سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (٤١) سوڕه‌تى (المائدة) .. { يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ... }
نوسینى : بورهان موحه‌مه‌د ئه‌مین .. ئاماده‌کردنى : چێنه‌ر ..ئایه‌ته‌که : (أحمد) و (مسلم) و فه‌رمووده گێڕه‌ره‌وه‌کانى دیکه له (برا)ى کوڕى (عازب) ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ، ده‌ڵێت :
جووله‌که‌کان به جووله‌که‌یه‌کى ده‌م و چاو ڕه‌شکراوه‌وه تێپه‌ڕین به‌لاى پێغه‌مبه‌رى خوادا(د.خ) و ئه‌ویش بانگى کردن و لێى پرسین : ئاخۆ ئێوه سزاى زینا له کتێبه‌که‌تاندا ئاوایه ؟ وتیان : به‌ڵێ ، ئینجا یه‌کێک له زاناکانى بانگ کردن و فه‌رمووى : به‌زاتى په‌روه‌ردگار سوێندت ده‌ده‌م ، توو ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ى (تةورات)ى بۆسه‌ر (موسى) دابه‌زاند
سزاى زینا له کتێبه‌که‌ى ئێوه‌دا وه‌هایه ؟ کابراش وتى : نه وه‌ڵلا وانیه ، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و سوێندانه‌ت نه‌دامایه ئه‌وا پێم ڕانه‌ده‌گه‌یاندیت ، سزاى زینا له کتێبه‌که‌ى ئێمه‌دا به‌رده‌باران بوو، به‌ڵام له‌نێو که‌سانى ڕێزدار و به‌ناوبانگماندا بڵاوبویه‌وه ، ئێمه‌ش هه‌رکات یه‌کێکى ناودار له‌نێوماندا زیناى بکردایه وازمان لێ ده‌هێنا ، خۆئه‌گه‌ر لاواز و بى پشت کارى وه‌هاى لێ بوه‌شایه‌ته‌وه سزاى خوامان به‌سه‌را داده‌باراند ، ئینجا وتمان : باکارێکى وابکه‌ین به‌سه‌ر ناودار و لاوازه‌کاندا جێ به‌جێى بکه‌ین ، ئینجا هه‌موو ڕێکه‌وتین له‌سه‌ر ڕووڕه‌ش کردن و لێدان (جةلد) ، پێغه‌مبه‌رى خواش(د.خ) فه‌رمووى : په‌روه‌ردگارا من یه‌که‌م که‌سم فه‌رمانى تۆم زیندوکردۆته‌وه له‌کاتێکدا ئه‌وان مراندویانه ، په‌روه‌ردگاریش ئایه‌تى : { يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ لاَ يَحْزُنكَ الَّذِينَ يُسَاڕعُونَ فِي الْكُفْڕ } تا {إِنْ أُوتِيتُمْ هَـذَا فَخُذُوهُ } ى دابه‌زاند. گوته‌ى جووله‌که‌کانیش له‌نێو خۆیاندا ئه‌وه بوو : بچن بۆ لاى (محمد) (د.خ) ئه‌گه‌ر فه‌تواى به‌ڕوو ڕه‌ش کردن و لێدان ى بۆ دان ئه‌وا به‌قسه‌ى بکه‌ن و جێ به‌جێ ى بکه‌ن خۆ ئه‌گه‌ر فه‌تواکه‌ى به‌رده‌باران بوو ئه‌وا خۆتانى لێ بپارێزن ، پاشان ئایه‌ته‌که هه‌تا : { وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أنزَلَ اللّهُ فَأُوْلَـئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ } دابه‌زى ، (حميدى) له (مسند)ه که‌یدا له (جابر)ى کوڕى (عبدالله)وه ده‌گێڕته‌وه ، ده‌ڵێت : یه‌کێک له پیاوانى (فدك) زیناى کردوو خه‌ڵکى (فدك) یش نامه‌یه‌کیات نووسى بۆ جووله‌که‌کان له‌شارى (مةدينة) هه‌تا سه‌باره‌ت به گوناهى ئه‌و پیاوه پرسیاریان له (محمد) (د.خ) بۆ بکه‌ن ، خۆئه‌گه‌ر هاتوو (محمد) (د.خ) فه‌رمانى لێدان (جلد) ى دا ئه‌وا لێى وه‌ربگرن ، ئه‌گه‌ر فه‌رمانه‌که‌شى به‌رده‌باران بوو ئه‌وا لێى وه‌رمه‌گرن ، پێغه‌مبه‌رى خواش(د.خ) کاتێک پرسیاریان لێ کرد فه‌رمانى به‌رده‌بارانى دا‌و ئینجا ئایه‌تى : { فَإِن جَآؤُوكَ فَاحْكُم بَيْنَهُم } دابه‌زى.

