سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(أبو ذه رى غيفارى).. سه‌رده‌سته‌ى نه‌یاران و دوژمنى سه‌روه‌ت و سامان.. (کۆتایى)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر ... نوسینى :خالد محمد خالد ... وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى...
...ئه‌و کاته‌ى که له (ره به ذه) بوو، رۆژێکیان شاندێک له کوفه‌وه هات داوایان لێکرد ئالآى شۆڕش له دژى خه‌لیفه به‌رز بکاته‌وه، ئه‌ویش به وشه‌ى توند سه‌رزه‌نشتى کردن و وتى:
سوێند به‌خوا گه‌ر (عوسمان) له‌سه‌ر درێژترین ته‌خته، یان شاخ، له‌خاچم بدات، هه‌ر گوێبیست و گوێڕیه‌ڵى ده‌بم و، ئارامى له‌سه‌ر ده‌گرم و
، خۆڕاگر ده‌بم، ئه‌وه به‌چاک ده‌زانم بۆ خۆم..
یا گه‌ر له ئاسۆوه به‌ره‌و ئاسۆ ڕێگام پێ بکات، هه‌ر گوێبیست و گوێڕایه‌ڵى ده‌بم و، ئارام ده‌گرم له‌سه‌رى و، خۆگر ده‌بم و، ئه‌وه به‌چاک ده‌زانم بۆ خۆم.
گه‌ر بشم گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ماڵى خۆم، هه‌ر گوێبیست و گوێڕایه‌ڵى ده‌بم و، ئارام ده‌گرم له‌سه‌رى و، خۆگر ده‌بم و، ئه‌وه به‌چاک ده‌زانم بۆ خۆم...
ئه‌و پیاوه هیچ کام له مه‌به‌سته دونیاییه‌کانى ناوێت، پاشان خواى گه‌وره رووناکى به‌رچاوروونى پێ به‌خشیوه، جارێکى دیکه هه‌ستى به به‌لآ و مه‌ترسى ئاشووبى چه‌کدارى کردبوو بۆیه خۆى لێ دوورخسته‌وه، هه‌روه‌ک چۆن ده‌رکى به به‌لآ و مه‌ترسى بێده‌نگ بوون کردبوو، خۆى له‌ویش ده‌پاراست و، ده‌نگى به‌رز ده‌کرده‌وه-نه‌ک شمشێره‌که‌ى- به‌وشه‌ى حه‌ق و وتنى راستى.
نه چاوچنۆکى گومڕاى ده‌کات و نه‌ئه‌نجامه‌کان ملکه‌چى ده‌کات..!
له راستیدا (ئه بوذه ر) خۆى بۆ به‌رهه‌ڵستى کردنێکى پاک و دونیانه‌ویستانه یه‌کلا کردبۆوه.
هه‌موو ته‌مه‌نیشى بۆ سه‌رنجدان له هه‌ڵه‌کانى فه‌رمانڕه‌وایى و سامان ته‌رخان کردبوو، چونکه فه‌رانڕه‌وایى و سامان ئه‌وه‌نده گومڕاکارى و ئاشووبیان له‌خۆگرتووه که (ئه بوذه ر) ترسى هه‌یه تووشى ئه‌و برایانه‌ى بێت که له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا(د.خ) ئالآى ئیسلامیان هه‌ڵگرتبوو، ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌بێ به‌رده‌وام هه‌ڵگرى بن.
هه‌روه‌ها فه‌رمانڕه‌وایى و سامان، هه‌ردووکیان ره‌گى ژیانى نه‌ته‌وه‌و کۆمه‌ڵه‌کانن، گه‌ر تووشى گومڕایى بوون، ئه‌وا ئاینده‌ى خه‌ڵکى رووبه‌ڕووى مه‌ترسییه‌کى ته‌واو ده‌بێت..
(ئه بوذه ر) ئاواتى ئه‌وه‌ى ده‌خواست که هیچ کام له هاوه‌لآنى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ئه‌میرایه‌تى له ئه‌ستۆ نه‌گرێت، یان سامان کۆنه‌کاته‌وه، وه‌کو جاران سه‌ربازى رێنوێنى و، خواپه‌رست بن..
