشدا ئه‌و هه‌ر به ده‌ستپاکی بۆ خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی مابوویه‌وه، له قوڵایی ده‌روونیدا ئامۆژگاریه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ری(د.خ) ده‌پاراست که شمشێر به‌رز نه‌کاته‌وه، له‌راستیدا وه‌ک ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)هه‌موو غه‌یبی بینیبێت وابوو.. غه‌یب و ئاینده‌ی (ئه بوذه ر)، بۆیه ئه‌و ئامۆژگارییه به‌نرخه‌ی پێ به‌خشی.
له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا (ئه‌بوذه‌ر) بێزاری و ناڕه‌حه‌تی خۆی نه‌ده‌شارده‌وه، کاتێک ده‌یبینی هه‌ندێک له‌وانه‌ی تامه‌زرۆی هه‌ڵگیرسێنه‌ری ئاشووبن وته‌کانی ئه‌و و بانگه‌وازه‌که‌ی ده‌که‌نه هۆکاری تێرکردنی تامه‌زرۆیی و فێڵه‌کانیان. (کۆتایى به‌شى دووه‌م..)

