سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
حەجكردن...عيبادهت
نووسينى/ناصح ابراهيم سازانى ///یەكێكی تر لە پێنج پایەكانی ئیسلام حەجكردنە, لە ساڵی نۆیەمی كۆچیدا فەرزكراوە لەسەر موسڵمانان, عیبادەتێكی ماڵی و جەستەییە.
حەجكردن ئەو سەفەرە تاقانەیە كە موسڵمانان بەدڵ و بەگیان و بەماڵ ساڵانە لە هەموو گۆشەیەكی ئەم دنیاوە بۆی دەڕۆن, بۆ ئەو وڵاتە ئارامەی ماڵی خوای تێدایە, كە كەعبەی پیرۆزە لە مەككە, ئەو كەعبەیەی بەلای كەمەوە موسڵمانان لە شەوو رۆژێكدا پێنج جار رووی تێدەكەن لەسەر تاسەری جیهاندا, یەكەم ماڵە لەسەر زەویدا عیبادەت و بەندایەتی تێدا كراوە, مەككە رووناكی و هیدایەتە بۆ خەڵك, ئیبراهیم باوكە گەورەی پێغەمبەران و ئیسماعیلی كوڕی سڵاوی خوایان لەسەر بێ دروستیانكرد بەفەرمانی خوای گەوررە:
{إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكًا وَهُدًى لِلْعَالَمِينَ (96) فِيهِ آيَاتٌ بَيِّنَاتٌ مَقَامُ إِبْرَاهِيمَ وَمَنْ دَخَلَهُ كَانَ آمِنًا وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا وَمَنْ كَفَرَ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ (97) قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تَكْفُرُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ وَاللَّهُ شَهِيدٌ عَلَى مَا تَعْمَلُونَ (98)} [آل عمران ]
ئەو جێگا پیرۆزەی شوێنی خواپەرستی ئیبراهیم بووە, خوای گەورە پیرۆزو شەرەفداری كردووە, ئەوەی بچێتە ناوی دڵنیاو ئارام وئاسوودە دەبێت لەهەموو زوڵم وستەمێك, خوای گەورە بڕیاری داوە ئەوانەی توانای ماڵی و جەستەییان هەیەو ترسی رێگایان نیە سەردانی بكەن.
* ئەبو هورەیرە رەزای خوای لێ بێ فەرمووی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم وتاری بۆ داین و فەرمووی: (أیُّهَا النَّاسُ، قَدْ فَرَچَ اللهُ عَڵیْكُم الحَجَّ فَحُجُّوا) . واتە: ئەی خەڵكینە! خوای گەورە حەجی لەسەر فەرز كردوون ئەگەر تواناتان هەبوو دە ئێوەش حەج بكەن.