ئه‌و به‌چاکى ئاشناى دڕنده‌یى دونیا و دڕنده‌یى سامان بوو و، ده‌یزانى که ئه‌بوبه‌کر و عومه‌ر دووباره نابنه‌وه.. زۆر جاریش له پێغه‌مبه‌رى (د.خ) ده‌بیست که هاوه‌لآنى له گومڕابوون به‌هۆى ئه‌میرێتىیه‌وه ئاگادار ده‌کرده‌وه‌و ده‌یفه‌رموو:
... ئه‌وه سپارده‌یه و، له رۆژى قیامه‌تدا سه‌رشۆڕى و په‌شیمانىیه.. مه‌گه‌ر که‌سێک وه‌کو پێویست به‌ڕێوه‌ى بردبێت و، ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر شانیه‌تى به‌جێى هێنابێت .. رواه مسلم.
کار به‌وه گه‌یشتبوو که (ئه بوذه ر) له هاوه‌ڵه‌کانى دووره‌په‌رێز بێت، چونکه ئه‌وان فه‌رمانڕه‌وایه‌تیان گرته ده‌ست، به‌هۆى سروشتى کاره‌که‌شیانه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندى روى تێکردن..
رۆژێکیان (ئه‌بوموساى ئه‌شعه‌رى) پێى گه‌یشت، هه‌رکه بینى هه‌ردوو ده‌ستى بۆ کرده‌وه‌و له‌خۆشى بینین‌دا هاوارى کرد: سلآوت لێ بێت (ئه بوذه ر).. سلآوت لێبێ براکه‌م.
به‌لآم (ئه بوذه ر) له‌خۆى دورخسته‌وه‌و وتى:
من برات نیم، ئه‌و کاته برات بووم که هێشتا نه‌بووبوویته والى و ئه‌میر ,,!
هه‌روه‌ها رۆژێکیش به "ئه‌بوهوره‌یره " گه‌یشت و له ئامێزى گرت، به‌لآم (ئه بوذه ر) پاڵى پێوه ناو پێى وت:
"دووربکه‌وه‌ره‌وه لێم.. ئه‌وه تۆ نیت که ئه‌میریت وه‌رگرتووه و، کۆشک و ته‌لارت به‌رز کردۆته‌وه‌و، مه‌ڕ و مالآت و کشتوکاڵت هه‌یه"..؟؟
ئه‌بوهوره‌یره ش به‌رده‌وام بوو‌و له به‌رگریکردن له‌خۆى و پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ى ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه..
وا دیاره که (ئه بوذه ر) زۆر رۆچووبێت له‌و هه‌ڵوێسته‌یدا به‌رامبه‌ر ده‌سته‌لآت و سامان..
به‌لآم (ئه بوذه ر) خاوه‌نى بۆچونێک بوو راستگۆیى له‌گه‌ڵ خۆى و ئیمانه‌که‌یدا بۆى دروست کردبوو، (ئه بوذه ر) به هیواو ئاوات و کرده‌وه‌کانى.. ئاکار و خه‌ونه‌کانى، له‌و ئاسته‌دا وه‌ستابوو که پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ)و (ئه‌بوبه‌کر) و (عومه‌ر)ى هاوه‌ڵى به‌جێیان هێشتبوو..
خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ندێک که‌س ئه‌وه به نمونه‌یى تێده‌گه‌ن و واداده‌نێن که که‌س پێى ناگات، ئه‌وا (ئه بوذه ر) وه‌ک پێشه‌نگێک سه‌یرى ده‌کات که نه‌خشه‌ى رێگاى ژیان و کار ده‌کێشێت، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و پیاوانه‌ى هاوژیانى پێغه‌مبه‌ر(د.خ)بوون و، له پشتیه‌وه نوێژیان کردوه‌و، له‌گه‌ڵیدا جیهادیان کردووه و، په‌یمانیان پێداوه له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵى..
هه‌روه‌ها ئه‌و-وه‌ک پێشتریش باسمان کرد- به تێگه‌یشتنه پرشنگداره‌که‌ى ده‌یزانى که ده‌سته‌لآت و سامان چه‌ند کاریگه‌رییه‌کى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر ئاینده‌ى خه‌ڵکى، پاشان هه‌ر ناته‌واوییه‌ک تووشى سپارده‌ى ده‌سته‌لآت یان دادگه‌رى سامان بێت، ئه‌وا ده‌بێته مه‌ترسییه‌کى خراپ و پێویسته لاببرێت و به‌رهه‌ڵستى بکرێت..
* * *
(ئه بوذه ر) ئه‌وه‌نده‌ى پێى کرا له ژیاندا هه‌ڵگرى ئالآى پێشه‌نگى مه‌زنى پێغه‌مبه‌ر(د.خ)و هه‌ردوو هاوه‌ڵه‌که‌ى بوو، ئه‌مه‌کدار بوو بۆیان و، پاسه‌وانى بوو،.. مامۆستا بوو له هونه‌رى زاڵبوون به‌سه‌ر گومڕاییه‌کانى ده‌سته‌لآت و، ساماندا.
داوایان لێکرد له (عێراق) ببێته ئه‌میر، وتى:
"نا به‌خوا... هه‌رگیز ناتوانن سه‌رنجم بۆ لاى دونیاکه‌ى خۆتان راکێشن" ..
رۆژێکیان هاوڕێیه‌کى بینى پۆشاکێکى کۆنى له‌به‌ردایه، لێى پرسى:
- جگه له‌مه هیچ کراسێکى دیکه‌ت نیه..؟! خۆ هه‌ر له‌م چه‌ند رۆژه‌دا بوو دوو کراسى نوێم له‌لات بینى..؟
(ئه بوذه ر) وه‌لآمى دایه‌وه:
"برازاى ئازیزم... به‌خشینم به که‌سانێک که له‌من زیاتر پێویستیان پێى بوو"..
وتى: سوێند به‌خوا... تۆش پێویستت پێیانه!!
(ئه بوذه ر) وه‌لآمى دایه‌وه:
"خودایه لێمان خۆش ببێت.. به‌ڕاستى تۆ دونیا زۆر به گه‌وره ده‌گریت، ئه‌م عابایه‌ى به‌سه‌ر شانمه‌وه‌یه نایبینیت..؟! دانه‌یه‌کى دیکه‌شم هه‌یه بۆ نوێژى جومعه، بزنێکیشم هه‌یه ده‌یدۆشم، گوێدرێژێکیشم هه‌یه پێى ده‌ڕۆم، ده‌باشه چ نیعمه‌تێک له‌وه مه‌زنتره که ئێمه‌ى تێداین"..؟؟
* * *
رۆژێکیان دانیشتبوو قسه‌ى ده‌کرد و ده‌یوت:
"ئازیزه‌که‌م به حه‌وت شت رایسپاردم..
فه‌رمانى پێکردم به خۆشویستنى نه‌داران و، نزیکبوونه‌وه لێیان..
فه‌رمانى پێکردم که سه‌یرى ئه‌و که‌سه بکه‌م له‌خۆم خوارتره و، سه‌یرى ئه‌و که‌سه نه‌که‌م که له‌سه‌روى خۆمه‌وه‌یه.
فه‌رمانى پێکردم که داواى شت له هیچ که‌س نه‌که‌م.
فه‌رمانى پێکردم که سیله‌ى ره‌حم به‌جێ بهێنم.
فه‌رمانى پێکردم که راستى بڵێم به‌تاڵیش بێت.
فه‌رمانى پێکردم له‌پێناوى خوادا له لۆمه‌ى لۆمه‌کاران نه‌ترسم.
فه‌رمانى پێکردم که زۆر "لا حول ولا قوه الاّ بالله" بڵێم.
له‌راستیدا له‌سه‌ر ئه‌م راسپارده‌یه مایه‌وه و، هه‌موو ژیانى خۆى پێ زاخاو دابوو، هه‌تا بووبووه "ویژدانێک" له‌نێوان گه‌ل و ئوممه‌ته‌که‌یدا..
ئیمامى عه‌لى ده‌ڵێت:
"ئه‌مڕۆ هیچ که‌س نه‌ماوه له‌پێناوى خوادا له لۆمه‌ى لۆمه‌کاران سڵ نه‌کات جگه له (ئه بوذه ر)...!!
ژیا بۆ دژایه‌تى کردنى قۆستنه‌وه‌ى ده‌سته‌لآت و، قۆرخکردنى سامان..
ژیا بۆ له‌ناوبردنى هه‌ڵه و، بونیاتنانى راستى..
دونیانه‌ویستانه بۆ به‌رپرسیارێتى ئامۆژگاریکردن و ئاگادارکردنه‌وه ژیا..
رێگرییان لێده‌کرد فه‌توا بدات، ئه‌و زیاتر ده‌نگى خۆى به‌رز ده‌کرده‌وه و، به رێگره‌کانى ده‌وت:
"سوێند به‌خوا، گه‌ر شمشێر بخه‌نه سه‌ر ملم و، دواى ئه‌وه وا گومان ببه‌م که من به‌جێهێنه‌رى وشه‌یه‌کم که له پێغه‌مبه‌رم (د.خ)بیستووه به‌ر له‌وه‌ى لێى ده‌ن، ئه‌وا هه‌ر جێبه‌جێى ده‌که‌م ".. !!
بریا ئه‌و کات و ساته موسڵمانان گوێبیستى قسه‌و ئامۆژگارییه‌کانى بوونایه..
ئه‌وا ئاشووبه‌کان هه‌ر له لانکدا ده‌مردن، ئه‌و ئاشووبانه‌ى که دواتر گه‌وره بوون و مه‌ترسیان زیادى کرد و، ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگا و ئیسلامى تووشى مه‌ترسى وه‌ها کرد، که له‌وه مه‌ترسیدارتر نه‌بێت..
ئێستاش (ئه بوذه ر) له (ره بذه) چاره‌سازى ئێش و ژانى سه‌ره‌مه‌رگى ده‌کات.. ئه‌و جێگایه‌ى که هه‌ڵیبژارد بۆ نیشته‌جێ بوونى پاش ناکۆکیه‌که‌ى له‌گه‌ڵ (عوسمان)دا، ده‌سا وه‌رن با پێکه‌وه سلآوى ماڵئاوایى له‌م رێبواره مه‌زنه بکه‌ین و، دوا دیمه‌نى ژیانى سه‌رسوڕهێنه‌رى سه‌یر بکه‌ین.
ئه‌و ئافره‌ته گه‌نم ره‌نگه لاوازه‌ى له ته‌نیشتیه‌وه دانیشتووه‌و ده‌گرى، خێزانه‌که‌یه‌تى..
ئه‌ویش لێى ده‌پرسێت: بۆچى ده‌گریت که ده‌زانیت مردن حه‌قه..؟
وه‌لآمى ده‌داته‌وه که بۆ ئه‌وه ده‌گرى: "تۆ ده‌مریت و، هیچ پۆشاکێکم لا نیه بیکه‌م به کفن بۆت"..!!
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کى ماڵئاوایى ئاساى بۆ ده‌کات و، پێى ده‌ڵێت: دڵنیابه.
"... مه‌گرى، رۆژێکیان من له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوه‌ڵێکدا لاى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) دانیشتبووم، گوێم لێ‌بوو فه‌رمووى: یه‌کێک له‌ئێوه له ده‌شتاییه‌کى وشکى سه‌رزه‌ویدا ده‌مرێت، کۆمه‌ڵێک له بڕواداران ده‌یبینن و ده‌ینێژن..
هه‌موو ئه‌و هاوه‌لآنه‌ى له‌و دانیشتنه‌دا له‌گه‌ڵمدا بوون له‌نێو کۆمه‌ڵ و ئاوه‌دانیدا مردن و جگه له من که‌سیان نه‌ماوه.. ئه‌وه‌تا منیش له‌م ده‌شته وشکه‌دا ده‌مرم، چاودێرى رێگا بکه.. کۆمه‌ڵێک بڕوادار ده‌رده‌که‌ون، سوێند به‌خوا من نه‌درۆم کردووه‌و نه درۆشم له‌گه‌ڵ کراوه"..
رۆحى به‌ره‌و لاى په‌روه‌ردگارى گه‌ڕایه‌وه..
راستیشى وت..
ئه‌و کاروانه‌ى که له بیاباندا رێگا ده‌بڕێت، له کۆمه‌ڵێک موسڵمان پێکهاتووه، له سه‌رووى هه‌موویانه‌وه هاوه‌ڵى پێغه‌مبه‌رى خودا(د.خ) -عبداللهى کوڕى مه‌سعود-ى تێدایه.
(ئيبن مه سعود) دیمه‌نه‌که به‌دى ده‌کات به‌ر له‌وه‌ى پێى بگات.. دیمه‌نى لاشه‌یه‌کى راکێشراو وه‌ک ئه‌وه‌ى مردبێت، له ته‌نیشتیه‌وه ئافره‌تێک و منداڵێک ده‌گرین..
جڵه‌وى ولآخه‌که‌ى ده‌سوڕێنێت و کاروانه‌شى له‌گه‌ڵیدا به‌ره‌و لاى ئه‌و دیمه‌نه‌یان ده‌بات، هه‌ر که ته‌ماشاى لاشه‌که ده‌کات، روخسارى (ئه بوذه ر)ى هاوه‌ڵ و براى له ئیسلامه‌تى به‌دى ده‌کات، چاوه‌کانى پڕ له ئه‌شک ده‌بن، له‌سه‌ر لاشه‌که‌ى ده‌وه‌ستێت و ده‌ڵێت:
"پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) راستى فه‌رموو... به ته‌نیا ده‌ڕۆیت و.. به ته‌نیا ده‌مریت.. به ته‌نیا زیندوو ده‌کرێیته‌وه"..
* * *
(ئيبن مه سعود) داده‌نیشێت و ئه‌و رسته‌یه بۆ هاوه‌ڵه‌کانى لێک ده‌داته‌وه.
"به ته‌نیا ده‌ڕۆیت و.. به ته‌نیا ده‌مریت.. به ته‌نیا زیندوو ده‌کرێیته‌وه"..
ئه‌وه‌ش له غه‌زاى ته‌بوکدا بوو... ساڵى نۆى کۆچى، پێغه‌مبه‌ر(د.خ)فه‌رمانى کرد که خۆیان ئاماده بکه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى رۆم، ئه‌وانه‌ى خه‌ریکى فرت و فێڵ و پلان دانان بوون له دژى ئیسلام.
ئه‌و رۆژگاره‌ش خه‌ڵکى تێدا بانگکرا بۆ جیهاد رۆژانێکى سه‌خت و گه‌رم بوو..
رێگاکه دوور و ناڕه‌حه‌ت و.. دوژمنیش سامناک...
هه‌ندێک له موسڵمانان له چوونه‌ده‌ره‌وه‌دا ته‌مبه‌ڵیان کرد، جۆره‌ها به‌هانه‌یان بۆ خۆیان ده‌هێنایه‌وه.
پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌لآنى چوونه ده‌ره‌وه.. هه‌رچه‌ند درێژه‌یان به رۆیشتن ده‌دا هیلاک و ماندووتر ده‌بوون، هه‌رکه پیاوێک دوابکه‌وتایه، به پێغه‌مبه‌ریان ده‌وت: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا(د.خ)، فلآن که‌س دواکه‌وت، ده‌یفه‌رموو:
"وازى لێبێنن..
گه‌ر خه‌یرى تێدابێت ئه‌وا خواى گه‌وره ده‌یگه‌یه‌نێته‌وه پێتان.. خۆ گه‌ر واش نه‌بێت ئه‌وا خواى گه‌وره ده‌ربازى کردن لێى"..!!
جارێکیان ئاوڕیان دایه‌وه، (ئه بوذه ر)یان نه‌بینى، به پێغه‌مبه‌ریان(د.خ) وت:
(ئه بوذه ر )دواکه‌وتووه و، حوشتره‌که‌ى خاو ده‌ڕوات..
حوشتره‌که‌ى (ئه بوذه ر) له‌ژێر بارى برسێتى و تینویه‌تى و گه‌رمادا لاواز بووبوو، له ناڕه‌حه‌تیدا هه‌نگاوه‌کانى سست بووبوو..
(ئه بوذه ر) هه‌موو هه‌وڵ و کۆششێکى له‌گه‌ڵدا کرد به هه‌ر فێڵێ بووه به‌ڵکو به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر رۆشتن، به‌لآم ماندوویه‌تیه‌که‌ى قورسایى خستبووه سه‌ر حوشتره‌که..
(ئه بوذه ر) سه‌یرى کرد گه‌ر وا بڕوا ئه‌وا ئه‌م له موسڵمانان داده‌بڕێت و لێى دیارنامێنن، بۆیه له حوشتره‌که‌ى دابه‌زى و، شت و مه‌ک و باره‌که‌ى هه‌ڵگرت و داى به‌سه‌ر شانى خۆیدا و به‌پێ به نیوه‌ڕاکردن، له‌نێو ئه‌و بیابانه زۆر گه‌رمه‌دا که‌وته رێ ، تا بگاته‌وه به پێغه‌مبه‌ر(د.خ)و هاوه‌لآنى..
سه‌رله‌به‌یانى، له‌کاتێکدا که موسڵمانان باره‌کانیان کردبووه‌وه تا بحه‌سێنه‌وه، یه‌کێکیان ته‌ماشاى کرد، گه‌رده‌لولێکى بینى تارمایى پیاوێکى له پشته‌وه دیاره که ده‌ڕوات.
ئه‌و پیاوه‌ى ئه‌وه‌ى بینى وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا(د.خ)، ئه‌وه پیاوێکه به ته‌نیا رێگا ده‌بڕێت..
پێغه‌مبه‌ر(د.خ)فه‌رمووى: "ده‌ى ئه‌بوذه‌ر بێت"..
گه‌ڕانه‌وه سه‌ر قسه‌و باسى خۆیان، هه‌تا ئه‌وکه‌سه‌ى رێگا ده‌بڕێت زیاتر لێیان نزیک ده‌بێته‌وه، ئه‌وکاته ده‌زانن کێیه..
رێبواره پایه‌به‌رزه‌که ورده‌ورده لێیان نزیک ده‌بوویه‌وه و.. هه‌نگاوه‌کانى له‌سه‌ر ئه‌و لمه داخ بووه هه‌ڵده‌گرت و، باره‌که‌شى به‌سه‌ر پشتیه‌وه بوو ئازارى ده‌دا.. به‌لآم خۆشحال و به‌خته‌وه‌ره چونکه گه‌یشتۆته‌وه کاروانه پیرۆزه‌که و، له پێغه‌مبه‌رى خوا(د.خ) و برا موجاهیده‌کانى دوانه‌که‌وتووه..
کاتێک گه‌یشته سه‌ره‌تاى کاروانه‌که، یه‌کێکیان هاوارى کرد: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ)، سوێند به‌خوا خۆیه‌تى، (ئه بوذه ر)ه..
(ئه بوذه ر) به‌ره‌و رووى پێغه‌مبه‌ر چوو..
هه‌ر که پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به‌دى کرد زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کى پڕ له سۆز له‌سه‌ر لێوه‌کانى دره‌وشایه‌وه‌و فه‌رمووى:
خوا ره‌حم به (ئه بوذه ر) بکات..
به ته‌نیا ده‌ڕوات..
به‌ته‌نیاش ده‌مرێت..
به ته‌نیاش زیندوو ده‌کرێته‌وه..
پاش تێپه‌ڕبوونى بیست ساڵ یان زیاتر به‌سه‌ر ئه‌و رۆژه‌دا، (ئه بوذه ر) به ته‌نیایى وه‌فاتى کرد، له ده‌شتى وشکى (ره بذه)دا.. پاش ئه‌وه‌ى که هه‌موو ژیانى به ته‌نها له‌سه‌ر رێگایه‌ک رۆشت که جگه له‌و که‌سى دیکه‌ى به‌سه‌ردا نه‌ڕۆیشتبوو.. له مه‌زنى دونیانه‌ویستیه‌که‌ى و، قاره‌مانێتى خۆڕاگریه‌که‌یدا، مێژووش به‌ته‌نیا یادى ده‌کاته‌وه.
هه‌روه‌ها لاى خواى گه‌وره‌ش هه‌ر به ته‌نیا زیندوو ده‌کرێته‌وه، چونکه به‌ڕاستى چاکه زۆر و هه‌مه‌جۆره‌کانى، جێگا بۆ هیچ که‌سێکى دیکه له ته‌نیشتیه‌وه ناهێڵێت...!!!

